چ دڵێكم بەسەرۆك خۆش بێت؟

Tuesday, 30/06/2015, 11:07

3589 بینراوە


كەڵە نووسەرى بەرەگەز تورك و دۆستى دێرين و ناودارى كورد مامۆستار(ئيسماغيل بێشكجى) وتەيەكى هەيە يەڵێت (خراپترين ئيدارەى كوردى بۆخۆيان لەباشترين ئيدارەى تورك يان عەرەب يان فارس باشترە)
  هەتا چەند ساڵێكش تا ئەو دەمەى ترس و تارمايى دوژمنان و ديكتاتۆرەكان بونيان هەبوو، ئەم وتەيە لاى من لەوتە هەرە جوان و بەنرخەكان بوو،هەميشە وبەردەوام وێردى سەرزارم بوو، لەسەر دەفتەرى قوتابخانەوە لە پەرِاوى بيرەوەريەكانم بە خەتى درشت و جوان نوسيبومەوە، بەلاَم پاش تێپەرِبوونى رۆژگار،پاش ئەوەى كە بينيم ديكتاتۆرەكان گەرچى لەرەنگ وروخساردا جياوازن،بەلاَم لەمەفهوم ناوەرۆكدا هەريەك شت و هەريەكەيان رووى يەك دراون،    ئەوەتانىَ تەماشاكە،ئەو كوردستانەى خۆمان،كە سالاَنێك پارت و رێكخراوەكان لەپێناوى كۆتايى هێنان بەدەسەلاَتى چەندين ساڵەى رژێمى ديكتاتۆر ،هەموورێگەيەكيان گرتە بەر، تا دوا وچان،بەلاَم بەداخەوە ،بۆخۆيان چونە شوێنى ئەوان و، ئەوەى ئەوان بۆيان نەكرا و پێ رانەكەيشتن بيكەن،ئەمان بەئەمانەتەوە  بەجێدێنن، سەيرەكەشى لەوەدايە هەموويان هەڵگرى دروشمى زل وديموكراسى و مافى مرۆڤ وعەدالەت لەنێو پێرەوى ناوخۆ و كارنامەياندا رەنگى داوەتەوە. ئەوەتا پارتي ديموكراتى كوردستان، كەخۆى بە داكۆكيكارى سەرسەختى ديموكراسى و سيستەمى پەرلەمانى ئەزانێت، لەسەر درێژكردنەوەى ماوەى سەرۆكەكەيان كە بەهەموو حساب و كتابێك ماوەكەى بەزياديشەوە بردۆتە سەر،كەچى لێناگەرێن و بەزۆرى زۆردارى هەر ئەيانەوێت بيكەنەوە بەسەرۆك، وەكو ئەم مەلەكەتە كەسى شياوى تيا نەبێت،يان لەناو پارتيدا لەو پياوتروجودى نەبێت، باشە ئەو كەسانە،ئەو پارتى و ماستاو چى و مەسينە بەدەستانە قەت ئەوپرسيارەيان لەخۆيان كردوە،كە بەناو سەرۆكەكەيان جگە لە مليۆنان نوشستى و هەزاران ناپاكى و سەدان گرفت چى بۆ بەديارى بۆهێناون؟!
من لەبرى ئەوان هەنێك پرسيار دەكەم و دەڵێم:
* من چ خۆشييەكم لەسەرۆكێك بێت،كە روبعە قەرِنێكە نەيتوانيوە ،بۆماوەى چەن دەقيقەيەك بێتە ناو ميللەت و گوىَ لەئێش و ئازاريان بگرێت،كەچى داوا دەكات هەڵبژاردنى سەرۆك لەلايەن ميللەتەوە، بێت، باشە ئەو سەرۆكە چۆن لەروى دێت ناوى ميللەت دێنێت؟؟،لەكاتێكدا بۆ هيچ شتێك هاوخەم و پەرۆشيان نەبووە؟ گەر ئەم هەوڵە هەناگاوێك نەبێت بۆ ساختەكارى و كرِينى دەنگى خەڵك و بەكارهێنانى ناسنامەى مردو و كەسانى ئەوديو سنور و بەشداريپێكردنيان لەو دەنگدانە چى يە؟
*من چ ئاسودەيەكم لەسەرۆكم بوێت كەلە ترسى چەكدار و ريزى درێژى پاسەوان و، سەدان مونيكا ولاگزس نوێرم سەيرى ناوچەوانى بكەم،ئەو لەوديو جامى تاريك و سەيارەى پرِ لە مواسەفات و منيش لەبەردەمى مەوقيفى پاسدام چاولەرِێم.
*من چ باشە و چاكەيەك لەسەرۆكێكدا بەديدەەكەم كەل ەقيرانەوە دەمانبات بۆ قەيرانى تر،بەدێژايى ئەو ماوەيە نەيتوانيوە بچوكترين كێشەو گرفتمان بۆ چارەسەربكا، بەڵكو زياتر برينەكانى كولاندۆتەوە لەسەر خواستى بێگانە بەرەو چارەنوسى ناديار وتاريكمان دەبات.
*من چۆن لەرووم بێت بەوكەسە بڵێم سەرۆك،كە بەپەنجا پرسگە نەگەمەلاى، ئەوەى كەبەخەياڵيان نەيەت  و حسابى بۆنەكات ،ئێمەين،بەدرێژايى ئەو ماوەيە نەبينومە نەبيستومە،سەرۆك پێشوازى لەكۆمەڵێك خەڵك يان نوێنەرى چين توێژەكان بكات،جگە لەوانەى كە پياوى خوين و بەيعەتيان پێداوە
*من چ گەشبينيەك لەم ولاَت و سەرۆكەكەى بەديبكەم كە لەوەتەى هەيە وهەر دەبێت مەسعود سەرۆكى هەرێم  بێت، نێچير سەرۆكى حكومەت بێت، مەسرور سەرۆكى دەزگاى داپڵۆسين و ،سيداد و وەجيە و سيروان و هەرچى بارزانى يە كولفى كول بن، ئێمەى كورِە شەهيد و باوك لەسێدارە دراو،سفرى دواى فاريزە بين.
*من چ دڵێكم بەسەرۆكێك خۆش بێت كە حەوت پشتم لەم ولاَتەيا برِاوەتەوە، كەچى ساحێبى بستێك عەرزە نەبم، كەچى سۆزانى و راقيسەيەك بە دۆنم زەوى لەسەر تاپۆ دەكرێت.
*من چۆن بەزامدا بێت بڵێم ئەم پياوە سەرۆكمە،كە كۆشك وتەلارەكانى بەئەندازەى رۆژەكانى تەمەنى من دەفتەر دۆلارى تيا سەرفكراوە منيش بەسى مانگ جارێك بە هەزار مانگرتن ورێپێوان ئەوجا موچەى مانگێمان پێدەدرێت
ئەمە بۆچوونى خۆمە لەخواشم دەوێت كە هەڵە بم،ئەويش ئەوەيە هەتا مەسعود بنەماڵەى بارزانى لەم ولاَتەدا بن و فەرمانرِەوايى بكەن، حكومەت و پەرلەمان و دەزگاى موئەسەسات و، ياسا و مافى مرۆڤ بەهاى تاكە كەوشێكى بابۆى كورِى مەسعوديان نى يە، هەتا ئەوان بمێنن هيچ كەس بەنيازى خێر و خۆشى و بوژانەوە ئارامى وئاسايش نەبێن. گەر فەرمانرِەواشى درێژە بكێشێت، لە ديكتاتۆرەكەى كۆرياى باكور خراپترمان بەسەردێنێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە