هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


9 هێزو 3 زمان و 2 مەزهەب و 1 دوژمن

Thursday, 02/07/2015, 19:31

2644 بینراوە


لە رۆژی 22/10/2013 بابەتێكم بەناونیشانى خورماتوو بەرەو كوێ داڕمان یان ئەمان ؟ لەسایتى puk میدیا بڵاوكردەوە.  دیارە ئەم بابەتە لەكات و ساتى بوونى چەند هێز و چەكدارێك لە خورماتوو دا نوسیبووم.  بۆیە ئێستاش كاتى خۆیەتى بۆ ئەم بار و دۆخەى كە خورماتووى تێكەوتووە، بەهۆى بوونى چەند هێزێكى چەكدار و بوونى چەكداران و فیكەرەى داعش ى لە سنورەكە، چەند دێڕە قەڵەمێك بەناونیشانى هەشت هێز و سێ زمان و دوو مەزهەب و یەك دوژمن، تیایدا باس لەو قەیران و گرفت و مەترسییە بكەم كە لە ناوچەكە و بەتایبەت شارەكەدا روودەدەن و لایەنى پەیوەندىداریش چاوى لێ دەنوقێنن وەك ئەوەى هیچیان نەبینبێت و هیچ لە شارەكەدا روونادات. ئەوەندەى منیش لێى ئاگاداربم هێچ كام لە بەرپرسە حیزبى و حكومییەكانى شارەكە كات و ساتى گەڕانەوە ى ئەم هێزانە نازانن بۆ شوێنەكانى خۆیان و گومانیش تیدا نییە گەر بێژین هاوڵاتیانى شارەكەش بێ ئومێد بوونە لە سیاسەتى سەركردایەتى كورد سەبارەت بە ئاورنەدانەوەیان لەم شارە كە كۆتا شارە لەشارە دابرێنراوەكانى هەرێمى كوردستان و هاوسنورە لەگەڵ چیای حەمریندا. چونكە ئەوەى دەبینرێت و جێى باسى دانیشتوانى شارەكەیە، ئەم هێزانە ئێستا بریاردەرى دیارى شارەكەن لە هەموو گۆرانكاریییە سەربازیى و دەسەڵات و بەرپرسیارییەتییەكانى شارەكە. لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەم هێزانە هیچ لایەكیان دەسەڵاتیان بەسەر ئەوى دیكەدا نییە.  واتا ئۆخەى ئۆخەى هەركەس بۆ خۆى. سەبارەت بەو هێزانەش كە لە ناونیشانەكەدا ئاماژەمان بۆ كردووە بەشێوەى ژمارە، بریتین لە هەردوو ئاسایشى (ى. ن.ك)، (پ. د.ك)، (هێزى پێشمەرگەى كوردستان)، (سوپای عێراق) و (حەشدى شەعبی) بەهەموو باڵەكانى یان گروپەكانێوە وەكو (بەدر)، (خۆراسانى)، (حزب اللە)، (عەسایب ئەهلل حەق) و (سەرایە السلام). بەڵام خۆشبەختانە ئەوەى جێگاى متمانەى هاوڵاتیانى شارەكەیە بەهەرسێ لایەنى كوردى و عەرەبى و توركمانییەوە، تەنها هێزى ئاسایش و پێشمەرگە بۆتە جێگاى متمانەى هەموان. بەڵگە بۆ ئەوەش لە ئێستادا عەرەبەكانى ئەوناچانەى كە داعشى لێبوو وئێستا ئاوارەى شارو شارۆچكەكانى عێراق و كوردستانن خۆیان ئەڵێن ئەگەر بێت حكومەتى عێراقیش پێمان بلێن بگەرێنەوە بۆ دیكانى خۆتان ئێمە ناگەرێنەوە تا سەرو ماڵمان پارێزراو نەبێت، دیارە ئەوەش بەس جێى متەمانەى پێشمەرگەیە كە ئێمە سیقەیان پێ بكەین ئەوان ئازارمان نادەن. هەر بۆیەش سوننەكانى ئەم ناوچەیە هێزە شیعەكان یان ئەوەى ناسراوە حەشدى شەعبی بە تۆڵەسێن دەزان نەك ئارام بەخش، هەروەها باس لەوەش دەكەن كە ئەو چەكدارانە لەكاتى شەرى داعشدا هاتوون ماڵ و موڵكى هاوڵاتیانى عەرەبە سونەكانیان سوتاندووە و بەشێكیشیان بەتاڵان بردووە. وەك ئەوەى سوننەكان زیانیان پێیان گەیاندبێت لە شەڕى تیرۆرستانى داعش دا و ئەوانیش بەشێكن لەو گروپە. لەگەڵ ئەوەشدا خەڵكى ئەو ناچانەش گلەیی و نیگەرانى خۆیان گەیاندۆتە بەر چاوى لایەنى پەیوەندى دار، ئەمانە و چەندینى تر گەنجانى ئەم شارەى نیگەران كردووە و بە برواى زوربەى رژنامەنووسان و كەسانى شارەزا بەو شێوەیە دەرواننە شارەكە كە چاكبونەوەى ئەستەمە و كادیرى حیزبەكانیش وەك خۆیان ئیژن ئەم شارە بە رۆژگارێكى تاریكدا تێدەپەرێت. چوونكە رۆژ لەدواى رۆژ حاڵەتى نەخوازراو لەشارەكەدا روو دەدات و كاردانەوەشى بەدوای خۆیدا هێناوە. دیارە هەموو ئەمانەش هۆكارەكەى ئەم هێزانەیە كە لە ئێستادا بونیان هەیە و لەگەڵ ئەوەشدانە بوونەتە جێى متمانەى هاوڵاتیان سنورەكە.  چوونكە راستیەك هەیە كەس نكوڵى لێناكات ئەویش ئەوەیە سەرەراى هەموو ئەم هێزانە هێشتا شار نائارامە و ئارامى بەخۆوە نابینیت و تاوەكو ئیستا جێى مەترسی و حاڵەتى نەخوازراوە، هەربۆیە هەموو لەگەڵ دەركردنى هێزە میلیشیایەكاندان. هاوكات ناوچەكانى دەورو بەرى ئەم شارە بوونەتە سەربازگە وسیمایی شارێتى خۆى لەدەستداوە و لەناوخۆى خۆشیدا دەیان گرفت و كیشە ى تیادایە، هەرلە نەبوونى پرۆژەى خزمەتگوزارییەوە و ئەمنى و دانەمەزراندن و سوتاندنى دووكانى كوردەكان و سوننەكان لە نێو بازارى خورماتوو دا. .تاد،  بۆیە خورماتوو بەرەوش و كەش وهەوایەكى تەم و مژاویدا تێدەپەرێت، خورماتوو ئەوشارە خوراگرەیە كە سەرجەم شارو شارۆچكەكانى عێراق و كوردستانى بەستووەتە یەكەوە هاوكات هێڵى گشتییە لە نێوان (توركیا و سوریا و عێراق و هەرێمى كوردستان)ەوە بۆیە دەبێت سەركردایەتى كورد لە بەغدا و لە هەرێمیش ئاوڕى جددى و ژیرانەو سیاسەتى بۆزەتیڤانە بیر لەم شارە بكەنەوە تا نەكەوێتە دەستى لایەنێكى دیكە، مەترسییە بۆ سەر ئابورى و ئاسایشى هەرێمى كوردستان. بۆیە نابێت متمانەى جەماوەرى خەڵكى ئەم شارە لەدەست بدەن چونكە لە دەستانى متمانەى خەڵكى ئەم شارە گەرانەوە و زیندو كردنەوەى متمانەى جەماوەر ئەستەمە و ئەنجامەكەشى رادەستكردنى شارەكەیە بە لایەنێكى دیكە. بۆیە دەبێت هەوڵى چارەسەركردنى كێشە هەنوكەییەكان وسەرەتاییەكانى خەڵكى ئەم شارەبدرێت، چونكە لەم بار و دۆخەى ئێستادا رۆژنە لەم شارەدا گەنجى ئەمشارە بەدەمانەچەى بێ دەنگ و چەكى پێشكەتوو تەقەى لێدەكرێت وبەماتۆر سكیل تیرۆرردەكرێت و بێ ئەوەى یەك كەس یەك تۆمەتبار دەستگیر بكرێت و لێكۆلینەوە لە رووداوەكە بكرێت، جێى تێرامان و گوماناوییە دیاردەى رفاندن و دانانى بۆمبى چێندراو بەمەبەست. ئەمانە و چەندینى تر بوونەتە جێى گومانى دانیشتوانى شارەكە و ترسێى یەكجار زۆرى لە شارەكەدا دروستكردووە، گرتنى رێگاى گشتى بغداد.  خورماتوو كە بژێوی و كەسابەتى سەدان خەڵكى ئەم شارەى لەسەرە چونكە بەوهۆیەوە بە دەیان كارگە و چەندین چێشتخانە لەكار كەوتون و هاوكات گرتن و بردنى هاوڵاتیانى شارەكە و دواتر زیندانیكردنى و ئازاردانى جەستەیی (تعذیب الجسدى) و سوتاندنى دوكانى كوردەكان و عەرەبە سوننەكان لەنیو بازارى گشتى خورماتوو. . . . هتد بۆیە ئیژم لە دەستدانى متمانەى جەماوەرى ئەمشارە واتا ماڵ ئاوایی لەسیاسەتى كوردى و دەنگى كورد لە ناچەكە، متمانە و بەڵێندان بەجەماوەر ئاسانییە، بەڵام یەكێكە لە خەسڵەتەكانى خەڵكى ئەم شارە تا متمانەت پێ بكەن، مانەوە و بەرگریكرنیش ناونیشانێكى تریى خەڵكى ئەمشارەیە ونمونەش بۆئەمانە سەرجەم شۆرشەكانى گەلى كوردە و نوێترین بەرگریكردنى جەماوەرى ئەم شارە شەرى چەكدارانى تیرۆرستى داعشە كە جەماوەرى ئەمشارە پێش هێزى پێشمەرگەى كوردستان و پێش حەشدى شەعبی و پێش سوپاى عێراق بەرگریان لەشارەكەیان كرد و نەیان هێڵا شارەكەیان بكەوێتە دەستى داعش و تا ئەوكاتەى هێزى پێشمەرگەى كوردستان گەیشتە سنورەكە و سەنگەرى بەرگریكردنیان لەبەرامبەر بە داعش دانیا. سەرەراى هەموو ئەو تەقیەنەوە و كوشتن و برێن و رفاندنەى كە پێش هاتنى چەكدارانى داعش لە شارەكەدا روی دەدا، خەڵكى ئەمشارە چۆڵیان نەكرد و بەرگریان لە شاریكى دابرێنراو دوا سنورى كوردستان كرد بۆ هیچ گروپ و تاقمێك چۆڵیان نەكرد و سازشمان بە مەحاڵ زانى. بۆیە دەبێت سەركردایەتى كورد و بەتایبەت حكومەتى هەرێمى كوردستان هەوڵى چارەسەركردن و بنبڕكردنى كێشە و قەیرانەكانى ئەم سنورە بدات. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە