هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


شەڕی کۆبانی چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

Thursday, 02/07/2015, 20:50

3765 بینراوە



لەدرێژایی مێژووی مرۆڤدا ژیانی کۆمۆنی سێ قۆناغی جودا جودای بڕیوە تا گەیشتۆتە قۆناغی کەنار ئاوەکان. سەرەتای دروستبونی کۆمەڵگا وژیانی بەکۆمەڵ ولەتەنیشت یەکتر لە قەراغ ئاوەکان دەستی پێکردوە. ئەوسەردەم نە زمانی یەکگرتوو هەبووە، نە ئەلفوبێی نوسین. زمان، زمانی وێنەوئاماژە بووە بۆ ماملەوسەودا، کڕین فرۆشتن، هەناردەو هاوردە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دی. بەدروستکردنی خانوولەگڵو بەرد بە کۆمەڵ ،هێدی هێدی کۆمەڵگاکان مەزن دەبوونەوە. ژیانی پێکەوەیی کارێکی وایکرد کە مرۆڤ بیر لەدووشت بکاتەوە.
ترس وپاراستن. بوونە دوو فەکتەری سەرەکی بۆ بژیوی ژیان بۆ پاراستنی بەرژەوەندی تاکە کەسی. هێزی باڵادەست، هێز بۆ پاراستن، مرۆڤەکانی کۆم کۆم لەیەکتر نزیک کردەوە تا رازی ژیان ورازی مانەوە بۆ ژیان پەیامی خۆی بدا. دیتنەوەی ئاسن دوای قۆناغی ئەشکەوت نشینی وتێپەڕاندی قۆناغی چادرنشینی قەڵەمبازێکی مەزن بوو کە ئیدی مرۆڤ روولەدروستکردنی ئامرازی خۆپاراستن بکا، چەقۆ، خەنجەر، نێزە، شمشیر، قەڵغان، جلوبەرگی ئاسنین،،،،،هەموو دەستیان دایە یەک بۆ کوشتاری بە کۆمەڵی ئینسان بە دەستی ئینسان.! هەتا ئێرە،،،،،،،. ئەو پێشکەوتنەش بۆ پاراستن بووە.ئەوە دەرسێکی دیرۆکییە.
دەتوانین بەڕاشکاوی بڵێن، ئەگەر مرۆڤ سەرتۆپی گیانلەبەرەکانی تەواوی گۆی زەوەیە کە خاوەنی ئەقڵە،خێروشەڕ لێک جودا دەکاتەوە. دەشتوانین بڵێین هەر ئەو مرۆڤە گیانلەبەرە ئەگەر لە زانستوو تێکنۆلۆژیا سەرەکەوتووە،هاوکات بێ ڕەحمترین گیانداری کورەی خاکییە! دووشەڕی مەزنی جیهانی، شەڕەکانی مەزنی ناوچەیی، دروستکردنی چەکوچۆڵی پێشکەوتووی کۆمەڵکوژ و،،،،،، زۆر بابەتی دیش بۆتە قڕێژترین ئەخلاقی مرۆڤی لە دەروازەی هەزارەی سێدا. نێوەی زێدەی وڵاتانی ئەندام لە نەتەوەیەکیگرتووەکاندا خاوەنی ئابووریەکی لاوازوکۆمەڵگایەکی هەژارن. سەتا لە هەشتای خەڵکی سەرزەوی نیازمەندی وڵاتانی قولدورودەوڵەمەندن. وڵاتە دەوڵەمەندەکان ساماندارتر دەبن، هەژارەکانیش هەژارتر! پرسیاری بێ جواب ئەوەیە؟ نەتەوەی کورد لە کوێی سیاسەتی سەردەمە؟
جوابی ئەوپرسیارە گەلێک دژوارە.  دەڵێن کورد بۆ گەیشتن بە مافەکانی ٢٩جار سەریهەڵداوە وشۆڕشی کردوە. منیش دەڵێم بەرهەمی ئەو ٢٩ سەرهەڵدانە لە کوێیە؟ جگە لە وێرانی، جگەلە کوشتاری بە کۆمەڵ، جگە لە شەهیدوبرینداری شەڕ چیدیکەمان بەرهەم بووە؟ ئەگەر بەیانی هەر چوار بەشی وڵات لێک بدروونەوەو کوردستان ببێتەوە یەک پارچە، تازە نەهامەتی وبێبەختی دەست پێدەکا! شەڕە حیزبێن یەک لەوانەیە کە وەک سێبەر لەگەڵمانە! لەو کەشووهەوایە ئاڵۆزەدا رێکخراوەیەک دەتوانێ پێ بە پێی مێژوومان هەنگاو بنێ کە بەدەست کەسانی دوورناس ودیرۆکناس هەڵسووڕێ. بێ گومان ئەو کارەش کارێکی زۆر زەحمەتودژوارە. بێ ئینسافی دەبێ ئەگەر هەموو حیزبەکان وەک یەک چاولێبکەین. باشترین کار ئەوەی کە لە خراپترینیان ، خراپی دەستنیشانکەین ولە باش وباشترو باشترینیش، باشترینیان هەڵبژێرین.
شەڕی کۆبانی، شەڕی شەنگال، شەڕی رۆمادی،:
لەسەدەی ٢٠و٢١دا لە هەموو بەشەکانی وڵات گەلێک شەڕی مەزن وچووک دژی داگیرکاری روویانداوە. هەرکام لەوشەڕانە تایبەتمەندی خۆیان هەبووە. جەوهەری ئەو شەڕانەش بۆ رزگاری وئازادی کورد بووە. بەڵام زۆربەی ئەو شەڕانە یان ناوچەیی بون.یان لە ناوچەیەک کۆتایی پێهێنراوە یان کەوتوونە بەر بێ ڕەحمی بەرژەوەندی خوازانی دەرەکی. شەڕی ئەوجارەی کورد لە رۆژئاوای وڵات( کۆبانی) جیاوازییەکی تەواوی هەیە لەگەڵ تەواوی شەڕە مێژووییەکانی کورد.ئەوجار داگیرکاری بەرفراوانترو دڕندەتر سەریهەڵدا.ئیدئۆلۆژییەکی گومانئاوی ودوور لە هەر چەشنە مرۆوایەتیەک لەسەر ناوی دینی ئیسلام دەیخواست وڵاتی کورد داگیر بکا! ئەوجارخۆ رزگارکردنلەو داگیرکارە هەروا هاسان نەبوو.پیلانێکی گڵاو کە دەستی لاوەکی وناوخۆییشی تێدا بوو.
شەڕی کۆبانی جگە لەشەڕێکی بە چەک، شەڕێکی باوەڕو کوردخوازانەش بوو. کوڕەگریلاو کچەگریلا بە چەکی سووک وئیمانێکی قاییم وبەرخۆدانێکی فەلسەفی توانیان سنوری ئەوسەرکەوتنە بەسەر سنوری کوردستاندا ببەزێنن ودونیا تێبگەیەنن کە کورد ئەوەندی لە ئاشتیتدا بە ئیسڕارن ئەوەندەش لەشەڕدا بە جەرگن. من لەسەرئەو باوەڕيم شەڕی کۆبانی شەڕێکی نیشتمانی ورزگاریدەر بووە.ئەو شێوە شەڕانەش هاسان بەرەو سەرکەوتن ناچن.
شەڕی شەنگال:
تایبەتمەندی عەشیرەگەری لەوەدایەکە لەشەڕدا هەتا ئەو جێگایە دەچنە پێش کە بەرژەوەندی عەشیرەگەری بپارێزن. چەکداری عەشیرەی بارزانی وەک ،،، پێشمەرگە،،، پێناسە ناکەم( ئەوەنەزەری منە، کەسی دیش چۆن دەفکرن مەیلی خۆیانە)؟ چون لەجیاتی لە خزمەتی نەتەوەیی دابن زیاتر بۆ پاراسستنی عەشیرەگەری حەول دەدەن( فازل میرانی دەیگووت کاک مەسعود ٣٠هەزار فیدایی هەیە!؟) مێژوو بڕیاری خۆی داوە. مەلامستەفای بارزانی (د،خ) ئەگەر شەڕی نەتەوەیی کردبایە شۆڕش ئاوا زوو تووشی نسکۆ نەدەبوو. رێبەر ئاپۆیان گرت! دوای ماوەیەک وەدیار کەوت کە پ.ک.ک نەتەنیا لاواز نەبووە بەڵکوم توانیویە لەسەر پێی خۆی ڕاوەستێ. ئەوە یانی شەڕی رزگاری ونیشتمانی. هەڵاتنی چەکدارەکانی بارزانی لە شەنگال رووداوێکی ڕەمەکی نەبوو. دەنا چون ئەوهەمووە چەکدارە ئاوا بەهاسانی گەلی ئیزەدیان رادەستی داعش کرد.! نابێ کۆمەڵگای هوشیاری کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان ئەو نەهامەتیەی کە بارزانی بەسەری هێنان لەبیر بکەن. پێم خۆشە لەو دەرفەتە کەڵک وەربگرم ئاماژە بە بابەتێکی گرینگی مێژوویی بکەم. بابەتێکی بەڵگەدار لەسەر عەشیرەی بارزانی.،،، بارزانی(مەلا) هەرگیز نابێتە دیکتاتۆڕ! بەڵام پاش ١٠ساڵ، یانی ساڵی ١٩٧٣ هاتا١٩٥٧(تائاشبەتاڵ) هەمووقەرارە گرینگەکان بە نەهێنی لەلایان گرووپێکی٣کەسی دەدرێن! کەبریتین لە: شەخسی مەلامستەفا،ئیدریس،ومەسعود کوڕی مەلامستەفا! ئیدی کەس نییە زاتی ئەوەبکات کەلەقسەی بارزانی دەربچێت. هەروەها لەکاتی روخانی شۆڕشدا کەس نابێ جێی ئەو بگرێتەوە!! ( کورد لەسەدەی نۆزدەو بیستەمدا. نوسینی، کریس کۆچیرا،.وەرگێڕان لە فارسییەوە: حەمە کەریم عارف).
" شەڕی رۆمادی"
ئەوشەڕە پەیامی خۆی تێدایە. لە هێرشی داعشدا بۆ گەورەترین پارێزگای عێڕاق تەنیا ٢٠٠ چەکداری داعشی بەشداریان کرد.! هێزی سوپای تەیار بە چەکوچۆڵ ٢٥٠٠ کەس دوبوون! ( ئەو خەبەرە لە مێدیای بی، بی، سی،) سەرچاوە دەگرێ، نەزەری خۆم نییە. باشە بخوازین یان نەخوازین ساڵەهایە بەغدا وعێڕاق دەوڵەتن. سامانی مەزنی ئەو وڵاتەش نەفتە. لەوکاتەشدا رۆژانە نەفتی خۆیان دەفرۆشن. چۆن دەبێ لەبەرابەر٢٠٠ ڕەشووڕوتی ڕدێنداردا ئاوا پارێزگایەکی گەورە رادەست کەن.! لە حاڵیکدا هێرشی سەر کۆبانی بە هەزاران داعشی تێدا بەشدار دەبوون، دیتمان چۆن شکستیان هێنا.شاری موسڵیش لەکاتی خۆیدا هەرنموونەیەکی زیندوویە.
شەڕی کۆبانی شەڕی رووناکییە دژ بە تاریکی،شەڕی مانو نەمانی کورد بوو،شەڕی دیفاع لە هەموو ئەو وڵاتانە بوو کە مەترسی تڕۆریان لەسەرە. ئەو گریلایانەی لەوشەڕەدا شەهید بوون ناوایان بۆ هەتا هەتای تاریخ دەچێتە ریزی شەهیدانی خۆش مەڕام. تەنیا بێبەتیەکی کە لەشەڕی کۆباندا ئازارم دەدا ئەوەیە کە رووناکبیر،شاعیر، مامۆستای زانکۆکان، سیاسیکار، دیرۆکناس، لێکۆلەر،دوورناس،زانای کورد نەیتوانیوە پەیامی شەڕی کۆبانی بە جیهان بناسێنێ. دەترسم هەمیسان نووسەری بیانی سەرکەوتنی شەڕی کۆبانیمان بۆتۆمارکا؟! عێڕاقی عەڕەبی ساڵەهایە دەوڵەتە. لەوسەردەمەشدا هاوپەیمانان چەپوڕاست لە ئاسمان وعەرزدا پشتگیری دەکەن کە چی بەرگەی هێرشی داعش ناگرن وهەڵدێن! بەرخۆدان وشەڕی کۆبانی لاپەڕەیەکی زێڕینی نەتەوەکەمانە. حەیفە هەتا هەتا فرامۆشی کەین.
" تورکی بەشڵتاخ!"
ئەودەستە واژەیە لە ناوچەی موکریانی لەرۆژهەڵاتی وڵات زۆر بە کار دێنرێ.عەجەمی بە شڵتاخ. دوای هەڵبژاردنەکانی ئەو دواییەلە باکوری وڵاتو تورکیە، ئێستێ ئەردۆغانی کۆنە مەغٶل شڵتاخمان پێ دەفرۆشی. بە بیانووی ئەوەی کە رۆژئاوای وڵات بەرەو دەوڵەتبون هەنگاو دەنێ دەخوازێ هێرشی بکاتە سەروداگیری بکا. گریلاکانی قارەمان دەمێکە هەیبەتوومەزنایەتی سوپای تورکیان شکاندووە.ئەو هەڕەشانە تەنیا بۆ قەوزەپۆشکردنی شکستەکانی دەسەڵاتی تورکە.سۆپای تورک هەرچەنەدی بەتەیاروبەهێزبێ لە لەشکری جەهل وخوڕافەی داعش بەهێزترنییە. راستەئەوان لە بواری هێزی ئاسمانی دەستکورتن. بەڵام لەسەر زەوی بۆ دامەزراندنی سەردەمی خەڵیفە گەری شەڕدەکەن. لەو ماوەیەشدا تەنیا کورد توانیویە بەرەنگاری ئەو دڕندانە بێتەوە.
ئەو جار ئەگەر لەشکری توری بێتە ناو خاکی رۆژئاوای وڵات ئەو دەردەی بەسەردێ کە بەسەر داعشیان هێنا. بۆ من پرسی هەری گرینگ هەڵویستی عەشیرەی بارزانی ومەسعودە کە بۆ تەقینەوەی چەند رۆژی داوای داوای لە هە مووکەس کرد یارمەتی ( خوشکو براکانی) بدەن لە کۆبانی. تەنانەت بۆ یەک وشەش جورئەتی نە بوو کە بە تورکیە بڵێ، ئەو سەیارانەی کە تەقێندرانەوە بە ئیزنی ئێوەو لە سنورەکانی ئێوەڕاچوونە ناو کۆبانی. سەرۆکی ترسنۆکو لەرزۆک تەنیا لە فکری درێژکردنەوەی دەسەڵاتی خۆیدایە، دەنا دەبوو لە ئەردۆغانی دۆستی بپرسێ؟ چۆنە رازی دەبێ بە پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی بە سەرۆکایەتی من،بەڵام دژی دروستبونی دەوڵەتی کوردی لە رۆژئاوای وڵات!
جەعفەر کەریمی
سندوقی کوردستانپۆست
٢/٧/٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە