هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


لێگەڕێن با"مەسعود بارزانی" چی لەباردایە بیکات

Friday, 03/07/2015, 20:49

4923 بینراوە


"مەسعود بارزانی" كه‌ له‌ 19ی‌ ئاب واده‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ كۆتایی‌ پێدێت راشی ئەم پەیامەی راگەیاند: "ئه‌ركێكی نیشتمانی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان تا پێش 8/20 بگه‌نه‌ ئه‌نجامێك كه‌ ده‌توانن به ‌سازان ڕێكبكه‌ون.ئه‌گه‌ریش لایه‌نه‌كان به‌پێی پڕه‌نسیپی ته‌وافوق ‌و سازان نه‌جوڵانه‌وه‌، ئه‌وكات منیش هه‌ڵوێستی خۆم ڕاده‌گه‌یەنم".
 قسەی منیش بۆ ئەم پەیامەی مەسعود ئەوەیە کە راستەوخۆ بڵێم: لێگەڕێین با مەسعود بارزانی هەڵوێستی خۆی ڕابگەیەنێت با بزانین چی دەکات و چ هەڵوێستێکی دەبێت و ئەو دەیەوێت چی بکات!؟
ئێمە بەدرێژای ٣٦ ساڵ لەگەڵ ئەم پیاوەدا و لەو هەرێمەدا ژیان دەبەینە سەر، ئەو هەرێمەی کە هێندە بچوک کراوەتەوە و وەکو قەفەسێک بۆ مرۆڤە ئاژەڵەکان تەنیا هەناسەی تێدا بە خۆڕاییە و ئەم دەسەڵاتە پۆخڵەی ئەوان خێر و سەدەقەمان پێدەکەن، لە دەرەوەی قەفەسەکە بۆتە موڵکی ئەوان و بە ئارەزووی خۆیان هەڵسوکەوتی تێدا دەکەن و بازرگانی بە کەرامەتمانەوە دەکەن!، لێگەڕێن با ئەم پیاوە بچوکە بەردەستی ئۆردوغان بزانین چی دەکات!؟ ئایا لەو رۆژەدا بەیارمەتی میتی تورک ٣١ی ئابێکی دیکەمان بۆ دەخوڵقێنێت؟ مەسعود کە جارێک لەجاران خاوەنی یەک کردار نەبووە، بزانین چی لەباردایە بیکات؟
دەبێت هەموو بزانن، کە هەرکەسێک بیەوێت لەڕێگەی چاو سورکردنەوە، خەڵکی ناچار بکات بۆ ئەوەی درێژە بە دەسەڵاتی خۆی بدات و خەڵکیش واز لە کۆیلەبوونی خۆیان بۆ خاوەنێکی ترسنۆک واز لێنەهێنن، ئەوە مایەی گاڵتە جاڕییە، کەواتە لەمەوە بەو ئەنجامە دەگەین کە هەڕەشەکانی ئەم پیاوە ئەگەر سەری گرت، لە ئازایەتییدا نییە، کە ئەم وەک کەڵەگا خۆی سەپاندووە، بەڵکو خەتای خەڵکەکەیە کە نایەوێت لە کۆیلەبوون رزگاری بێت.
 کاتی خۆی مەسعود هەڕەشەی لە تورکان دەکرد و دەیووت دەبێت تورکیا بەسەر لاشەی مندا بێتە کوردستانەوە! تورکیا خۆی لەکارو باری ناوخۆی ئێمە وەرنەدا، منیش ئاربیجی لە ناو دیاربەکر دەتەقێنم، کەچی سەرئەنجام نەک هەرکلکی خستە ژێر دەسەڵاتی تورکیاوە، بەڵکو هەولێریشی کرد بەشارێکی تورکیی و ئێستا ماستی تورکی لەوێوە نەیەت بۆمان، هەموو موسوڵمانە کوردەکان دەبێت لە بری عەیرانی تورکی بەربانگەکانیان دەبێت بەئاوی بیر بشکێنن.تورکان لەسایەی مەسعود ٣٢٣٥ سەربازی لە هەرێمەکەی مەسعود نیشتەجێ کردوە لە١٣ جێگای ستراتیجی بە خۆیان و ٥٨ تانک و ٢٧ مدەڕەعەوە داکوتاوە.
لە١٧شوباتدا مەسعود ووتی من خۆم هەڵنابژێرمەوە، دێتەوە بیرتان چی بە حاجی عەلی باوکی شەهید ڕێژوان ووت ؟ کەچی کوڕە قارەمانەکەی مەسعود خەڵاتی ئەوانەی کرد کە تەقەیان لە گەنجانی سلێمانی کردبوو و ڕێژوانیان شەهیدکرد.
 مەسعود کەسێکی ترسنۆکە، کەسێکە تەنها قسە فڕێ دەدات دوای ژوان دەبێتەوەو ئەو پیاوە گرگنە لەئیتالیا ووتی گەر ٥٠٠٠٠کەس لەکوردستان منی نەوێت واز دەهێنم.بەڵام کاتێک بە سەدان هەزار واژۆ کۆکرایەوە کەبەرۆکی خەڵک بەردەن وەک نەعامە سەری خۆی کرد بەخاکداو بێدەنگی لەو پرسەکرد.
 ئەی لە بیرتانە لەڕێگەی "فەلاح مستەفا"وە دژی ئەمەریکا قسەیان کرد گوایە گوێ بەئەمەریکا نادەن، دەوڵەت ڕادەگەیەنن، تەنها بەتەلەفۆنێکی جێگرەکەی ئۆباما لاڵ بوو هاتوو ووتی : مژدانەتان دەدەمێ بەڵام کاتەکەی نازانم کەیە، هیچیش تەریق نەبۆوە.
 لە کاتی گرتنی موسڵدا سوپای عێراق جارێکی تر هەرەسی هێنا لە لێدوانێکی زۆر شەرمنانەدا ووتی مادەی ١٤٠ جێبەجێ بوو، گەرچی موسڵ و شەنگال و لەناو جوگرافیای مادە خۆفرۆشێکەی ١٤٠ دایەوە.دوای ئەوە مالکی لە چاوپێکەوتنەکەیدا ووتی تەحدا دەکەم بەرپرسێکی کورد بە مەسعودیشەوە پرسی مادەی ١٤٠یان لەگەڵدا باس کردبم.دوای ئەوە مەسعود بەهەڵەداوان سەفەری کرد، چونکە ڕژێمی عێراق کە کوردیش لەناویدا خزمەتکارە هاتنەدەنگ ئیتر قسەکەی مەسعود دیزەبەرخۆنەکرا و قسەیان لێوە نەکرد.
 مەسعود کەسایەتییەکە زووهەڵدەچێت، کەسێکی نەفام و هەڵەشەیە، هەرگیز بڕوای بەمشتوومڕکردن نییە لەسەر هیچ بابەتێک، چونکە بەتێکشکاوی دێتەدەرێ، لەتەمەنی سیاسی ئەو کاکابرایەدا عەقڵ میوانی نەبووە، هەمیشە باوەڕی شەخسی خۆی تێکەڵ دەکات و قسەکانی واتێکەڵ دەکات خۆشی نازانێ چی دەڵێت، هەمیشە لە کاتە هەستیارەکاکاندا خەندەیەکی درۆزنانە دەکات و پێویست بێت لەکاتی تێکشکانەکانیدا دەچێت لای نەیارەکانی دادەنیشێت، لەنمونەی چوونی بۆ گردەکە بۆ لای نەوشیروان مستەفا و تاڵەبانی لە دەباشان، یان دوای تێکشانیان لەبەردەم چەتە تیرۆریستەکانی داعشدا و چوونی بۆ لای گەریلاکانی مەخمور.مێژووی ئەم پیاوە پڕێتی لە و سەردانانە کە بەمەبەست دەچێت و بەحسابی خۆی، خۆی لە خیانەتەکان پاک دەکاتەوە.
 تایبەتمەندیەکی تری مەسعود بارزانی ترسنۆکێکەیەتی، کە لەسەری ڕەش دەردەچێت زیاتر لە ٧٠ ئۆتۆمۆبیلی پڕ چەکداری لەگەڵدایە، بەدرێژایی شەقامەکان بەهێزی زڕێڤان دەگرن ئەو زڕێڤانانەی کە بۆ تاکە جارێک جەوامێریمان لێنەدیوون بەرامبەر دوژمنی کورد، بەڵام ئامادەبوون بێنە سلێمانی لەجیاتی " زەعیم سدیق" ئەو شارە خەڵتانی خوێن بکەن.
 هاوڕییەکی نزیکم لەگردەکەی زەرگەتە ووتی تا ئەوجێگەیەی من بیرم بێت مەسعود جارێک هات، بەڵام هەرگیز پەرداخێک ئاویشی نەخواردەوە، لەمێژە مەسعودو نێچیر و مەسروریش بەدەستی کەس و لەهیچ جێگایەک نە نان و هیچیش ناخۆنەوە، چونکە دەترسن دەرمانخواردوو بکرێن، .
 لەکتێبی "من کوڕی سەدام بووم" مدا، ئەو کەسەی کە رۆڵی عودەی دەبینێت، باس لەوە دەکات، سەدام لە ناو کۆشکەکەیدا شەوانە سێ تا چوار جار جێگەی نووستنی خۆی گۆڕیوە، بەهەمان شێوە مەسعودیش بەشەو خەوی نییە و هەر دەمە لەجێگەیەک دەڕازێ لەترساندا، تاکو ئێستا یەک جار تاڵەبانی توانیوێتی بچێتە ماڵیان، بەڵام بکوژانی قاسملۆ و جەنەڕاڵەکانی تورک بەبەردەوامی لەوێ خزمەت دەکرێن.
مەسعود هەڕەشەی چی دەکات!؟ ئەوە ماوەی ١٠ساڵە ئەم کەسە سەرۆکی هەرێمە لەو نیشتمانەدا کە داگیری کردووە و لەوێ حاکمە، ئیستا لە سایەیە ئەمانە هەرێم دابەش بووە بەسەر دوو بەشدا، ئاسایش دوانە، هێزە چەکدارەکان هەریەکەیان لەئاوازێک دەخوێنن، لە بادینان و لە دهۆک و زاخۆ دەبێت، دەبێت ئاسایش ڕێگات پێبدات بمێنیتەوە کەچی برا عەرەبەکان ئاسودەن لەوێ، چەند هاوڕێیەکم سەردانی دەڤەڕی بادینانیان کردبوو، ئۆتۆمۆبیلی چەکدار دوایان کەوتبوون و دوایی پێشیان لێگرتبوون، دەیان پرسیاریان لێکردبوون، ناو ئۆتۆمۆبێلەکەیان هەڵوەشاندبوو، هێندە دەبەنگ بوون دەیان ووت "ئێوە خەڵکی سلێمانی بۆهاتوون بۆ ئێرە؟ " ئاوا مەسعود نیشتمان بەڕێوەدەبات ؟
 لێگەڕێن با مەسعود چی دەکات و چی لەباردایە بیکات، چونکە ئاسایشی نیشتمان بەدەست ئەم خائینانەوە لەمەترسیدایە، نەک بەهەڵنەبژاردنی ئەو پیاوەوە، ئەو پیاوەی کەهەراجی نیشتمانی کردووە و کۆمەڵگای فاسد کردووە.
چیت لە باردایە بیکە، بزانین چیت لەباردایە ؟ هەرئەوەیە نەیەڵیت وەک ڕۆژەکانی ١٧ی شوبات خەڵکی لەهەولێرەوە بێن بۆسلێمانی، جگە لە فەرهاد پیرباڵ، خەڵکیش لەسلێمانییە وە نەچن بۆ هەولێر تەنها پیاوکوژەکانی لقی چوار نەبێت کە لەترسی خەڵک ڕایان کردبوو بۆ مۆڵگاکانتان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە