هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


بێچووە ژێنڕاڵی دۆڕاو

Saturday, 04/07/2015, 23:58

3759 بینراوە


ئەوەندی کە کۆنە مەغۆلەکانی تورک بە سەرکەوتنەکانی کورد لە رۆژئاوا تەنگاون، دووهێندە عەشیرە  وگزیرەکانی بنەماڵەی مستەفا بارزانی وکوڕەکانی تەنگاوترن. ئەوەندی کە داگیرکاری کورد نیشتمانی کوردی کردۆتە بزووتی سوتمانی سیاسەتی خۆی، دووهێندە دەسەڵاتی کورد لە باشوور جەستەی ئەو خاکە بریندارەی بۆ مەبەستی ئاکارەکانی دزێوی بە کار هێناوە.ئەوەندی کە دووژمنی کورد رۆڵەی کوردی شەهید کردووە، دووهێندە لە ژێر پەردەی رزگاری ئەو جووتە نەخۆشە سنگی رۆڵەی کوردیان کردۆتە قەڵغانی سیاسەتی نیگریسی خۆیان.
ئەو رۆژانە گوێمان لە ورێنەکانی ژێنڕاڵی بێ ئەستێرە، مەسروربارزانی دەبێ کە بە بێ ڕەچاوکردنی بار و دۆخی هەستیاری کوردستان خۆش خۆش شەکران دەوەرێنێ و دەفەرمووێ: قەندیل وشەنگال و...... دەبێ چۆل کرێن وگریلای تێدا نەمێنێ.(کاتی خۆی بابیشی وردە فەرمایشی وای بەڕەڵڵا دەکرد). سەرشۆڕەکانی بارزانی و تاڵەبانی وەک قوماربازێکیان لێهاتووە کە خەریکن هەست ونیستیان بدۆڕێنن ئەوەی دەیڵێن هیچ مرۆڤێکی کوردپەروەر سەرەدەرەی لێ ناکا. کەس نییە پێیان بڵی: ئەگەر ئێوە پیاون و بابتان ٥٠٠٠٠ چەکداری فیدایی هەیە کە خۆیان بۆ ئێوە بە کوشت دەدەن ! ئەدی بۆ راوەستاون؟ بڕۆن بەرەو قەندیل و گریلا دابەزێنن دەنا ئاوا قەببە قەببە ئاخاوتن نیشانەی ترس و لەرزی ئێوەیە کە وانیشان دەدا سەردەمی عەشیرە بازاری باوی نەماوە.
نەتەوەیەک کە بە قسەیەکی بارزانی وتاڵەبانی بە کچکێک ئاو وەمەلە بکەوێ هەر ئەوەی بەسەردێ کە لە باشوور دەقەومێ.گوێ بدەنە وڕێنەکانی عبادی وسەدر لە ئاست دروست کردنی حەشدی شەعبی بۆ داهاتووی کورد لە باشووری وڵات ئەو جار دەردەکەوێ چۆن خەونێکیان بۆ دیتووین. شەڕی کۆبانی کارێکی وای کردووە کە زلهێزەکانیش لەسەری وەدەنگ بێن وهۆشداری بدەنە کۆنەمەغۆلەرکانی سەردەم. راکردنی چەکدارەکان کاک مەسعودیش لە شەنگال رووی ترسەنۆکی ئەو بنە ماڵەیان دەرخست.
دوومانگی یەکەمی شەڕی کۆبانی شاییو لۆغانی خستە دڵی ئەردۆغان و دۆستەکانی بەرواڵەت کورد لە باشوور. هەموو رۆژێ چاوەڕوانی کەوتنی ئەو شارە بون.بەڵام قارەمانەکانی کورد دەموپۆزی نەفام دەسەڵاتی کوردلەباشوورو ئەردۆغانیان لە خاکو خۆڵی کۆبانی وە دەرداو ئیسپاتیان کرد رۆڵەی بەئەمەگی ئەو نیشتمانەن.چوونی پێشمەرگە بە چەکی قورس ودوور هاوێژ بۆ کۆبانی جودا لە سیاسەتی ئەو دەسەڵاتە هەڵدەسەنگێنم کارێکی پیرۆزوکوردخوازانە بوو. بەڵام مەبەستی پشت سەری رەوانەکردنی پێشمەرگەو هاتنەوەیان بابەتێکی دیکەیە. ناردنی ئەو هێزە بەناوی هێزی پشتیوانی بۆ کۆبانی بۆ نیچیروانی بارزانی ئەوەبوو، کە لە کاتی خۆیادا دەبێ گریلاش لە باشوور بچێتە دەرێ! من نازانم کە ئایا گریلالە باشوور چۆل دەکا یان نا؟ بەڵام ئەگەر ئەو کارە رووبداووڕێنەکانی ژنێڕاڵی دۆڕاو بشتەسەر، ئەدی سۆزوهەستووهیوای خەڵک لە باشوور چی لێدێ؟ پ،ک،ک، چۆن جوابی خەڵکی باشوور دەداتەوە؟ بنەماڵەی ئەو گریلایانەی خەڵكی باکور بون و لەسەر خاکی پیرۆزی باشوور گیانی شیرینی خۆیان فیدای ئامانجیان کرد،دەبێ حێسێب لە بەرپرسانی قەندیل بخوازن.بۆ رۆڵەکانیان ناردە وێ؟ پاشآن بۆ ئەوێیان بە جێ هێشت؟ خاکی پیرۆزی کوردستان بست بە بست هێ تاکی کوردە جگە لە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی. بەڵگەشم بۆ ئەو قسەیە ئەوەیەکە بە درێژایی مێژوورابوردوومان ئەو جووتە قەللاشە داردەستی داگیرکار بون بۆ سەرکوت کردنی نەتەوەی کورد. ئەوە نییە حیزبەکان رۆژهەڵاتی وڵاتیان چۆن هەنجن هەنجن کردووەو خەساندوویانن!

جەعفەر کەریمی
سندوقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە