مردن بۆ ئێمە خۆشبەختی و ئارامی بۆ ئێوە

Sunday, 05/07/2015, 19:35

2070 بینراوە


دوای ئەوەی لە 2003 لە ژێركاریگەری بەرژەوەندی وڵاتە زلهێزەكانی جیهان، رژێمی بەعسی بۆماوەی بەسەر دەسەڵات وكارگێری و ئەرزو خاك و نەتەوەو سەروەری عێراق، دوای ئەوەی دەستیان لە تاكتیكی پێویستیەكانی سەربازی ئەمنی ئابوری عێراق نەما، بۆ درستكردنی ئاشووبوو ئاژاوەگێری بۆ دروستكردنی فەزایەك كە شەڕ بۆ ئێوە ئازادی و خۆشگوزەرانی بۆ ئێمە، دەسەڵاتی سەدامیان روخان و وڵاتی عێراقیان پركرد لە نائومێدی شەڕ پڕ پڕ لە مافیا پڕ پڕ لە حیزبی بازرگان لێوان لێو لە گوناه وتاوان وبێرەحمی.لەم هەل ومەرجە لەبارەدا كە سەركردە راكردووكەكان وڵاتانی دراوسێ تینوی بەرژەوەندی تینوی كوشتن تینوی شەروئاشبوون هاتەنەوە مەیدان.
دواجار سەركردە راكردووەكانی عێراق لە سوریا ئێران توركیا بەشێكیان لە ئەوروپاوە هاتنەوە، خۆیان كرد بە حاكمی عێراق دوای روخانی رژێمی سەدام بەگشتی دەستیان خستە ناو كاروبارەكانی عێراق، هەرچی موقەدەساتی ئەم وڵاتەهەیە بە تاڵانیان برد، تەنها شتێك ماوە خەڵكە ستەمدیدەكەیەتی كە حكوم یاسا ناعەدالەتی بۆ ئێمە دەسەڵات و پارەو راكردن لە یاسا بۆ ئەوان.
لەو دەست تێوەردانە ناوخوییەدا تاكە هێزی كاریگەر كە سەلماندوویەتی سەركەوتووبێت لە كلیلی كردنەوەی بەكارهێنانی دەسەڵاتەكان لە عێراقدا ئەوە ئێرانە، ئێستا لە سایەی بە هێزبوونی ئەم دەسەڵاتە دا وڵاتە زلهێزەكانی دنیا بەتایبەت ئەمریكا كە خۆی خانە خۆی رووخانی ئەم دەسەڵاتەبوو بێهوودە مایەوە، چونكە لایەنی كەم لە عێراقدا متمانەی سیاسی و گفتۆگۆی دیبلۆماسی لە عێراقدا لاوازبووە، لەبەرئەوەی لەپشت هەر گفتوگۆیەكی بەرژەوەندی سیاسی دەرچەیەك هەیە كە بریارەكان تاوتوێی دەكات رەوانەی راگشتی دەكات جەوهەری گفتوگۆكەی بەئاراستەیەكی تردا دەبات سیمای حكومداری لە عێراق لەكەدارو كەمئەندام دەكات ئەوە لوغزی سیاسەتی ئێرانە كەدەیەوێ بەرامبەر نەیارەكانی خۆی بسەپێنێ، بۆیە بە ناچاری ئەوەی ئەبینین لە عێراقدا شەری داعش نائارمی سیاسی ئابوری ئەمنی كە بوون لە بەشێك لە شتە عەجایبەكانی دنیا، ئاخر لە كوێی دونیا بووە وڵاتێكی بە یاسا و سیادەی نوێودەوڵاتی دەمەزراوەی وڵات بێت هێزێك رێكخراوێك بێت، لەسەر هیچ پرەنسیبێكی سیاسی ئابوری نەتەوەی بێرێزی بەخەڵك و دەوڵەت و سەروەرییەكان بكات، دوو شاری گەوەرەی وەك و موسل تكریت داگیربكەیت، ئیعلانی دروست بوونی دەوڵەتی تێدا بكات، داهات و سامانی مرۆی بۆ هێزێكی نایاسای بەكاربهێنرێت، ئەمانە بەڵگەن كە شكۆمەندی ئێران لە عێراق لە پێش شكۆمەندی ئەمریكاو وڵاتانی هاوپەیمانییەتی، بۆیە ئێستا هەرێمی كوردستان شارەكانی عێراق لە چاوەروانی رەحمەتی ئێران و ئەمریكادا چاوەروانی نەهامەتییەكانیین چاوەروانی جەنگین و بێ پارەین چاوەروانی لێك هەڵوەشانی كۆمەڵگاو خێزان وكلتورو بەها پیرۆزەكانی مرۆڤایەتین، كە ئەوان بە ئێمەی راوا نابینن ئەبێت ئێمە چاوەروانی كەرەمی خوابین بەڵكو سەبر و بەهێزیمان پێ ببەخشێ بۆ رووبەرووبونەوەی ئەو ئەقلییەتە تۆتالیتارییەی كە بەخشەری ئەم جۆرە لە بیركردنەوەیە كە دەڵێ مردن بۆ ئێوە خۆشبەختی و ئارامی بۆ ئێمە . 
ببورن فۆنتی كوردیم بەردەست نەبوو ئەگەر ئەكرێت بیگۆرن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە