هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


کۆنفەرانسی کۆبانی لە پەرلەمانی ئەوروپا چ دەستکەوتی بوو

Sunday, 05/07/2015, 22:43

3256 بینراوە


کۆنفەرانسەکە لە شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا لە پەرلەمانی ئەوروپا کاژمێر ٩ ی سەرلەبەیانی 01.07.2015 دەست پێکرد و ماوەی ٤ کاژمێر خایاند ..
لە کۆنفەرانسەکەدا بەرێوەبەرانی رۆژئاوای کوردستان ئەنەوەر موسلەم هاوسەرۆکی کانتونی کۆبانی ، موستەفا عەبدی هاوسەرۆکی شارەوانی ، هاوسەرۆکی پەیەدە سالح موسلم وەک میوان و هاوسەرۆکی کانتونی جەزیرە و چەندین بەرێوەبەری دیکە، ١٢ پەرلەمانتاری ئەوروپی وەک ئاخاوتوان و ١٧ وەک میوان و چەندین پەرلەمانتاری وڵاتانی دیکە و هەروەها لە وەزارەتی دەروەی دانمارک و باڵێوێزی مەکزیک..
و لەوانە رێکخراوەکانی ئەمریکی ، ئیتالی ، بەریتانی و بەلژیکا و مەغریب و بەگشتی ٤٠ رێکخراو بەشدارییان کرد
سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا مارتن سچولز لە پەیامەکەی دا بۆ کۆنفرانسەکە وتی
ئەو شەرڤانانە و ئەو کەسانەی خاک و ئاویان دەپارێزن سڵاو دەکەم وپیرۆزبایی لە کۆالسیونەکانی بەشدار لە رزگارکردنی کۆبانی دەکەم ، وتیشی کۆبانی بووە یەکەمین پایتەختی بەرخودانی جیهان ، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا وتیشی کۆبانی دەبێتە سەرلەنوێ ئاوەدان بکرێتەوە و ئەوش بە هاوکاری ئێمە مسۆگەر دەبێت .
لەسەر ناوی کۆمسیون و یەکیەتی ئەوروپا و وەزارەتی دەرەوەی ئەوروپا وتارێک خوێندرایەوە و ئامادەیی خۆیانیان نیشان دا بۆ ئاوەدان کردنەوەی کۆبانی و باس لەوە کرا کە لەتاوتوێ کردنی رێورێبازی پێویستین و دەبێت بەبێ درنگ کەوتن سنوری نێوان کۆبانی و تورکیا بکرێتەوە ...
دەزگاکانی نێونەتەوەیی بەشدارییان کرد کە ئەو رێکخراوانە لەبوارەکانی مافەکانی مرۆڤ و تندروستی و ئاوەدان کردنەوە دا ئامادەیی خۆیانیان بۆ ئاوەدانکردنەوەی کۆبانی نیشان دا
رێکخراوی هەیڤا سوری کوردستان لە کۆنفرانسەکە دا بەشدارییان کرد بڕیارییان ٥٠٠ هەزار یورو پێشکەش ئاوەدان کردنەوەی کۆبانی بکەن وێرای ئەوەی کە تائێستا ٣ ملیون یورو هاوکارییان پێشکەش رۆژئاوای کوردستان کردوە.
لە ئەنجامنامەی کۆنفەرانسەکە دا ئەم خاڵانە خرایە روو.
یەکەم دەبێت کۆریدۆرێک لە نێوان تورکیا و کۆبانیدا دروست بکرێت ..
دووەم لەسەر روداوی ئەم دواییەی کۆبانی یەکیەتی ئەوروپا و کۆمسیون دەست بە لێکۆلینەوە دەکات و ئەنجام دەران و ئەو لایەنەی و هاوکارییان کرد کە دادگای لاها دادگایی بکات .
بڕیار درا لەسەر بەردەوامکردنی پێوەندی نێوان کانتۆنی کۆبانی و پەرلەمانی ئەوروپا ..
یەک لە ئەندامانی کۆمیتەی سەر لە نوێ ئاوەدان کردنەوەی کۆبانی ئادەم ئۆزون لە وڵامی پرسیارێک دا کۆنفرانسی یەکەم بە بەراوەرد لەگەل ئەم کۆنفرانسەکە چ جیاوازیەکی هەبوو راگەیاند.
دوابەدوای رزگار کردنی کۆبانی بە ئامانج سەر لە نوێ ئاوەدانکردنەوە ئەو شارە لە ٢٢ و ٢٣ی مانگی گۆڵان دا لەشاری ئامەد کۆنفەرانسێک بە دروشمی نوژەنکردنەوەی کۆبانی دەستی پێکرد.
کۆنفەرانسی یەکەم لە ئاستی نەتەوەیی بە کوردانەوە سنوردار بوو ، بەڵام ئەم کۆنفەرانسە ئەنجامی لەگەڵ خۆیدا هێنا و لە کۆنفەرانسی یەکەم دا بریاری باش لەلایەن کوردانی هەر چۆاربەشی کوردستانەوە بۆ ئاوەدانکردنەوەی کۆبانی درا و هەروەها پێداگری لەسەر ئەوە کرا کە کۆبانی بە کۆمەلگای کۆبانیەوە ئاوەدان دەکرێت بۆیە بڕیارێکی کۆمەلایەتی وەرگیرا، کە بەشێک لە کۆبانی وەک وەک ئاسەوار بێنێتەوە و هەر بۆیە کۆردیناسیونێک دامەزرێندرا کە کار بکات بۆ رێکخستنی کۆنفرانسێک لە ئاستی نێونەتەوەیی دا.
بەرێز ئادەم کار و باری ئەو کۆمسیونە چ ئەنجامێکی لەگەل خویدا هینا..
کوردیناسیونی بەشی ئەوروپامان پێک هێنا و لە گەل پەرلەمانتارانی ئەوروپا دیدارمان ئەنجام دا و سەرەتا ٦٠ پەرلەمانتاری ئەوروپی بانگەوازییان لە پەرلەمانی ئەوروپا کرد بۆ ئەو مەبەستە دەست بە هەوڵدان بکەن و دواتر هەر ئەو ٦٠ پەرلەمانتارە نامەیەیان بۆ هەریەک لە سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا ،کۆمسیونی ئەوروپا وەزارەتی دەروە و یوئن و روانە کرد بۆ بەشدارییان و رێکخستنی ئەو کۆنفەرانسە پاشان لە پەرلەمانی ئەوروپا گروپی چەپ ، گروپی سەوز ، کۆمیتەی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی کۆبانێ ،کارسازانی کورد و لەگەل گروپەکانی دیکە نێو پەرەلەمان لەوانە لیبرال و خریستیانەکان چاوپێکەوتن ئەنجام درا و کۆنفەرانسەکە ئامادەکاری بۆ کرا و ئەنجامی باشی لەگەل خۆیدا هێنا بە گەشتی دەتوانین بەو دەرنجامە بگەین کە یەکیەتی پەرلەمانی ئەوروپا دانی بە کانتۆنی کۆبانی دانا و بریاری هاوکاری تەواوییان دا .

..ئەم کۆنفرانسە لە کاتێکدا بەرێوەچوو، شاری کۆبانی لە ٤ رۆژی رابردووی دا روبەرووی هێرشی درندانەی داعش بۆ دوومین جار بوویەوە لە ئەنجام دا ٢٠٠ کەسی مەدەنی ژیانیان لەدەست دا ...

سامان پایز 
کونفه‌رانسی کۆبانێ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە