هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


زانست و زانیاری

Monday, 06/07/2015, 23:07

34144 بینراوە


" خەمنامە " 
مەتەڵ یانژی مەسەل لە هەنگوین زمانی کوردیدا مەبەستی گەیاندنی پەیامێکە. جارناجارپەیام خۆشەوجارجارەش دڵهێشە. گرینگی مەتەڵەکانی کوردی بە هەمووشێوەزارەکانیەوەلەوەدایە کەئەو وشەودەستەواژانەی کە دێنەسەرزاران موڵکی کەس نییە.(فۆلکلۆرە). پەڕتووک دەناسم سەدان ساڵە نوسراوە، نوسەریشی دیار نییە، کەس نازانێ چۆن کەوتۆتەخوارێ بۆ سەرعەرز. کەچی نەیەک وشەی لێ زیاد بووە نە لێ کەمبۆتەوە!
بەپێچەوانە مەتەڵەکانی زمانی کوردی سنگ بەسنگ هاتوونەخوارێ وێنەی شەونمی مانگی گوڵانن کەهەرکات بێنە سەرزار خۆش بەزن. لەهێنانەوەی مەتەڵداڕەوانییە خوێنەری بەحورمەت دڵڕەنج بێ. لایەنی هەری بە قووەتی مەتەڵ گەیاندنی هەستووسۆزە لە ئاست رووداوێک کە لەدەروونی بێژەری مەتەڵ یان نوسەری دەقێک پەنگاوی خواردۆتەوە.بۆیە: لە هێنانەوەی مەتەڵدا جوابە جەنگێ جێگای نابێتەوە.
" مەبەست"
یەک: خۆزگەم بە کفن دزی یەکەم،، کفندزی یەکەم بە کەسێک دەلێن کەلەکاتی خۆیدا لە گوێسوانی گۆڕستانداخۆی مەڵاس دەدا تائەوکات مروویان ئەسپەردەی خاک دەکردوپاشآن کە دەوری چۆل دەبووە،کفندزپێدزیلکە بە پێدزیلکە خۆی دەگەیاندە سەر قەبری مردووەکە هەڵیدەدایە پاشآن کفنی لەبەر دادەکەندوو دەیبردەبازاڕ بۆ فرۆشتن!
دوو:کفن دزی دووهەم: کفندزی دووهەمیش هەرئەوکارەی دەکرد کە کفندزی یەکەم کردوویە، بەڵام  ئەو هەم کفنی دەدزی وهەمیش مردووەکەی دەگا!!
بۆیە ساڵەهایە دەڵێن خۆزگەم بە کفندزی یەکەم. ئەو مەتەڵە رێک ئەیاغەکانی بارزانی وتاڵەبانی دەگرێتەوە ( لەرۆژهەڵاتی وڵاتیش زۆرم بیستووە کە دەڵێن خۆزگەم بە زەمانی شای).رۆژنییە نەبیسین شەهیدی کورد لەشەڕی داعشدا نەگەڕێتەوە سەرخاکی ئەو وڵاتە. کوڕەهەژار لەسەرناوی پێشمەرگە گیانی خۆی فیدای رزگاری دەکا، ژن ومنداڵی دەکەوێتە بەر ڕەحمی رۆژگاروچارەنوسی بەرەوکوێ دەڕووا کەس نازانێ. رۆژانەش لەبەر سەرمایەداری سەربەدەسەڵات دەپاڕێنەوە کە یارمەتی بداتە بنەماڵەی شەهیدان، ئەو کۆمەلگایە بەرەوکوێ دەچێ؟
رۆژی ٥/٥/٢٠١٥لەسەر سایتی/ لڤین / وێنەیەکی مەسعود بارزانیم دیت کە کاتێک لە فڕۆکە دێتەخوارێ کوڕەزاونەوەونەبیرەکانی چونە پێشوازی لە ئامریکا! کاتێک وێنەی،،بابۆوناسرمەنسوربارزانی دەبینین، بەڕآدەیەک دڵتەزێنە کە مرۆڤ لەخۆی وەڕەز دەبێ. ئەوحاڵورۆژی کوڕەهەژاری پێشمەرگەیە، ئەوەش ژیانی بێچووە ژنڕاڵەکان ئەو دەسەڵاتە. پیش کۆماری ئیسلامی لەئێران دەسەڵات لە چەنگ شاو بنەماڵە پەهلەویدابوو، منداڵەکانی شای پێشووی ئێران قەت بەوشێوەیە نەژیاون کە منداڵەکانی بارزانی دەژین.
دوای دیتنی ئەو وێنەیە دووشتم وەبیرهاتەوە. دوای ئاشبەتاڵی مەلا مستەفا، بنەماڵەکەی لەدەورووبەری شاری نەغەدە چادریان بۆ لێدابون ولەژێر چاوەدێری ساواکدا دەژیان ئەوەندە بارودۆخیان خراپ بووە. کەچی ئەۆڕۆکە لەسەر خوێنی کوڕە هەژای ژیندار دەبن.
دوو: من گومانم هەیە ئەوانەی لەگەڵ داعش شەڕدەکەن پێشمەرگەی نیشتمانی یان هێزی رزگاریدەری کوردبن. چون پێشمەرگە دەبێ ئاگای لە ژیانی سیاسی دەسەڵات بێ.ئەوان چۆن دەژین، دەبێ ڕەچاوی ژیانی پێشمەرگەش بکەن. باش دەزانم لەدوارۆژدا شەڕی داعش کۆتایی پێ بێ هەمیسان پێشمەرگە دابەش دەکرێتەوە بەسەرئەو دەسەڵاتەدا.ئەگەر تاقە وشەیەکی ناحەزم لەو وتارەدا بەکان هێناوە کە کەشیک پێی عاجز دەبێ داوای لێبوردنم هەیە، خۆ هەموو وشە ناحەزەکانم ناکاتە چرکە ساتی ئەورۆژەی کە چەکدارەکان عەشیرەتی بارزانی ،،ئیزەدیەکانیان،، رادەستی دڕندەکانی داعش کرد.
وەسسەلام،،،
 
سرنج بۆ خوێنەری دوورناس: ئەگەر هەرکەس بخوازێ وێنەی پێشوازی لە مەسعودبارزانی لەلایەن نەوەوکوڕەزاکانی لە کاتی هاتنەخوار لە فرٶکە لە ئامریکا ببێنێ، باسەردانی سایتی / لڤین/ بکا زۆر باشدەبێ. جیاوازی ژیانی ئەو دوو گەنجەی عەشیرەی بارزانی لە گەڵ پێشمەرگەی کوڕەهەژار بە چاوی خۆی تەماشآ کا!! ئەگەر بەوشێوەیە دەوڵەتی کوردی دامەزرێ بەشی بۆ هەر کەسە، بەخۆڕایی دەیدەمێ.


برینج
برینج گرینگترینە لەناو دانەوێڵەکاندا لەهەموو جیهاندا. نیوەی دانیشتوانی دونیا برینج وەکوخواردنێکی سەرکی چاولێدەکەن. هەرئێستا،، دەهەزار،، جۆری برینجمان لە دونیاداهەیە. باڵام ئەورێژەیە دەچێتەریزی / دوو/ پێڕست ودووجۆر برینج کەبریتین لە: جاپوونیکا،، و،، برینجی ئیندیکا،،.
شاهیدانی هەیی لەسەردروست بونی برینج پێمان دەڵێ،کە برینج لە٨٢٠٠هەتا١٣٥٠٠ساڵ لە دەروودۆڵی نزیک چەمی/ پێرڵ/ لەوڵاتی چین سەرچاوەی گرتووە. پێشووتر بەڵگەکانی باستان ناسی( شوێنەوارناسی) لەسەرئەوگومانە بون کە برینج لە دۆڵودەری چۆمی/ یانگ تێسە/ لە وڵاتی چین بەرهەم هێنراوە. برینج لە ئاسیای رۆژهەڵات گەیشتۆتە ناچەکانی باشوورتری ئاسیایی لەباشووری ولەوێ بڵاو بۆتەوە. برینج بۆ ئورووپا لە ئاسیای رۆژئاوا وئامریکا لە رێگای داگیرکارانی ئورووپییەوە ناسراوە.
وەرگیراولە: ویکی پێدیا.

بێ باوەڕی ( نەبونی متمانە)
رووداوێکە، رەوان ناسی، کە / تاک/ باوەڕی خۆی لەدەست دەدات. هەست بە لاوازی دەکات. لەو حاڵەدا شەخس توانای خوڵقاندن و باوەڕ بەخۆبونی لێ وەردەگیرێتەوە. دەبێتە کەسێکی پەسیو ودەرماندە. بێ باوەڕی لە حاڵی حازردا بۆتە،، نەخۆشیەکی،، بەرچاووهەمەگیرلەو وڵاتانەی کە لە حاڵی گوزار بۆ پیشکەوتندان. خەڵکی ئەو ووڵاتانە لە بەرابەر تێکنۆلۆژیای سەردەم مات وحەیران و سەرگەردان وبێ باوەڕ دەمێننەووە. بۆ گەیشتن لەو دابڕانەکە دواکەوتوویی ناهومێدی وبێ باوەڕی گشتی بەدوای خۆیدا هێناوە، هەموو تاکێکی کۆمەڵگا خوازو خۆشەویست خوازی کۆمەڵگا( بەرپرس) واداردەکا کە بیر بکاتەوە ولە دووی چارەسەری بگەڕێ.
کاتێک کۆمەڵگا لە گەڵ دواکەوتوویی ئابوری،سیاسی،کۆمەڵگایی، دەست بە یەخەیە، دەبێتە هۆی ئەوەی کە متمانەی/ تاک تاکی / کۆمەڵگا لە ئاست یەکتر وکۆی کۆمەڵگا لە ئاست یەکتر سستوولاواز دەبێ. هاوڕایی وهاودەنگی لە ناو تاکو لە ناو کۆمەڵگا دەپچڕێ. لەوەها بارودۆخێکی نالەباروناهەنجاردا،، ئەخلاق وموڕاڵ،، دادەبەزێ. پێوانەکانی کۆمەڵگایی ڕەچاو ناکرێن. لە کۆتاییدا دەست درێژی دەکرێتە سەر/ مافی/ کەسانی دێکە وبە ئاشکرا باجگیری، بەرتیلخۆری، دزی، گەندەڵی، زۆر گووتن، خواردنی پارە، دزسالاری،و......... رووی لە زیاد بون دەکا.
تاکەکان بۆ ئەوەی بگەنە ئامانج هەموو رێگایەکی خراپ تاقی دەکەنەوە. کاتێک خەڵکی/ وڵاتێک / متمانەی خۆیان لە بەکار هێنانی تواناو کاریگەریەکان بۆ چارەسەری لە دەست دەدەن، لە نێوان خەڵک ودەسەڵات،،، متمانە،،، لەدەست دەچێ. کۆمەڵگا لە گەڵ نامۆیی وبێگانە بون لە،،خۆ،، رووبەرووو دەبێتەوە.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.
سرنجی خۆم لەسەر ئەو بابەتە:
گرینگترین بونیادی کۆمەڵگا بنە ماڵەیە. بنەماڵە لەسەر ئەساسی/ متمانە/ بە یەکتر لە نێوان ژن وپیاودا دادەمەزرێ. لە بنە ماڵە دەرکەوین ،کۆمەڵگا دەبێتە شوێنی متمانە. کۆمەڵگاش دەسەڵات وسیستمی خاوەن یاسا ودێمۆکڕات بەڕێوەی دەبا. خودای راستان ناوەرۆکی ئەو بابەتەی سەروویە، کە رێک پڕ بە پێستی ئەو دەسەڵاتەیە لە لە باشووری وڵات کراوەتە زەندۆڵستانێک کە کەس لێی دەرباز نابێ. ٢٤ ساڵە خەڵک بە هەژاری وبێ دەرەتانی لە گەڵ ئەو سیستمە دەسازێن کە چی خاوەنی دوارۆژێکی لێل و تاریکن. لەو دەسەڵاتەدا، تاک باوەڕی بەتاک نەماوە، کۆمەڵگا متمانەی بە دەسەڵات نییە. دەسەڵات لە ناوخۆیدا داڕزاوە. وەک لێفە شڕەی مەلای لێهاتووە کە هەرلەتێکی بەدەست گرووپێکەوە دەناڵێ. ژیان بە هاتو نەهات دەمەشێ، چارەنوسی سیاسی وئابوری قەت دیار نییە. کەمتیارو بێچووە کەمتیار نیشتوونە سەر جەستەی ئەو خاکە بریندارە ودابڕ دابڕی دەکەن. بۆ داهاتوی رۆژهەڵاتی وڵاتیشدا لەوەش خراترمان بەسەردێ. حیزبە خۆ بەزلزانەکانی ناو کەمپەکان لە باشوورتووشی ئالزایمێری سیاسی بون ،تەنیا قسەی حەڵلەق مەللەقیان پێماوە.ئەوە چارەنوسی نەتەوەیەکە لە دەستپێکی هەزارەی سێدا.شێرپەنجەی بێ باوەڕی وەها جەستەی تەنیوین کە بە هیچ دەرمانێک بەو زوانە چارەسەریمان بۆ ناکرێ.


پاڕانوئید،پاڕانوما، یان رەوانپچڕانی پاڕانوئید
تاریفی گشتییەکەی ئەوەیە: حاڵەتێکە کەشەخس لەوێدا گرینگی لەرادەبەدەر دەداتە سڵامەتی وسەروەتووسامانی خۆی. بۆیە بەشێوەیەک خۆی شکەنجە دەدا. ئەوکەسانە داییم لەفکری ئەودان کە رووداوەکانی مرۆڤی یان سرووشتی خۆیان بخەنە ژێر پرسیارەهەڕەشە. ئەوکەسانە وادەزانن خەڵک لەفکری ئەوەدان کە دژیاتی وی بکەن. ئەو نەخۆشیە یەکێکە لە حاڵەتەکانی،رەوان پچڕاوی( لێکپچڕانی روحورەوان). پاڕانوئید نەخۆشیەکی جیددی ومەترسیدارە کەتاک پەیوەندی خۆی لەگەڵ راستیەکان لەدەست دەدا وشەخس هاندەدا کە بۆلای حاڵەتەکانی مەترسیدار بڕوا. یان خۆ ئامادەدەکا خۆی بکوژێ.
" نیشانەکانی پاڕانوئید بریتین لە"
یەک: ترس لەدیتن ولە بیستنی دەنگ.
دوو: گومان لەوەی کەهەرکەس دەخوازێ مەسموومی بکا!
سێ: بێزاری.
چوار:رقووتووڕەیی.
پێنج: گۆشەگیری.
شەش: تووندووتیژی
حەوت: دژواری لە گوتاتردا.
هەشت: خۆبەزلزانی، هەست بە زلزانیکردن.
نۆ: بیرکردنەوە لە خۆکوشتن.
دە: دژواری لەفکرکردنەوەدا، لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ.
وەرگیراولە: ویکی پێدیا.
" پێشگرتنی خێرایی (ئیزتراری) لە بارداری یا حامیلە بون دوای چووتبونی ژن وپیاو"
یەک: خواردنی حەبی دژە بارداری یان حامیلەگی.
دوو: کەڵک وەرگرتن لە/ ئای،یوو،دی/( ئامرازێکە لە جینسی لاستیک یا جۆرێک ئاسنی نەرم وباریک کە بۆ پێشگرتن لە بارداری لە رێگای دوکتورەکان ئەنجام دەدرێ).
خواردنی حەب :
کە بە حەبی،،فشار،،یش ناوبراوە، پێشگیری دەکا لە،، توخمگوزاری،، تا منداڵ ددروست نەبێ. ئەو حەبانە سێ جۆرەن کە بۆ پێشگرتن لە حامیلەگی بەکار دێن.
جۆری یەک: ئەو حەبانەی کە تێکەڵاوێکن لە،،،ئیستڕۆژێن وپروژستین.
دوو: ئەو حەبانەی کە تەنیا،پڕوژستینی،وێنەی/ لوونورزستول/ ی تێدایە.
سێ: حەبەکانی وەک، پادپروژستین،وێنەی میفەپڕیستون وئۆلیپریستڵ ئەستات. (و: ناوی ئەو حەبانە بە پیتی لاتین نوسراوە ومن ماناکەیان نازانم. بەڵام دایکە بەحورمەتەکان کوردەواریمان لە دوکتورەکان باش حاڵی دەبن چون ئەوان زیاتر سەروکاریان لە گەڵ،،بارداریدا،، هەیە).
سرنج وهۆشداری: باشترە ئەو حەبانە بە سکی بەتاڵ نەخورێن ( بە برسیەتی).
دوو: دوای دوو کاتژمێرلە ڕشانەوە وئەنجامدانی رەوشەکە، دووبارە دەبێ حەبی دژی بارداری بخورێتەوە.
چوار:جارێک کەڵکوەرگرتن لەو حەبە لەسەردەمی/ قاعیدەگیدایان رێگڵ بوندا/ یەکجارە. هەمووو جارێک لە دەورەیەدا نابێتە هۆی پێشگرتن.
پێنج: لە کاتێدا کە ژن ،،قاعیدە،، نەبێ دەبێ ٣ حەوتوو دوای خواردنی حەب، تێست یا ئازمایشی بارداری( حامیلەگی) ئەنجام بدا. ناوی تێستەکەش ئەوەیە( بێتا،ئێچ،سی،جی).شێوەو ناوی ئەو ئازمایشەشەش هەر دوکتور دەیزانێ.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.

" تایبەتمەندی مرۆڤ( شەخس)"
لەو تاقمە لە تایبەتمەندیەکانن کە داییمین وشەخس لەزۆربەی ساتەکاندا لە خۆی نیشان دەدا. تایبەتمەندی کەسایەتی/ تاک / لە رەفتاری ئەودا دیار دەکەوێ.کەسایەتی یا شەخسییەت، لە نزیک ٣ ساڵیەوە هێدی هێدی خۆی قاییم دەکا تادەگاتە تەمەنی٥٠ ساڵەگی ئەو کاتە تووندوقاییم دەبێ وبەردەوامدەبێ. لە ٥٠ساڵیەوە بەدواوە دەگاتە ئاستی /کامڵ وپوختە/ بون. وجێکەوتن چون/ تێگەیشتنی/ زۆربەی خەڵک زیاتر بەرەوپێشتر دەچێ. گیانلەبەرێکی وەکو،،ئینسان،، کە تایبەتمەندی خۆی هەیە/ کەسایەتی/ ئەو پێک دێنێ. بەڵام لەو تاریفەشدا جیاوازی بیروڕا هەیە.شکڵی ئاسایی شەخس ئەگەر بە،،،کۆ،،، چاولێبکەین دەبێتە/ کەسەکان یا خەڵک/  کە زۆر جار ئاماژەیە بە میللەت یا نەتەوە یا قەوم.  بۆیە لەو رێگوزەرەدا سرنجی زیاتری گەرەکە. لە بابەتەکانی فەلسەفی یا حقوقیدا زیاتر کەڵکی لێوەردەگیرێ.
ناسنامەی / تاک / یا شەخس، ناسنامەی تایبەتە بۆ،،تاکەکان،، لە درێژایی زەماندا. باشترە بگوترێ، بارودۆخی پێویست بۆ یەک/ تاک / کە لەوێدا زەمان وتاکێکی دیکە، لە زەمان وتاکێکی دیکەدا، دەکرێ یەک/ تاک / لە بەر چاو بگیرێ. کە پێی دەگوترێ/ ناسنامەی شەخس / کە ئەویش لە درێژایی زەماندا بەردەوامی پێدەدرێ.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.


تڕاژیدی یان خەمنامە یان سووگ رەنج نامە چییە؟
بەرایی:
بناوانی سەرەکی دەستی پێنوسی نوسەری کورد ئەدەبیاتێکە کە بە زانستی خەڵک پێناسە کراوە( فۆلکلۆر) خاوەنەکەی کەس نییە. جگە لە سنگ وزاری وڕاوێژی تاک لە کۆمەڵگادا. سنور، خاک، زمان، ئابوری، ناسنامە، چاندو،،،،،،،،لە کۆتاییدا کەیانی سەربەخۆ رۆڵیان هەیە لە پەرەپێدانی ئەو رێگوزەرە. سەرخان وژێرخانی هەموو نەتەوەیەک جگە لە سەروەتووسامان چەند تەوەری دێش کاریگەری ئەرێنیان هەیە لەسەر ژیانی هەمەلایەنەی/ تاک / لە هەر وڵاتێکدا.
پیشەسازی وئابووریەکی بەهێزبۆ دامەزراندنی دامودەزگای هەمووکەیانێکی سەربەخۆ رۆڵی سەرەکی دەبینن لە ئاست راهێنان وپەروەردەکردنی تاک لە ناو کۆمەڵگادا.مرۆڤ لەهەرشووێنێکی ئەو جیهانەدا بژی جگە لەخواردن و خواردنەوە حەوجێی بە زۆر شتی دەکەش هەیە کە لە هەناسە بۆ ژیان گرینگترن. نەتەوەیەک دەکرێ پێشکەوتووخوازبێ، کۆمەڵگایەک دەکرێ هەنگاوی مەزن بۆ دونیای شارستانیەت باوێ.بەڵام خوڵقاندن یەکێکە لە بابەتە گرینگەکان لە بواری زمان،ئەدەبیات، چاند هونەرو،،،،،،،،،.
ئەدەبیاتی هەر نەتەوەیەک بە پێی رێگوزەری زەمان وجوغڕافیای ئەو خاکەی کە تێیدا دەژی گەشەدەکا. نەتەوەی کوردیەکێکە لەو نەتەوەانەی کە تەنیا زوڵمی نەتەوەیی لەسەر بەڕێوە نەچووە. کوردخاوەنی ئەدەبیاتێکی دەوڵەمەندوزمانێکی دەوڵەمەندە، خاوەنی سەتان نوسەروشاعیرو مێژوونوس ولێکۆڵەرە لە بواری جۆراوجۆردا. بە هۆی ئەوەی کە بەسەر چوار دەوڵەتدا دابەش بووە قەت بەڕادەی پێویست بۆی نەکراوە تاک وکۆمەڵگاکەی بەهرە لە سەروەتوسامانی ئەدەبوو زمانی وەربگرێ.
  تاکی کوردلەزۆربوارداخاوەنی هێزێکی خوڵقهێنەرە.بەرهەمی پڕناوەرۆکوبەپێزی پێکهێناوە. بەڵام لە زۆر بواردا بۆگەیاندنی هەستی خۆی لەووشەودەسەتەواژانەی زاری بیانی کەڵکی وەرگرتووە. لەحاڵیکدا بەکار هێنانی ئەودەستە واژانە هیچ پەیوەندیەکی بە ناوەڕۆکی دەقی وتاری نوسەرنەبووە. لەوەش بترازێ ئەو کارە دەبێتە نەریتێکی ئەدەبی بۆ داهاتوان کە پەیوەندی بە زمان وئەدەبیاتی ئەو نەتەوەی نییە.
زمان هەرچەندی پاراووبێ خەش بێ، هەمیسان وشە یادەسەتەواژەی زمانەکانی بیانی جێگای خۆیانی تێدا دەکەنەوە. ئەو رێکارە دەگەڕێتەو بۆ سەردەی دەستپێکی شارستانیەت، یانی سەردەمێک کە مرۆڤ توانی لە چادرنشینی دەرباز بێ وخۆی لە قەرخ ئاوەکان بدۆزێتەوە. بەوواتایە لەو قۆناغەدابووکە زمان وخەتتی/ وێنە/ دەرکەوت. مرۆوەکان لەرێگای نیشاندانی وێنەکان دەبوونە کڕیار، یان فرۆشیارلەگەڵ یەکتر. ئێستێش هەرئەورێکارە بەدیدەکرێ. ئەوەش وەک گرفت پێناسە ناکرێ. بەڵام زمان وەک کێڵگەی جووتکار دەچێ. کە حەوجێی بە خۆشکردن وبژارە.
دەڵێن: باشووری کوردستان رزگار بووە! من زۆرم پێ سەیرە! عەڕەبیان بۆ دەرکردین، دەسەڵاتی کوردیان بۆ جێگیرکردین.دەسەڵاتیش لە بەر پاراستنی،، دەسەڵاتی،، خۆی بابەتە گرینگەکانی وەلاناوە، یانژی توانای ئەنجامدانی نیە.پرسی زمان جودالەپرسی سیاسەتەوحیزب بازاڕییە. لەو٢٤ساڵەی تەمەنی دەسەڵاتی کورد دەبوایە دەیان سازی ورێکخراوەی سەر بە زمانی کوردی دامەزرابا. دەبوایە مەزنتری ئینستیتۆی ستاندارکردنی زمانی کوردی دامەزرابایە. دەبوایە لەلایەن کەسانی شارەزاودوورناس گوند بەگوندی وڵات گەڕآبان بۆ کۆکردنەوەی وشەو دەستەتەواژەی زمانی کوردی. بەڵام: وشتروگێرە!
" مەبەست لەوکورتەوتارە"
وتارنوس یان نوسەر زۆرجار لە بەرهەمەکانیاندا هیندێک وشە یان دەستەواژە بەکار دێنن، کەهیچ پەیوەندیەکی بە ئەدەبیات وزمانی کوردی نییە، بەگەرآن بەدوای ئەو وشەیەدا دەکرێ وشە کوردیەکە جێگیربکرێ.جا ئەو دەقە یان داستان،یان مێژوو، یان پەخشان، یان شێعربێ.من وشەیان دەستەواژەی،،، تڕازیدیا،،م بۆ نموونە هەڵاواردوە کە زۆر جار لەسەر مێدیاورووپەڕی چاپەمەنی دووپات دەبێتەوە.بابەتەکەم لە،، زانستنامەی ئازاد،، وەرگرتووە وهێناومەتەسەرهەنگوین زمانی کوردی.
" تڕێاژیدیا"
روویەکە لەنمایشنامەکە ریشەکەی لەدابونەریتی ئایینی / یونانی باستان / داهەیە. ئەودەستەواژەیە لەرێگای،، تسپیسێ ئیکاریایی،،ناساندراوە. ناوەکەی لە / ترووگوس / بەمانای،، بزن،، هەروەها،ئوویدیا،،بەمانای / سروود / وەرگیراوە. تڕاژیدیا بە پێچەوانەی/ کۆمێدی/ جوابەجەنگییە لەنێوان ،، خودایان یاپادشایان یان شازادەکان،، کەشووهەوای سەردەست لەوجۆرە نمایشانە پێشاندانی چارەنوس ولاوازی مرۆڤە لەئاست خودایان. کۆتایی تڕاژیدیای کلاسیک بەمەرگی قارەمان وکۆتایی ناخۆش تەواودەبێ. لەوروانگەیەوە،،، ئەرەستوو،،،ئامانجی تڕاژیدیای بە خوڵقاندنی ترس وڕەحم یان دروستبونی/ کاتارسیس/ بۆ بینەرە.( کاتارسیس: وشەیەکی یونانییە بەمانای، پاک کردنەوە دێ).
لەروانگەی / شوپێنهاور/ تڕاژیدیا نمایشی بێ بەختەیەکی مەزنە.تڕاژیدیا لاسایی کردنەوەیە لەرووداوێکی راستەقینە، کامڵ، بەڕادەیەکی دیاریکراوبە گوتن. بە گوتنی زمانێکی خوڵقهێنەری / ترس/ کە داوای لێبوردن هان دەدا.ودەبێتە هۆی پاک کردنەوەی نەفس وکاتارسیس لە مرۆڤدا.
وەرگیراولە: ویکی پێدیا.
تەب،یان،تای منداڵی ساوا
تەبوتالە منداڵی تازەبەدونیاهاتوو دەتوانێ ببێتەهۆی نەخۆشی بۆ ئەومنداڵەی کە تەمەنی کەمترلە٥ساڵییە. بەتایبەت منداڵی ٦مانگە هەتا٣ساڵە. ئەومنداڵە لەرێگای/ تا / وتەشوننج بیگرێ. بۆ پێشگرتن لەوحالە دەبێ رادەی گەرمای لەشی منداڵ هێدی هێدی کەمبکرێتەوە.هاوکات خواردنی،، پاراستامبول وئاسپرین،، بۆ پێشگرتن لە کەمبونەوەی ئاوی لەش وتەبی زۆر کاریگەری باشی دەبێ. بەڵام هەمووی ئەوکارانە نابنە جێگای متمانە بۆ پێشگرتن وبنەبڕکردنی تابوتای منداڵ.چون ئەوکارانە لەروانگەی پزیشکیەوە ئیسپات نەکراون.
هەرچەند شەڕلەگەڵ/ تەب / ی منداڵ بۆ پێشگرتن لە ،، چلکە،،. لەحاڵێکدا گەرمای لەشی منداڵ گەیشتە ٣٨ ونیو دەرەجە، بەکار هێنانی/ پاراستاموڵ/ پێویستە.لەکاتی وادا تا منداڵ دەگاتە پزیشک ،کەم کردنەوەی تەب، پۆشینی جلوبەرگی ناسک، خواردنەوەی ساردوفێنک دەتوانێ گەرمای لەش کەمکاتەوە.
" کام کات چوونەلای دوکتوور پێویستە"
یەک: تەمەنی منداڵ ٣مانگی بێ.
دوو:تەبی منداڵ لە٤٠دەرەجە تێپەڕیبی.
سێ: کێشی لەش دابەزیبی.
چوار: تەبوتا درێژخایەن بێ.
پێنج: لەکە یان خاڵ لەسەر لەشی مندال چێ بووبێ.
شەش: منداڵ بگاتە ئاستی بێهۆش بوون.
حەوت: یان حاڵەتی نەخوازراوی دی چێ ببن.
وەرگیراولە: ویکی پێدیا.

تەمەن درێژی
لە ژانویەی ٢٠١٣دا لێکۆلەرانی ئامریکایی لە لێکۆڵینەوەکانی خۆیاندا دەریان خستووە کە،،، ژێنێک،،،خاوەنی تایبەتمەدندی وکاردانەوەی کەسیەتی شەخسەکان بێ، پەیوەندی لەگەڵ توولانی بونی تەمەن هەیە لە کەسەکاندا.
دوو: لەساڵی ٢٠١٤ لێکۆڵینەوەکانی ٣کەس لەکاری جودادالەئامریکا نیشانی داوە کە، دانی خوێنی کەسێکی گەنج تاقمێک لەئاسەواری سەردەمی پیری لە/ مێشک / ودڵ وماسوولکەکانی،، مشک،، پاک کردۆتەوە. لە یەکێک لەو لێکۆڵینەوانەدا لەسەرکاری هاوبەشی زانکۆی،، کالیفۆڕنیاو ئێستنۆرد،،ئەنجام دراوە، تەزریقی خوێنی مشکەکانی گەنج بە مشکەکانی پیر، توانیویە توانای مشکەکانی پیر،لەوەبیر هێنانەوە فێربوندا زیاد بکا. هێزوتاقەتی ماسوولکەکانی مشکی پیری زیاتر کردووە. بەوتەی لێکۆلەران، ئێستێ بەڵگەکان بەرادەی پێویست جێگای ،،باوەڕن،، ومتمانەیان پێدەکرێ کە بۆ مرۆڤیش بەکار بهێنرێ.
شتێک لە خوێنی گەنجدایە کە دەتوانێ کەمووکورتیەکانی مێشکی پیر لابەرێ.
" ئەو ناوچانەی کە دانیشتووەکانیان تەمەن درێژن"
دووڕگەی ئیکاریا لە یونان.
دووڕگەی ئۆکینالە ژاپۆن.
لومالیندا لە کالیفۆڕنیای ئامریکا.
ناچەی نوورولە ساردینیا.
دووڕگەی نیکویالە کاستاریکا.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.


دوو جینسگەرایی
دووجینسگەرایی یەکێکە لەمەیلەکانی جینسگەرایی لەتاکداوراکێشانی جینسی یان مەیلی جینسی بۆهەم / نێرینەو هەمیش بۆ مێیینە/. ئەو مەیلی یا ئەو هەستە دەتوانێ هەم فیزیکی بێ وهەمیش ئیحساسی. کەم یا زۆربونی ئەو ئیشتیایە پێویست ناکا یەکسان بێ. دوو جینسگەرایی یەکێکە لە ٣ حاڵەتی مەیلی جینسگەرایی سەرەکی لە ئینساندا.کەسانێک کە مەیلی جینسی ناروونیان هەیە لە ئاست جنسێک بە جنسێکی دیکە، خۆیان وەک/ دووجینسی / دەدەنەناسین. جگە لەوەش دوو جینسگەرایی لە ئاژەڵیشدا بونی هەیە. کەڵک وەرگرتن لە دەسەتەواژەی دووجینسگەرایی لە سەدەی ١٩ سەری وەدەر ناووە.
" بێ جینسگەرایی یا بێ جینسی یان،، ئاسکژواڵیتی،،"
لەو حاڵەتەدا مرۆڤ هیچ مەیلێکی جینسی تێدانییە. نە لەگەڵ / نێر/ نە لەگەڵ / مێ/.ناخوازێ کاری سێکسی بکا. واوێدەچی / یەک لە سەتای / خەڵکی جیهان،، بێ جنسگەران،،. ئاسکژواڵیتی یان دوور بون لە سێکس یان بەتەنیا مانەوە ( بێوەپیاو) لە تاکەکاندا جیاوازەلە یەکتر. دووربون لە سێکس هەڵبژاردە نییە وشەخس دیاری ناکا کە مەلی جینسی هەبێ یان نا. چون هیچ داخوازیەک بۆ کاری جینسی لە خۆی نیشان نادا.هەڵبەتە تاقمێک،، ئاسکژواڵ،،سێکس ئەنجام دەدەن بە بێ ئەوەی مەیلیان لەسەر بێ ئەو کارە لە گەڵ لایەنی دووهەم ئەنجام دەدەن.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.

" دەرمان "
دەرمان بۆ چارەسەرکردنی ،، نەخۆش،، رێگاچارەیەکی باشە کە لە هێشوئازار رزگاری ببێ. باشترین کار بۆ دوکتورەکان، دەرمانکردنی نەخۆشەکانن بۆ چارەسەری وچاکبونەوەیان. لە ناوەندی دەرمانیدا بەرپرسی سەرەکی بۆ چارەسەری، دوکتوری وشیارە، کە نەخۆش هەڵیدەبژێرێ.( و: نەخۆش ئەگەر منداڵ بێ رێکارێکی دیکە هەیە). گرووپ یان تیمی دەرمانی وەک: پەرستار، قابیلە،شارەزای بێهۆشی، شارەزای هۆدەی جەڕڕاحی و،،،،،،،. هەموویان بۆ چاک کردنەوەی نەخۆش کار دەکەن. رێگاکانی چاک کردنەوە، پەیوەندی بە / جۆری / نەخۆشییەوە هەیە. پێدانی دەرمان، جەڕڕاحی، برین پێچکردن، رژیم دەرمانی و،،،،،.
" مەبەست لەدەرمان کردن چییە" :
دەرمان بۆ چاک بونەوەولابردنی هێش وئازارە. بەڵام هەرکات نەخۆشێک نەخۆشی( تالاسمی) هەبێ، یانژی( شێرپەنجەی) هەبێ لەو قۆناغەدا مەبەست لە دەرمان خواردن تەنیا کەمکردنەوەی هێشوئازارودەردە.چون ئەو نەخۆشانە تازە بە دەرمان رزگاری نابن.
" دەستەواژەی دەرمان"
ئەو دەستەواژەیە کاریگەری دیکەشی هەیە. وێنەی: دەرمان گیایی، یان، ماڵات دەرمانی ( دوکتوری ئاژەڵان)،یان دەرمان ئابوری،یان دەرمان ئازاریی بۆ روح وڕەوان، بەکار دەهێنرێ.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.
سرنجی خۆم لەسەر ئەو بابەتە: دەڵێن قسە قسەی دێنێ. ساڵی پار بۆ دیداری ئازیزان چوومە شاری / سلێمانی / . بۆ دەرمانێکی پێویست رووم لە ،،، دەرمانفرۆشی کرد،،،. دەرمانفرۆشی دەتگوت دوکانی فرۆشی زەردەواڵیە. هەر دەرمانێک لە سەر عەرز لە جێیەک فڕێدرابوو.! هەر کەس هاتبا بۆ خۆی دوکتوری خۆی بوو! بۆ خۆی داوای دەرمانی دەکرد! بە بێ نوسخەی وچاوەدێری دوکتوور. خۆزگە ئەو دیمەنانەم نەدیتبایە کە دایک منداڵی چووکی لەسەر دەستە داوای دەمانی ،، سنگ هێشەو قۆخەی دەکرد! کابرای خاوەن دوکان زۆر گەرآ نەیدیتەوە! ژنە وەدەر کەوت. منیش دەرمانەکەی خۆم وەرگرت. سەهلە چاک نەبوومەوە، خراتریش بوم. گوتم ئاوا قەت ناتوانین دەوڵەتی کوردیمان هەبێ! ئەدی بۆ جار جارە پێمانی دەفرۆشن.!!

دەرمانی پارانویا
دەرمانی پارانویا زیاتر بە شێوەی،،، رەفتار دەرمانی،،، چارەسەردەکرێ. مەبەست کەمکردنەوەی هەستیاریەکانی ئەو کەسانەیە کەتووشی پارانویا دەبن. دەرمانکردن، بەوەرخنانەی کەلەسەریانە وبە بەهێزکردنی توانای کۆمەڵگایی ئەوکەسانە کەتووشی ئەونەخۆشییە دەبن. پەیوەندی کردن بەکەسانی / پاڕاییید / کارێکی ئەستەمودژوارە، چونکی ئەوکەسانە زوو دەڕنجن وکردارەکانیان   ،،دووژمنانەیە،،. لەبواری هەستیاریدا زۆر کەسایەتیەکی داخراویان هەیە وخۆ لەکاروچالاکی دەبوێرن!
 بۆیە دەرمانی ئەو گرفتەزۆرزەحمەتە وبەئارامی پێش دەکەوێ. بۆدەرمانکردنی ئەوکەسانە دەبێ حەول بدرێ کەسەرەتا چوارچێوەی شکوگومان ئەو کەسانە بشکێندرێ، بەڕاهێنان ئارام ولەسەرخوو، هەروەها کۆنتڕۆل کردنی ئێسترێس، لەحاڵەتی گۆشەگیری دەربخرێن. هەڵبەتە بە یارمەتی دوکتور وکەسانی دەورووبەر، ئاڵوگۆڕی بنەڕيتی لە رەفتارتەکانی شەخسی پارایید پێک دێ.
وەرگیراولە: ویکی پێدیا.
سەرنج: پارانویاوکەسانی بەناوبانگ:
زۆرینەی دەسەڵاتدارانی دیکتاتۆڕکە تووشی/ پارانویا / بوون بۆ نمونە: جۆزێف ئیستالین، کەسایەتیەکی هەرەبەرچاوبووکەدووچاری ئەو نەخۆشییە ببوو! لەم بوارەدا دەتوانین پرسیارێکی باش دروست بکەین؟ لەبارەی ئیستالین،کەئایا بەهۆی ئەوەی کە دووژمنت زۆرە،پێویستە تووشی، پارانویا، ببی!. ئەو باسە بووبەهۆی دەرکەوتنی باسوخواستێکی زۆری فەلسەفی کەلەئەنجامدا گووتنێکی پێکەنینی لێ دروست کرد کە: تۆ پارانویات هەیە، نابێتەهۆی ئەوەی کە کەسێک نەتوانێ بتکوژێ!
پرسیار لە خوێنەری دوورناس: ئەرێ پێتوانییە کە زۆربەی سەرکردەی حیزبەکانی کورد تووشی/ پارانویا / بووبن؟؟

" دەسەڵاتی دینی یا حاکمییەتی دینی"
دەسەڵاتی دینی جۆرێکی تایبەتە لە دەسەڵات کە لەوێدا یاساکانی/ دین / وکەسایەتی ئایینی دەسەڵاتدارن. جۆرێک لە دەسەڵاتە کە لەوێدا/ خودا / دەبێتە هۆی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی سیاسەت لە وڵاتەدا. وڵات لە رێگای نوێنەرایەتی رەواخوازیی/خودا/ لەسەرووی هەموو دامودەزگای ئیدارەکردنی وڵاتن. لایەنگری ئەو جۆرە دەسەڵاتە بە ناوەکانی وەک: نیزامی دین سالار
 یانژی،دین سالاری، ناودەگرن.هەربۆیە/ ئایین/ کۆڵەکەی سەرەکی وهۆی سەرەکییە بۆ ئیدارەکردن ئەو دەسەڵاتەیە. 
 لەئایینی ئیسلامدا نیزامی دین سالاری زۆر جار دیتراوە. لەو سەردەمەدا ١٩٣ دەوڵەت ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکانن، دەسەڵاتی ،ئێڕان، یەکێکە لە دەگمەن دەسەڵات کە لەسەر بنەمای حکومەتی دین سالار بەڕێوەدەچێ.
" کورتە مێژووی دین سالاری:
دەستەواژەی،، ئێتۆکڕاس،، واژەیەکی یونانییە. بە مانای ،،، حکومەتی خودا،،، دێ.واژەی ئێتۆکڕاس بۆ یەکەمجار لە رێگای/ جۆزفیوس فلاویووس/ لەسەدەی یەکەمی زایینی شی کراوەتەوە هەتا تایبەتمەندیەکانی،،یەهودیەکان،، دیاری بکا. جۆزفیوس ئاوا دەڵێ: لە دەسەڵاتی یەهودیەکاندا بە هۆی ئەوەی لە هیچ کام لەو ٣ جۆرە دەوڵەتەی ناسراوی یونانیاندانییە بەو واتایە: ئەشڕافی، ئانارشی، پادشایی، جێگا ناگرێ، دەبێتە بابەتێکی تایبەتی. هەر بۆیە دیسان دەڵێ: تێئۆکڕاسی بە چوارمین شکڵی حکومەتی پێناسە دەکاو لەوێدا/ خوداو یاساکانی/ دەبنە هێزێکی رەها. تاریفی جۆزفیوسن تا پێش سەدەی،، ڕەوشەنگەری،، قابیلی قەبوڵ بوو. تا سەردەمێک کە ئەو دەستەواژەیە خەریکی بەدەست هێنانی/ ماناکانی گشتی/ تر بووە. کە بە شێوەیەک کەنەکرێ ئینکار بکرێ.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.
" ڕق یا تووڕەیی یا خەشم "
بارودۆخێکی ڕەوانییە کە لە ،،دڵ هێشێکی،، چووک تا دەگاتە رقێکی مەزن. هۆیەکانی دەرکەوتنی/ ر‌ق / فیزیکین. وەک: تووندبونی لێدانی دڵ، زیادبونی فشاری خوێن،زیاد بونی رادەی / ئادرناڵین/ کە لە خوێندایە. لەروانگەی تاقمێک، تووڕەیی یارق بەشێکە لە ،،ژان،، وهێش. تووڕەیی هەستێکی داسەپاوی لە خۆیدا حەشارداوە. نمونەکانی بیرونی( دەرەوەیی) رق لە حاڵەتی روخسار وجەستە دا دەردەکەون. جار جارەش حاڵەتی هێرشکردن بە ئاشکرا دەبینرێ. بۆ نمونە، مرۆڤ یا گیانلەبەرەکان،دەنگی بڵند لە خۆیان دەردێنن. حەولدەدەن خۆیان مەزنتر نیشان بدەن. ددانیان نیشان دەدەن، چاویان دەردەپەڕێنن!
ر‌ق یا تووڕەیی نمونەیەکی ،،رەفتاریە،،کە بۆ لایەنی بەرانبەر دەردەکەوێ، تا دەست لە هەڕەشەکانی خۆی هەڵگرێ. دەرگیری فیزیکی( لێدان وکوتان) بە بێ نیشاندانی/رق/ لە لایەن کەسێک یا لایەنێکی دی زۆر کەم روودەدا.(و: تووڕيیی ورق دەبێتە هۆی روودانی فیزیکی).تاقمێک دەڵێن:رقووتوڕەیی یەکێکە لە تایبەتمەندیەکانی/ دەروونی/ مرۆڤ کە بە هۆی کاریگەری کردەوەیەک یا حاڵەتێکی خراپ لە دەروونی مرۆڤدا دێتە دەرێ وخۆی نیشان دەدا. کەسێک کە دەتوانێ لە کاتی تووڕەییدا خۆی کۆنترۆڵ بکا وکارێکی ناحەزو ناشیاو ئەنجام نەدا، پێویستە سەبرو حەسەلەیەکی زۆری هەبێ.ئەو جۆرە کەسانە خاوەنی کەسایەتیەکی باشن.
وەرگیراو لە: زانستنامەی ئازاد.

" رەوانناسی، ئەرێنی"
رەوانناسی ئەرێنی گەرایی دیاردەیەکی/ رەوانناسییە/ کە لە رەدەکانی جۆراوجۆردا لەبەرچاو دەگیرێ ومتاڵاکردنی ئەزموونەکانی هەمەڕەنگی وەک: شادی، خۆشبەختی،وخۆشبینی تادەگاتە تایبەتمەندیەکانی کە  کەسایەتیەکی / ئەرێنی / وەک: نەترسی وشوجاعەت، زانا بون،. متاڵای بونیادەکانی. ئەرێنی/ وێنەی: چوارچێوەی کۆمەڵگا، کە دەتوانێ رێگوزەرێکی سەردەمیانە وشارومەندێکی ،،، بەرپرس،،، پەروەردە بکا.
بەپێچەوانەی/ هەڵچوونەکانی / خراپو نەرێنی کە هەستوو باوەڕی خەڵک لە ئاست کردەوەکانی جۆراوجۆر بەرتەسک دەکاتەوەوەک:،، شەڕ یا هەڵاتن،،. بەڵام / هەیەجانەکانی،، ئەرێنی،، زەینی خەڵک زۆرتر ئاواڵا دەکاوهانی دەدا کە لە/ بیرکردنەوەیاکردار/ سنوورگەلێکی،،نوێ،، بخۆڵقێنێ. یەکێک لە بەرهەمەکانی باڵای/ زەینەکان/ بەرفراوان کردنەوەی/ توانای/ مرۆوەکانە. کاتێک کە مرۆوەکان کرداروکردەوەی/ تازە/ دەبیننەوە وفێری دەبن، بۆ شەخسی خۆیان توانای ،،فیزیکی،،، ئەقڵی، کۆمەڵگایی ورەانناسی وەدەست دەخەن.
ئەوراستیە نوێیە باوەڕێکی نوێیە بۆ ،،، فراوانکردنەوەی ومەزنبونی،،، تایبەتمەندیەکانی کەسایەتییەکی،،، ئەرێنی،،، وەک: بەرخۆدان،نەرمی نواندن،خۆشبینی،لەگەڵ خۆی دیار دەکا. رەوانناسی ئەرێنی ئەو پەیامەمان بٶدەداکە: هەیەجانەکانی ئەرێنی ئەرزیشی،،،پەروەردە،،، کردنیان هەیە. بەڵام: نەتەنیا بە شێوەیەی/ مەبەستێکی کۆتایی/ بەڵکوم بە شێوەی،،، مەزنبوبن وشکۆفاکردنی،،، رەوان ناسی.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.
سرنجی وەرگێڕ:
من نە رەوانناسم نە بە ئاکادیمی ئەو بابەتە گرینگەم خوێندووە. بەڵام ئەزمونی ٣١ساڵم لە وانەگوتنەوەداهەیە.هەرساڵێک لەگەڵ ٣٠تا٣٥ قوتابی و بنەمالەدا ئاشاییم پەیدا کردووە. ئەو باسە لە چەند ئاستدا زۆر گرینگە، ئاستی منداڵی وپەروەردەکردنی منداڵ لەلایان دایکوباب، پەروەردەکردنی کۆمەڵگا لە لایان دامودەزگاو سیستمی بەڕێوەبەرێی وڵاتێک،شێوە خۆ پەروەردەکردنی مامۆستا( موعەللیم) لە لایەن ناوەرۆکی پەڕتووکی دەرسییەوە، شێوەی داڕشتنی کەسایەتی،،تاک وکۆمەڵگا،، لەلایان دەسەڵاتی هەیی. وزۆر بابەتی دیکە. کە هیوادارم کەسانی خامەڕەنگین خۆ لەوئەو باسە بەدوور نەگرن ولەسەری بنوسن.پرسی سەرەکی ئەوەیە: ئایا لەو بەشە لەولاتی بریندارمان ئەو دەسەڵاتە کوردیە چەندە لەتوانای دایە کار لەسەر ،،، رەانناسی ئەرێنی،،، ئەو خەڵکە لێقەوماوەمان بکا.بەبێ دەمارگرژی دەڵێم: قەت ئەو هەنگاوە مەزنە بەو دەسەڵاتە جێ بە جێ نابێ. لەوەش بترازێ ئەو حیزبانەی رۆژهەڵات لەو ماوەیە کە لە کەمپەکاندا یەخسیر کراون، لە داهاتووی ئەو بەشە لە وڵات ئەوەند دەست بەتاڵن کە دەبێ هەر،،تاکێکی،، خۆیان بە سەدان کاتژمێر بچنە لای دوکتوری،،، رەانناس،،،.
زەرتەشت،زەرتۆشت،زەردوشت،ئاشوزەتۆشت،کێ بووە؟
ناوی یەکێک لە پێغەمبەرەکای ئێرانی باستان بووەکە / مەزدیسنای / بونیاد ناوە،( مەزدیسنا بەمانای پەرەستنی ئاهورمەزدایە ودژی دێویسنایە یان دژی دێوپەرەستیە). زەرتوشت / گاتاکانی هۆنیوەتەوە/. کاتو شوێنی لەدایکبونی سەرەڕاست نەکراوەتەوە. بەڵام واوێدەچێ بە پێی بەڵگەنامەکان زەردەشت لە ناوچەکانی وەک: ئازەربایجان ( ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان)،خوارەزم، سیستان، خوراسان لەدایک بووبێ.رێنمایەکانی زەردەشت پاشان بۆتە باوەڕوجێگای متمانە ئێرانیەکان کە تێکەڵاوێکە لە/ مەزدیسنای/ ئەو سەردەمە کە پێنج سەدەدینی ڕەسمی ئێرانیەکان بووە. ناوی زەردەشت لە پێڕستی١٠٠کەسایەتی جیهاندایە کە کاریگەریان لەسەر مێژوو هەبووە.( ئەوبۆچوونە،مایکل هاڕت ،لێکۆڵەری زانستەسیاسیەکان ومامۆستای زانکۆی، ئەکستەر،) رێکوپێکی کردووە.بۆیە ئەو بۆچونە جێگای تایبەتی خۆی هەیە.)
" ریشەومانای ناوی زەردوشت"
ناوی،زەرتەشت لەسەرئەساسی دەقەکانی ،،ئاوێستا،،( زراسوشترا) بووە. لە ناوێکی لێکدراوە: زەرەت،، مانای زەرد یازێڕین یا / پیر/ دەدا. وشەی،،ئەشترا،، مانای، حوشتردەداو وشەی/ ئەسترا / ش مانای ئەستێرە دەدا. بەوواتانەدێن: خاوەنی وشتری زەرد، خاوەنی وشتری پیر، خاوەنی وشتری بە غیرەت،نوورانی، زێڕ وەک تەڵا، کوڕی ئەستێرە، ئەستێرەی نوورانی، رووناکی زێڕین،ومانای دیکە. کەهەتا ئەوڕۆکە لێکۆڵەران بۆ ناوی ،، زەرتوشتیان،، داناوە.
"  بنەماڵەی زەردەشت":
دایکی زەردەشت ناوی،، دوغدوو کچی هیمڕەوا،، بووە. باوکی ناوی،، پووروشسپ،، بووە. پاشناوی وی، ئەسپنتان، بووە. بەرهەمی ئیزدیواجی دایکوبابی زەردەشت پێنج کوڕ بووە. کە زەردەشت کوڕی ٣یەمینی بووە. زەردەشت ٣ جار هاوسەرگیری کردووە. ناوی ژنی یەکەمی ودووهەمی نەزانراووە. ژنی ٣یەمینی ناوی / هووی / بووە. هووی لە بنەماڵەی / هووگووە / ودەڵێن کچی/ فەرشووشتەر/ وەزیری ،،کەی گەشتاسپ،، و/ کەیان / بووە.
ژنی یەکەمی وی کوڕێکی هەبووە بەناوی/ ئیست واستەر/ ، کچەکانی بە ناوی ( فەرینی،سەریتی، پووروچێستا) بووە.زەردەشت لە گاتانداباسی ئیزدیواجی  کچی سێهەمی خۆی دەکاودەڵێ: هاوسەرەکەی ناوی ،،جاماسب،، بووە. لە خێزانی دووهەمی زەردەشت دوو کوڕ بە ناوکانی،، وروەتەت و هورچیسزەر،،. بە ڕواڵەت لەژنی سێهەمی منداڵی نەبووە. یەکەمین کەس کە ئیمانی بە سەردەشت هێناوە/ فەروەردین یەشت / بووە. کە دەڵێن کوڕی مامی خۆی بووە.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.

سرنجێکی خۆم لەسەرئەو بابەتە گرینگە:
بێبەختی کورد نەبونی دەوڵەتی کوردی نییە، دەوڵەتیشمان هەبێ هەر ئەوەین کە لەباشوور دەیبینین. مەسعودبارزانی هەمووپێغەمبەرەکانی کورد فیدای دەسەڵاتی عەشیرەی بارزانی دەکا. ئەوە نییە کە لەبەر چاومانە. تاڵەبانی زاری ناگەڕێ دەست هەڵناگرێ! کورد ئاڕشیوەێکی تەواوی بۆ خۆی کۆنەکردۆتەوە. ئیللا شەڕی خۆدڕێن نەبێ. داگیرکاران مێژووی خۆمان لە خۆمان باشتر دەزانن. فارسەکان بەزۆرە ملی پێدادەگرن ودەڵێن: زەرتوشت، پێغەمبەری فارسانە! بۆیە لەوڵاتی فارسدا لەدایک بووە. کوردی دەست بەتاڵێش لەوبوارەدا هیچ لێکۆڵینەوەیەک زانسی نێونەتەوەیی نەنوسیوەتەوە وتا بیداتە دونیا وبیسەلمێنێ ئەو مەزنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. خاوەنەکەی مێژووی کوردە. دەسەڵات لە باشوور بۆ گەوجاندنی خەڵکی ساویڵکە چێشتی مجێورو دەوڵەتی کوردیان بۆ وەها لێک داوە کە قەت بۆی جودا نەکرێتەوە!  ئەودەردە کوردەی کە هێمنی نەمر باسی دەکا هەتا ئێرە،سەت ساڵی رابوردووی سووتاندووە بە میلیونان کورد بە کوشت دراوە کەچی منداڵی کورد لەسەر ناوی پێشمەرگە بە کوشت دەچێ، بەڵام١٤مانگە بژیوی رۆژانەی پێنادرێ.نەتەوەی کوردیان بە زەبری شمشیر،،تەسلیم،، کردو گووتیان دەبێ بە ئیسلام.ڕەچەی ئەو وشەیەش لە وسيی/ تەسلیمبون / هاتووە. لەوسەردەمەشدا دەڵێن دینی،، زەردوشت،، ٢٠٠هەزار لایەنگری هەیە!
سووتانی لەش بە هۆی تیشکی خۆر(هەتاو)
سووتانی لەش بەهۆی تیشکی خۆر:
جۆرێکە لە تەبوتای پێست کەلەسەربەهۆی کاریگەری درێژخایەنی تیشکی خۆر پێکدێ. ئەوسووتانە لەسەرپێست بە وێکەوتنی تیشکی زێدەی تێکەڵاو بە/ رەنگی سەرووی ونەوەش/ کە لەتیشکی گەرمی هەتاودا بوونی هەیە دروست دەبێ. نیشانەکانی سووتاندنی لەڕادەبەدەری پێستە، هێشی زێدەیە، وجار جارەش پێست بلۆق دەکا ودەماسێ. سوتانی لەرادەبەدەری لەش کاتێک روودەدا کە ڕادەی وێکەوتنی تیشکی خۆر بۆ لەش زیاترە لە،، ناوەندی جێڕەنگ لە لەشدا،، ( یانی توانای پاراستنی پێست کەم دەبێتەوە). ،،، مەلانین،،، بۆ پاراستنی پێستی لەش کاریگەری خۆی هایە. ( مەلانین چییە؟: دەستەواژەیەکەی بەربڵاوە بۆ شوێنی ئەو رەنگانەی کە سرووشتین لەلەشدا،کە لەزۆربەی گیانلەبەری زیندوودا هەیە. کە لە ئەسیدئامینە تیروزین) دروست بووە، رەنگەکانی،، ڕەش وقاوەیین،،.
" رەنگی پێستی مرۆڤ"
رەنگی پێستی مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ وجودی/ مەلانینەکان/ لە پێستدا. پێستی مرۆڤ لە کۆمەڵێک رەنگی/ رەش یان سپی / دروست بووە. بە هۆی هەبونی،، دەمارەکانی،، لەش ئەوحاڵەتە پێکهاتووە. جۆراوجۆری پێستی مرۆڤ لە ڕاستیدا دەگەڕێتەوە بۆ پرسی،،، ژێنێتیکی،،، لە مرۆڤەکاندا. هەرچەند هۆی کامڵبونی ئەوکارە سەڕەڕاست نەکراوەتەوە ودیار نییە. بەڵام بە پێی لێکۆڵینەوەکانی بواری زانستی کە ئەنجام دراون رەنگی پێست دەگەڕێتەوە بۆ ناچەی،،، ئافریقای رەش،،،.
وەرگیراولە ویکی پێدیا.


سەردەمی ژیانی زەردەشت
تاقمێک لە مێژوو نووسان ساڵی لەدایکبونی زەردەشت دەگەڕێننەوە بۆ ١٠٠٠ساڵ پێش زایین. ئەو جیاوازیە بۆ٦٠٠هەتا ١٢٠٠ ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوەبۆ سەردەمی دەرکەوتنی زەردەشت. لەگەڵ لێکۆڵینەوەی بیرمەندانی کەون ونوێ هێشتا لەپەردەی نەهێنیدا ماوەتەوە. لەبارەی سەردەمی ژیانی زەردەشت بەرادەیەکی زۆر باسووتوووێژ کراوە کە پەڕتووکێک لە خۆدەگرێ.
ئودووکسوس کەنیدوس،، کە هاوسەردەمی / ئیفلاتون / بووە. سەردەمی دەرکەوتنی زەردەشت دەگەڕێننەوە بۆ ٦٠٠٠ساڵ پێش ئیفلاتون. کۆمەڵگای زەردەشتیەکانی ئێرانی رۆژی لەدایکبونی زەردەشت بەرۆژی٦ی خاکەلێوە لەساڵی ١٧٦٨ی پێش زایین دەنرخێن. هەروەها رۆژی کۆچی دوایی وی بە ٥ی بەفرانباری ١٦٩١ی پێش زایین دیاری دەکەن.
پێشتر لێکۆڵەرانی لایەنگری مێژووی سوننەتی سەردەمی دەرکەوتنی زەردەشت بە سەدەی٥ یان ٦ی پێش زایین لە قەڵەم دەدەن. لەپەڕتووکی ( بەندهەشن / ئەو کتێبە بەمانی خوڵقاندی بنەڕيتی یا سەرتا ناونراوە/)دا هاتووە کە زەردەشت لە ٢٥٨ساڵ پێش لەناو چوونی شاهانی هێخامەنشی بە پێغەمبەری هەڵبژێردراوە. بەڵام لە،،،ئەرداویرافنامە،،،دا هەڵبژاردنی زەردەشت بە٣٠٠ساڵ پێش هێرشی/ ئەسکەندەر / بەناوکردووە.
رۆژی لەدایکبونی زەردەشت نزیکەی ٦٠٠ساڵ پیش زایین بووە. هەروەها تاقمێک لە لێکۆڵەرانی دیکە لە وێچوونی ناوی، گەشتاسب باوکی داریوش لەگەڵ / کەی شتاسب/ شای کەیانی وەک یەک دەنرخێنن. هەربۆیە سەردەمی زەردەشت دەگەڕێتەوە بۆ پێنج سەدە پیش زایین. لەوسەردەمەدا زۆرینەی بیرمەندان لەسەرئەوباوەڕين کە زەردەشت لە نێوان ١٠٠٠ساڵ هەتا ١٢٠٠ساڵ پێش زایین لە دایک بووە.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.
سرنج بۆ خوێنەری بەحورمەت: ئەرداویرافنامە،،یان،،ئارداویرازنامە،،ناوی پەڕتووکێکە کە بەزمانی فارسی ناوەڕاست نەووسراوە.ئەو کتێبە پێش هاتنی ئایینی ئیسلامە، لەبارەی، باوەڕی گشتی ئێرانیەکانی پێش ئیسلامە. لەوکتێبەدا باسی قیامەتیش کراوە. دەتوانین ئەو کتێبە بە ،،، میعڕاجنامە،،، ناو بەرین.

فێربون
فێربون( یادگیری) بریتیەلە ئاڵۆگۆڕی تارادەیەک بەردەوام لە،هەست، بیرکردنەوە،رەفتاری شەخسی، کە بە پێی ئەزمونی ژیان دروست دەبێ. رەفتارگەرایانی وەک: جان واتسۆن، ئیسکینر،سروشتی مرۆویان بە نەرمونیان دەزانێ. لەسەرئەوباوەڕبون کە/ گەورەبون/دا فێربون رۆڵی سەرەکی دەگێڕێ. فێربون لەسەرەتادا دەتوانێ جگە لەوەی کە منداڵ لە تواناکانی هەمەلایەنە وئاقڵانەی خۆی لە بەهرەی،،نیژادی،،خۆی بەمیرات وەرگرتووە. پاشآن هەنگاوی بۆ گەورەساڵی هاویشتووە.
دەروونناسێکی وەک: هانسێن، لەسەرئەوباوەڕەیە کە واوێدەچێ لەژێر پەردەی پڕۆگڕامێکی ژینگەییدا خووخدەیە کە دەکەوێتە ژێر کاریگەری رووداوەکانی دەورووبەری مرۆڤ.
مەک گرا، دێنیس،گزل وتامپیسون، لەسەرئەوباوەڕين کە فێربون وئەزمون لە جیاوازیەکانی شێوەی مەزن بون رۆڵیان نییە. سەرەرآی ئەوەش لێکۆڵینەوەکانی دوایی نیشانیان داوە کە ڕاهێنان یان فێربون نابێتە هۆی کردار. چون خەڵکان زۆر شت فێر دەبن بەڵام ئیمکانی ئەوەیان نییە لە کردەوەدا بەکاری بێنن.
" جۆرەکانی فێربون"
یەک: فێربونی نارێکوپێک وەک: عادەت گرتن وهەستیاربون.
دوو: فێربونی رێکوپێک وەک: بەمەرج وکلاسیک، بەمەرج وچالاک،فێربونی نادیار، فێربونی هۆشیارانە.
سێ: فێربون بە مەرجی رۆڵ بینین.
وەرگیراولە: ویکی پێدیا.

قامک( ئەنگوست)تێکردن لە لووت(کەپۆ)
ئەوکارە ناحەزە بۆ دەرهێنانی،،ریپۆق و......لە کونی لووت، لەرێگای قامکی ئاماژەیە. ئەوکارە هەرچەند عادەتێکی نۆرماڵە بەڵام ئەگەر زووزوو دوپات بێتەوە حەجێی بە درەمانە، کە لەو حالەتەدا پێی دەگوترێ/ ڕەهینۆتیللێکسۆمانیا / .ئەورەفتارە سەرەڕای ئەوەی کە عادەتێکی ئاساییە بەڵام لەزۆربەی کۆمەڵگاکاندا وەک کارێکی،،تابوو،، بەئەژماردێ، بەشێوەیەک کە دیتنی کەسێکی قامک لەلووت مرۆڤ حاڵەتی بێزکردنی تووش دەبێ.
لەساڵی ٢٠٠١ خەڵاتی / ئیگ نۆبێل /ی پزیشکی وژینگە درا بە دووکەسی هیندوستانی کە دەربارەی قامک کردن لەلووت لێکۆڵینەوەیان ئەنجام دابوو. لەگوزاریشی ئەودووکەسەدا هاتووە کە مرۆڤەکان بەشێوەیەکی مامناوەندی لە رۆژێکدا ٤جار قامکیان دەخەنە ناولووتیان. لەناو ئەوکەسانەدا پێنج و٤لەسەتا ،،شتەکانی،، ناولووتیان دەخۆن. گۆڤاری / نیووساینتیست/ قامک لەلووتکردن بە یەک لە دە نەهێنیەکانی مرۆڤ دەزانێ

.لوکنەتی زمان ( گیرکردنی زمان لە قسەکردندا) چییە؟
لوکنەتی زمان لەسەردەمی منداڵیدا دەست پێدەکا. تایبەت بە تەمەنی کەمساڵیە. لە٢هەتا٤ساڵی دەستپێدەکا. لوکنەتی زمان یەکێکە لە ئاڵۆزیەکانی ئاخاوتن. لەتەمەنی ٦تا٧ ساڵی کاتی چون بۆ فێرگەکان سەردەردێنێ.جار جارەش لەکاتی تەمەنی ،، بلوغیدا،، ئەوگرفتە روودەدا. لوکنەتی زمان لە ناو کوڕەکاندا رێژەی ٧٠لەسەتە. لەناو کچەکاندا رێژەی ٣٠لەسەتە. دەبێ لەگەڵ ئەو کەسانە بە نەرمی حورمەت رەفتار بکرێ. نابێ گاڵتەیان پێبکرێ.لوکنەتی زمان لە جێگایەک روودەدا کە دەزگای ئاخاوتنی مرۆڤ دووچاری/ بڕین یان پچڕان/ بووە. بۆیە وشەو ڕستەکان بە باشی ئەدا ناکرێن وگرفتیان بۆ دروست دەبێ. بەوواتایە ئەو کەسانە ناتوانن بەباشی وڕەوان قسە بکەن.
وەرگیراولە: ویکی پێدیا.

کورتە مێژوو:
پێشینەی کوردستانی تورکیە ( باکوری کودستان)
کوردستانی تورکیە ناوێکی،،، غەیرە رەسمـییە،،،کەبەشی رۆژهەڵاتی تورکیە دەگرێتەوە، بەڵام دانیشتوانی ئەو بەشە/ کوردن /. ئەو ناوچەیە بە پانتایی ٢٣٠هەزار کیلۆمیتری چوارگۆشەیە کە ٣٠ لەسەتای خاکی تورکیە لە خۆ دەگرێ. نزیکەی ٢ لە سێی کوردەکانی تورکیە لە باشوری رۆژهەڵاتی تورکیە نیشتەجێن. بە پێی رێژەی وسەرژمێری ساڵی ٢٠١٢لە لایان دامودەزگای/ تورک ستات / نفوسی کوردەکانی تورکیە (باکور) زیاتر لە ٢٢ میلیون کەسە. بە پێی سەرژمێری سازمانی،،، سیا،،،ی ئامریکا لەساڵی ٢٠٠٨ پێکهاتەی خەڵک لە تورکیە ئاوایە: لەسەتا٧٥ تورک. لەسەتا١٨ کورد. ئەوانیدیش لەسەتا ١٢ بەئەژمار دێن. لەزۆربەی شارە کوردیەکانی تورکیە لە ساڵانی رابوردوو بە هۆی ناڕەزایەتی کورد لەو بارودۆخە خراپە کە تێدا دەژین، بۆتە گۆڕەپانی شەڕو پێکدادان. حیزبی وەک: پ،ک،ک،خوازیاری خودموختاریە لە ناوچەکوردنشینەکان. زۆریەک لە کوردەکانی تورکیە روویان لەشاری ئیستانبوڵ کردووە. بەشێوەیەک کە ئێستانبوڵ بۆتە مەزنترین شاری کوردنشینی تورکیە.
" پێشینە"
سەرزەمینی باستانی ،،کردوئنە،، لەباشوری دەریاچەی/ وان / ولە باکوری / دیجلەوفوڕات / لەهەزارەی یەکەمی پێش زایین بووە. زۆرینە لەسەر ئەو باوەڕەن کە،،، کردوئنە،،، هەمان سەرزەمینێکە کە لەوسەردەمەدا پێی دەگوترێ،، کوردستان،،. لە زانستنامەی/ کولومبیادا / ئەو پەیوەندیە ئاماژەی پێکراوە. تاقمێک لە بیرمەندانی سەدەی ١٩ زایینی وەک: جۆرج ڕۆلینسەن، کردوئنە وکاردۆخەکانی ئەو سەردەمە وەک هەمان کوردەکانی ئەوڕۆ دەزانن. هەروەها دەڵێ/ کاردۆخی / بەمانای وشەی باستانی،، کوردستان،، هاتووە. تاقمێک لە سەرچاوە ئاکادیمیەکان لەسەر ئەو باوەڕين کە / پروتوو...کەرد / دروستتر بێ. نمونەگەلێکی زۆر هەن لەوناوانە کە بەهۆی دژواربونی بەیان کردنی پیتی/ خ / کە بە لاتینی باش نایەتەسەرزار. لەساڵی ٩٩٠ هەتا ١٠٨٥ بنە ماڵەی کورد تەباری/ مەروانیان / لە باکوری دووچەم وبدلیس/ لە دیاربەکرو شاری وان حوکمڕانیان کردووە.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.

کورتەمێژووی نان
نان یەکێکەلە قەدیمیترین خۆراکی ئینسان کەدروستی کردووە. کورتەمێژووی نان دەگەڕێتەوەبۆ کۆتایی سەردەمی/ بەردینە /.ئەوکات بۆ یەکەمین جار دەنکی دانەوێڵەیان تێکەڵائاوکردووەتا بیکەنە هەویر وپاشان بیبرژێنن. لەسەردەمی باستاندا دروستکردنی نان یەکێک لە کارەهەرەگرینگەکانی/ چێشتلێنان/ بووەکە لە مەراسیمی ئایینیدا کەڵکی لێوەرگیراوە. یەکەم ،،کورە یان تەندووت،، بۆ دروستکردنی خۆراک ونان بە باوەڕێکی بەهێز کاری/ یونانیەکان/ بووە یانی ئەوان دروستیان کردووە.
لە مێژووی ئورووپادا هەر نەبێ لەسەدەی/ هەزارەی/ پێش زایین نان وەکی خۆراکێکی سەرەکی لەبەرچاو بووە، لەساڵی ١٩١٢هێدی هێدی نان / تەسک یان پان یان وەک نانی لەواش/ دروستکراوە. سەرەتا کەس پێی خۆش نەبووە چون دەگوترا زوو،،بەیات،، دەبێ. بەڵام لەساڵی ١٩٢٨ نانەکانیان دەبڕی وبەستەبەندیان دەکرد، لەو کاتەوە خەڵک پێی خۆش بووە.
ساڵانێکی دوورودرێژە خەڵکی دەوڵەمەند نانی سپیان دەخواردوخەڵکی فەقیریش نانی رەشی دەخوارد.چون لە کۆنەوە نانی سپی خۆش بووە، هەمیش گران بووە. بەڵام لەسەدەی بیستەم بەولاوە ئەو فکرە گۆڕا. چون زانیان کە نانی / رەش/ قازانجی بۆ مرۆڤ زیاترە وهەروەها نانی سپی قازانجی کەمترە لە نانی رەش. بۆیە لەوسەردەمەدا خەڵک نانی رەش زیاتر دەخۆن.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.
" کەج رەفتاری یانی چی ؟ "
لاساری یا کەجرەفتاری بە مانای دژ کردووەی بە ئانقەستە لە ئاست/ هەنجارەکانی/ کە لە کۆمەڵگادا قەبوڵ کراون. لاسار یا کەج رەفتار تەنیا بە چۆنیەتی کردەوەیی/ تاکە کەسی/ کۆتایی نایە. چالاکیەکانی گرووپگەلی کۆمەڵگاش دەگرێتەوە کە سنوری،، هەنجارەکان،، تێپەڕدەکەن، ئەوەش دەبێتە کەج رەفتاری. کەسانی کەج رەفتار بە گشتی متمانەی بەڕێوەبردنی رەسمی ونارەسمی هەنجارەکان لە بەر چاو ناگرن. خوار کرداری لە کۆمەڵناسی، دەروونناسی، رەوان پزیشکی وجورمناسیدا دەکەونە ژێر لێکۆڵینەوە ومتاڵا.
" خەسارناسی کۆمەڵناسی"
 بە کۆمەڵناسی،،لاڕێیی،، ناودەبرێ وسرنجی دەداتێ. خەسارناسی کۆمەڵگایی یا کۆمەڵناسی لاڕێییش دەگوترێ. خەساری کۆمەڵگایی بە هەمووجۆرێک لە کردەوەی تاکەکەسی یا کردەوەی بە کۆمەڵ دەگوترێ کە لە چوارچێوەی یاسای ئەخلاقی ویاسای گشتی بە رەسمی ونارەسمی رووبەروو دەبێ، لە گەڵ کردەوەی قانونی وکۆمەڵگایی. بۆیە/ خیلافکاران یا کەجرەفتاران یا لاسارەکان/ کارە ناحەزەکانیان دەشآرنەوە. وخۆیان لە دیدی یاسای ئەخلاقی و گشتی وسیستمی کۆمەڵگایی حەشار دەدەن. تا نەکەونە بەر جەزای یاسایی یان دوور خستنەوە لە کۆمەڵگا.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.

گوڵ مڕژۆڵ چییە؟
گوڵ مڕژۆڵی چاو،، تەبوتای،، تووندی چڵکە ( زیپکە) کە لە چەوری لە گۆشەی مڕژۆڵی چاو بە هۆی چلکوباکتری دروست دەبێ. گوڵ مڕژۆڵ نەخۆشیەیەکە کە بونی هەیە وزۆرکەس تووشی دەبن ولە تەمەنی جیاوازدا مرۆڤ دەیگرێ. گوڵمژۆڵ، هەستیارو هێشئاوەرەبەرەنگی سوور لە نزیک پلکی چاو دەردەکەوێ.
ئەو (زیپکەیە) لە راستیدا کۆبونەوەی چلکە کە لەهەر بەشێکی لەش پێک دێ وپێی دەڵێن/ ئاوسە / کەلەرێگەی چڵک وئیلتیهابی ریشەی مڕژۆڵەکان بە دروستبونی چەوری لە پلکەکاندا پێک دێ. تەماسی دەستی پیس لەسەر چاو، تەبوتای لێواری پلکی چاو هۆگەلێکن بۆ دروستبونی / گوڵمژەی / چاو. هەروەها ئەزموون نیشانی داووە هەوای سارد لە دروستبونی گوڵمژە کاریگەری دەبێ.
" نیشانەکانی گوڵمژە چن؟ "
هەست بە قورسایی وهێشی پلکی چاو، دروستبونی زیپکە ئاوسەواری رەنگ سوور وهێش هێنەرلەسەر لێواری پلکی چاو، خوورین وهێش و هاتنی ئاوی چاو، هاتنەدەری ،،نمی چڵک،، لە گوڵمژە، تاریک دیتن،هەرکات گرفتی گوڵمژە جیددی بێ زەخت دەخاتە سەر/ بینایی / چاو ودەبێتە هۆی دروستبونی،،، ئاستیگماتیسم،،، تاریک بینینی چاو.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.

منداڵانی سەر شەقام( خەیابان)
بەو منداڵانە دەلێن کە بێکەس لەسەر شەقامەکاندا دەژین! منداڵانی سەرشەقام لەزانستی کۆمەڵناسیدا دەکەونە خانەی،،، ناهەنجاریەکانی،،، کۆمەڵگایی.
" منداڵانی سەرشەقام بە پێی پەیماننامەی مافی منداڵان"
منداڵای سەرشەقام بە پێی ماددەی یەکی(١)، پەیماننامەی مافی منداڵان، بە کەسانێک دەگووترێ کە لەژێر ١٨ساڵیدابن. ئەو منداڵانە لەسەرشەقامەکان ژیان دەکەنەوە وکار دەکەن.بنەماڵەشیان نییە! دەستیان بەبنەماڵەڕاناگا. بەڵام گەڕآنەوەیان بۆ ناو بنەماڵەکەیان ئیمکانی هەیە. بنەماڵەش چاوەڕوانی گەڕآنەوەیان ئەوانن. هەروەها منداڵانێک هەن کە بنەماڵەیان چاوەڕوانی وان ناکەن کە بگەڕێنەوە لایان.
" هۆیەکانی کاریگەر لەسەردروستبونی منداڵانی سەرشەقام"
هۆیەکان: شەڕ، ئاڵۆزی کۆمەڵگا، فەقیری وهەژاری، رووداوی سرووشتی، رووداوی مرۆڤی، کەڵکوەرگرتنی خراپی گەورەساڵ لە منداڵان.، کۆچ، تووندوتیژی، لە گرینگترین هۆیەکانن!
" بڵاو بوونەوە"
منداڵانی سەرشەقام لە زۆرینەی شارەکانی گەورەی جیهان هەیە وخریکە بەبەڵاو دەبێتەوە وزیاد دەبێ. لەووڵاتانەی کە ئابووریەکی خراپ ولاوازیان هەیە  وەک: هیند، روسیە، وڵاتانی ئافریقایی،.
وەرگیراولە ویکی پێدیا.
مەرگ یان مردن
لە زانستی ژیانناسیدا،مەرگ بە کۆتایی ژیانی گیانلەبەرێک پێناسە دەکرێ ولەزانستی پزیشکی دابەمانای لەناوچونی ڕێڕەوی ژیانە یان رێڕەوی بابەتێکی دیکە کە ئاماژەی پێکراوە. هۆگەلی جۆراوجۆر دەتوانێ،،، مەرگ،،، تاریف کا، ڕاو،نەخۆشی،خراپی ژینگە، پیری، نەبونی خۆراک، رووداوی هاتووچووی سەیارە ورووداوگەلی تریش کە نەخوازراوبن. لە وڵاتانی پێشکەوتوو هۆی سەرەکی مردنی مرۆڤەکان، پیری ونەخۆشییە. لەوڵاتانە مەرگی ئاژەڵەکان وکوشتاری بە کۆمەڵی وان لە شووێنی کار گۆشتە کە بۆخواردنی مرۆڤ کەڵکی لێوەردەگیرێ. دابوو نەریتووباوەڕيکان لەئاست مەرگدا یەکێکە لەو حاڵەتەکە گرینگیەکی زۆری پێدراوە. سەرەڕای پێشکەوتنی زانستی رۆژ بە رۆژی پزیشکی، شیکردنەوەی هۆی ،، مەرگ،، وحاڵی بون لە مەرگی واقیعی زۆر دژوارە وئاڵۆزو.
" شێوەکانی مەرگ"
یەک: مردنی سرووشتی.
دوو: ئێعدام.
شەهیدبون.
سێ: خۆقوربانکردن.
چوار: خۆکوژی.
پێنج: ئووتانازی: ئەومەرگە لە زمانی یونانی دا بەمانای / مەرگی باشە / بەوواتایە،، کەسێک تووشی نەخۆشییەکی دژوار دەبێ، بەمەیلوڕەزای خۆی دەخوازێ پزیشک دەرمانی مردنێکی هێدی بداتێ تا دوایین هەناسە.
وەرگیراولە: ویکی پێدیا.

مەیل بە رووتبونەوە یا نوودیسم چۆنە؟"
فەرهەنگ یا کردووەیەکی سیاسییە کە لە رووتبونەوە لە شوێنگەلی تایبەت یا شوێنی گشتی پشتیوانی دەکا. رووتبونەوە بە شێوەیەکی گشتی ،، نا،،بێتە رەفتاری جینسی یا رەفتاری هەوەسی. هەر چەند کە لە بەر چاوی ڕای گشتیدا خراپ وەرگیراوە.. مەیل بە رووتبون( ڕووتگەرایی) لە زۆربەی وڵاتانی ئورووپایی وئامریکای باکوریدا لایەنگری هەیە وشوێنگەلی تایبەتی وەک: کەنار دەریا، مەلەوانگە، پاڕکی گشتی، سوێنی کلوپی جۆراوجۆری......بۆ تەرخان کراوە. لەوشوێنانەدا خەڵکان ئازادانە دەتوانن بە بێ هیچ جلوبەرگێک لەبەر چاوی هەموو کەس خۆ دەرخەن.
لەو شوێنانەدا رووتبون ئازادە. نیشانەی/ جلی داخواز / یان نیشآنەی / رووتبونی داخواز دەبینرێ ولێک جودا کراونەوە. هەڵبەت بە پێچەوانەی ئەو شوێنانە، نیشانەی/ جلوبەرگ پۆشینی بەزۆری / ش هەیە. کە لەو جێیانەدا رووتبونەوە بە تووندی قەدەغەیە.
" جۆرەکانی رووتبونەوە"
شەخسی وبنەماڵەیی: تەنیا لە فەزای ناوماڵدا بنە ماڵە رووت دەبنەوە. لەوڵاتی/ کانادا / زیاتر لە٣٩ لە سەتای خەڵک ئەو کارە دەکەن.
" رووتبونەوەی کۆمەڵگایی"
لە فەزایەکی گشتیدا ژن وپیاو یا کوڕو کچ،ئەو کارە دەکەن. لە میوانیدا، یا شوێنی کۆبونەوەدا، یانژی کلووپی شەوانە.
" قەراغ دەریا "
لەوێ لەبەر کردنی / مایۆ/ یان جل ئازادە. لەوڵاتانی،،دانمارک ونۆڕوێژ،، لەتەواوی قەراغ دەریاکانداو مەکانەکانی نزیک دەریاکان،، رووتبونەوە،، ئازادە. لەو شوێنانەدا یاسای تایبەت هەیە ودەبێ هەر کەس ڕەچاوی بکا( بەو مانایە وانییە کە خەڵکان سواری یەکتر بن وبێ حورمەتی بە یەکتر بکەن).
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی.
٤/٣/٢٠١٥
، سرنجی خۆم بۆ ئەو بابەتە"
نەرووتبونەوە نیشانەی پێشکەوتنە، نەئەوەی کە کۆماری ئیسلامی بە زۆر جلوبەرگی ژنان دیاری دەکاکە ژن دەبێ بیپۆشن.نیشانەی موسڵمان بونی نەتەویەکە. لەو باسەدا ئەوەی کە گرینگە، ئازاد، بیرکردنەوەیە. ژیانێکی ئازادە. ئەو وڵاتانەی کە دوای شەڕی دووهەمی جیهانی بە پێشکەوتوو پێناسەدەکرێن، توانیانە بە کردەووە نیشانی بدەن کە،، یاسا،، لەسەرووی کۆمەڵگایە. کۆمەڵگا بە بێ یاسا بەڕێوە ناچێ.سیستم بە بێ پەروەردەکردنی ،،تاک،، ناتوانێ هەنگاوی ئەرێنی باوێژێ. لەکوردەواریدا کە زۆر هاسان ژن دێتە کوشتن، ناکرێ باس لە رووتبونەوە بکرێ.تەنانەت لە ناو ماڵەکانیشدا ئەو کارە زەحمەتە. دوای ٢٩ سەرهەڵدانی کورد هێشتا ژنەکانی عەشیرەی بارزانی ناتوانن خۆیان بەو خەڵکە نیشان بدەن ئەدی چۆن ،،سەرۆک،، دەخوازێ دەوڵەتی کوردیمان بۆ دورست بکا.لە باکور ژن کوژی وەک جگەرەکێشانە، لە رۆژهەڵات هەر باسی مەکە، بەڵام رەوش لە کانتۆنەکانی رۆژئاوای وڵات جیاوازە، ژن خەریکە وردەوردە دەبێتە خاوەنی پێناسەی ژنانەی خۆی. دەتوانێ بجەنگێ، بڕیار بدا، بەشداری کاری سیاسی بێ. بەشداری کاری کولتووری بێ. خۆزگە تاکی کورد کۆمەڵگای کورد، وای لێبێ کە رۆژێک بتوانێ بۆ خۆی بۆ چارەنوسی سیاسی خۆی ئازادانە بڕیار بدا.

نۆ(٩) شیوە لە کەسایەتی،ئانیاگرام، بۆ مرۆڤەکان
ئەو نۆ قۆناغە دەبنە ٩ شیوەلەکەسایەتی مرۆڤی،ئینسانەکانی ناو کۆمەڵگا. کە هەرکام تایبەتمەندی خۆیان هەیەو هەرکامیش حەوجێیان بە شیکردنەوتایبەتەو دەرونناسانە هەیە کە بەمن شی ناکرێنەوە. کاری پسپۆڕی تایبەتی خۆیەتی.هەر خاڵێک نیشانگەری بارودۆخی رەفتاروکرداری مرۆڤی کەسەکانن. لەریزی خوارووئاماژەی پێدەکرێ. ئەو نۆ بەشە ئاوێنەیەکی بۆ کۆمەڵگای کوردو تاکی کورد. تەنانەت بۆ حیزبوسەرکردەی حیزبیش دەگرێتەوە.وشەی، ئانیاگرام بەواتایەیە: ناسینی کەسایەتییەکانی جۆراوجۆرۆ مرۆڤی.
کەسایەتی مرۆڤی ژمارەیەک:لەچاکەکاریدا بەهێزە، وردبینە، هەستەکانی رواڵەتی نیشان نادا، خاوەن ئەزمون وئیرادەیە،رێنمونە بۆ خەڵکانی دیکە.
دوو: یارمەتیدەرە بە بێ چاوەڕوانی، گوێ بیسێکی باشە، ئارامی دەداتە دەورووبەر، وردەبابەتەکانی دیکەی ژیان دەڵێتەوە، مێهرەبان ودڵسۆزە.
سێ:سەرکەوتووخوازە،تێکەڵاوی باشی لە گەڵ خەڵک هەیە، قانگیرێکی باشو بەهێزە، بابەتەکان باش هەڵدەسەنگێنێ، لە بەڕێوەبردندا زێدەڕۆیەو ئێسترێس دروست دەکا، خوازیاری ناوبانگە.
چوار: مرۆڤی تاکگەرا، لە خۆیدایە، خۆشەویستیو ئەوین وهەستووسۆزی هەیە، هونەردۆستە، هونەرمەندە، ئازارەکانی خەڵکانی دی دەتوانێ کەمکاتەوە، سرنجدەداتە هاودەردی وهاندان، هەست دەکا خەڵکانی دی لێی حاڵی نین.
پێنج: کەسایەتی وردبین: ئاشقی متاڵایە، کەم قسەیەو زۆر بیر دەکاتەوە، لە خەڵک دوورە، زانیارە، گۆشەگیرە، لێکۆلەرە، کات بۆ کەس بە فیڕۆ نادا، زانستو زانیاریەکان دەداتە خزمەتی مرۆوایەتی.
شەش: مرۆڤی وەفادار: لە شەڕبێزارە، یەک رەنگە، کاری تایبەتی پێخۆشە، جێگای متمانەیە، وەفادارەو لە دۆست دەگەڕێ، ئەمنیەتی پێخۆشە، زیرەیکو سەرکەوتوویە لە ناو کۆمەڵگادا.
حەوت:مرۆڤی خۆش گوزەران، خاوەنی خەمێکی شاراوەیە،شادو خۆشحاڵە، بێزارەلە شوێنی ماتوخەماوی، راستبێژوڕەوان بێژە، دەخوازێ فکری کەسانی دیش بزانێ، پیشەوکاری سەربەخۆی پێخۆشە، دەسەڵاتخوازە، خۆسەپێنە.
هەشت: مرۆڤی چالاک وموبارز، بە غیرەتە،نەترسە،جوابەجەنگی خوازە،دەخوازێ مافەکانی خەڵکانی دیکە وەرگگرێ، راستبێژووڕەوانبێژە، دەخوازێ فکری کەسانی دیش بزانێ، پیشەوکاری سەربەخۆی پێخۆشە، دەسەڵاتخوازە، خۆسەپێنە.
نۆ: مرۆڤی سازیشکار، ئارامی وئاسایشی پێ خۆشەو لەلای گرینگە، خۆش قسەیە، ژیان لەخۆی گران ناکا، هاوسۆزی وهاودەردی پێخۆشە، نێوبژیوانێکی باشە وبۆ پرسوڕا دەبێ.
سەرنج: مانای دەستەواژەی ،،ئانیا گرام، ناسینی کەسایەتی جۆراوجۆری / مرۆڤی / کەسەکان، بەزمانێکی دەروونناسانە.
وەرگیراولە: ویکی پێدیا.
نێوڕۆز چییە؟
نێوڕۆز لەزانستی رەوانناسیداجۆرێک لە/ هەراسانییە، یان، سەراسیمەگییە / بەوواتایە جۆرێک لە نەخۆشی،،ڕەوانییە،، تان کردارێکە کە ئەندامانی لەش ناگرێتەوە.(و: یانی جەستەیی نییە ورەوانییە).ڕەوانی مرۆڤەکان ئازار دەدا. لەونەخۆشییەدا دڵهوڕەی رەوانی، پەیوەندی بە سڵامەتی شەخس وئەقڵی شەخس هەیە.(و:یانی شەخس چۆن بەرەنگاری ئەو نەخۆشیە دەبێتەوەوخۆی دەپارێزێ).
رەوانناسان لەسەرئەو باوڕەن کە/ نیگەرانی یان پەرۆشی/ یەکێکە لە نیشانەکانی ئەو نەخۆشییە کە زۆربەی خەڵک تووشی دەبن. پەرۆشی جۆری کورت خایەنی هەیە. هەمیش جۆری درێژخایەن. تاقمێک لە دەروونناسان/ نەگەرانی یان پەرۆشی/ ئاواتاریف دەکەن: هەستێکی گشتی، وێڕای پەرۆشییەکی ناخۆش، چاوەڕوانی لە ،،ترس،، کەرووی لە مەترسی بێ، ئەوکاتە کە / تاک / چاوەڕوانی دەکا ونازانێ ئەوترسە لەکوێ سەرچاوەدەگرێ؟!
وەرگیراولە: ویکی پێدیا.

سەرنجی خۆم لەسەر ئەو نەخۆشییە بۆ کوردی دوورناس:
من دەروونناس نیم تەنانەت زۆرجار دەروونی خۆشم بە باشی ناناسم! ئەوە باسێکی زانستیە. ئەولایەنەی کە بە کورتی باسی دەکەم لایەنی ئەو نەخۆشییە کە نەتەوەی کورد لە سەت ساڵی رابوردوودا یەخەی گرتووە. هەموو گیانلەبەرێک دەبێ/ بترسێ/. بەڵام ترس لە لایەنی، فەلسەفی ترس،یانی: مەیل بۆ پاراستنی خۆت. ئەوە بەشێکە لە ژیانی هەموو گیانلەبەرێک. بەڵام ئەوەی کە دەبتە هۆی بێبەختی نەهامەتی ترسی ،،، مێژووییە،، بۆ نەتەوەی کورد! داگیرکارودیکتاتۆڕی بیانی، داگیرکارودیکتاتۆڕی خۆماڵی، ئەنفال،هەڵەبچە، قاڕنێوقەڵاتان، کۆڕەو،زیندان، ئیعدام،دوورخستنەوە، بەفارسکردن، بەتورک کردن، بەعەڕب کردنی کوردومنداڵی کورد، خوێندنی مێژووی بیانی وهەزاران نەهامەتی دیکە کەلەدەستپێکی هەزارەی سێدا بەرۆکی گرتووین. تۆ بڵێی سەتا لە چەندی تاکی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان تووشی،، نێوڕۆز،، نەبووبێن؟؟ بۆخۆتان هەڵیسەنگێنن.
" نەخۆشییەکانی جینسی "
یان ئەونەخۆشیانەن کە لە رێگای/ جووتبون یا تێکەڵاوی/ ژن وپیاو دروست دەبن. ئەو نەخۆشیانە ناوێکی گشتین بۆ نەخۆشیە جۆراوجۆرەکان کە لەرێگاگەلی جۆراوجۆری/ تێکەڵاوی جینسی/ رادەگوێزرێن بۆ کەسانی دیکە.وەک (تێکەلاوی لەرێگای زار و،،،و،،،،). تاقمێکی دیکە لەو نەخۆشیانە لە رێگای بەکار هێنانی،، دەرزی هاوبەشی گیرۆدەبوان بە ماددەهۆشبەرەکان،، لەوانەیە ئەو نەخۆشیانە بۆ ماوەیەک شاراوە بن وخۆیان حەشار بدەن. بەڵام پاشآن دەچن بۆ شوێنێکی دیکەی لەش.
" نەخۆشیەکان بە پێی جۆرواجۆر دەستەبەندی دەکرێن".
چڵک وباکتریەکان،،
یەک: سووزاک،، دەبێتە هۆی برژانی ناوخۆیی/ نێرینەی/ لەش لەکاتی میزکردەندا، هاتنەدەری چڵک لە لەشی پیاو لە کاتی میزکردندا. بۆ چارەسەری دەرمانی / ئانتی بیوتیک/ دەتوانێ رێچار بێ.
دوو: سیفلیس: دەبێتە هۆی / برین/ بەڵام بە بێ هێش لەسەر / نێرینەی/ پیاو یا لە / پشتەوەی/ پیاو. دەرمانی ئەو جۆرە نەخۆشیەهەر ئانتی بیوتیکە.
سێ: کلامێدیاتراکوماتیس،، جۆرێکە لە باکتری کە دەتوانێ لە چەند بەشی لەش ریشە داکوتێ. لە هەموان زیاتر لە دەزگای دەروونی/ میز/ کردندا دەرکەوێ. ئانتی بیوتیک یارمەتی دەرە لەو نەخۆشییە.
چوا: شانکروئید،،هۆیەکەی/ باکتریە/ وزیاتر لە وڵاتانی گەرمەسێر وئافریقایی بونی هەیە. ئەو نەخۆشییە لەناو کەسانێک کە / خەتەنە/ کراون زیاتر خۆی نیشان دەدا.( و: مەرج نییە هەر کەس کە خەتەنە کراوە تووشی ئەو نەخۆشیە ببێتەوە). ئەو دەردە هێشی زۆرە ئازاری هەیە.چونە لای دوکتور تەنیا رێچارە.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.

هاوکاری
دەستەواژەی،،هاوکاری،، بۆ یەکەمجار لەلایەن/ رابێرت ئوون / ی ئینگلیزیدا لە هەمبەر یان دژی دەسەتەواژەی،، کێبڕکێ،، بەکار هێنرا.پاشآن خاوەن ڕایان وخێرخوازانی ناو کۆمەڵگا ئەو وشەیان بە واتاگەلی جیاواز لەکردەوەدا بەکار هێنا. تا ئەو شوێنەی کە رێکاری،، شۆڕشی کاری،تەنانەت هاوکاریگەرایی لە تێئۆریەکانی،، ئابوری+ کۆمەڵگایی،، دا جێگایەکی تایبەتی بۆ خۆی وەدەستهێنا.
یەکگرتنەوەی ناونەتەوەیی / هاوکاری / لە ٣١مین کۆنگرەی خۆیدا لە ساڵی ١٩٩٥ لە شاری،، مەنچستەر،، کە بەڕێوەچوو،سازمانی هاوکاری ئاوا تاریف دەکا: سازمانی هاوکاری کۆبونەوەیەکی سەربەخۆیە کە لە کەسانی سەربەخۆبە مەبەستی دابینکردنی نیازوخواستوئامانجی هاوبەشی ئابوری، کۆمەڵگایی وفەرهەنگی خۆی لە رێگای بەڕێوەبردن وچاوەدێریەکی دێمۆکڕاتیک، دامودەزگایەک بە بەشداری/ کۆ/ وکەسەکان بۆ هاوکاری بە شێوەیەکی دڵخواز دەگەنە بڕیاری هاوبەش.
" کورتە مێژووی هاوکاریی جیهانی"
بە شێوەیەکی گشتی کورتەمێژووی هاوکاری جیهانی لە دونیادا لە بواری ئابوری دووسەردەمە: یەک: لەدەستپێکی ژیانی کۆمەڵگایی مرۆڤەکان دەستپێدەکا. ولەسەدەی ١١ هێدی هێدی ئاڵۆگۆڕی بەسەردادێ تا دەگاتە سەردەمی ئێستا.
دوو:سەردەمی دووهەم، شۆڕشی پیشەسازی وشۆڕشی فەڕانسەیە کە لە سەدەی١٨ دەستپێدەکا. ئەو دووسەردەمە خاوەنی تاریفی خۆیانن. بۆیە سەردەمی یەکەم سەردەمی،،هاوکاری کۆمەڵگاییە،،سەردەمی دووهەم بنەڕەتی هاوکاری پیشەسازی یان زانستی ناونراووە.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی.
١٦/٢/٢٠١٥
سرنجی خۆم لەسەرئەو بابەتە:
سیاسەت بە بێ ئابووریەکی سالم نامەشێ. لەوسەردەمدا ئابوری وسیاسەت وەک دوو ئەستووندەگی بە هێزی دەسەڵات ووڵاتێکن.وشەی هاوکاری ئەو بابەتە هانیدام وەریگێڕمە کوردی. یەکڕاست ٢٩ سەرهەڵدانی کوردم وەبیر هاتەوە کە دەریا دەریا خوێنی لێڕژاووە کە چی ئەوش حاڵوباڵمانە. لەسەدەی١١وە هەتا دەستپێکی هەزارەی سێ وڵاتانی پیشەسازی لە فکری هاوکاری یەکتردابون چون دەیانزانی بە تەنیایی دەرەقەتی ئەو گرفتانە نایەن کە سرووشت بۆیان دروست دەکا. ئەوان دەیانزانی دانیشتوانی وڵاتەکەیان رۆژ لەرۆژ بەرەو زۆر بون دەچێ.بۆیە لەفکری دوارۆژدا بون. دەسەڵاداری کورد لە باشوور خەمی هەری مەزنی بۆتە وەرگرتنی چەکی،،قورس،، کە شەڕی پێبکەن. وادەزانێ وڵاتانی پێشەسازی وهێزدار هەروا بە هاسانی چەکمان وێدەدەن! لەناو حیزبەکانی ئێمەدا، شەڕی خۆدڕێن کراوە، شەڕی دەسەڵات بە پێی فیلان کراوە، بۆ داگیرکار باشترین دەستبەسنگین، ئەوە نوسەرمان ، رووناکبیرمان،، زانکۆمان، وەزیرمان، پارڵمانمان، پێشمەرگەمان ( نازانێ بۆ کێ شەڕ دەکا)، بازاڕیمان، فێرگەکانمان، لە هەرچی بابەتی خراپەو زەرەدەی بۆ کێشەی نەتەوەیی هەیە وەک داشەهارە دەچین. لەئاست هاوکاریکردنی یەکتر وەک مردوو واین متتەقمان لێنایە!لەدروستکردنی دەوڵەتی کوردی تەنیا قسەی گاڵتەمان لەسەرزارانە.تان وپۆی کۆمەڵگا نەخۆشە کەچی فەڕشی سوور بۆ بکوژی رۆڵەی کورد ڕادەخەین! لە کۆشکوتەلاراندا پڵاووگۆشتیان وێدەدەین!

هۆش
هۆش توانای،،زەینە،،. توانای جۆراوجۆروی هەمەرەنگی هەیە: بەڵگە، داڕشتنی بەرنامەی ژیان، چارەسەرکردنی پرسەکان، بیرکردنەوە، کەڵک وەرگرتن لە / زمان / وفێرکاری وفێربون لە خۆدەگرێ. بۆ چونەکانی هۆش بە درێژایی مێژوو ئاڵگۆڕی بەسەرهاتووە. لێکۆلەران دەڵێن: بە خواردنەوەی، شیر، جەرگ، هێلکە، بادامی عەرەزەکی، / کوولینێکی/ زیاتر دەدرێتە مێشک. ( کوولین بە شێکە لە گرووپی ویتامینەکانی،،بی،، بۆ سوتاندنی چەوری لەش زۆر پێویستە)و هۆش وحافیزەی مێشک بەهێز دەکا. لێکۆلەران بە هەڵسەنگاندنی رادەی کوولینی مێشک دەگەنە ئاستی رێژەی هۆشی مرۆڤەکەن.
" تەڵەی / داو / هۆش چۆنە؟ "
زۆربەی خەڵک وادەزانن تیژهۆشن! یان بیرمەندێکی باشن! ئەو کەسانە لەداوی هۆش کەوتوون! ئەو تەڵەیە لایەنی جۆراوجۆری هەیە. لێرە قامک لەسەر دوولایەن دادەگرین:
یەک: شەخس وادەزانێ کە لەبارەی بابەتێک ڕای خۆی دەرببڕێ،لەبەهۆشبونی خۆی لە راست بونی خۆی لەسەرباوەکەی خۆی کەڵک وەردەگرێ.(پێی وایە ئەو بەرحەقە). ئەوکەسە هەرچەند بەهۆشتربێ دەتوانێ باشتر لە بۆچوونەکانی خۆی دیفاع بکا. هەرچی دیفاع لەو باوەڕە باشتربێ شەخس حەوجێی کەمتر دەبینێ بۆ پەنابردن بە بژاردەیەکی دی.( دەڵێ هەر قسەی منە چوون بە هۆشم،،و،،). بۆیە گوێ ناداتە قسەی خەڵکی دی.
ئەگەر،،،تۆ،،، خۆت بەڕاست دەزانی بۆ ئەوکارەدەکەی؟ بۆیە زۆرجارتیژهۆشەکان دەکەونە/ داوی / تیژهۆشی خۆیان وباوەڕەلاوازەکانی خۆیان وپێی لەسەردادەگرن.!
دوو: تەڵەی هۆش ئەوەیە کە/ تاک / بەوفکرەمەزن دەبێ کەخۆی لەدەورووبەرەکانی بە هۆشتر دەزانێ! دەخوازێ زۆرترین کەڵک وقازانج لە هۆشی خۆی وەربگرێ. خێراترین رێگا وباشترین رێگا بۆ ئەو قازانجە، کەڵک وەرگرتن لەهۆشی خۆیەتی! کە دەیهەوێ بە،،، ئیسپات،،، کردنی هەڵەی کەسانی دیکە ئەوسیاسەتە زووبەرهەمی بۆ بدا وزێدەڕۆیی/ تۆ / ئیسپات بکاو خۆی بەرحەق دانێ.
بەهرەوەری پاداشی کەمتری هەیە. چوون ساڵەها دەخایینێ کە/ کاریگەری/ باوەڕکان فکروبۆچوونەکانی مرۆڤی بەهرەوەر ئاشکرا ببێ. بۆیە بۆ کەسانی بەهۆش رەخنەی رووخێنەری وخراپکاری زۆر خۆشە لای وان.(و: چون دەڵێن ئێمە باهۆشین، ئێوە هۆشتان لە ئێمە کەمترە، قسە قسەی ئێمەیە!).
وەرگیراولە: ویکی پێدیا.

هۆمۆهۆمۆمینسی لوپووس
بەومانایە دێ کە، مرۆڤ، گورگی مرۆڤە! ئەو رستەیە بە هیندێک ئاڵوگۆڕ لە نومایشی،، ئاسیناریا ،، لە نوسینی/ پلۆتێس/ دا هاتووە. پاشآن،،تامس هابز،، لەو رستەیە بۆ بۆچوونی خۆی کەڵکی لێوەرگرتووەو دەڵێ: ئینسان بەرانبەر بە ئینسان. هابز ئەو رستەیەی لە پەڕتووکی خۆی بە ناوی،، شارومەند،،( ساڵی ١٦٤٢ی زایینی بڵاو بۆتەوە). کەڵکی لێوەرگرتووە ودەنوسێ.( رستەی شمارە ٤٩٤ نمایشی نامەکەی ئاسینار لە نوسینی پلووتێس لە سەدەی سێهەمی پێش زایین) مرۆڤ، بەرانبەر بە مرۆوەکانی دیکە یا وێنەی،،خودایە،، یانژی وێنەی،،گورگە،،.
" بۆ چوونی هابز"
هابز مرۆف وەک گیانلەبەرێکی/ کۆمەڵگایی / نازانێ. لەسەر ئەو باوەڕیە کە مرۆڤ بۆ دابین کردنی ئاسایش وڕاکردن لە لە گیروگرفتەکانی ژیانی،، تاکە کەسی،، رووی لە ژیانی/ کۆمەڵگایی / کردووە. بۆیە بە بێ دەسەڵاتێکی بەهێز مرۆڤ کۆنتڕٶل ناکرێ یان ئاسایشی گشتی بونی نییە.
هابز، لەسەر ئەو باوەبوو کە مرۆڤ خواستێکی رەهاو داییمی هەیە بۆ گەیشتن بە هێزی زیاتر،کە هەتا مردن لێی تێر نابێ.رستەی،، مرۆڤ ، گورگی مرۆڤە، بەو مانایە دێ کە لە ژیانی کۆمەڵگاییدا مرۆوەکان بۆ گەیشتن بە خواستەکانیان تووشی/ شەڕ/ دەبن.لەو شەڕا نەشداتەنیا ئەو کەسە هێزی زیاتری هەیە کە،، سەرکەوتن،، بە دەست بێنێ.
بەڵام سەرەڕای ئەوانەش ئەو سەرکەوتنە درێژ خایەن نابێ. هابز، لەسەر ئەو باوەڕەیە کە مرۆڤ لە سەروشتی خۆیدا بۆ مرۆوەکانی دیکە وێنەی،، گورگ،، وایە. بەڵام بە کۆنتڕٶلکردنی مرۆڤ، مرۆڤ بۆ مرۆوەکانی دیکە وەک،،، خودا،،، وایە.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.
هۆیەکانی چۆک هێشە یان ئەژنۆهێشە چن؟
چۆک هێشە دەردێکە کە زۆربەی خەڵک لە کۆمەڵگادا ئازاری لەسەر دەکێشن. هەرچەند گرفتەکانی چۆک هێشە زۆرن.بەڵام نێوان یەسقاناکانی ئەژنۆ( مەفسەلەکان) کە پێک گرێ دراون لە یەسقانەکانی گەەرەی لەشن کە بەهۆی زەختی داییمی کاری وچالاکی ژیانی رۆژانە وهاتووچووی سەرپێیی،  زەختێکی زۆری لەسەرە وئامادەگی هەیە کە خەساروهێشی بۆ دروست بێ.
هەروەها نەخۆشی دیکەش لە مرۆفدا دەبنە هۆی پەرەپێدانی چۆک هێشە. ئەو نیشانانەی کە دەبنە هۆی چۆکهێشە دەبێ هەر چی زووتر دوکتوری تایبەتی نەزەرەی لەسەربدا دەرمانی تایبەتی بۆ وەدۆزێ. هێشی ئەژنۆکان لەوانەیە هۆی دیکەشی هەبێ لە لەشدا.
"ئاڕتڕۆزی چۆک "
مرۆڤی تەمەن چل ساڵ هێدی هیدی بەرەو چۆک هێشە هەنگاو دەنێ چون تەمەن بەرەو سەروودەڕوا. ئەو دەردە لە نێو ژنان زیاترە هەتا پیاوان. نەخۆشییەکی هەمەگیرەوبەربڵاوە. ئەو نەخۆشییە کەم کەم یاسقانی / چۆک/ دەخواو لە ناوی دەبا.تەمەنی پیری رۆڵی سەرەکی هەیە. جگەلەوەش: پرسی ژنێتیکی، جۆری پیشەوکار، قەڵەوەی، پرسی هۆڕمۆنەکان، پرسی ڕەگەزی، دەتوانێ مرۆڤ تووشی ئاڕتڕۆز یان چۆک هێشە بکا.
وەرگیراولە: ویکی پێدیا.
هۆیەکانی سپی بونی،، پێست،، چی بووە؟
سپی بونی پێست، ریشەورەگەزی مرۆف لە / ئافریقا / یە، سەرەتا تەواوی مرۆڤەکان مووی،،ڕەش،، وروخساریان ڕەش بووە هەتاڕادەیە. پێست ومووی خەڵکی ئورووپاش هەروەها رەش بووە. یەکێک لە بۆچوونەکانی کە شی کراونەوە ئەوەیەکە: بۆ رەنگی سپی  مووی وزەرد لە ناو باکوری ئوروپا دروست بووە؟
لەباکوری ئورووپا بە خاتری ئەوەی تیشکی خۆر کەمە، ویتامین( دی) بەڕادەی پێویست ناگاتە لەشی مرۆڤ. بۆیە پێش دەست پێکردنی کشتووکاڵ، لەوناوچانە زۆرترین خواردن خەڵک گۆشتی ئاژەڵ و،،ماسی،، بووە. ویتامین،،دی،، هەیی لە خواردنانەدا کەمیی ویتامی ،،دی،، وتیشکی خۆری قەرەبوو دەکردەوەو پێستی خەڵک هەروا/ ڕەش / دەمایەوە. دوای دەستپێکردنی کشتوکاڵ، رادەی خواردنی دانەوێڵە زۆر دەبێ وخواردنی / ماسی / کەمدەبێتەوە. بۆیە گەیشتنی ئەو ویتامینە بە لەش کەمتردەبێتەوە وهێدی هێدی پێست سپی هەڵدەگەڕێ. چەند هەزار ساڵ دوای ژیانی مرۆڤ لە باکوری ئافریقا پێستی ئەو مرۆڤانە لە رەنگی ڕەش بەرەو رەنگی سپی دەڕۆیی.
هۆی ئەوەیە کە رەنگی مووی خەڵکی زەرد پێست لەناوچەی بەستەڵەی باکوی( ئیسکیموکان) هەروا / رەش / ماوەتەوە ئەوەی کە بەرادەیەکی زۆر گۆشتی/ ماسی / لە خواردنی رۆژانەیاندایە!
وەرگیراولە: ویکی پێدیا.

هەزیانی ئایینی( هەزیان یانی: نیشانەی رەوان ئاڵۆزی،باوەڕێکی هەڵەیە لە بارەی راستیەکانی هەیی ودەرەکی کە پابەندبون بە خۆیە گرێ دەدا!)
هەزیان بریتیەلە فکروڕامانگەلێکی نادروست وهەڵە،کەسەرەڕای بوونی راستیەکان لەئاست هەڵەکانی بابەتەکان، تاک یاشەخس باوەڕیان پێدێنێ وپێداگریان لەسەردەکا.
" فرۆید"، لەپەڕتووکی/ مووساویەگانەپەرەستی/ دادەنوسێ: باوەڕبە وجودی خودای یەکتا هەزیانێکە.
" بی ئەف ئەسکینز" لەسەرئەوباوەڕەیە کە،،ئایین،، رێگایەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی رەفتارەکانی مرۆڤ!
یەکێک لە کەمووکورتیەکانی کۆنتڕۆڵکردنی رەفتار لەئاییندا ئەوەیە، تاک یانژی شەخس، هەچەندزیاتر ئایینی بێ، پەیوەندیەکانی خۆی لەگەڵ راستیەکان لەدەست دەدا.جارجارەش شەخس پەیوەندیەکانی خۆی لەگەڵ/ راستیەکان/ فەرامۆش دەکا. تەنانەت دەگاتە باوەڕێک کە هەچ سەرچاوەیەکی ئەقڵانی وەریناگرێ بۆ نموونە: ئەوکەسە (کەسی هەزیان بێژ) دەڵێ،خودا قسەی لەگەڵ کردووم! (و: عەلی بابیر یەکێک لە هەزیان بێژانەیە کە دەڵێ، کاڵەک وترێم لە گەڵ پێغەمبەر خواردووە!).یان پێیان وایە لە لایەن هێزێکی ئایینیدا رێنمونی دەکرێن. یان لە گەڵ کەسانی ناو پەڕتووکی ئایینیدا لە پەیوەندیدان.کەسانێک کە لێکۆڵەری قورعانن ئاوا دەئاخفن:
یەک: دەڵێن، لەشەوی میعڕاج دا خودای تەعالا/ شیربرینجی/ بۆ پێغەمبەرلێناوە. پێغەمبەریش فەرموویە: خودایە ئەو خۆراکە چۆن بخۆم؟ کە تۆ بە لەعنەتت کردوە!
دوو: کاتێک پێغەمبەرلەمێعڕاج گەڕایەوە، هەر ئەورۆژە، ئیمامی عەلی،چووە خزمەت پێغەمبەروپیرۆزبایی لێکرد. پێغەمبەر گووتی: یاعەلی تۆ لەکوێ زانیوتە من لەمێعڕاج بووم؟ عەلی گووتی: لەشەوی مێعڕاجدا سێوم بۆ هێنابووی.ئەوەش هەمان سێوە کە ئێستێ لەپێشت دادەنێم!
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.
هەڵسەنگاندنی،، جگەرەوقلیان،،( نێرگەلە)
لەدەیان ساڵی رابوردوودا باوەڕێکی درۆیین هەبوو کە دەیانگوت: قلیان ئاوی( نێرگەلە) مەترسی لە،،جگەرە،، کەمترە! بە پێچەوانە،دووکەڵی، نێرگەلە جگە لەخەساری خۆی دووکەڵی شێرپەنجە هێنەری سیغاریش لە گەڵ خۆی دێنێ. سەرەڕای ئەوانەش / مونووکسید کەر بۆنی/ زیاتریشی هەیە. جگە لەوانەش دووکەڵی قلیانئاوی رێژەیەک لە ماددەی شێرپەنجەزای دیکەشی هەیە کە لە دووکەڵی سووتانی / رەژی/ چێ دەبێ. مەترسی نەخۆشییەکانی وەک:سیل، هێپاتیت،لەگەڵ خۆی دێنێ. چون زارکی لوولەی (شیلانک) نێرگەلەکان/ زار بە زار/ دەبن وهەمووکەس کەڵکی لێ وەردەگرێ.
زەرەدی قلیان لە جگەرە زیاترە. هەر جارێک قلیان کێشان بەرابەرە لە گەڵ/ یەک پاکەت جگەرە!/. دووکەڵی قلیان بۆ لەش جگە لە زەرەدی سیغارکە هەیەتی دەتوانێ،مونووکسیدکەربۆنی، زیاتریش باوێتە ناو سییەکانی مرۆڤ. خەساری قلیان بۆ جەستە لە جگەر زیاترە. رادەی ئەو پێوانەی کە لە رێگای نێرگەلە کێشان دەچێتە ناو لەشی مرۆڤ دە هەتا بیست رادە لە دوولەڵی سیغار زیاترە.
" ئاڵۆگۆڕەکانی لەش دوای تەرکی جگەرە "
یەک: بیست خولەک دوای تەرکی سیغارلێدانی دڵ وزەختی خوێن دادەبەزێ.
دوو: ١٢ کاتژمێر دوای تەرکی سیغار، ئۆکسیژێنی خوێن دەگاتە رادەی نۆرماڵ.
سێ: ٤٨کاتژمێر دوای تەرکی جگەرە، هەستی چێشتن، بۆن کردن، نۆرماڵ دەبێتەوە.
چوار: ٢هەتا ٣ حەتوو دوای تەرکی جگەرە، گەڕانی خوێن باش دەبێتەوە چالاکی سییەکان بەرەو باشی دەڕوا.
پێنج: ١هەتا٩ حەوتوو دوای تەرکی جگەرە،سییەکان دووباری سازی دەکەن، پشمین وتەنگی هەناسە کەم دەبێتەوە.
شەش: ١ساڵ دوای تەرکی جگەرە نەخۆشی دڵ نیوە دەبێ.
حەوت: ٥هەتا ١٥ ساڵ دوای تەرکی سیغار، ئیمکانی جڵتەی مێشک، نێوەدەبێ. تووشبوبن بە شێرپەنجەی سییەکان دەگاتە نیوە.جیاوازی دەبێ لە گەڵ ئەو کەسانەی کە جگەرەیان پێ تەرک ناکرێ یان ناتوانن نێرگەلە وەلا نێن.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.

ئایا دەتانزانی ئەو گیانلەبەرانە تەمەنیان چەندە؟
یەک:  : مەڕ: ساڵێک. کەروێشک: ٦تا١٠ساڵ. مێروو: ساڵێک. مێشهەنگوێن: دووساڵ. قڕبۆق: ١٥ساڵ!. پشیلە: ١٥ساڵ. گورگ: ١٠تا١٥ساڵ. بولبول: ١٢ساڵ. ئەسپ: ٢٥تا٣٠ساڵ. مانگا: ٢٥ساڵ. حاجی لەق لەق:٣٥تا٤٠ساڵ. مار: ١٠ساڵ. سەگ: ١٥تا٢٥ساڵ. قڕژاڵ: ٢٠ساڵ. مەیموون:٤٠ساڵ. وشتر: ٣٥تا٤٠ساڵ. هەڵۆ:٣٠ ساڵ. قشقەڕە: ٥٠ساڵ!.ورچ: ٥٠ساڵ!.شێر: ٥٠ساڵ!. سووسمار: ٤٠ساڵ!. کیسەڵ١٠٠ساڵ!!.تووتی١٠٠ساڵ!!. فیل١٠٠ساڵ!!. مێشوولە: ٦مانگ. مێش:٣تا٤مانگ. گوورەکەری ئێرانی: ٤٠ساڵ.
سرنج: تەمەنی تاقمێک لەوگیانلەبەرانە لە هی زۆربەی مرۆڤەکان زیاترە.
وەرگیراولە: ویکی پێدیا.

ئایینی زەردەشت لەروانگەی ئیسلامدا
ئایینی ئیسلام راستەوخۆ ئیمان بە پێغەمبەرانی رابوردوو هاوتەریب دێنێ کە هاورەدیفن لەگەڵ پێغەمبەری ئیسلام.(و: بەوواتایەکە پێغەمبەرەکانی دیکە قەبوڵ ناکا). بەڵام زەردەشتیش وەک پێغەمەمبەرێکی ئاسمانی ناسراوە. بۆیە لە قوڕعاندا لەسوورەی حەج ئایەی ١٧٧دا، زەردەشتیەکان وەک،، مەجووسی،، پێناسەدەکاودەڵێ: لەریزیلایەنگرانی دینەئاسمانیەکانە، هەڵبەتە لەنێوان ئیمانداراندا.بەڵام یەهوودی،نساری،سابئان،مەجووسی،وئەوکەسانەی کە باوەڕیان بە خودا نییە، لەرۆژی قیامەتدا خودا جودایان دەکاتەوە. باهەموو کەسانی هوشیار ئەوە بزانن.
لە قوڕعاندا وشەی،، مەجووسی،،وەک دینێک ناوی هاتووە ولە کافران جوداکراوەتەوە.زۆرکەس ئاواحاڵی بون کە دینی یەکتاپەرەستی بووە. هەروەها لە زۆربەی حەدیسەکانی ئیسلامیدا ،، زەردەشتیان،، وەک پێغەمبەرێکی/ مەجووسی / بەناوکردووە. بۆیە لە روانگەی ئیسلامدا زەردەشت پێغەمبەرێکی خودایە وخاوەنی پەڕتووکی ئاسمانییە. زەردەشتیش خۆی وەک پێغەمەبەر پێناسەکردووە ئەودەڵێ: ئاهوورامەزدا منی بۆ رێنموونی جیهان هەڵبژاردووە. منیش بۆ ئەو رەوشتە کەڵکم لە رەوشتی پاک وەرگرتووە.
موسڵمانەکان لەسەرئەوباوەڕەن کە گووتەکانی زەردەشت بە گوزەری زەمان بە لاڕێدا ڕۆیشتوون ولە یەگانەپەرستی لایانداوە تووشی/ کفر / بون وکەوتوونە خزمەت چین وتوێژی دەسەڵات وزۆردار.( ئەوە نەزەری خۆیانە).
وەرگیراولە: ویکی پێدیا.
ئەوزمانانەی کە لە مەترسیدان!( بەشی یەک)
یەک: زمانی،،، ئابازار،،، یەکێکە لە زمانەکانی قەوقازی لە روسیە وتورکیە بونی هەیە. نزیک بە پەنجاهەزار کە گوێگری هەیە کە قسەی پێدەکەن. لەورێژەیە دەهەزار کەس لە تورکیە دەژین. زمانی ئابازار بە رێنوسی/ سیریلیک/ وتورکیەش بە پیتی لاتین دەنوسرێ. ئابازاری نزیکایەتی زۆری لە زمانی / ئابخازی / هەیە.
سرنج: رێنوسی سیریلیک یان ئازبوکا رێنوسێکی/ خەتتیە / کە لە ئیمپڕاتوری مەجارستانی یەکەم لەسەدەی دەی(١٠) زایینی لە فێرگەی / ئەدەبیاتی / ،،، پرسلاو،،، کەڵکی لێوەرگیراوە.
دوو: زمانی،،، ئادیغی،،، یەکێکە لە زمانەکانی قەفقازی ولەگرووپی زمانەکانی / قەوقازی باکوریە / لە رۆژهەڵاتی قەوقاز( قەفقاز) بونی هەیە. نزیکەی ٥٠٠٠٠٠کەس گوێگری هەیەو قسەی پێدەکەن. ئەو کەسانە لە وڵاتانی روسیە، تورکیە، ئیسڕاییل، ئامریکا، مەقدوونیە وعێڕاق دەژین.ئەو زمانە لە رابووردوودا بە/ خەتتی / فارسی دەنوسرا. لەساڵی ١٩٢٧ زایینی ئەلفوبێی لاتینی بە کار هێنراو بە رێنوسی / سیریلیک/ دەنوسرێ.
سێ: زمانی ،،، ئاڕپیتانی،،، یان،فرنکوپڕونساڵ، زمانێکی هندوئورووپیە لە گرووپی زمانەکانی/ رۆمی /. نزیکەی ١٣هەزار کەس گوێگری هەیەو قسەی پێدەکەن.
چوار: زمانی ،،، ئاڵگری یان رۆمی، یەکێکە لە لقەکانی / کاتالان / کە لە باکوری رۆژئاوای دوورگەی/ ساردینیا / لەشاری ئاڵگرە.کە قسەی پێدەکرێ. نزیکایەتیەکی زۆری هەیە لە زمان وزاراوەی/ والنسیایی/ .
پێنج: زمانی،،، ئوودی،،، زمانی خەڵکی/ ئوودیە /. لە بنەماڵەی زمانی باکوری رۆژهەڵاتی قەقاز بە ئەژمار دێ. دەگووترێ ئەو زمانە، زمانی سەرەکی،، ئاڵبانیای قەفقازە.
شەش: زمانی،،، ئێوێن،،، یان لامووت یان ئێبن ئووریچ : یەکێکە لە زمانەکانی هەیی لەوڵاتی روسیە. نزیکەی ٧٠٠٠کەس گوێگری هەیەو قسەی پێدەکەن. لە ناوچەی/ کامچاتکا / لە نزیکی سیبیری دەژین. ئەو زمانە بە رێنوسی/ سیریلیک / دەنوسرێ ولە ریزی ئەو زمانانەیە کە مەترسی لەناوچونیان هەیە.
وەرگیراولە: ویکی پێدیا.

ئەو زمانانەی کە لەمەترسیدان( درێژەی بەشی یەک) بەشی دوو:
حەوت: زمانی چووکچی، زمانێکە لە لقی زمانەکانی دێرینی ناوچەی/ سیبیری/. کە ،،ئیسکیموکانی،،چووکچی قسەی پێدەکەن. لە١٥هەزار کەسی چووکچی لە روسیە ٨هازار کەس چووکچی زمانن. ئەوانیدیش رسوی زمانن. نزیکەی ٥٠٠ کەس چووکچی هەر زمانی روسی نازانن.. سازمانی،،، یونسکۆ،،، زمانی چووکچی دەخاتە ریزی ئەو زمانانەی کە مەترسی لە ناوچوونیان لەسەرە! زۆر بونی زمانی روسی وایکردوە کە ئەو زمانە خەریکە نابووت دەبێ.،، یوری ریتخور،، بە ناوبانگترین نوسەری چووکچییە کە کارەکانی بە زمانی روسی بڵاو دەبێتەوە.
هەشت: زمانی رووتوڵ، لە زمانەکانی قەفقازییە لە روسیە وکۆماری ئازەربایجان، هەیە. یەکێکە لە لقەکانی زمانی/ لەزگی تەیار/. نزیکەی ٣٠هەزار کەس قسەی پێدەکەن. ئەو زمانە لە وڵاتی ئازەربایجان بە خێرایی بە قازانجی زمانی تورکی ئازەری لە حاڵی پاشەکشەدایە! تەنیا،،١١٠،، کەس لەو وڵاتە داماون وقسەی پێدەکەن. سازمانی/ یونسکۆ / زمابی رووتوڵی لەریزی ئەو زمانانە دەدەنێ کە مەترسی لەناچوونیان لە سەرە.
نۆ: زمانی تەبەرسەران،یان،تەبسەران، زمانێکی قەفقازییە ولەکۆماری/ داغستان/ بونی هەیە. کە نزیکەی١٣٠هەزار کەس قسەی پێدەکەن ودەنگ بیسی هەیە. ئەو زمانە ژێر لقێکە لە زمانی/ لەزگی/. بە دوو زاراوەی/ باکوروباشووری/ دابەس بووە. رێنوسیئەو زمانە بە شێوەی زاراوەی باشووری دەنوسرێ
دە: زاراوەی،،گۆرانی،،چەندگرووپن لە زاراوەکانی ئێرانی هی باکورورۆژئاوای لە خۆرهەڵاتی ئێران( و: بەشێکی مەزن لە خاکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە) وباکوری رۆژهەڵاتی عێراق قسەی پێدەکەن. زاراوەی گۆران لە زمانەکانی کوردی سۆرانی، کوردی باشوور، کوردی کرمانجی وهەروەها زمانی ڕەسمی وڵاتانی فارس زمان،عەڕەب زمان،تورک زمانیش کەڵک وەردەگرن.چون ،،گۆران،، زمانەکان لەووڵاتانە دەژین.زمانی گۆرانی بەهۆی ئەوەی گوێگرو قسەکاری کەمە لە لایان سازمانی/ یونسکۆ/ بە یەکێک لەو زمانانە پێناسە دەکا کە مەترسی لەناو چونیان هەیە! لە ئێران ٢٣هەزارکەس، لەعێراق٢١هەزارکەس،، گۆرانی،، زمان هەیە. ( کۆتایی).

وەرگیراولە: ویکی پێدیا.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی.
سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە