هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


پیاوێکی کورد!

Monday, 06/07/2015, 23:24

3795 بینراوە


چواردێوەزمەی لاڕێ لەسەردەمی سەدەی بیستوبیستویەکدا ماڵی کوردیان بە سێ چەپەی خۆیان بە قوڕگرتووە. کومونیزم، مائۆییزم، ئیسلامی سیاسی،ئیمپریالیزم.هەرکام لەو رێگوزەرانە بۆپاراستنی بەرژەوەندی خۆیان بزووتی سووتمانی خاکی برینداری کوردیان وێنەی تەندووری نێڵدراو وەگڕ خستووە وپاشآن کە سواری ئەسپی مراد بون لەکاتێکی زۆر هەستیاری مێژووییدا وەکو باڵەندەیەکی ئەسیری ناو قەفەس بە جێیان هێشتووین. هیچ رووداوێکی تاڵ یان شیرینی دیرۆکی بە یەک لایەن نەمەشێ. روویەکی دیکەی ئەو خەمنامەیە خودی کوردو٢٩ سەرهەڵدانی کوردە کە ئەو توانایەی تێدا نەبووە کە نەتەوەو خاکی پیرۆزی کورد بپارێزێ.
جەوهەری زۆرینەی سەرهەڵدانەکانی رابوردووی کورد رایەڵو پۆیەکەی بە سیستمی عەشیرەگەری داتەنراوە، یانژی رێبازێکی ئایینی وئیسلامی سیاسی تێدا سەردەست بووە. ئەو حەڕەکەتانەش وێنەی سواڵکردن دەستی یارمەتیان بۆ دۆست ودووژمن، چەپوڕاست درێژکوردووە. لەئاست رێبازی دیپڵۆماسی ئەوەندە لاواز بوون کە بە شنەبایەکی نەیارقەڵاچۆکراون. نموونەی هەری زیندووباشووری وڵاتو رۆژهەڵاتی وڵاتە کە چۆن بەدەست دوومڵۆزمی گزیرمەسلەک دووچاری نەهامەتی بون. لەرۆژهەڵاتی وڵاتیش گەڕێ کە شەرم دەکەم بڵێم بۆ داهاتووی ئەو بەشە لە خاکی کورد کەمپنشینەکان چارەسەریمان بۆ وەدۆزن. نەختە ترووسکەیەک کە شک دەبەم باکوری وڵاتو رۆژئاوای وڵاتە کە بە ورەیەکی بەرز لە گەڵ نەیار دەجەنگن کە چی بەداخەوە دەبینین کە دەسەڵاتی عەشیرەی بارزانی بە بارتەقای داگیرکاری کورد بە هەموو شێوەیەک دژایەتیان دەکەن.
ئەوەندی کە نەیاری کورد بێ حورمەتی بە خاکی کورد دەکا، دووهێندەش کۆمەڵگای داڕماوی کوردە کە بێرێزی بە خۆمان دەکەین. سەراسەری مێژووی ئایینی ئیسلام ووڵاتانی عەڕەبیم بۆ وەدۆزەکە تەنیا پێغەمبەرێکی کوردی لێ هەڵکەتبێ؟ ئەگەر باسی زەردەشت پێغەمبەریش بکەم لە سایەی رووناکبیرو دیرۆکناسی بێ ئەمەگی کورد قەت نەمانزانیوە ئەو بلیمەتە لە کوێ لە دایک بووە؟ چۆن ژیاوە؟ کوردە یان فارسە؟ فارسەکان دەگەنە هەر وڵاتێک زەردەشت بە هی خۆیان دەزانن هەر ماوەبڵێن ئەوەیش شیعە بووە.نەتەوەیەک کە ئاڕشیوی مێژووەکەی بیانی بۆی بپارێزێ مەسعودوجەلال دەبنە دمڕاستی!
دوعانوس وکۆلکەمەلاورێکخراوە ئایینیەکانی سەرخاکی پیرۆزی وڵات یەکێک لەو شتانەی کە شانازی پێوە دەکەن، کەسیایەتیەکی ئایینی وئیسلام خوازی کوردە بە ناوی / سەلاحەدینی ئەییوبی/ کەگۆیا بۆ یەکەمجار شاری/ قودسی/ بە شەڕ لە خاچپەرەستەکان وەرگرتۆتەوە.لەوەش بترازێ دەلێن، ئەو کەسە بەرەگەزوبنەچەکە کوردە.ئەگەر ئەو بیرۆکەیە راست بێ دەبێ کورد کام قوڕی دونیاوەسەرخۆی کا کە کەسایەتیەکی کورد قازانجی بۆ تەواوی دونیای ئیسلام هەبووە جگە لە نەتەوەکەی خۆی!
ئەگەر چاولەمێژووی ٢٥٠٠ساڵەی ئێران بکەین کە مێژووی پادشاهان بووە، ئاخۆ چەند،، شا،، لەئێڕان کورد بون؟ ئەو شایانە چەندیان بۆ رزگاری نەتەوەکەیان تێکۆشاون؟ چەندە لە خەمی زمان ومێژووی کورددابون؟ ئەوەیە بەشێک لە نەهامەتی مێژووی نەتەوەیەک کە لەسەدەی ڕابوردوودا تا ئێستاش جۆبار جۆبار خوێنی لێ دەتکێ ولەوسەردەمەشدا تووشی بە تووشی عەشیرەی بارزانی وئەیاغەکانی تاڵەبانی بووە! ئەو کورتە وتارەی خوارووم لە زمانی فارسی کردومەتە هەنگوین زمانی کوردی. سرنج بدەنە ئەو سێ خاڵەی خواروو کە سەلاحەددینی ئەییوبی شەڕی بۆکردوە.سەراسەی مێژووی ئەوکەسە ناگۆڕمەوە بە تاقە فیشەکێکی ئەو کچە گریلایەی کە لە کۆبانی دژ بە نەزانی هاویشتوویەتی.
" دەقی وەرگێڕانەوە"
ئەبوولمزەفەر،سەلاحەددین،کوڕی ئەییوب، کوڕی شازی، کوڕی مەروان، کوڕی یاقوب دۆوێنی تکریتی، بەنازناوی/ سەلاحەددین ئەییوبی/ بونیادگوزاری دەوڵەتی ئەییوبیان لە میسروشام لە ساڵی ٥٣٢کۆچی (١١٣٨زایینی) لەعێڕاق لەشاری تکریت هاتۆتە دونیا.ئەو یەکێکە لە کوردە مەسڵمانەکان کە بەهێزی خۆی توانی وڵاتانی میسروشام وباکوری عێڕاق ویەمەن حیجاز داگیر بکا. پێش گەێشتن بە پادشایی لە دمشق و میسر نازناوی/ ناسر پاشای / وەرگرت. ئەو کەسە توانی بۆ یەکەمجار/ بەیتولمقەدەس وشاری قودس ئازاد بکا. ئەوەش بوو بە هۆی دەستپێکردنی شەڕی / سەلیبی / کە فەرماندەیی  شەڕی سەلیبی پادشآکانی فەڕآنسەو ئینگلستان بەرێوەیان دەبرد.
س، ئەییوبیان بە رەگەزو بنەماڵە کوردن (لەخودای بەزیاد نەبن)،لەساڵی ١١٧١ تا١٢٥٠تا١٢٦٠ لە میسروسوورەیەوعێڕاق دەسەڵاتدار بون.پێتەختەکانی ئەوان دمشق، قاهیرەبووە. سەلاحەددین بۆ سەرکەوتن بەسەر خاچ پەرەستەکاندا لە شەڕی سەلیبی،دونیای ئیسلامی کردە یەک. ئەو لەسەردەمی خۆیدا سێ(٣) مەبەستی گەورەی هەبووە. خوێنەری دوورناس سرنج بدەنە ئەو سێ مەبەستە.
یەک: سەرکوت کردنی شیعەکان.!
دوو: قاییم کردنی هێزی حکومەت بۆ خۆی وبنەماڵەی ئەیوبی.!
سێ: شەڕ لە گەڵ خاچ پەرستان.!
سەلاحەددین توانی لە هەر سێ مەبەستەکانی خۆی هەتا رادەیەکی زۆر سەرکەوتن بەدەست بێنێ. ئەوەیە مێژووی خودای راستان، ئەوە حیکایەت نییە،چیرۆکی مەڕۆکەو بزنۆکەش نییە. ئەوە مێژووی نەتەوەیەکی بندەستوو ماڵ کاول کراوە. سەرەڕای هەموان لەو عەسروسەردەمەشدا گیرۆدەی زەبروزەنگی دیکتاتۆڕی خۆماڵی بوین وکاک مەسعود بارزانی دەڵێ: کوردستان سەرکردەوپیاوی تێدانییە ئیللا من نەبێ.
وەسسەلام.
سندوقی کوردستان پۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە