مەسعود و کورسی

Friday, 17/07/2015, 17:13

3338 بینراوە


کورسی هەی کورسی مایەی حەیاتم
کە لە تۆ دوورم بێدەسەڵاتم
باوکم ئێران و عێراق و رووسی
گەڕاو لێکی دا بەس لەبەر کورسی
ئەوان رۆیشتن بوون بە رەحمەتی
کورسیان جێهێشت بۆ منی لەعنەتی
منیش وەک ئەوان بە هەوڵ و خەبات
بە خۆفرۆشی‌ خۆمم دا نەجات
هەتا وەک ئەمان نەمرم ببینم
کورسی زێرین بۆ قنگی بەرینم

ئەوە چەند ساڵە کوڕیشم فێر بووە
لەسەر ئەو کورسیە پانوپۆر بووە
ژێرم ئارامە و دڵم رەحەتە
کە دائەنیشم لەسەر ئەم تەختە
هەرلەبەر ئەمە بەڵێنم داوە
هەتا رووحی من لە دنیا ماوە
ئەو کورسیە هەرگیز بەجێناهێڵم
بە جاشێتی بیت یا بە فرر و فێلم
هەرجار فێڵێکی باش دەدۆزمەوە
ئەو کوردە گێلەی پێ دەبەسمەوە
جارێ دوژمن هات، یەک سەربەخۆیی
جارێ کۆنگرە و شەری ناوخۆیی
جارێ جاشێتی بۆ ئۆغڵۆی ئۆردۆگان
جارێ دوژمنی عێراق و ئێران
جارێ مەعاش و موچەی فەرمانبەر
جارێ ناردنی خەڵک بۆ سەنگەر
جارێ داعش و جارێ مالکی
باشیان دەخەمە بەرچاوی خەڵکی

تۆش وەک من کوردان زۆر باش دەناسی
مێشكیان باشتر نییە لە مێشکی ماسی
هەرشت ببینن یاخود بیبیسن
لە دوای سێ چرکە لێیان بپرسن
لە یادیان نییە و هیچی نەماوە
هەمو شتێکیان خستووەتە لاوە
زۆریش خۆشحاڵم کە زۆڵە کوردم
نەک وەکو ئەمان، بە دەست و بردم
لە بیرکردنەوە و لە خۆفرۆشی
لە دزی و تاڵان لە کوردفرۆشی
هەمووی هەر دەکەم کەس گلەیی ناکا
هەر هەڵدەپەڕن و دەڵێن بژی کاکا
دڵ و رووحمانە بێ ئەو هەژارین
سەرتاپای گیانمان بەو قەرزدارین

ئەو گەلی کوردە هێندە نەزانن
من بە رزگارکەر خۆیان دەزانن
نازانن من چیم، چیم لەناخدایە
سوێدنم بە قورئان ئا بەم خودایە
گەر بێت و رۆژێک بزانن رازم
ئاگادار بن لە راز و نیازم
ئەگەر بزانن چیم کردووە لە کورد
دۆستی دوژمن و دوژمنم بۆ کورد
ناهێڵن ساتێ بژیم بە ژیان
نەک لەسەر کورسی بکەم حوکمیان
بەڵام زۆرباشە، گێل و نەفامن
وەک ماسی دەچن، کوا وەک ئینسانن
ئەگەر وانەبان چۆن بیست و چوار ساڵ
هەر رۆژەو جۆرێ دەمخستنە ناو چاڵ

رێژیمی بەعس و سەدام دوژمن بوون
بۆ گیانی کوردان وەک باوەژن بوون
من هێنامنەوە بۆ ناو پەرلەمان
کەس نەبوو بڵێ ئەرێ کاکەگیان
بە خۆت و باوکت ئێمەت بە کوشتدا
گوتت بەغدادە مافی کورد نادا
کەچی ئێستاکە هێناوتە سەرمان
دەبابە و حەرەس جمهوری جاران
کوا، شەرمت نەکرد لە شەهیدانمان
کردتە پارک حەوشەی پەرلەمان
بۆ تانکی بەعسی و حەرەس جمهوری
بۆ کورد کوشتن و بۆ ئابڕوبەریی
بزانە کەس بوو تا باسی بکا
بڵێ کاکە گیان خۆ ئابرووت تکا
نەخێر نا هەرگیز میللەتی نەفام
میللەتی کۆیلە و وێڵی سەرشەقام
هەرگیز ناپرسێ ناڵێ بۆ وات کرد
بۆچی ووڵاتی منت خراپ کرد
بۆ دەمفرۆشی بۆ خوێنم دەمژی
بۆ بە زیندویی دەبێ بمنێژی
هەربۆیە منیش چۆنم لە دەستهات
دەفرۆشم خاک و نەوتی گشت ووڵات
دەیدەم بە زێڕ و ئاڵتون و ڤێلا
لە ئەمریکا بێت لەو پەری دنیا
منداڵە لووسکە و خۆشبەختەکانم
پەروەردە دەکەم بە فێڵەکانم
فێریان دەکەم و باش ڕایاندێنم
هەتا ئەوانیش بکەونە شوێنم
ناهێڵم هەرگیز قومێ ئاو بخۆن
دەبێ بزانن چۆنە تامی خوێن
هەتا تینوێتیان هەر بە خوێن بشکێ
جەهەنەم، میللەت با ئەستۆی بشكێ
گرنگ ئەوەیە من ئاسوودە بم
کورسی دانێم و وەک سەرکردەبم
سەری هەمویان خوێن و ئابرویان
دەبەخشم لەڕێ کاکە ئەردۆگان

ئێستاش گوێبگرن باش ئەی گەنجەکان
ئەگەر چۆڵیشی کەن هەموو کوردستان
ئەوەندە کۆیلە لام هەر دەمێنن
هەتا نەوتەکەم بۆ دەربهێنن
منیش بینێرم بۆ تورکیا و ئێران
لەوێشەوە دوور، لە بۆ هەندەران
دۆلار و یەن و یۆرۆی گەڵا پان
وەرگرم و داینێم لەلای ئەردۆگان
کاکە ئەردۆگان برا و باوکمە
لە تەنگانەدا لەجێی باوکمە
بۆیە دڵنیام ئەگەر لەلای ئەو
پارە دابنێم بە رۆژ یان بە شەو
نەک هەر کەم ناکا، نافەوتێ هەرگیز
با خەڵکیش هەروا بە من بڵێن دز
باهەر هاوارکەن بڵێن کوا مووچە
با هەر بیپێون شەقام‌و کووچە
دڵیشیان دەربێت چاویان بێتەدەر
دۆلار لە بەرکم بۆیان نایتەدەر

من باش دەزانم ئەوان نەزانن
کوا ئەوان قەدری دۆلار دەزانن
هەر من دەزانم دۆلار هەڵگرم
بێ بۆنی دۆلار حەتمەنە دەمرم
بەسە تو خواکەی وازم لێبێنە
چیتر برینی دڵم مەکولێنە
هەرکە بیرم دێت ئەو دەفتەرانە
بلۆکی دۆلار ئەو پارە جوانە
بە زۆر ئەو خەڵکە لێمی دەستێنن
دەڵێن موچەیە و دەبێ بیهێنن
بیدەنە دەستی پیرەژنی نەزان
بەناوی دایکی دووسێ شەهیدان
ئاخر پیرەژن پیرەپیاوی لەڕ
ئەتۆ بۆچیتە دۆلار و دەفتەر
عومری درێژت زۆر زۆر دوو ساڵە
پارەت بۆ چییە ژیانت بەتاڵە
نەوەکانتان با بە کرێکاری
گەورەبن باشە بۆ گوند و شاری
نانێ عارەقی کە پێوەنەکەی
لێتان حەرامە نابێ باسیکەی
خودا لە مەحشەر لە قیامەتدا
لەسەر ئەو مووچە سزاتان ئەدا
کەوایە بۆچی بۆ بە دەستی خۆت
جەهەنەم دەکە بە جێگای خۆت
لێگەرێن با من لە جێگای ئێوە
باری قیامەت ببەم بەڕێوە
بەسە با ئیتر باسی ئەو پارە
نەکەم و نەڵێم نەیکەم دووبارە
کە باسی دۆلار دەکەم بە یەزدان
وەختە لە داخان بگرم سەرەتان
دەزانن بۆچی؟ لە داخی خەڵکی
کە دەڵێن مەعاش لە یادتان نەچی
براگیان، باوکم، خوشکی ئازیزم
بەس باسی پارە مەکەن بەرێزم
چونکە دەزانن من بەم ناوانە
دڵم تەنگ دەبێت وەک بەندیخانە
دەی خواحافیزتان دوورکەون لە من
ناتوانن کورسیم دەربێنن لەبن

وەسیەتی باوکی رەحمەتیم وابوو
کورسی‌ و پارەو پول دۆست و برا بوو
دژی کورد و دۆستی دوژمن بووین هەردەم
کۆیلەی فارس‌و ترک عەرەب و عەجەم
خواحافیزتان بێت میللەتی نەفام
گەر دنیاش رابێ من کۆیلەی آقا م
ئێستاش وەسیەت بێت بۆ نەوەکانم
با ڕێگام بگرن وەک من دەزانم
ئەنقەرەو تاران بەغداد و دیمەشق
بۆخۆیان بکەن بە دەرسو بە مەشق
ئەمیان لەپشت بێت سەریان زۆر سووکە
با خەڵکیش هەردەم بڵێن دایکی بووکە
با بڵێن وەک لەشفرۆش چاوم برسییە
نازانن هەمووی هەر بۆ کورسییە
کورسی‌ و پارەم بێت جاشی جاشانم
قوربانی ترک‌ و اخی و فارسانم
لە کوردستانیش هەرخۆم وەکیلم
هەرخۆم سەرکردە و زامن‌ و دەلیلم
بۆ سەربەخۆیی بۆ دیموکراسی
بۆ شتێ کە کەس نەیدی‌ و نەیناسی
خواتان لەگەڵ بێت گەردەنتان ئازا
ئەی میللەتی گێل وەک ماسی ئاسا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە