مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


تەنازولکردنی ئەردۆگان بۆ ئەمەریکا، وەک قوڕکردنی پیالەژەهرەکەی خومەینییە!.

Saturday, 25/07/2015, 20:43

2394 بینراوە


 ئامانج و ئەنجامەکانی :
پۆستی پێشووداباسمان لە هەلومەرجی ، ئەردۆگان و حکومەتەکەی کرد و کاردانەوەکانی لە دەرئەنجامی سکستە یەک لەدوایەکەکانیشی کرد، لەم پۆستەدا دەمەوێت زۆر بەکورتی ئامانجی ئەو تەنازولەی کە بۆ ئەمەریکای کرد ، چییە؟ ، بەیان بکەم.
١- بە گوێرەی زانیاری دزەپێکراو ، ئەمەریکا دەتوانێت قاعیدەی ئینجەرلیک بەکارببات بۆ لێدانی داعش بۆ رزگارکردنی موسڵ و هەندێ دەڤەری دیکەی ناو سوریا ، ئەم تەنازولەی تورکیا بۆ ئەمەریکا ، ئینتحاری سیاسییە ، گەورەترین هەڵەش دەبێت ئەردۆگان کە ئەنجامی دەدات ،لە کاتێک بە ملیۆنان لە ناو تورکیا رێگای بۆ بەداعشبوون خۆش کردوە و دەکات ، لەلایەکی دیکەوە رێگا بە ئەمەریکا دەدات داعش قەتل وعام بکات، ئەم هاوکێشەیە بە ئەردۆگان راناگیرێت ، من پێشبینی دەکەم ، مەرجی زۆر قورس لەسەر هەڵفرێنی فرۆکەکان دابنێت کە ، ئەمەریکا نەتوانێت وەک دەخوازێت ئەو بنکە بەکارببات.بە مانا بەتاڵ دەبیتەوە لەناوەڕۆک.
٢- ئامانجی سەرەکی تورکیا ، بۆ رێگرتنە لە پێکەوە لکاندنی هەردوو کانتۆنی جەزیرەو کۆبانێ بە عەفرینەوە ، هەرچەندە ئەمەریکا مەرجی قورسی بۆ داخلبوونی بۆ سوریا داناوە ، کە لە سایەی نارەزایی روسیا و ئێران و گەلانی ناوچەکە ،زەحمەتە پێی جیبەجێ بکرێت، تورکیا بوێری ئەوەی نابێت ، لێ بەلێ ئەردۆگان چەندین جار ئەو ئامانجەی خۆی نەشاردۆتەوە و دەڵێت: چیمان لەدەستبێت دەیکەین بۆ یەکنەگرتنەوەی هەردوو کانتۆن بە عەفرینەوە و دروستبنوونی ستاتیۆیەکی کوردی بە هێلی سور دادەنێت.
٣-  هەرچی سەبارەت بە بۆمبابارانکردنی هەرێمی پاراستنی میدیایە و، قڕکردنی سیاسی لە 'پرۆسەی داعش ' دەستگیرکردنی سەدان کەس لە هەدەپەییەکان، دەیەوێت فشار بخاتە سەر هەدەپە ، بۆ تەنازولکردن بۆ پێکهێنانی حکومەتێک لە پێناو خۆگرتنەوە و دواجار لە خراپترین حالەتدا،هەڵوەشاندنەوەی حکومەتەکە و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ێشوەخت ، بە هیوای ئەوەی دەنگی زیاتر بهێنێت. 
٤- ئاکپارتی یا راستتر بڵێین، ئەردۆگان رێگا نادات حکومەتێک لەگەڵ مەهەپە و جەهەپە پێکبهێنیت ، چونکە داوای هەردوو پۆستی دەرەوە و ناوخۆ دەکەن ، کە ئەمەش بۆ ئەردۆگان کارەساتە ، گۆرینی سیاسەتی دەرەوە و لەبەردەستدەرهێنانی پۆلیس وەک دەزگایەکی داپلۆسێنەر ، وەک هەرەشەیەکی جددی بۆ سەر خۆی دەبینێت ، بۆیە نایەوێت حکومەتێک لەگەل ئەو دووپارتە پێکبهێنیت ، بەلکو وەک لەخاڵی سێیەم ئاماژەمان پێدا ، دەیەوێت لە ژێر فشارهەدەپە بهێنێتە ژێرباری حکومەتێک وەک خۆی دەیەوێت.
٥- ئامانجی لەو تەنازولەی بۆ ئەمەریکا تەنها رێگرتنە لە هەر پێشکەوتنێکی کوردان لە رۆژئاواوی کوردستان ، بۆیە ئەرکی پاراستنی بەقەتەر سپاردووە ، هاتنی وەزیری دەرەوەی قەتەر بۆ ناوچەکە بۆ ئەم مەبەستەبووە ، ئەمەش بەو مانایە نییە کە تورکی ادەیەوێت یا تەنانەت دەتوانێت پشت لە داعش بکات ، هەر بۆیەش وەک لەخاڵی یەکەم باسمان لێوەکرد راگرتنی ئەو هاوکێشەیە ، لە نێوان داعش و کورد و ئەمەریکا ، زۆر زەحمەتە.
ئەگەر ئامانجەکان ئەوە بێت بەکورتی ، دەرئەنجامەکانی ئاخۆ دەبێ چی بێت:
بەکورتی:
١- دەوڵەرتی تورکیا لەبەردەم بەسوریا بونێکی دیکەدا خۆی دەبینێتەوە . 
٢- هەرچی رۆژئاواوی کوردستانیشە بەتەنسیق لەگەڵ هاوپەیمانی نیونەتەوەیی ، هەرسێ کانتۆنەکان یەک دەخاتەوە ، هیچ هێزیک ناتوانیت لەبەردەم شەرڤانان بوەستێت.
٣- وەتیرەی شەر دژی داعش تا سەری مانگ زێدەتر دەبێت ، شارۆچکەی نەسرین ئازاد دەبێت ، حەسەکە تەواو دەبێت ، ئاوارەکان دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان ، مەجالیسی گەلان ئاوادەکرێت ، کە زەربەیەکی گەورەدەبێت لە بونیادی سیاسی دەوڵەتی تورکیا ، هیچ بیانویەک ناهێڵێتەوە لەبەردەمیان بۆ تۆمەتبارکردنی حکومەتی رۆژئاوای کوردستان بە پاکتاوی رەگەزیی.
٤- هەرچی سەبارە بە پرۆسەی ئاشتییە ، گەلانی تورکیا و تەنانەت هێزەکانی (مەهەپە) و جەهەپە ، باشتر ئەو کارتە دژی ئەردۆگان بەکاردەبەن ، بە سیاسەتی شکستخواردووی لەقەلەم ددەن، لە هەڵبژاردنی داهاتودا ئیستسماری دەکەن.
٥- شیمانەی زۆر هەیە ، ئینشقاق لەناو ئاکپارتی رووبدات ، هەندێ ئاماژەی تیژ هەیە بۆ ئەمە.
٦- بەم هەڵوێستەی لە شەرانگێزی ئەردۆگان ، بەتەواوی لە باکوری کوردستان ئاکپارتی پاکدەبێتەوە ، ئەگەر پێشتر لە سایەی پرۆسەی درۆینەی ئاشتی توانیبێتی دەنگی کوردی سادە بەدەست بهێنیت ، ئیدی ناتوانێت گەمە بەو کارتە بکات ، بۆیە نفوزی لە باکوری کوردستان زۆر کەم دەبێتەوە ، دەنگەکانی هەدەپە هەڵدەکشیت.
٧- هەدەپە وەتیرەی نارەزایەتییەکان لە ناو پەرلەمان بەگوڕتر دەکەت لە سەقامیش گەرمتر ، بەیانی یەکشەممە لە ئاستانبۆڵ ، خۆپیشاندانێکی سەدهەزاری بەڕیوەدەچیت لە ژێر ناونیشانی ' ئەردۆگان شەر دەخوازێت ، ئێمە لیرەین بۆ ئاشتی.
٨- گریلا بەردەوام دەبێت لە پاراستنی رەوا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە