شوورەی سەری رەش وفڕۆکەی ئێف١٦!

Sunday, 26/07/2015, 22:38

2549 بینراوە


کۆمەڵگای کورد لەباشووری وڵات ئەگەر کۆمەڵگایەکی وشیارودوورناس بوایە تووشی بە تووشی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی نەدەهات. تاکی کورد ئەگەرتاکێکی وریاونەترس بوایە پێشی بە دەسەڵاتی ٢٤ساڵەی ئەوجووتە دەگرت. مەلامستەفا هەم دەستی شای ئێرانی ماچ کردوهەمیش حەوت گەز داهاتەوەی تا لەکەسایەتی خۆیدا وزەی نەتەوەی کوردوحورمەتی خوێنی شەهیدان دابەزێنێ.! بەوشێوەیە مافی نەتەوەیی کورد بە فیدای سەرۆک عەشیرەیەک کە بێگانەی لە نەتەوەکەی خۆشتردەویست.
پاشماوەکانی باوکی ڕوحی ئەو بنەماڵەیە بە بێ بیرکردنەوە دەڵێن: رێبازی باوکمان بۆ ئێمە وەسیەتنامەیەودرێژەی پێدەدەین! ئاخر ئەوانە ئاشقی خۆیانن. نە خاکی پیرۆزی وڵات. تێدەکۆشن خۆیان رزگارکەن. نەک خاکی پیرۆزی کوردستان. بەڵگەشم بۆقسەکەی خۆم، پاراستنی خۆیانەو خەساندنی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتە! مرۆڤی ئاگای کورد زۆر بەهاسانی تێدەگا ئەوبارودۆخەی لە وڵات ورۆژهەڵاتی ناوین هاتۆتە پێشێ لەتاقەتوتوانای دەسەڵاتی هەیی لە باشووردا نییە. جا چدەگا بە سەرۆک عەشیرەو ئەوسیستمە.
ئەورۆژانە ترس ودڵەڕاوکێی بارزانی لەسەر وەرگرتنی فڕۆکەی ئێف١٦ وەک خۆرە جەستەی بارزانی وبنەماڵەکەی داگرتووە. نیگەرانە نەکالەداهاتوودا دژی باشوور بەکاری بێنن.وەک رۆژی روون لێم عەیانە کاک مەسعود لە بابەتێکی دیکە نیگەرانە. توخمی بنەماڵەی بارزانی لە رەگەزێکی دیکەیە وسەرووبنیان لە زێر داڕژاوە! بۆیە دوورلەخەڵک وکۆمەڵگای کورد شوورە لەسەرشوورە بەدەوری خۆیاندا ڕایدەکێشن وبە هەموو شیوەیەک خۆیان دەپارێزن. ئەوا نیگەرانی کۆڕەوێکی دیکە نین. نیگەرانی ئەنفالێکی دیکە نین. نیگەرانی ئاش بەتاڵێکی دیکە نین چون تێیدا زۆر وەستان.
ئەدی نیگەرانی چن؟ زۆر روونە. گۆیا سەرفڕۆکەوانی ئێف ١٦ کوردێکی هەڵخڵەتاوە. دانیشتوانی سەری ڕەش لەوەنیگەرانن کەدوای شەڕی داعش، یانژی هاوکات لەگەڵ شەڕی داعش لە شەوەزەنگێکدا فڕۆکەوانی کوردمان بەدەستوری بەغدای شیعەنشین سەری ڕەشیان بۆمباران کاو بەخڕوپتوونی ئەوەی تێیدا دەژی لەگەڵ عەرز تەخت کا.ساڵان لەسەرچیادەژیان شوێنێکی دیاریکراویان نەبووە. سەدام نەیدەتوانی زەفەریان پێبەرێ. بەڵام لەوسەردەمەدا ژێرخانی ئابوری ئەوخاکە بریندارە کارێکی وای کردوە کە بیر لە چوونەوەی چیاکان نەکەنەوە. ترس لە فرٶکەی ئێف ١٦ لەبەر کورد نییە، ئەوترسە وەک تفی بەرەوئاوەژوو دەگەڕێتەوە سەرسەری خۆتان ونیگەرانن سەری ڕەشتان وێران کا.ئەو بابەتەی خوارووتێهەڵکێش دەکەم بۆ بابەتی سەروو، هیوادارم خوێنەری هوشیار بە باشی هەڵیسەنگێنێ.
" ئێمە زیندووین ؟ "
تەمەنێکە ئێمە زیندووین
بەڵام زیندوولەگۆڕین
ئەوکاتەی کە لەدایک بوین
خەڵکی ناو گۆڕین
هەر دەڵێی لەرۆژی ئەزەلەوە
دونیا جێگەی ئێمە نەبووە و
وەک کۆڵانێکی تەنگ دەچێ
کە تێیدا تێدەپەڕین
تاقمێک رازین بەڕەزای خۆمان
تاقمێک وەک دێو
بەدوای پەری وحۆرین
تاقمێک بەدوای گەیشتن بە راستیەکان
نزیک لەوین، خودی وین
بەڵام زۆر دوورین
تاقمێکی دیکە هەڵوەدوای گەیشتن بە رووناکی
بێ بەری لەخۆ
وادەزانین هەمووشتێکین
بوون بە هەبوون و
گەیشتنە بەئەقڵ
بە چاو مەیبینە
دڵت مەزن بێ
ئێمە هەموومان کوێرین!
ئازادترین خەڵکی بەندکراوی جیهانین
لە دوورەوە وەک هەڵۆین
بەڵام بەند کراو وەک موورین
زیندانیی باوەڕەکانمانین بە باوەڕ
بێچارەترین جۆرین لە مرۆڤی
بە غیرەت.
شەوبوو دەبوایە رۆژ دابێ
شەوڕۆیی
بەڵام ئێستاش خەوە سمۆرین
من سەرم سووڕماوە
لەو هەمووە پەڕجۆیە
ئەییوبمان نە دیوە!
وەک ئەییوب بە سەبرین!

سندوقی کوردستان پۆست.
٢٥/٧/٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە