مەسرور بارزانی دەستدرێژی دەکاتە سەر کچی چەند بەرپرسێکی پارتیی

Monday, 27/07/2015, 2:06

11105 بینراوە


په‌یامنیری کوردستانپۆست:
زۆر کەس لە هەست و سۆز و خۆشەویستییانەوە، بۆ سەرکردە، یان رابەرێک، تەنانەت بۆ بەرپرسێکی سیاسیی، عەقڵی خۆیان بەوە رادەهێنن، کە وا بیربکەنەوە ئەوانە وەکو کەسانی سادە لێیان ناوەشێتەوە کارێکی سروشتی مرۆڤانەی وەک خۆیان بکەن، ئەوانە پیرۆزن، تەنانەت ئەم کەسە کۆیلە و بچوکانە، داکۆکی لە دزیی و خیانەت و داوێنپیسییەکانیشیان دەکەن، چونکە لە بچوکیی خۆیانەوە نایانەوێت هەنگاو بەرەو بڵندیی و شکۆمەندیی بەرن، هەمیشە لە خوارەوەن، دەنوشتێنەوە و سەریان لە ئاست گەورەکانیاندا دادەنەوێنن، بچوکی لای ئەوان ئەرکە دەبێت بەجێی بهێنن، زۆر لەم بچوکانە کە وەک ئەندامی حیزبەکانی باشوور بە کۆیلەییبوونی خۆیان شادن،  ناتوانن ئەرکی گەورەیی بۆ خۆیان بەجێ بهێنن، خۆیان وا رادەهێنن، کە دەبێت هەمیشە لە ژێر دەست و پێدابن، بەرماوەی گەورەکان بخۆن و دەست بگرنەوە، پێیان وایە گەورەکانیان وەک مرۆڤ هەڵسوکەوت ناکەن، بۆ نمونە ئەگەر بڵێیت فڵانە بەرپرس، یان سەرکردە کارێکی ناشرینی کردووە وەک دەستدرێژی سێکسی، دزیی، درۆ ، لە بریی ئەوان، ئەمان دێنە وەڵام و لەسەری هەڵدەدەنێ و لە پێش تاوانکارەکانەوە داکۆکیان لێدەکەن و بەدرۆی دەخەنەوە. لە ناو میللەتی دواکەوتوودا ئەم دیاردەیە باوە، ئەمەش بەشێکە لە خەسلەتی دروستکردنی دیکتاتۆر و ئاغا و بەگ، مێژووی کورد پڕێتی لەم دیاردە قێزەونانەی کە زۆربەی سەرکردە و ئاغا و شێخ و مەلاکانی رابردوو کردوویانە و بۆشیان چۆتە سەر. بنەماڵەی بارزانی یەکێکە لەو بنەماڵانەی کە مێژوویان پڕ کردووە لە ناشرینی، رەنگە زۆر کەس ئەمڕۆ پێیان وابێت تەنیا قسەکردن لەسەر خیانەت و کوشتن و تیرۆرکردی بنەماڵەی بارزانی رێگاپێدراوە، ئەمەش بە حیکمەت و کاری دیبلۆماسیی و سیاسەت لێکی دەدەنەوە هەڵویستەی لەسەر ناکەن و چارەنووسی خۆیان داوەتە دەست قەدەری مێژوو، بەردەوامیش لەگەڵیدا رۆیشتوون. پارتییەکان کە لە خوار پێڵاوی بنەماڵەی بارزانییەوە خۆیان دەبیننەوە، هەمیشە پاساویان بۆ ئەمانە هەیە، تەنانەت ژمارەیەکی زۆر لەو گەنجانەی لە فەیسبوکدا دەبینرێن و بە لایک و کۆمێنتارەکانیان، داکۆکی لەم بنەماڵە خئین ە پیسە دەکەن، وەڵام دەدەنەوە، هەست بە بچوکیی و ئاستی تێگەیشتن و بیرکرنەوەی عەقڵیان دەکرێت، دەزانیت ئەمانە تا چ رادەیەک مێشکیان شۆراوەتەوە و بە چاو راستیی دەبینن، لێ بە عەقڵ ئەو بینینە دەسڕنەوە!
ئەوەی کە لێرەدا مەبەستمانە قسەی لەسەر بکەین ئەویش ئەو بەدڕەوشتییەی بنەماڵەی بارزانییە کە هەر لەسەردەمی مەلا مستەفای باوکیانەوە کردوویانە بە کەلتورێک و  پەیڕەوی دەکەن، مەلا مستەفا کە بۆ خۆی دەستدرێژی کردە مارگرێتای پێشمەرگە، هەروەها جنێوە پیسە سێکسیە ناشرینەکانی بە ناهیدە سەلامی دایکی رۆژ نوری شاوەیسی دا، کوشتنی ئەو کچ و ژنانەی کە لەلایەن کوڕ و کەسوکاری خۆیان و جامانە سورەکانەوە کردوویانەتە سەریان و دوایی کوشتوویانن، هەروەها دەستدرێژی بۆ سەر کچانی پێنجوێنی و هەورامان، هەموو ئەمانە لە رابردوودا لە سەردەمی مەلا مستەفادا روویان داوە، ئەمڕۆژ کوڕانی مەسعود بارزانیی و برازا و کوڕەزا و هەموو جامانە سوورەکان، بە بێنامووسی و دەستدرێژییەکانیان هەزار بەردیان لە پشتی مەلا مستەفا داوە، کە نووسینەوە و گێڕانەوەی ئەو رووداوانە بە دەیان کتێبی لەسەر دەنووسرێت، ئێمە لێرەدا چەند رووداوێک دەگێڕینەوە وەکو هەواڵ بە پێویستمان زانی لێرەدا باسیان لێوە بکەین:

- ئیستا شەڕێکی سارد لە نێوان مەسرور و نێچیرەڤان بارزانی لە ئارادایە، نەگەیشتۆتە ئاستی تەقینەوە و باسکردنی لە نێو راگەیاندنەکانی خۆیان، هۆکاری ئەم شەڕەش بۆ دەسەلاتی دواڕۆژی هەردووکیان دەگەڕێتەوە، کە کامیان دوای مەسعود بارزانی دەسەڵاتی بنەماڵە بگرنە دەست، یەکێک لە سیاسەتەکانی مەسرور بۆ لاوازکردنی باڵی نێچیر لێدانی لایەنگرەکانێتی، یەکێک لەو میتودانە دەستدرێژیکردن و لیدانە، لە پەیوەندییەکاندا کە ماوەی چەند مانگێک بەر لە ئیستا لە سەرچاوەیەکی نێو پارتی دیموکراتی کوردستان دەست کوردستانپۆست کەوتووە، دەڵێت: سەرباز هەورامی یەکێکە لەو کەسانەی جێگای بڕوای نێچیرە و زۆربەی گرێبەستە نەوتییەکان لە رێگای ئەمەوە دەکرێت، بۆیە مەسرور بارزانی داوا لە سەرباز هەورامی دەکات، کە زانیاریی ئەو گرێبەستانەی بداتێ، ئەویش ناچێتە ژێر بار و پێی دەڵێت: دەبێت کاک نێچیر لە پێشدا بزانێت و ئەویش رازی بێت! بەمە مەسرور لێی توڕە دەبێت و پاش چەند رۆژێک، کچەکەی سەرباز هەورامی دەفڕێنن و بە زۆر مەسرور دەستدرێژی دەکاتە سەری، دوایی ئاگاداری سەربازیش دەکاتەوە!
- هەواڵێکی دیکە لەسەر فازیل میرانی کەوا ئەمیش لەسەر کوتلەی نێچیرە، مەسرور دەستدرێژی دەکاتە سەر کچەکەی ئەمیش، زۆربەی ئەندامانی پارتیی بەمە دەزانن، پاش ماوەیەک فازیل میرانی بە پەلە کچەکەی رەوانەی ئەمەریکا دەکاتەوە و پێی دەڵێت کەوا نەگەڕیتەوە بۆ کوردستان. 
- كوره‌كانی مه‌سرور و مه‌نسور بارزانی، چەند جارێک دەستدرێژی دەکەنە سەر دوو كچی عه‌بدولره‌زاق عه‌لی، مەسرور بە ئاشکرا دەڵێت هەر کەسێک لەگەڵماندا نەبێت دەبێت، ژن و کچیان رەوانەی مەلها و شوێنی رابواردن بکەین، ئیستا ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌، کە هۆكاری جیابونه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی عبدولره‌زاق بۆ ئەمە دەگەڕێتەوە، چونکە وتوویەتی: من ناتوانم ئه‌م بێشەرەفییه‌ قبول بكه‌م، ئەگه‌ر تۆ قبوڵتە پیرۆزت بێت و دەبێت لە من جیابیتەوە!
- ئەو سەرچاوەیە کارەساتێکی دیکەی گێڕایەوە، کەوا لە دوای پرۆسەی روخاندنی رژێمی بەعس، ژنێكی جوان خه‌ڵكی مێرگه‌سور دەبێت، نانکەری مالی سیداد بارزانی بووە، سیداد بە زۆر سکی پڕ دەکات، ئەویش لە ناچارییدا رادەکات و هەڵدێت دەچێتەوە ماڵی باوکی! سیداد دەچێت بە دوایدا و بە زۆر لێیان دەسەنێتەوە و پەلکێشی دەکاتەوە بۆ لای، باوکی کچەکە دەچێتە لای مەسعود بارزانی و کارەساتەکەی بۆ دەگێڕێتەوە، بەڵام لە بری ئەوەی لێپرسینەوە لەگەڵ سیداددا بکات، بە باوکی کچە دەڵێت کچەکەتان پیرۆزی ماڵی ئێمەی شکاندووە و فسق و فجوری کردووە، بۆیە فەرمان دەدات کە کچەکە دەبێت بکوژرێت، سیدادیش دەڵێت ئەم کچە ماڵی منی پیس کردووە و ناپاکی کردووە، ئیتر کچەکە دەکوژن!
ئەمە بەشێکە لە بەدڕەوشتی بنەماڵەی بارزانیی، کە لە پاڵ ئەو هەموو خیانەتە نەتەوەیی و دزیی و ناپاکییەکدا ئەمانەش دەخرێتە سەر خەرمانەی مێژووەکەیان،.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە