وێنەى ئەمڕۆى هەرێمى كوردستان

Monday, 27/07/2015, 23:13

2649 بینراوە


ئەمڕۆ كە لە ناوەڕاستى مانگى حەوتى ساڵى (2015) داين و نزيكەى چارەكە سەدەيەك تێدەپەڕێت بەسەر خۆبەڕێوەبرنى گەلى كورد لە باشورى كوردستان، 
پێم باشە ئاوڕێك بۆ دەرئەنجامی ئەو مێژووە بدەینەوە و وێنەیەكی گشتی ئەمرۆی هەرێمی كوردستان بخەینەڕوو
• - پەرلەمانى كوردستان لە خولى سێهەميدايە.
• - حكومەتى هەرێمى كوردستان لە كابينەى هەشتەميدايە.
• - لەم كاتەدا كە خاوەنى حكومەتى بنكە فراوانيين حزبەكان سەرقاڵى نوسينەوەى دەستور و پرۆژەياساى سەرۆكايەتى هەرێمن .
• - هەڕەشەى دوو ئيدارەيى و هەڵوەشانەوەى حكومەت لە ئارادايە.
• - نێوانى بەغدا و هەرێم لەو پەڕى قەيران و بێ متمانەيدايە.
• - بەرهەم هێنانى نەوتى هەرێم ڕۆژانە گەیشتۆتە ملێۆنێك و چل هەزار بەرميل ڕۆژانە.
• - حكومەتى هەرێمى كوردستان نزيكەى 8 مليار دۆلار قەرزارى ناوخۆ و دەرەكييە.
• - ئێستە كە مانگى حەوتە حكومەت هێشتا هەموو موچەى مانگى پێنجى فەرمانبەرانى نەداوە.
• - هێزى پێشمەرگەى كوردستان لە نزيكەى 1000 كيلۆمەتر لە ڕوبەڕوبونەوەو بەرگريدايە كەچى موچەكەى لە موچەى هەموو چين و توێژەكانيتر كەمترە.
• - دەزگاى ڕاگەياندن پارە بۆ خانەوادەى شەهيدان كۆدەكاتەوە.
• - 15 مانگ تێ پەڕيوە بەسەر هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكاندا، كەچى تا ئێستە كێشەى ئەو ئەنجومەنانە يەكلايى نەبۆتەوە.
• - ڕێژەى دەرچون لە پۆلى دوازدەى ئامادەيى لە نێوان 20 بۆ 24% يە.
• - جوتياران دانەوێڵەى ئەمساڵيان ڕادەستى سايلۆكان كردووە، كەچى نيوەى جوتياران هێشتا پارەى گەنمى پارساڵيان وەرنەگرتووە.
• - زۆربەى بەروبومى سەوزە و ميوە لە دەرەوەى هەرێم هاوردەدەكرێت.
• - لە زۆربەى شارەكان قەيرانى سوتەمەنى هەيە.
• - لە زۆربەى شارەكان كێشەى ئاو هەيە بەتايبەت لە وەرزى هاويندا.
• - قەیرانی كارەبا گەیشتۆتە ئاستێك حكومەت ناچاربووە بڵێت تا 2020 چارەسەر ناكرێت.
• - چەند مانگ جارێك كێشەى بەنزين دروست دەكرێت بۆ هاوڵاتيان.
• - هەرلەم مانگەدا موچە خۆرى بنديوارى (سودانى و سۆماڵى و ليبى و هندى و پاكستانى و ئێرانى و توركى و عەرەبى باشور و ناوەڕاستى عێراق ئاشكراكراون.
• - لە زۆربەى نەخۆشخانەكاندا قەيرانى كەمى دەرمان و لە بازاڕيشدا قەيرانى خراپى كواليتى دەرمان هەيە.
• - وەستانى هەموو پرۆژەكانى وەبەر هێنان.
• - داگيركردنى ڕێژەيەكى زۆر زەويى كشتوكاڵى لەلايەن خەڵكانى دەستڕۆشتوو.
• - لێشاوێكى نوێى كۆچى گەنجان بۆ هەندەران دەستى پێكردۆتەوە.
• - نزيكەى دووملێۆن ئاوارەى كوردانى باكور و رۆژئاوا و رۆژهەڵات و عەرەبى ناوەڕاستى عێراق لە هەرێم نيشتەجێن.
• - رێژەى لە 22.6% خێزاناكانى هەرێمى كوردستان داهاتى مانگانەيان لە 500,000 دينار كەمترە.
• - وەستان و لەكاركەوتنى هەموكارگەكانى حكومەت.
• - ڕێژەى 60 %ى گەشتياران بۆ هەرێم كەميكردووە.
• - ئاشكرانەكردنی كەیسی بازرگانی كردن لەگەڵ داعش.
• - زياتر لە 250 داواكراوى تاوانبارى كەيسى ئەنفال لە كوردستان هەيە، بەلام تا ئێستە توانراوە تەنها دوو كەسيان دەستگير بكەن.
بێ ئەوەى نە حكومەتى هەرێمى كوردستان و نەوەزارەتەكان و نە وەزارەتى پلاندانان ، پلانێكى چ كورتخايەن چ درێژخايەنيان هەبێت بۆ هەموو ئەو قەيرانانە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە