فاشیزمی تورک بەقەڵەمەکەی ڕێبین هەردی ئامانجی خۆی پێکا

Sunday, 02/08/2015, 16:23

3793 بینراوە


سوڵتان ئەردۆغان، بە فەرمی بە زۆربەی ڕۆژنامەکانی تورکیای ووت: کە هەدەپە لە پەکەکە دەترسێت و ناوێریت، ڕاستیەکان بە خەڵک بڵێت. بەڕیز سەلاحەدین دەمیرتاژیش وەڵامی دایەوە، کە ئەوان سەربەخۆن.
بەباوەڕی من نەدەبوو، بەڕێزیان وەڵامی سوڵتان بدەنەوە. تورکییای فاشی هەوڵدەدات، تەنانەت درز بخاتە نیوان هەدەپ و پەکەکەوە، بەڵام خۆشبەختانە، نە هەدەپ نە پەکەکە، پارتی فەل و کارتۆنی نین و هەوڵەکەی تورکیای فاشی هەرلە ئێستاوە نەزۆک دەرچوو.
شاراوەنیە تورکییای فاشی توانیووێتی بنەماڵە دەستەمۆ بکات و سەرجەم هێز و توانای ئەو بنەماڵە لە خزمەت دەوڵەتی تورکدا بەکار بهێنێت، ئەمەش بەڵگە نەویستە و پێویست بە چەند و چوون ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا تورکیایی فاشی هەمیشە لە هەوڵدایە، تا هەتا بتوانێت، کە کاریگەریی لەسەر لایەنکانی دیکە دابنێت و لەوەشدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە، دەیان ڕێبوار وەلی کەریم و عەلی باپیر و مەلاعەلی قەرەداخی و مەلاکاروان و مەلا بەشیر، کە بە زمانی خۆی ئەڵێ: تورکیا نوێترین مارسیدی بۆ کڕیوم. لەگەڵ ئەوەشدا تورکییای فاشی بەوەشەوە دڵی ئاوناخواتەوە، بەڵکوو لەهەوڵدایە کە زیاتر و زیاتر، دەستی بگاتە تاک بە تاکی کوردی باشووریش، بەتایبەت ڕۆشنبیران.
پاشانیش پێوستیمان بە گەورە جێ پێهەڵگری وەکوو "شۆڵۆخۆف" نییە، تابزانین هۆکاری ئەم ئەم هێرشەی ئێستای تورکییای فاشی لەکوێوە سەری دەرهێناوە، ئەوەی ڕوویدا سەرجەم قەلەمە بە ویژدانەکان ، ئیتر هەرلە نوام چۆمسکیەوە تا دەگاتە، کلاودیا ڕۆس ئەندام پەرلەمانی ئەڵمانیای سەربە سەوزەکان، تادەگاتە سکرتێری گشتی پارتی کۆماری میلی تورکیا، کەمال کلیچدار ئۆغلوو.......هتد، کە هۆکاری سەرەکی تێکشکانی خەونەکانی سوڵتانە، لە ناوەوەی تورکیا و تا دەرەوە. هەروەها سەرەداوەکە لەوێوە سەری هەڵدا کەبە مەسرور بارزانی و نێچیر بارزانی گووترا، تا ئەوانیش بڵێن پەکەکە میوانەوە و دەبێت قەندیل چۆڵ بکات و بڕا. کەواتە پێشتر تروسکەی ئەم پەلامارەی تورکییای فاشی زەمینەی بۆ خۆشکراو یەکەم شقارتە لەوێ بۆ داگیرسا. بەڵام نە مسروور نە نێچیر باسیان لە دەبابەکان ولەشکری فاشستی تورک نەکرد، کە ئەوان لە باشووری نیشتیمان چیی دەکەن و دەبێت ئەوانیش بڕۆنە دەرێ.
ڕاستییەکی دیکەی بەڵگە نەویستمان لەبەر دەستدایە، هەتا تورکییای فاشی دەست تێوەردانی نەکرد، لە کێشەی نەوتدا، بوودجەی سالانە بە بێکێشە دەهات، کوردیش لەم کاتەی ئێستادا پێویستی بە دەرهێنانی نەوت نەدەکرد، لە%١٣ بودجەی عێراق کە لە ١٣ ملیارد تێدەپەڕیت، نەک هەر هەموو کوردستان بەڵکوو بەو بودجە هەر چوارپارچەی نیشتیمانی پێ دەبوژایەوە. بەڵام سەرانی مافیای بارزانی و تالەبانی، نەک ئەوکارەیان نەکرد، بەڵکوو ئەو دوو ناوبراوە، تەنانەت دزییان لە مووچەی تەنانەت پۆلیس و پێشمەرگەش کرد، کەلە بەغدادوە بۆیان دەهات، بەغداد هەرلە سەرەتاوە مووچەی بۆ پۆلیس و پێشمەرگە دیاریکرد بە بەهای٩٠٠ دۆلار مانگانە، بەلام دوو مافیاکە٦٠٠ دۆلاریان لە ئەوانیشی دزی و ٣٠٠ دۆلاری دەدانێ. هەرچیەکیش کە کراوە، بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان کراوە، لە پڕۆژە و باڵاخانە و هوتێلی گرانبەها.
هەروەها هەموومان لەوە دڵنییان کە بڕینی بودجە لە ٣ ساڵی ڕابردوەوە، دەستی پێکرد، ئیتر ڕێبین هەردی چۆن دەتوانێت لە لێدانی بۆریە نەوتەکان بخاتە خانەی تیرۆرەوە، بە پێچەوانەوە تەقانەوەی بۆرییە نەوتەکان دەچێتە بواری ئەرکی نیشتیمانپەروەرییەوە، چونکە خودی ئەمەریکا دەیان سەدان پڕۆژەی لەو بوارەدا دروست کردوە، بۆ لێدانی نەیارەکانی، ئەوەتا ٥٠ ساڵە کە ئەمەریکا ئابڵۆقەی ئابووری خستۆتە سەر کوبا، ئەم دوو هەفتەی ڕابردووە، ئابڵۆقەکەی لە سەر کوبا هەڵگرت، هەروەها بە پێی ددانپیانانی پسۆپڕی بواری ئابووری و سیخوڕی "جۆن پیرکنز" واتا بکوژی ئیکۆنۆمی سەیری ئەو ڤیدیۆیەی سەرەوە بکە:
لەوێدا پیرکینز، مەرجی لەسەر سەرۆکەکانی ووڵاتانی ئاسیاو ئەمەریکای لاتینی داناوە، کە قەرز لە ئەمریکا بکەن، ئەویش قەرزێک کە هەتا هاتەیە ئەو ووڵاتانە هەرگیز نەتوانێت، لە ژێرباری دەربچێت، یان ئەوەتا ئەو سەرۆکە تیرۆر دەکەن، یان ئاژاوەی تێدا دروست دەکەن، کە ووڵاتەکە و سیستێمەکەش لە ناوبەرن، نموونەش پەنەما و ئۆکوادۆر، هەروەها ڕوخاندنی دەسەڵاتی شەهید عبدوکەریم قاسم و دەسەڵاتە نێستیمانیەکەی دوکتۆر محمەد مسەدق........ هتد. جگە لەوەش نەوت هیچ سودێکی بۆ گەلەکەمان نەبووە، بەتایبەتی تەنها چەند مافیایەکی دروست کردووە، ئەوەتا کچەکەی سیروان بارزانی، ئەو سیروان بارزانیەی کە سێ جار لەبەرەکانی جەنگدا رایکرد و قووچاندی، کچەکەی هێشتا منداڵێکە، خاوەن بیرە نەوتە بە ددانپیانانی خۆی"لینا سیروان بارزانی، بڕوانە ئەرشیفی کوردستانپۆست"، هەروەها بە پێی ووتەیەکی د سالار باسیرە، سامانی مەسعود بارزانی خۆی دەدات لە ١٠٠ ملیارد دۆلار.
هەروەها بەپێی پرسیاری خۆم لەکاک "کوردۆ باکسی"، کە لە باوکی بەڕیزی پرسیوە بۆم، تورکیا پێش ڕووخاندنی سەدام نزیکەی ١٤٠ ملیارد دۆلار قەرزار بووە، بەڵام دوای ڕووخاندنی سەدام، ئێستا زیادەی هەیە، ئێستا تورکیا وەکە سواڵکەر لەدەرگای یەکێتی ئەوروپا نادات و منەتی نییە لەسایەی سەری دوو مافیاکەی باشووری نیشتیمانەوە. با کاک باکسیش نەڵێت، هەموومان دەزانین  دۆلارێک بە بوخچەیەک لیرە دەگۆڕییەوە، پێس ڕوخاندنی سەدام.
لەسەدا ساڵی ڕابردوودا، ڕەنگە بوێرین بڵێن کە ئەمە یەکەمجارە هەڵی وەکوو ئەمڕۆمان دەست کەوتبێت، کە بەرژەوەندی ئەمەریکا لەدژ بەرژەوەندی دەسەڵاتدارەکانی  نیشتییمانیان داگیر کردوە، بێت سەدان ساڵە وا ڕێك کەوتووە، کە هەمیشە بەرژەوەندی زل هێزەکان لەگەڵ بەرژەوەندی هەر چوار ووڵاتی داگیرکەربووە، سەدان ساڵە دەکوژرێین ئەنفال و کیمیاباران دەکرێین، ڕێکەوت هات و زلهێزەکان، بەرژەوەندیان لەگەڵ دوژمنان پێچەوانە بوو، بەڵام ئەفسووس هەزار ئەفسووس، گەجەر و گوجەرەکان مافیا بێهەست نەستەکانی مەلایی و جەلالی، سفر لە ئەخلاق مۆراڵ، ئەم هەلە زێڕینەشیان لە کیسی گەل و نیشتیامن دا.

تێبینی: ئەم بابەتە بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە لەدەستم دەرچوو بۆ هەندێک سایتی دیکە رۆیشتبوو، تکایە ببورن  بڵاوی نەکەنەوە، چونکە ئەم نووسینە تایبەتە بە کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە