بە پەلە: پێنج دەهۆڵی دڕاو لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم کۆ دەبنەوە

Sunday, 02/08/2015, 16:32

3534 بینراوە


تەلەفیزیۆنی ئێن. ئاڕ.تی ئەمڕۆ یەکشەمە ئەمەی بڵاو کردەوە:
بە پەلە بەپەلە، پێنج لایەنەکە لەسەر پرسی هەرێم کۆبوونەوە
لەم کاتەدا کە قەندیل دەسوتێت میدیای دەستەڵاتی پیسخۆر دەیەوێت هەواڵ دروست بکات. هەواڵەکەش ئەوەیە کە ئەو پێنج لایەنەی کە وەکو دەهۆڵی دڕاویان لێهاتوە کۆدەبنەوە. پێنج لایەن، کە لە درۆ و فێڵ و فریودانی خەڵک بەولاوە هیچی تر نازانن. پێنج لایەنی پیسخۆر کە بەرپرسیارن لە دزیی و ناپاکیی و بەکرێگیراویی.  پێنج لایەن کە خەڵکی پێویستە کۆ ببێتەوە بۆ لابردن و دادگایی کردنیان.  پێنج لایەن کە شانۆ دەگێڕن بۆ دانانەوەی مەسعود بارزانی بە سەرۆکیان.
تەلەفیزیۆنێک ئەم هەواڵە بڵاو دەکاتەوە کە خاوەنەکەی لە ناو پیسایی فەسادا سەوز بووە. نوسەرە عەمیدەکانی وەکو رێبین هەردی کە شوقەی وەرگرتووە قسەی دوژمنی کورد دەکاتەوە! بە جەنگی پەکەکە دژی دوژن دەڵێت: (تیڕۆڕ). ئەگەر ئەم لایەنانە راستگۆ بوونایە لەسەر لابردن و تازەنەکردنەوەی مەسعود بارزانی بۆچی پێشوەخت کاندی خۆیان ئامادە نەکردبوو، وەکو هەموو ولاتێکی دیکە دەبوو دەستیان بکردایە بە پرۆپاگەندەکردن بۆ کاندیدەکانی خۆیان!
ئەمانە تەنیا دەهۆڵ دەکوتن، درۆزنن و تەنیا دەیانەوێت رێگایەک بدۆزنەوە بۆ دانانەوەی مەسعود بارزانی و لای بنەماڵە هەندێک مەرجی تایبەتی خۆیان بەجێ بهێنن، وەکو وەرگرتنی پۆست و پارە.
تکایە کەس نە گوێیان لێ بگرێت نە باسی کۆبونەوە بەتاڵەکانیان بکات.
ئەوە ی ئێن ئاڕ تی هەواڵی بە پەلە نییە،  بەڵکو ئەوە هەواڵی بە پەلەیە، کە:
گەنجەکانی دەربەندیخان سەرانی هەموو لایەنەکان دەخەنە بنی پێڵاوەکانیانەوە
تکایە دەنگتان بخەنە پاڵ ئەو گەنجانەی دەربەندیخان، سەیری ئەو ڤیدیۆیەی سەرەوە بکەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە