دەستەواژەکانی سەرگەردان لە زامستانی باشووری کوردستان

Sunday, 02/08/2015, 22:11

2273 بینراوە


ئەودەستەواژانەن کە لەناوزۆربەی هەرەزۆری حیزبەکوردیەکاندا وەک خڕنۆکی بیابان وێڵوسەرگەردانن،کاتێک باس لە دەسەڵاتیان دەکرێ دەبێ لەبیرمان نەچێ پێگەو جوغڕافیای ئەوحیزبانە لەکوێ هەڵکەوتووە ودەسەڵاتی ناوەندی داگیرکارلەهەر بەشە لە وڵاتی کوردەواریدا چۆنی هەڵسووکەوت لەگەڵ نەتەوەی کورد کردوە. کاریگەری زمان، کولتور،ئەدەب،سیاسەت،شکەنجە،زیندان،بێحورمەتی،فارس وتورک وعەڕب لەسەرتاکی کورد چەندی بڕشت هەبووە وبەپێوانەی کام سیاسەتی سەردەم نەتەوەکەمان دەچەوسێننەوە.ئەوکورتەباسە بارێکی گران دەخاتە سەر پێنووسی دەستی من. هەتائەوسەردەمەش سەدان کۆمەڵناس، زانکۆدیدە، ئاکادمێک، شارەزای نەتەوەناسی، جەغڕافیاناس.....نەیانتانیوە لەسەردەستەواژەکانی،دێمۆکڕاسی، سکولاریزم،عیلمانییت، ئیسلامی سیاسی،یان رێكارەکانی ئەو دەستەواژانە بۆ رزگاریو دابینکردنی مافی مرۆڤ بە روونی شی کەنەوە.
ناوەرۆکی ئەو دەستەواژانی دەمانباتەوە مێژووی ئەونەتەوانەی کە لە رابوردوودا چۆن ژیاون. چۆنیان مێژووی رزگاری خوڵقاندووە. یان لە کوێی جوغڕافیای ئەو زەوەیە پانوبەرینەدادەژین. بیر لەودەسەتەواژانە پێمان دەڵێ، کە سیستمی پەروەردەوڕاهێنانی ئەووڵاتە،زانکۆکانی ئەووڵاتە،سیستمی ئابوری ئەووڵاتە،ڕادەی پێشکەوتنی ئابوری ئەووڵاتە، بەدەست کێوەبووە؟ لەکوێڕادەستی پێکردووە؟ ئەودەستەواژانە دەمانباتەوە سەرئەوباوەڕە کە ئایین، ئیسلامی یان مەسیحییەت یان ئەوانی دی چۆنیان رۆڵ گێڕاوە.؟ رۆڵی کڵێساو قەشەکان، رۆڵی مزگەوتو مەلاکان،تا کام ئاست کاریگەری لەسەر مافی مرۆڤ یەسانی مرۆڤەکان هەبووە.
لەوەتی وەبیرم دێ گوتوویانە زۆرینەی کورد نەتەوەیەکی موسڵمان ودیندارە. لەوەتی بیرم دێ داگیرکاری خاکی پاکی کوردستانیش هەر خوداپەرەست ومسڵمان بون!لەوەتی بیرم دێ هەر وڵاتەزلهێزەکانی قازانج خوازوباوەڕمەند بە دونیای مەسیحییەت بون کە خاوەنی سەتان کڵێساوقەشەو دامودەزگای ئایینین پشتیوانیان لە دەسەڵاتێک کردوەکە بە بێ ئیزنی کورد خاکەکەی دابەش دابەش کراوە. بۆ لەملدانی نەتەوەکەمان خاچپەرەست وموسڵمان کێبڕکێیان بووە.
ئەوە ماوەی٢٤ساڵە لەسەربەرژەوەندی وپاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی هاوپەیمانان سەددام حوسێنیان بۆ لابردین.خودای نەخواستە ویستیان رزگارمان کەن.کەچی تووشی جەهەننەمی سیاسی بارزانی وتاڵەبانیان کردین.کارەساتێکیان بەسەرهێناوین کە لەترس دووپشک پەنا بۆ ماربەرین! جاچاولەداهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان بکەن هەرکات جێگا بە دەسەڵاتی تاران لەق کەن چمان بەسەردێ.من وادەفکرم ئەورۆژگارە بە تەمەنی من بڕ ناکاونایبینم بەڵام بیر لەومنداڵە دەکەمەوەکە هەر ئێستا لەدایک دەبێ.ئاخۆ چارەنوسی بەرەوکوێ دەڕوا؟
ئەورۆژانە دەسەڵاتداروبێدەسەڵاتی باشووری وڵات خەریکی هاتووچووکۆبوونەوەی حیزبین. ئەوەندی لەخەمی دەسەڵاتی خۆیاندان لەفکری ئاوەدانکردنەوەی گوندەکاندا بوایەن چیدی تەماتەرزێوخەیارەرزیوی تاران وتورکیە هاوردەی وڵات نەدەکران. بارزانی وێنەی مشکە دەژێ بۆ ئەوەی سواڵی ٢ساڵ سەرۆکایەتی خۆی درێژ بکاتەوە. باش دەزانێ بەکام مەرج تاران وئانکارا وەک ژێردەستەخۆیان چۆنی دووبارەقەبوڵی کەنەوە. لەلایەکی دیکە باس لە داڕشتنەوەی دەستورێکی عیلمانی یان سکولار دەکرێ، کە ئایین نەبێتە رێگر بۆ پێوانەی بە جێگەیاندنی یاساکانی وڵات.
لەئاشووفتە بازاڕی ٢٤ساڵ تەمەنی چەتەی خۆماڵی وعەشیرەگەری نە دەستوری عیلمانی کاری پێدەکرێ، نە سکولاریزم بڕدەبا. دەستورێکی ئایینی وئیسلامی سیاسیش خۆ دەردی نەتەوەکەمانێ پێ چارەسەر نابێ. پاڕڵمانێک کە لەسەررەخنە گرتن لە بارزانی ٧٠نوێنەری پاڕتی یەکجێ هۆڵی پارڵمان چۆل کەن کوا دەستورێکی سەردەمیانە دێتە سەرکاغەزتا جێ بەجێ بکرێ.دەستور سکولاربێ، یان عیلمانی، یانژی ئیسلامی هیچ تەوفیرێکی بۆ ژیانی نەتەوەی بندەستی باشوری وڵاتدا نییە.
دەسەتەواژەی دێمۆکڕاسی یان سکولاریزم یان عیلمانی ئەگەر لە تاریف وشیکردنەوەدا جیاوازبن لەیەک خاڵی گرینگی هاوبەشدا یەک دەگرنەوە.ئەوەش مانای/ دونیایی، دونیایی بیرکردنەوە / بەوواتایە هەرچی هەیە دەبێ مرۆڤ لەسەرئەو جیهانەدا رێزی لێبگیرێ.مافی مرۆڤ دەبێ لەسەر ئەو دونیایەدا بدرێتە مرۆڤ.سەرچاوەی دەستورێکی عیلمانی وسکولار جیاوازی هەیە لەسەرچاوەی ئەو پەڕتووکەی کە ١٤٠٠ساڵ لەوەی بەر نوسراوەتەوە.سەرچاوەی باوەڕی دەستورێکی ئیسلامی لەسەر گوتارێکی/ دینی / رێگانادامرۆڤەکان چۆن بژین. بەوواتایە پێمان دەلێ: هەرچی دەیچێنێ بۆ دونیای دێ دێتە بەرهەم بۆ رۆژی قیامەت وئەودونیایە فانییە!
لەوانەش بترازێ مەلامستەفای بارزانی کاتی ئەوەی نەبوە کە بیرلە سکولاریزم وعیلمانی وئیسلامی سیاسی بکاتەوە. خۆ سەرەدەرەی لێ دەر نەدەکرد.لە کوڕەکانیشی گەڕێ کە گوێزان لە کۆشی داگیرکار دەبژێرن. حازرم سوێند بەخاکی کوردستان بخۆم مەسعود بارزانی نازانێ دەستەواژەی سکولاریزم یانی چی، بەڵام دەزانێ عەشیرەی بارزانی موسڵمانن وکاری پێیانە. کانی ئەگەر سەرچاوەکەی لێل بووبەکەس روون نابێتەوە. دەستوری داهاتووی پارڵمانی ئەوبەشە لەوڵات،دەستورێکی عیلمانی، یان سکولار،دێمۆکڕاتیک، یان بەپێی شەریعەتی ئایینی ئیسلام بێ، دوای ئەوەی بەرپرس وبەڕێوەبەروکاربەدەست وگزیرووەزیر هەر ئەوانەن جائەگەروایە هیچ تەوفیرێکی نییە. هەتا بارودۆخی رووناکبیرو، نوسەرو، شاعیرو، زانکۆمان، ئاوابێ هەرئەوەحاڵوباڵمانە. بەرۆژی رووناک چەکدارەکانی دەسەڵات بەشێکن لەکۆمپانیای شەڕی زلهێزەکان. ئەوانە شەڕ بۆ رزگاری نەتەوەی کورد ناکەن چون جەوهەری رامانی ئەو دەسەڵاتە هەرئەوەیە. دیتووتانە چۆن ئەووڵاتانەی کە خۆیان بە ناوەندی ئازادی پێناسە دەکەن بە هەمووتوانایەک دژایەتی،پ،ک.ک. دەکەن تا کۆنەمەغۆلێکی وەک ئەردۆغان لەدەست نەدەن!ئەوانە لەحوزوری گریلا دەترسن بۆیە دەڵێن: گریلا میوانە.لەداهاتووی خۆیان نیگەرانن بۆیە دەسەڵات بەجێ ناهێڵن.سەیری ئەوقسانەبکە مەسعود دەیانوەرێنێ! داوالە پ،ک،ک، دەکا باشووری کوردستان بە جێ بێڵێ وبڕواتەدەرێ! منیش پێی دەلێم مەڕحومی باوکت بە شەوسنوری بەزاند وهەڵات بەرەو تاراوگە دەرباز بوو. تۆش دەتوانێ رێچکەی باوکت دووپات کەیەوە.لەبیرت چۆتەوە چەند گریلا خەڵکی شەنگاڵیان رزگار کرد؟ چەند گریلا تائێرە شەهید بون؟ ئەوەتایبەت مەندی رامانی تۆوعەشیرەکەتە تۆ سەرۆکی کوردستانی یان کارداری ئەردۆغانی؟ دووپاتی دەکەمەوە، ئەوسیستمە سکولاربێ،عیلمانی بێ، ئیسلامی بی، چەپ یان ڕاست بێ، سەری زێربێ بنی مەفرەخە.
وەسسلام.
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستان پۆست.
٢/٨/٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە