نەفرەت لە شەڕ و کوشتن و ئاوارەکردن

Monday, 03/08/2015, 10:34

2570 بینراوە


بە درێژایى مێژووى دەوڵەتى تورکیا هەر حیزبێک حکومەتى بەرێوەبردووە فاشى یانە و دژە مرۆڤانە بەرامبەر مافە ڕەواکانى خەڵکى کورد زمان وەستاوەتەوە ,بۆ چارەسەرى کێشە نەتەوەیى و چینایەتى یەکانى تورکیا تەنها پشتى بە سوپا و پۆلیس بەستووە کە بۆ مەبەستى سەرکوت و چەوسانەوە و کوشتن و زیندانى کردن و ئاوارەکردن لە دژى کە سانى ئازادیخواز و یەکسانیخواز و ئینسان دۆست بەکارى هێناوە .لە کاتى هاتەنە سەرکارى حیزى ئیسلامى (پارتى دادو گەشەپێدان) کە لە شێوازى هەلسورانى سياسى لە ئيخوانى ئيسلامى میصرەوە زۆر نیزیکە , ئەو کەسانەى شارەزاى و ئاگایان لە سیاسەتى ئیسلامى سیاسى نى یە پێیان وابوو کە پارتى دادو گەشەپێدان ,کۆمەڵگاى تورکیا بەرەو ئاشتى و دیموکراسى دەبات بە تایبەت بەشێک لە پارت و کەسایەتى یە سیاسى و رۆشنبیرى یەکانى باشوورى کوردستان بەم دیدو تێروانینەوە ئایندەى تورکیایەن تاوتوێ دەکرد و پێان وابوو پارتى ئیسلامى (دادو گەشەپێدانى تورکیا) کێشەى کورد و سەرجەم کێشەکانى تورکیا لەڕیى پرۆژەکانى ئەم پارتە ئیسلامێ یەوە دەچێتە پێش و چارەسەر دەکرێت ئەمە بۆچوونى پارتى دیمورکراتى کوردستان و حیزبە ئیسلامى یەکانى باشوورى کوردستان بوو لە کاتى هەڵبژاردنەکانى تورکیادا بە ئاشکرا لە ڕاگەیاندنە بینراو بیستراو نوسراوەکانیاندا پروپاگەندەى زۆریان بۆ سەرکردە و ئەندام پەرلەمانەکانى پارتى داد و گەشەپێدانى تورکیا دەکرد . زۆر جار لە دژى کاندیدانى ئەندام پەرلەمانى هەڵبژێدراوى کورد هەوال و نوسینیان لە دژ بڵاو دەکردنەوە ,احمد داود ئۆغلۆ و رەجەب تەیب ئۆردوغانیان بە فریشتە ئاسا ناودەبرد ,دەبا ئێستا سەیرى رووى خۆیان بکەن و کەمێک بیر لە مرۆڤایەتى بکەنەوە بزانە چ دەگوزەرێت .لە سەر هێرشەکانى سوپا و پۆلیسى تورکیا بۆ سەر باشوورى کوردستان و خۆر ئاواى کوردستان و خەڵکى کورد زمانى باکوورى کوردستان ! هەڵوێستیکى نەتەوەیى و ئینسانى نیشان بدەن ئەم کۆشتارگەیە کە کە سانى وەک احمد داود ئۆغلۆ و رەجیب تەیب ئۆردوغان بەگەریان خستووە .ئەوە دیسانەوە رژێمی تورکیا بەپاساوی ناڕەوا هێرشەکانی بۆ سەر گوند و شاخەکانى باشوورى کوردستان و فڕۆکە جەنگیەکان بۆم بارانی شاخ و دۆل و گوندەکان دەکەن و تۆپخانەی تورکیاش کوێڕانە تۆپبارانی ناوچەکە دەکات لەو بۆردۆمان و بۆمبارانانە دەیان ژن و منداڵ کوژراون، زیانێکی زۆر بە سەروەت و سامانی خەڵک گەیشتووە، ,بەپێی سەرچاوەى ڕاگەیاندنە کان قوربانیانی هێرشی فڕۆكەكانی توركیا لە گوندی زارگەلی لە قەندیل گەیشتە 21 كەس 4 كەس لە شەهیدانی گوندی زارگەلی ئەندامی یەك خێزانن لە بۆردومانی زارگەلی 11 كەس برینداربوون و برینی ژمارەیەكیان قورسە لە بۆردومانی گوندی زارگەلی 10 كەس شەهیدبوون كە سیانیان گەریلانن ,ئەگەر ئەردۆغان و تورکیا دەیانەوێ دژی تیرۆر شەڕ بکەن با بنکەکانی داعش و بەرەی نوسرەو بۆمباباران بکەن، ئەگەر مەبەستیان نەهێشتنی تیرۆرە با چیتر هاوکاری داعش و بەرەی نوسرە نەکەن و چیتر ئاسانکاریان بۆ نەکەن.
ئەگەر تورکیا دەیەوێ مەترسی تیرۆر لە سنوورەکانی دوور بکەوێتەوە با رێگاکانی هاتوچۆ لە چەتەکانی داعش دابخات و چیتر رێگانەدات لەو وڵاتانەوە بێن و لەڕێگای تورکیا بچنە ناو داعش، با چیتر داعش لە گیانی خەڵکی کۆبانێ و گردەسپی و عەفرین بەرنەدات. ئەگەر تورکیا دەیەوێ بگەڕێتەوە بۆ ساحەی سیاسی نێو دەوڵەتی دەبێ واز لە کورد کوشتن بهێنێ ورێگای گفتوگۆ و ئاشتی درێژە پێدابت، چونکە بە شەڕو کوشتن بە تورکیا پارێزراو دەبێ و نە کوردیش لەناو دەچێت .پێویستە هەموو ئینسانێکى ئازادیخواز ئەوە بزانێت رژێمى تورکیا لە دژى داعش و تیرۆر شەرناکات بەڵکو تەنها شەڕدەکات لە دژى بەرەى دیوکراسى و ئازادیخوازى و ئیسنان دۆستى کە بە ڕابەرایەتى بەرێز ئۆج ئالان دەستى پێ کرد ووە ,پارتى کرێکارانى کوردستان (p.k.k) و پارتى دیموکراتى گەلان ٠(H.D.P) دەیانەوێت بە شێوازى کردارى لە تورکیادا پرۆسەى ئاشتى و دیموکراسى گەشە بکات .بۆ یە پێویستە هەموولایەک وێراى محکوم کردنى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر باشوور و خەڵکى یڤلى باکوور و خۆر ئاواى کوردستان لە هەمان کاتدا داکۆکى بکەن لە سەر کەوتنەکانى کورد لە خۆر ئاواى کوردستان کە شۆرشگیرانى کورد بەدەستیان هێناوە , داکۆکى بکرێت لە سەرکەوتنەکانى کورد لە تورکیا کە هەنگاو بە هەنگا و بە رەو سەرکەوتنى زیاتر و گەورەتر دەچن .پێویستە بەیەکەوە نەفرەت لە جەنگ و شەڕ و ئەم کاولکارى یە بکرێت و بەرگرى زیاتر بکەىن لە گەشەى ئاشتى و ئازادى و مەدەنیەت و مافى مرۆڤەکان بەبێ جیاوازى لە ناوچەى رۆژهەلاتى ناوەڕاستدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە