مەسعود بارزانی خۆی دەکات بە قوربانی یەزیدییەکان و تۆڵه‌ی‌ شه‌نگال دەکاتەوە

Tuesday, 04/08/2015, 2:20

4044 بینراوە


پزیشک تەنها ئەوەندەی لەسەر نییە دەرمان بۆ نەخۆش بنووسێت، بەڵکو لەسەرێتی نەخۆش ڕازی بکات، کە دەرمانەکەی بخوات. سوقرات 
 مەسعود بارزانی لەو پیاوە ترسنۆکە دەچێت کە تەنها دەمی هەیە، لەگەڵ هەموو پێکدانێکدا بەر شەق و بۆکسی دەدەن و بە سەروچاوی تێکشکاو و دەمی پڕخوێنەوە، ئاوڕ دەداتەوە دەڵێ:"ئاوات لێدەکەم، بزانە لەگەڵ کێ سەما دەکەی "..؟ 
 ساڵێک لەمەو بەر چەکدارە جاشاکانی پارتی ئەوانەی خیانەتیان لێدەچۆڕێت، بە بەرچاوی میدیای جیهانەوە بەپلانێکی تۆکمە و شەرمەزاریی شەنگالیان کردە پاروەیەک دەرخواردی چەتەکانی داعشیان دا. نە بارزانی، نە کورد، نە جیهان ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات کە ئەوە بە پلانی تورکیا و لە ڕێگەی بارزانییەوە ئەوانە بێبەرگریکردن فرۆشران بەچەتەکانی داعش. 
 ئەم ڤیدۆیەی سەرەوە دیکۆمێنتە چیرۆکی خیانەتی بنەماڵەی مەلا مستەفا و هێزە فشەڵەکەی پارتیمان بۆ دەگێڕێتەوە، پێمان دەڵێت قسەکانی ئەمڕۆی بارزانی لە دهۆک، قسەگەلێکن جگە لە فشە قسە هیچی تر نییە. وەک دەڵێن قسە ناچیتە گیرفانی کەسەوە. 
 ئەی هونەرەکەی لە چیدایە، کەوا مەسعود بارزانی لەهەموو بۆنەیەکدا کۆمەڵێک درۆ ڕیز دەکات و دوای ماوەیەک لەبیری دەچێتەوە؟ گەلی ئێمە لەباشوردا لەخەوی قوڵدایە، دەکرێ بڵێین ترسنۆکیی و بەرژەوەندی کۆمەڵێک کەسی خۆفرۆش وای کردوە سەرۆکێکی وا قەزم یاری بەچارەنووسی بکات. 
 هەموو دەزانین کە ئەوانەی شەنگال و کوردە ئێزیدییەکانی بەو دەردەبرد، هێزە ترسنۆکەکەی پارتی بوو کە بێتەقەکردن ناوچەکانیان دایە دەست چەتەکانی داعش، دوایش دیمان بەرپرسەکان لەبەردەم کامێرای تێڤێکاندا شەکریان شکاند لە مەکتەبی بارزانییەکەیان و ووتیان بەدواچوون دەکەین و لیژنەیان دروستکرد ئەو لیژنەیەی ٦٠ساڵە پارتی بۆ کێشەکان دروستی دەکات و ٢٤ساڵە ئەو هەرێمە لیژنەی لێدروست دەکرێت.
 مەسعود دەڵێت ڕۆحم دەکەمە قوربانی ئێزیدییەکان، ئەمە لە قسەی کەسێک دەچێت کە لەماوەی ٢٤ساڵدا بەرهەمێکی بۆ ئێزیدەکان هەبووبێت، ئەوان هەمیشە لە ڕێگەی تیرۆرەوە بادینانیان کۆنتڕۆڵ کردووە، هەر لە حشێن بابەشێخەوە کەشەهیدیان کرد لە مەفرەزەسەرەتایەکانی یەکێتی بوو، تاڵەبانی هێندە نەفس نزم بوو چاوپۆشی لە هەموو شتێک کرد، بەتایبەتی لەبەر خاتری ئەوەی ببێت بەسەرۆککۆمار هەموو سوکایەتییەکی قبوڵ کرد.
لەناو ئێزیدێکاندا بە تەواوی ژن پێشێل کرابوون ئەوە لە ناوچەی بارزاندا ژنان هەر هیچ نین، بۆیە مێینەکانی ماڵێ مەسعود لەهیچ کونێکەوە دەرناکەون و بونیان نییە، بەڵام پارتی کرێکاران توانی لەماوەی ساڵێکدا هێزێکی چابوک و ئازاو جەربەزە لە ژنان و کچانی ئێزیدی ڕێک بخات و چەکداریان کات تا مێژووی قوربانیدان جارێکی تر نەبیننەوە، مەسعود خەو دەبینێت شەنگال تازە پارتی مەگەر لە تەلەفیزۆندا بیبینێتەوە، ئەوان ئیتر خۆیان نادەنەوە دەست سەرکردەیەکی ترسنۆک و خۆپەرست.
 لە وتارە پڕ مەهزەلەکەی ئەمڕۆدا مەسعود لەخۆیەوە خۆی کردۆتە نمایندەی کورد و دەڵێ کورد ئینتقام ناکاتەوە، بەڵام ئەوانە بەسزا دەگەیەنێت کە ئێزیدی بەو حاڵە برد. بەلای منەوە کەسی یەکەم کە دەبێت دادگای بکرێت تۆی ترسنۆکە کە خۆت لێبۆتە شێر و دەست لە بەرۆکی ئەو گەلە بەرنادەیت و هەموو ڕێگەیەک دەگریتە بەر کە ببیتەوە بەسەرۆک، گەرچی لەماوەی ئەم ٢٤ساڵەدا خەڵک راپەڕینی کرد و تۆ و تاڵەبانی و ئیسلامی سیاسی میللەتیک دەدۆشن، بەڵام دڵنیابە ئیتر ئاوا نای خۆن، بەهیوام لەسەرجێگە نەمریت یان وەک باوکە ئازاکەت بۆ سێ ساڵ ژیان لەخەستەخانەکاندا نەبەیتە سەر، دادگاییکردنتان نزیک بۆتەوە دڵنیابە بشمری ئێسکەکانت دادگایی دەکرێت و دەخرێتە ناو ئاودەستەوە، بەوە نییە دەورت بە جەنەڕاڵ گیراوە ئەوانەی دەورو بەرت لە گرین دایزەری کارتۆنی دەچن هەی سەرۆکی سووک، هەی سووکتر لەو رۆشنبیرانەی کە دەنگیان کۆکردۆتەوە بۆ مانەوەت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە