بۆ بەرگریی لە خاک و نەتەوە هەموو دەستوەشاندنێک رەوایە

Tuesday, 04/08/2015, 21:40

3653 بینراوە


پەکەکە لە هێڵی گازی راکێشراوی نێوان تورکیاو ئێران و هەروەها هێڵی نەوتی نێوان تورکیا و عێراق دەدات. ژمارەیەک کاردانەوە دەربارەی ئەم لێدانەی پەکەکە بینرا. لەوانە عیماد ئەحمەد وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی ئیدانەی لێدانی بۆریە نەوتەکان دەکات و دەڵێت:
"نابێت قوتی هاووڵاتیان ببێته‌ به‌شێك له‌ململانێكان."
بەڵام ئەگەر نەوت قووتی هاوڵاتیان بێت ئەوا عیماد ئەحمەد دەمێکە ئەو قووتەی لە خەڵک بڕیووە بۆ گیرفانی خۆی. کەواتە عیماد ئەحمەد خەمی قووتی خەڵکی نییە بەڵکو خەمی قووتی قوتی خۆیەتی کە لەگەل پارەی تورکیادا تێکەڵە. دەستەڵاتەکەی عیماد ئەحمەد کە لەگەڵ تورکیادا گرێبەستی نەوتی بۆ ماوەی ٥٠ ساڵ مۆر کردووە، بچوکترین مەرج و دەستکەوتی سیاسیی بۆ بەرژەوەندیی کورد تێهەڵکێش نەکردووە. سەرگردەکانی باشور با ئیدانەی تورکیا بکەن و بایکۆتی کۆمپانیاو بەرژەوەندییەکانی تورکیا بکەن ئەگەر بە ناوی خەڵکەوە قسە دەکەن.
تورکیا لەبەر ئەوە هێرش ناکاتە سەر پەکەکە چونکە پەکەکە دیموکرات نییە.
تورکیا لەبەر ئەوە هێرش دەکاتە سەر پەکەکە چونکە داگیرکەری کوردستان و دوژمنی کوردە. وەحشەتگەریی تورکیا لە رادەیەکدایە کە دان بە گەلی کورددا نانێت لە زێدی خۆیدا. کورد پێویستە لە هەموو جێگایەک بە هەموو شێوەیەک بەگریی لە خاک و خۆی بکات. ستراتیجی سەربازیی خۆی بگۆڕێت. شەڕ بخاتە ماڵی دەستەڵاتدارانەوەو لە شوێنە گرنگەکانی دوژمن بدات. کێشەی کورد سروشتیی و رەوایە. ئەوەی دوژمنی بێت خۆی تیڕۆڕیستە.

٠١/٠٨/٢٠١٥
سەرچاوە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە