فایلدارەکانی بەعس و پارتی

Friday, 07/08/2015, 1:58

6559 بینراوە


کوردی باشوور دوو شتی لێ نابڕێ(جاش ،سیخوڕ،فایلدار) وکەسی کۆیلە. ئەم دوو جۆرە بەداخەوە زیاتر چینە خوێندەوار و بەناو شاعیر و نووسەر و ڕۆمان نووس و هونەرمەندانە،کە لەڕاستیدا ئەبوایە پێچەوانەکەی بوایە.کەچی وا دوای بەعس کە بەلێشاو جاش و فایلدار کەوتنە سەر ئاو،هەنووکە فایلداری پارتیش دەرکەوتن کەبۆ پلەو پۆست و مووچەو پارچەیەك زەوی خۆیان ناشرینتر کرد.
لەبەرئەوەی نەتوانرا سزای فایلدارەکانی بەعس بدرێ و دادگایی بکرێن،بۆیە گەلێ ئاسان بوو بۆ ئەم فایلدارە نوێیانە کەخۆیان بە مێژوو نووس و فەرهەنگساز و هونەرمەندی مەزن ئەزانن،ئێدی هەموو شتێکیان بۆ چۆتە سەرو هیچ بەنەنگی نازانن کەوا خەریکی کەمپین دروست کردنن بۆ گەورە فایلداری خاوەنی ٣١ی ئاب.
مەسعود لە کۆنگرەی ١٣ی حزبەکەی شیڕاندی و ووتی؛ شتێك نیە لەناو پارتیدا ناوی فایل و فایلدار بێ. ئەو چونکێ پیاوێکی گەمژە و نەزانە و تەڕنابێ،ئەو هەموو خیانەت ودزی و فزیەی بە شۆرشگێری بۆ خۆی و بنەماڵەکەی نووسیوەتەوەو شەرمی نەماوە. وا  ئەزانێ کە جلی کەتافی پۆشی و لەدوورەوە بە دووربین مۆڕەی لەداعشە براکانی کرد ئێدی ئەبێ بە پێشمەرگە،ئاخر نازانێ کەوا پێشمەرگە نابێ لەبەرەکانی جەنگدا هەڵبێ.
ئەو ٢٥٠٠ کۆیلەیە چونکە فێری ئازادی نەبوون نایانەوێ کەسی تریش بەئازادانە بژی.ئەمە خەسلەتی کەسانی کۆیلەن  و تازە بڕیاریان داوە ڕقیان لەهەموو جوانیەکانی ژیانە و هەتا ئەمانە مابن فایلدار هەردەم لەهەڵکشاندایە. کێشەی کەسی کۆیلە ئەوەیە هەرگیز پرسیار ناکا لە بوونی بارزانی،ئاخۆ مەسعود جگە لە نەهامەتی بۆ کورد چی بۆ دەستەبەر کردووین.
ئەم تۆپەڵە لە بەناو ڕۆشنبیرو نوخبانە ئەبێ چیان لەپارتی وەرگرتبێ و مەسعود چەندە بەخشندەبوە لەگەڵیاندا وا شەڕی مان و نەمانی بۆ ئەکەن. ئاخۆ پارە،پلەوپۆست،مووچە گەورەترە لە ئازادی و بەرژەوەندی گەل؟ ئاخۆ سەربەرزی بۆ مرۆڤ پێوسترە وەیان سووکی و ڕیسوایی؟ نەفرەتان لێ بێ و ڕۆژێك دێ کۆتایی بەم کەلتوورە قێزەوەنە بهێنرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە