سەنگیی هێز، لە نێوان (هێرۆ)ی ئێرانی و (بەرهەم)ی ئەمریکیدا!

Sunday, 16/08/2015, 8:52

6060 بینراوە


زلهێزەکانیی دنیا بە تایبەتی ئەمریکاو روسیا، لە رۆژەڵاتی ناوەراستتدا، جگە لە بەرژەوەندیی ئابووریی، لە هەوڵی ئەوەدان کە هەیمەنە و هەیبەتی خۆیان لەو ناوچەیەدا بسەپێنن. بۆ ئەو مەبەستە هەوڵدەدەن بچنە نێو هاوپەیمانیەتی لەگەڵ سەرکردە و پارتە سیاسییەکانی ناوچەکە، سودمەند ببن لە ناکۆکییەکانی کە بوونیان هەییە لە نێو نەتەوەکاندا، هێزە سیاسییەکاندا، سەڕۆکەکانی ئەو ناوچەییەدا، کە نەتەوەیی کوردیش یەکێکە لەو نەتەوانەی کە ئاوارێکی لێدەدرێتەوە، لەو کاتانەی کە پێویستییانە بەکاری بهێنن.
سەرکردەکانی باشور، لەسەر بیناغەیی نۆکەریکردن، مامەڵەییان لەگەڵ پەیوەندییە دەرەکییەکان کردوە. گویێان نداوەتێ هەتا ئەگەر پاراستنی ئەو پەیوەندییە لەسەر حیسابی هەیبەت و کەرامەتیی نەتەوەیی بووبێت. لە پەیوەنییەکدا کە تۆ هەموو شتێک بدۆرێنیت، سنوری جوگرافیا، سامان، سەروەتی وڵات، برسی کردنی میللەت، دۆڕانددنی هەموو دەستەکەوتە نیشتمانیی و نەتەوەییەکان، ئیتر ئەو پەیوەندییە ناچێتە قاڵبی پەیوەندیی دیبلۆماسیی، بەڵکو دەچێتە قاڵبی خۆفرۆشتن، نۆکەراییەتی و بوون بە جاشیی بەینەلمیلەلی. 
تورکیا هاورێ و پاڵپشتێکی سەرسەختی داعش بوو، لە سێ ساڵی رابردودا. زۆر پێش ئەو سێ ساڵە، حکومەتی بنکە فرەوان لە هاوپەیمانییەتی دابوو لەگەڵ تورکیادا، ئەمە هۆکاری ئەوە بوو کە سەرکردەکانی حکومەتی بنکە فرەوان گوێێ خۆیان خەواند، لە ئاست گەشەکردن و بەهێز بوونی داعش لە باشوری وڵاتدا. لە سەرەتایی هێرشەکانی داعشدا، ڕاکردنی پێشمەرگە، بەرەنگاریی نەکردنی لە ناوچەکانی کەرکوک، شەنگاڵ و مەخموردا، لە ئەنجامیی ئەوەدا نەبوو کە پێشمەرگە ترسنۆکە، یان فڵانە لێپرسراو، بەرەنگاری نەکردوە، بەڵکو لە ئەنجامی ئەوەدا بوو کە حکومەتی بنکە فرەوان پابەند بوو بە بەڵێنەکانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی تورکیا لە باشووردا، بێدەنگ بوونی لە ئاست هەنگاوەکانی لە ناوچەکەدا، دوپات  کردنەوەی وەلائی بۆ ئوردوگانی ناسراو لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی بە درۆزن، ئاژاوەچی و تیرۆریست.
سەرکرداییەتی پارتی و یەکێتی دوو پارتی سەرەکیین، کە دەوری سەرەکییان هەبوە، لە بە نۆکەرکردنی میللەتی کورد لە باشوردا، بۆ تورکیا و ئێرانی دژە کوردو مرۆڤاییەتی. ناکۆکی نێوان ئەو دوانە وای کردوە، وا رێکەوتوە کە ناوە ناوە یەکیان لە لایەنێکی دیاری کراو زیاتر نزیک ببێتەوە.
جاشاییەتی بنەمالەیی بارزانی و ماڵی تاڵەبانی بۆ ئێران، مێژووییەکی دوورو درێژی هەییە، مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ ناوەڕاستەکانی سەدەی رابردوو. دوای ئەوەی تاڵەبانی بوو بە مردوی ناو پێخەف، هێرۆی خێزانی دەستی بەسەر یەکەتییدا گرت، بەبێ شەرمی وەلائی خۆی بۆ مەلاکانی ئێران دەڕبری، بووبە ئەڵقە لەگوێی ئێڕان.
سیستەمیی ئێس ٣٠٠
یەکێتی، هەر لە کۆنەوە هێزێکی زۆر ناتەبا بووە لەسەر ئاستی سەرکرداییەتیەکەی، دوایش وردە وردە ئەو ناتەباییە رەنگداەنەوەی هەبووە لەسەر قاعیدەی ئەو هێزە. لە دوای ڕاپەرین گەرانەوەی بەرهەم لە دەرەوەی وڵاتدا، سەرەتایی سەرهەڵدانی گرفت بوو لە نێوان هێرۆ و بەرهەم، لەو کاتەوە هەردەم دوو جەمسەری دژ بەیەک بوونە، پێیان وابووە کە هەریەکەکییان بەرژەوەندیی و کورسی ئەوی تر دەخاتە مەترسیوە.
ئاشکرایە کە خانمی یەکمی رابردوی عیراقی عەرەبی، بەوە ناسراوە کە پەیوەندییەکی توندو تۆڵی هەییە لەگەڵ ئێراندا، ئەو پەیوەندییەشی بەکارهێناوە دژ بە نەیارەکانی، لە نێو مەکتەبی سیاسیی و سەرکرداییەتی، بە تایبەتی  بەرامبەر بە بەرهەم. تا گەیی بەو ئاستەی لە ساڵی ٢٠١٣دا،  لە هەولێر بەرهەم لە ماڵەکەی خۆیدا دەست بەسەرکرابوو. بە پاڵپشتی ئێران، هیرۆ رێگری کرد لە بوونی بەرهەم بە سەڕۆک کۆماری عیراقی عەرەبی بۆ ئەو خولە.
ئەمرۆ هاوکێشەکان گۆڕاون، لەسەر ئاستی پەیوەندیی سیاسیی،  هاوپەیمانییەتی کردنی زلهێزەکان لەگەڵ وڵاتە دەستڕۆیشتوەکانی ناوچەکەدا، بە تایبەتی لەگەڵ ئێران و تورکیادا. بێگومان گۆڕانی ئەو هاوکێشەییە رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر بەرژەوەندیی سەرکردە کورددەکانی باشووریش.
دوای نزیک بوونەوەی پەیوەندیی نێوان تورکیا و ئەمریکا، چونە نێو یەک هاوپەیمانییەتی لە دژ بەداعشدا، رێگەدانی تورکیا بۆ بەکارهێنانی بنکەی ئینچرلینک، روسیا نارەحەت بوو، گەیی بەو ئاستەی پۆتین رووبەروی باڵوێزی تورکیا بێتەوە. روسیا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی، دەستی کردوە بەگۆڕینی جۆری مامەڵەکردنی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا بە تایبەتی، سوریا، یەمەن، لبنان و ئێران.
روسیا لە ساڵی  ٢٠١٠دا حەزەری خستبووە سەر ئێران، لە سەر داوای نەتەوە یەکگرتوەکان، لەدانی سیستەمی بەرەنگاری بونەوەی هێرشی ئاسمانی "ئێس ٣٠٠" بەو وڵاتە، بەڵام دووشەمەی رابردو پۆتین بڕیاریدا ئەو حەزەرە لەسەر ئێران هەڵبگرێت، سارۆغی سیستەمی "ئێس ٣٠٠" بە ئیران بفرۆشێت.
ئێس ٣٠٠، سێستەمێکی کارێگەریی بەرەنگاری بونەوەی هێرشی ئاسمانی سەربازییە، کە توانایی ئەوەی هەیە فرۆکەکان پێش ئەوەی بچنە نێو سنوری ئێرانەوە، ئاشکرایان بکات و بینخاتە خوارەوە. ئەو سیستەمە بۆ ئەمریکاش کارەکە سەختر دەکات لەرووی تێچون، لێدانی سەربازیی، کە کاتێک بیەوێت لە سەنتەری ئەتۆمی ئێران بددات.
گەشەکردنی پەیوەندیی نێوان روسیاو ئێران، فرۆشتنی ئەو سیستمە سەربازییە کارێگەرییە، لە کاتێکداییە کە ئەمریکا لە هەوڵی ئەوەداییە کە نەهێڵێت پرۆژەی چەکی ئەتۆمی ئێران سەربگرێت.  ئەمریکا نیگەرانە، گەیشتۆتە رادەییەک جۆن کێری، سکرتێری سەرۆکی ئەمریکا، بە سیرگێێ لەڤارڤۆی باڵویزی روسیایی گوتوە" کاتێکی راست نییە بۆ ئەوەی ئەو جۆرە سیستەمە بە ئێران بفرۆشرێت، دەبێتە هۆی ناسەنگی هێز، ئێران توانای هەنگاوهاویشتنی دەبیت بۆ ناجێگر کردنی دۆخ لە سوریا،لبنان ویەمەندا".
هاتنی وەفدی ئەمریکا پێش چەند رۆژ لەوە پێش بۆ کوردستان، بۆ ئەوەیە کە بتوانێت دارودەستەکانی لە نێو پارتەکانی باشور یەکبخا، لە یەک هاوپەیمانییەتی کۆیان بکاتەوە. گومان لەوەدا نییە کە ئەمریکا خۆشحاڵ نییە بەوەی هێزێکی وەکو یەکێتی لە ژێر کۆنترۆڵی ئیراندا بێت، بەڵکو پێی خۆشە هەتا پێبکرێت ئەو هێزە لە ژێر کۆنترۆلی راستەوخۆی خۆیدا بێت، کە ئیماکانی هەییە ئەوە روبدات بە بەکارهێنانی کەساییەتیە دەستڕۆیشتوەکانی ناو پارتە کوردییەکان. ئەمریکا لە هەموان باشتر دەزانێت هێرۆ بووە بە جاش و ئەڵقە لە گوێێ ئێران، شاری سلێمانی پڕ کردوە لە ئیتیلاعاتی ئێرانی، داشێکی باش نییە بۆ بەکارهێاننی بۆ ئەو مەبەستە لەو کات و ساتەدا، ئیمرۆ باشترین کەساییەتی نێو ئەو هێزە کە ناسراوە بە پیاوی ئەمریکا لە نێو یەکێتی و هەرێمدا بەرهەم ساڵحە.
 لەدەر ئەنجامدا دەردەکەوێت کە هێرۆ گڵۆڵەی لە لێژییە، ئێرانی دۆستی خاوەن پێگەیەکی بەهێز نییە لە لایەن ئەمریکاو هاوپەیمانانی، بەرژەوەندییەکانیشی ناکۆکن لەوەی پێداگری بکات لە پاراستنی بەرژەوەندیی و دەستەڵاتەکانی ئێران لە نێو یەکەتییدا، ئەمە هۆکارێکی بەهێزە کە وەکو ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ئەو هێزە لە کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری کەرکوکدا، هێرۆش دەنگی بە پرۆژەکەی بەرهەم ساڵح داوە، دوا بە دوای ئەوەش ئەنجومەنی سەرکرداییەتی ئەو هێزە ئەو پرۆژەییەی بەرهەمی پەسند کردوە. لەدرئەنجادا دەردەکەوێت کە لەو کات و ساتەدا و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا، ئەستێرەی بەختی بەرهەم ساڵح لە لایەن ئەمریکا، تورکیا، عیراق، هەرێم، پارتی، کۆسرەت لە بەرز بوونەوەداییە، ئەستێرەکەی بەختی هێرۆش لە دابەزینداییە.

سەرچاوە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە