نێچیرڤان لە نێو بارەگای حیزبی شیوعی: من ناڕۆم تا پە‌یمانی پشتگیری مانە‌وە‌ی بارزانییم پێنەدەن!

Monday, 17/08/2015, 15:10

10578 بینراوە


كە‌مال شاكر فشار دە‌خاتە‌ سە‌ر ئە‌بو كاروان تا لە‌ خزمە‌ت پارتی دابێت!
لە پەیوەندییەکی تەلەفونییدا لەگەڵ هەولێر سەرچاوەیەک لە نێو حیزبی شیوعی کوردستانی عێراق، ئەم زانیاریی و هەواڵەی بە کوردستانپۆست راگەیاند:
پارتی لە‌ بارودۆخیكی یە‌كجار شلە‌ژاو و مەسعود بارزانی لە بارێکی دەروونی خراپ و دڵەراوکێدا دەژی! لێرەدا کوردستانپۆست قسەی بە سەرچاوەکە بڕی و پرسی ئێوەی حیزبی شیوعی چۆن دەزانن کەوا باری دەروونی مەسعود بارزانی ئاوایە!؟ لە وەڵامدا وتی:  وەکو خۆتان دەزانن ئێمە تەنیا کورسییەکمان لە پەرلەماندا بەرکەوتووە، کەچی بۆ رزگاركردنی بارزانی و حیزبە‌كە‌ی كە‌ بە‌رە‌و خۆرئاوابوون دە‌ڕوات، دە‌ست بۆ كە‌ڵە‌ دارێكیش دە‌بە‌ن، تە‌نانە‌ت دوای ٢٣ حوزە‌یران سە‌رە‌تا پارتی خۆیان توڕە‌ كرد، كە ‌ناچنە‌ لای حیزبی شیوعی، چونكە‌ بە‌هۆی دە‌نگدانی ئە‌بوكاروانە‌وە‌ پرۆژە‌ یاسای سە‌رۆكایە‌تی هە‌رێم تێپە‌ریوە‌، بەڵام دواتر بە ‌پە‌لە‌ فازل میرانی خۆی بە‌ بارە‌گاکەماندا و سە‌ردانی كردین، دواتر دڵیان ئاوی نە‌خواردە‌وە‌، چونكە‌ بە‌تە‌واویی ترس دایگرتوون، بۆیە‌ دوور لە‌ چوی كامیرا، نێچیرڤان بارزانی بۆ خۆی سە‌ردانی كە‌مال شاكری لە ‌ماڵە‌وە‌ كردبوو! كە‌مال شاكر راستە‌ سكرتێری حیزبیە‌ بەڵام خۆی و حە‌یدە‌ر فە‌یلی کە دوو باڵادەستی ناو حیزبن، خۆیان لە‌خزمە‌ت بنە‌ماڵە‌ی بارزانی داناوە‌، هەروەک چۆن لە ناو یەکێتییدا ئیستا دەرکەوتووە کە کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح و شێخ جەعفەر و مەحمود سەنگاویی و کەسانی دیکەش هەن دەیانەوێت دەنگ بە مەسعود بارزانی بدەنەوە، ئاوا ئەم دوو کەسایەتییەی ناو حیزبەکەمان بەهەمان شێوە لەسەر ئەو هێڵە کار دەکەن کە مەسعود بارزانی دەبێت بکرێتەوە بە سەرۆکی هەرێم. 
سەرچاوەکە وتی من ئەو زانیارییەتان دەدەمێ، کە لە‌ ٢٣ حوزە‌یران کەمال شاکر نە‌خۆش بوو لەسەر بودجەی حیزب و لە ژێریشەوە پارتی پارەیەکی باشی بۆ سەرف کردبوو، ناردبوویان بۆ ئەڵمانای، کەچی ئەم کابرا نەخۆشە لە‌ نە‌خۆشخانە‌ی ئە‌لمانیاوە‌ پە‌یوە‌ندی بە‌ ئە‌بوكاروان كرد و هە‌ڕە‌شە‌ی ئەوەی لێكرد، كە ‌دە‌بێت نەچێتە ژووری پەلەمانەوە و لەپاڵ حیزبەکانی تردا دەنگی نەخاتە پاڵ دەنگدەرەکانی دیکە! بەڵام ئە‌بوكاروان بڕیاری خۆی دابوو لە‌ هە‌ڕە‌شەی کەمال شاکر نەترسابوو،‌ بەمە ئێمە هەموو پشتگیرییمان لێکرد و سە‌روە‌رە‌یەكی جوانی بۆ خۆی و حیزبە‌كە‌ی تومار كرد. کاتێکیش کەمال شاکر گەڕایەوە وەکو منداڵ خۆی تۆران و بۆ ماوەی دوو هەفتە زیاتر (١٧ رۆژ) سەری بە بارەگای حیزبماندا نەکرد، 
ئەبو کاروان تا ئیستا لە‌سە‌ر هە‌مواركردنە‌وە‌ی سە‌رۆكایە‌تی هە‌رێم و رێز لە‌ پرۆژە‌ی حیزبە‌كە‌ی بۆ سیستە‌می پە‌رلە‌مانی دە‌گرێ.
دیسان ئەو سەرچاوەیەی نێو حیزبی شیوعی کوردستانی عێراق وتی: بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکەتان ئەوەش باس دەکەم، کە هە‌فتە‌ی پێشو بۆ جاری سێیە‌م، دووبارە‌ نێچیرڤان بارزانی خۆی كردە‌وە‌ بە ‌بارە‌گای حیزبی شیوعییدا و لە‌گە‌ڵ مە‌كتە‌ب سیاسی دانیشتە‌وە‌، هەڵسوکەوتی زۆر جیاوا بوو، بە دەمی لوش و وەکو پاڕانەوە قسەی لەگەڵدا دەکردین، وە‌ك هەر چون هە‌ندێ ریش سپی دە‌چنە‌ داخوازی کچێک، یان بۆ چارەسەری کێشەیەکی کۆمەڵایتیی و عەسایری، ئاوا لەگەڵماندا دەدوا، لە کۆبوونەوەکەدا: من ناڕۆم تا پە‌یمانی پشتگیری مانە‌وە‌ی بارزانییم پێنەدەن!.
ئیستاش ئەبو کاروان لە ژێر فشارێکی زۆردایە و لەلایەن (كە‌مال شاكر و حە‌یدە‌ر فە‌یلی و زیرە‌ك كە‌مال) بەردەوام داوای لێدەکەن و پەیوەندیی پێوەدەکەن، کە دەنگی نەخاتە پاڵ دەنگی لایەنەکانی دیکە و دەنگ بە دانانەوەی مەسعود بارزانی بدات! بەڵام تا ئە‌م چركە‌ ساتەش هاوڕێ ئە‌بوكاروان لە سەر رای خۆی نەگۆڕاوە و دە‌یە‌وێ رێز لە‌خۆی و خوێنێ شە‌هیدانی حیزبە‌كە‌ی بگرێ  دوور لە کاریگەریی شیوعیە زەردەکانی ناو حیزبەکەی، پشتی بە  جە‌ماوە‌ری حیزبە‌كە‌ی و چە‌ندین مە‌كتە‌ب سیاسی و سە‌ركردایە‌تی بەستووە و ئەواانیش پشتگیری دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە