سەفەری ساڵی ٢٠١١ی تالەبانی بۆ ئەمەریکا دوو ملیۆن دۆلاری تێچووە

Monday, 17/08/2015, 15:46

5271 بینراوە


سەفەری مانگی ٩ی ساڵی ٢٠١١ی جەلال تالەبانی و پێش ئەوەی  بەتەواویی جەڵتە لێی بدات و پەکی بکەوێت، تەنیا بۆ ئەو چەند رۆژەی ئەمەریکا، دوو ملیۆن دۆلاری بۆ سەرفکراوە.
لە بەغدادەوە ئەو بەڵگەیەمان بۆ هاتووە و بە عەرەبی نووسیوێتی:
ئەو بڕە پارە زۆرە  تا ئیستا بۆ سەردان و سەفەری هیچ پادشا و سەرەککۆمار و شاندێکی حکومیی و فەرمی نەکراوە،  لە مێژوودا پارەی ئاوا ناچێتە عەقڵەوە، کە بۆ چەند رۆژێک ئەوەندەی تێبچێت، ئەمە لە کاتێکدا پارەی فڕۆکە و هەندێک پێداویستی دیکە دەچێتە دەرەوەی ئەو پارەیە.
سەرچاوەکە دەڵێت: من حسابی تێچوونی ئەو پارەیەم کرد و بەسەر کات و سەعاتی مانەوەی جەلال تالەبانیی لە ئەمەریکا دابەشم کرد، ژمارەکە وا لەلام دەرچوو، کە تەنانەت لەو شوێنەی لێی دابەزیوە و شوێنی حەوانەوەی بووە، ئەگەر تالەبانی لەسەر حسابی ئەو دوو ملیۆنە سەردانی ئاودەستیشی  کردبێت، بۆ سەردانی یەکجاری ئاودەست نزیکەی دوو هەزار دۆلاری تێچووە.
لە خوارەوە وێنەی نامە فەرمییەکەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ببین 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە