سازان بۆمەسعود گەورەترين خيانەتە

Monday, 17/08/2015, 22:00

3072 بینراوە


قسەو قسەڵۆك و دانيشتن و ديدار و كۆبونەوە لەژێرناوى سازان، بۆتە گەورەترين مشتو مڕو بابەتى رۆژ.هەموو هەوڵ و تەقلاكانيش بۆخاترى سەلامەتى  پاراستنى كورسيەكەى مەسعودە و هيچى تر.بەكوردى و بەكورتى سازان واتە هەموو لايەن و حزبەكان بسازێن و، ئامادەبن بۆ ئەوەى جاريِكى ديكە مەسعودبچێتەوە سەر عەرشى دەسەڵات..
   تادێت رەوشەكە ئاڵۆزتر و ململانێكان سەختتردەبن، رۆژانە مەسعود وپارتەكەى بە دواى فێڵ و پيلان وتەڵەكەدا دەگەڕێن، تا لەرێيەوە تروسكاييەك شادى وئاسودەيى بەديبكەن.ئەوەى كەتوانيويەتى و بۆى لۆواوە درێغى نەكردوە، چ بدەم چەوركردنى هەنێك حزب، چ بە گفت و بەڵێن، چ بە ترساندن و تۆقاندن و، دەستگيركردن و زيندانيكردن، بەڵام هيچكاميان ئاكامێكى واى نەبووە، نەيتوانيوە تەمى ترسى لەدەستدانى كورسيەكەى مەسعود بڕەوێنێتەوە.
     هەرچەندە تا سەرئێسقان رقم لەپارتيە و، لاى من رژێمى بەعس بەو هەموو تاوانە قێزەون و نامرۆڤانەيەى دەرهەق بەميللەتى كورد كردويەتى، هێشتا ئەو شەريفتر و باشتر بوو، لەبەر ئەوەى بەعس بەبێ پەردە  چەند و چوون دوژمن بوو، هەموو شتێكت لێ چاوەڕوان دەكرد.لەگەڵ ئەوەشدا قبوڵمە كە مەسعود ببێتەوە بەسەرۆك.نەك دووساڵ، تا ئاخرئاخر زەمان، بەڵام پرسيارەكەم ئەمەيە: چ خێرودەستكەوت وئامانجێك بۆ ميللەت بەديدەهێنێت؟ تا ئێستا چى كردوە؟ ديارى دەستى چى بووە؟تا چەند ئاگادارى رەوشى وڵات بووە؟تاچەند چۆتە ناوميللەتەوە لەنزيكەوە گوێ بيستى كێشەو داواكاريەكانيان بووە؟ تا چ رادەيەك خەڵك وەك سەرۆك لێ يان روانيوە؟تا چ ئەندازەيەك لەسەر پرسە سياسى و نەتەوەييەكان مكوڕبوە، تا چەند هەوڵى سەرخستنى دۆزى كوردى داوە؟ جوداى موزايدە و قسەى باق وبريق؟! 
   كێ هەيە نەزانێت مەسعود بارزانى جاش و نۆكەر وخائينێكى تەرەقە سورى بێ غەڵ و غەشە؟ كێ هەيە كارەساتى 31ى ئابى بيرچۆبێتەوە، كێ هەيەهێنانى سوپاى توركياى بۆ سەر پەكەكە بيرچوبێتەوە؟ كێ هەيە نەيزانيبێ كە پارتى  لەرۆژائاوا چى نەكردوە؟ چۆن بۆخاترى ئەوەى ئەزموونى كوردو پەيەدە ناشيرين و دزێو بكات، چەتدين پارتى نۆكەر و وابەستەى دروستكردوە؟ كێ هەيە رۆژانە نەيبيستێ كە پارتى هەولێرى كردوە بە گۆڕستان و رێگا نادات كەس بەئازادى راى خۆى دەربڕێت، داواى سادەترين ماف بكات.؟
  سەرى لێ دەرناكەم، گەر بەديموكراسى و ئەو فڕوفيشاڵانە بێت كە پارتى ناوى لەحزبەكەى ناوە، ئەبوايە خودى مەسعود بارزانى بۆخۆى يەكەم كەس بوايە ئەو سيستەمەى پەيڕەو بكردايە، خۆ ئەگەر بەديكتاتۆريش بێت، ئەوا مەعلومە رۆژانە خۆرى ديكتاتۆرەكان  ئاوادەبێت.ئەگەر بۆخاترى ئەوەشى كەبڵێن پياوێكى دڵسۆز و كوردپەروەرە، لەپێناو داواو خواستى ميللەت هەموو گيان بازييەك دەكات، ئێمە پێويستمان پێ يەتى ئەوا سەد دەر سەد ناڕاستە.بۆيە هەقى خۆيەتى لەو دەهوڵ كوت و كاسەڵيسانەى كە  هات و هاوارى بۆدەكەن  تا جارێكى ديكە مەسعود بەكورسى شادبێتەوە، بپرسم، تاكە يەك كارى باش و چاكساز و خزمەتگوزارى مەسعودم پێبڵێن، شەرتبێ بەشەرتى خوا، لەئێوە زياتر هەڵپە و بانگەشەى بۆدەكەم، بەڵام كە بزانم سەرۆكێك خائينە، سەرۆكێك نەفامە، سەرۆكێك لەئاست هەموو دوژمنێكدا بچوك قەزەمە، سەرۆكێك خۆى لەسەر و ئەستێرەوە ببينێت وئێمەش لەچاڵى لەعنەت، تا بتوانم و دەنگ و نوسينم دەگات ريسواى دەكەم.
ئەوەى كەزياتر هەموومان پەست و نيگەران دەكات، ئەوەيە كە سەرجەم حزب و لايەن سياسيەكان، دەيان ساڵ و پترە، ناخى مەسعود وپارتى دەناسن، چاك پەييان بەو راستيە بردوە، كە مەسعود ودەسەڵات، مەسعود و كورسى دوانەيەكى لێك دانەبڕاون، تا مەسعود نەمرێت ئەو كورسيە چۆڵ ناكرێت، ئەزمونى  1974 تا ئەورۆكە سەنگى محەكە، كە پارتى نە كورد نە ئەزموون، نە سياسەتى بەخەياڵدا نايەت، هەمووى دەكاتە قوربانى مانەوەى مەسعود لەدەسەڵاتدا، 69 ساڵى دروستبوونى پارتى و دەستاو دەستكردنى دەسەڵات لەنێو بنەماڵەى بارزانيدا، ، شتێكى وەها نەهێشتۆتە و تا ئومێدێكمان بەەئەلف  باى ديموكراسيە چەق بەستو و مەهزەلەكەى كەى مەسعود خۆش بێت.
   هەمووان نيەت و مەرامى مەسعود وپاريتمان بۆ ئاشكرا بوو، كە شين واوەيلاكەى بۆچى يە، خۆ ئەگەر خوانەكردە ئەو خەونە بەنەزۆركى لەدايك بوو ئەوا  قسەكەى (ئارى هەرسين) پەرلەمانتارى روزەردى بنەماڵ، دوا خەيار و دوا چەك و دوا بژاردەە دەستى پارتى دەبێت، كە خۆى لەشەڕى براكوژيدا دەبينێتەوە.
  ئەوسوكايەتى و رێگە پێگرتنەى كە دوێنى  دەرهەقە بە پەرلەمانتارانى لايەنەكانى ديكە  لەبازگەى هەولێركراوە، گەورەترين ئيهانەو گاڵتە جارى يە بەئەزمونى حوكم و دەسەڵات و پەرلەمان.وڵاتێك سيستەمى پەرلەمانى بێت،  ئەندامەكانى حەسانەى سياسيان هەبێت، لەبەر دەم بازگەيەدا سوكايەتيان پێبكرێت وسەگيان تێ بەربدرێت، لەسەر دەستى يەك دوو جاشى سەرسوور بێ رێزيان پێبكرێت، ئەبێت سەنگ و قورسايى و حورمەت و گەورەيى ئەوسەرۆكە چى بێت كە بير لەشتى وا دەكاتەوە، دەيەوێت بەو كارە مناڵانەو سەدام ئاسايانە خۆى بكاتەوە بەكوێخا..هەقى خۆيەتى كە هەر ئەورۆكە لەيادى دامەزراندنى پارتى دا ئەو ئەندام پەرلەمانانە  لەنوسينگەى پەرلەمانى سلێمانى گردبوونەوە و ناڕەزايى دەرببڕن وئەو تاوان وكارە ناشيرينە بەگوێى هەموو دونيادا بدەن، پاش ئەوەش يەكەو راست واز لەكارى پەرلەمانى بهێنن(ئەگەر راست دەكەن و نوێنەرى ميللەتن) بۆخاترى ميللەت چونەتە ئەوشوێنە!
   ئەوەى كەماوەتەوە بيڵێم وپێم وابێت هەمووان لەمن باشتر ئەوراستيە دەزانن، كە مەسعودێك بۆ گەيشتن بەدەسەڵات و، بوون بەكەسى يەكەمى پارتى، نەك حكومەتێكى پڕلەخەزێنەو داهات و نەوت  و دۆلار.ئامادەگى ئەوەى تيا بوبێت (ئيدرسى براى) بكوژێت، ئەبێت ئێوەى پەرلەمان و سياسەتمەدار چاوەڕێى چ نيەتێكى باشى لێدەكەن؟ جگە لەراوەدوان و ئەرحل!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە