بەدڵ بەزەییم بە مەسعود بارزانیدا دێتەوە

Tuesday, 18/08/2015, 21:43

7250 بینراوە


فێرکردنی بێمێشکەکان وەک ئەوە وایە خەڵوز بە سابون بشۆیت
مەسعود بارزانی لە گەوهەری حەقیقەتی سروشتی خۆیەوە ئەم ڕەفتارە منداڵانەیە دەکات، کە گوێ لەم گەجەرو گوجەرە دەگرێت کە بیکەنەوە بەسەرۆک. بەگوێرەی هەموو ڕەفتارە منداڵەکاندا دەریدەخات تۆ لە ناو گوناهدا ژیان دەکەیت. تۆ وا دەزانی ئەم سەرپێچییکردنەی دەستت داوەتێ ڕەند ترت دەکات! ئەی تۆ کەبویتەوە بەسەرۆک نابینی خەڵک چۆن بەچاوی نزم تێت دەڕوانن ؟ دەڵێن ئەوە ئەو سەرۆکە قەزمەبوو کە دەگریا بێتەوە لەسەر کورسی بەختی دانیشێت. 
 ئەدۆڵف هێتلەر لەکتێبی خەباتی مندا دەڵێت : جیاوازیەکی زۆر لەنێوان راستیییەکی درۆدا نییە، تاقە جیاوازی ئەوەیە، کە ڕاستییە درۆیەکە ئەوەندە دووپات دەکرێتەوە، تا تۆ لە بیرت دەچێتەوە کە ئەوە درۆیە. بەڕاستی سەرۆک ئەوانەی بەتۆ دەڵێن قارەمان خۆیان دەزانن درۆ دەکەن، ئەوانەی بەتۆش دەڵێن پێشمەرگە، ئەوانیش وەکو خۆت درۆزنن، ئەوانەی بەتۆش دەڵێن فریادڕەس، لەهەمان درۆزنەکانن، خۆشت کە بەرگێکی ئوتوکراوی خاکیت لەبەر کردووە و ناسنامەی ٥٥ساڵ پێشمەرگایەتیت بەخۆت داوە هەمان کەسی درۆزنی کە شەرم لە خۆت ناکەیت. بۆیە دەڵێم درۆ چونکە تەنها درۆیە پێویستی بە دووبارە کردنەوە و زیاتریش هەیە، بەڵام ڕاستی وەک ئاو وایە فۆڕمی خۆی دەدۆزێتەوە.
 پیاوە قەزمەکە ڕەنگە بپرسی بۆچی من بەزەیم بە تۆدا دێتەوە؟ 
ئا چونکە تا ئێستا تۆ کلاونێکی لەهەموو سێرکەکانت بردۆتەوە، تۆ لە هەموو کۆڕ و کۆمەڵێک وەک چەرەس دەتوکێیت، تۆ لەناو پرسە و شایی و تەلەفیزۆن و ڕۆژنامەکانیشدا قسە لەسەر تۆ دەکرێت و پارتییەکان ئەوانەی بەرژەوەندیان لەگەڵ تۆدایە دەڵێن کاک "مەسعود" وەک گرین دایزەرە بۆ ئەم کاتەی ئێمە پێویستە ئەو نەبێت داعش بە ڕۆژی ڕووناک هەموومان ئەتک دەکات.
 پیاوە ئاینییە ساختەچییەکانیش وەک پێویستییەک  باسی تۆ دەکەن ئەی سەرۆکە ترسنۆکەکە.
 سەرۆک تەنها ڕۆژێکت ماوە لەسەر کورسی دەسەڵات، من گومانم نییە کە داتدەنێنەوە و ئیتر تۆش تا ماوەیەکی تر پشویەک دەدەیت، منیش کۆتایی بەم نووسینە دەهێنم بە ووتەیەکی پیاوێکی گەورە کە ووتی:
" فێرکردنی بێمێشکەکان وەک ئەوە وایە خەڵوز بە سابون بشۆیت، بۆ ئەوەی سپی بێتەوە "
سەرۆک تۆ خۆت ڕیسوا کردووە، من دەزانم گیرفانەکانت ئاخنیوە لە هەموو سامانی ئەم وڵاتە، بەڵام یەک تۆسقاڵ کەرامەت لای جەنابت نادۆزیتەوە، بۆیە بەدڵ بە زەیم پێتا دێتەوە ئەی سەرۆک.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە