کۆسرەت رەسوڵ رۆڵی خیانەتکارانە دەبینێت

Tuesday, 18/08/2015, 22:37

12513 بینراوە


سەرچاوەیەکی نێو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان باسی لە رۆڵی چەند کەسایەتییەکی باڵای ناو حیزبەکەیان کرد، کە ئەمانە لە پشتەوە لەگەڵ پارتییدا رێککەوتوون و لەوانە (کۆسرەت رەسوڵ، ئەرسەلان بایز، عەدنان موفتی، بەرهەم ساڵح، سەعدی پیرە، شێخ جەعفەر) لەناو ئەوانەدا کۆسرەت و ئەرسەلان و عەدنان لە هەولێر لە ناو چەند کادێرێکی خۆییاندا کۆبوونەوەیان کردووە، وتوویانە نابێت ئێمە ئەو بارودۆخە بشێوینین  و لەگەڵ پارتییدا بکەوینە شەڕەوە، بەڵام زۆربەی کادیر و ئەندامەکان بەرپەرچییان داونەتەوە و وتوویانە ئێوە بەرژەوەندی تایبەتیی خۆتان هەیە، کە ناتانەوێت ئەو پارە و سامان و موڵکانەتان لە دەست بچێت. تەنانەت ئەرسەلان بایزیش وتوویەتی ئێمە جارێکی دیکە دەبینەوە بە پەنابەر لە سلێمانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە