دۆخەكە....!

Friday, 21/08/2015, 22:37

2639 بینراوە


 24  ساڵە هەر دەڵێن دۆخەكە هەستیارە...!
دۆخەكە زۆر ناسكە و مەترسیدارە...!
دۆخەكە لەسەر لێواری ئاگرە!
حكومەتەكەمان ساوایە و دۆخەكە نالەبارە...!
منیش دەڵێم  24 ساڵە بەم قسانە...!
بڕیتان جەرگ و هەناوی ئەم میللەتە....!
كەچی ژیانی خۆتان های لایڤ و خۆشگوزەرانە...!
ڕاستە هەندێك جار دۆخەكە مەترسیدارە...
و مانگەشەویش سەرلەئێوارە دیارە...!
نە ئاو هەیە نە كارەبا نە پارە...!
هەندێك هێز و دەوڵەت لەبۆسەدایە و وەكو سەگی هارە...!
ماڵی خۆشمان هەموو  كوێخا و  ئاغایە...!
ئیتر پێم ناڵێن  ئاسۆی گەش لەكوێوە دیارە...!
بەڵام مانگەشەو سەرلەئێوارە دیارە...!
كورد دەڵێت " كە شەق هات قەواڵە بەتاڵە..."!
و "شەقی میللەت دەزانێ  لە كوێیە قۆناغ و دۆخەكە....؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە