نەهێڵن مەسعود بەرزانى سڵێمانى گڵاو بکات

Saturday, 22/08/2015, 20:39

3623 بینراوە


 مەسعود بەرزانیەک ، کە مێژوەکەى بێجگە لەخیانەت وناپاکى کوشتن وتیرۆرو ناحەقى هیچى تیانادۆزیتەوە ،  بۆ دوژمنایەتى کورد و کوردستان سوپاى بێگانە نەما نەیهێنێت ، مەسعودێک لەهەموو بەهایەکى ئینسانى داماڵراوە ، مەسعودێک تاکێ پێڵاوى بنەماڵەکەى بە هەمو کورد ناگۆڕێتەوە ، مەسعودێک سامانى سەرزەویو بن زەوى بەمڵکى باب و باپیرى ئەزانێت چۆنى بوێت تەخشان و پەخشانى ئەکات ، مەسعودێک جامانەسورە سەلکە بۆگەنەکەى بەهەموو یاسایەک ناگۆڕێتەوە ، مەسعودێک هەمو پەڕلەمان و دامەزراوەیەکى نیشمانى ئەکات بەقوربانى خێڵە هەزار پیاوەکەى ، مەسعودێک تەنها وەکو فشە سەرۆکێک بێزى نایەت بارگەو بنەى بهێنێتە هەولێر ، ئەبێت هەمو ڕولە دیوەخانەکەى سەرى ڕەش بکەن ، مەسعودێک ئەوەندە دڵى لە کورد پیسە کەس نازانێت ژنەکەى چۆنە ، ئەوە کچى ئەگەرهەبێت چ قودرەتە باسبکرێت بە چارەنوسى زەردەشتى نەبردبێت ، مەسعودێک بۆمانەوەى لەسەرکورسیەکەى سڵ لەهەمو شەڕو کوشتارو ماڵوێرانیەک نەکات ، مەسعودێک گاگەلێک ئالێک ئەدات بەناوى ڕۆشنبیر هەتا گوێچکەى درێژى بەیعەتدانى بۆ بلەقێنن ، مەسعودیک چاک ئەزانێت ئەگەر کورسیەکەى دەسەڵات نەبێت لەبەر ئەوەى هیچ کارێکى شەرافەتمەندى نیە حسابى جوتێک جاش کەوشى بۆ ناکرێت .
   مەسعود بەرزانى ئێستا کە پێچکەى کورسیەکەى کەوتۆتە لەرزە ، و لەڕێگەى هەندێک کاسەلێسە و پاشماوەخۆروحیزبى دور لە بەهاى نیشتمانى شکستى بە هەوڵى پەڕلەمان هێنا ، ئیتر دەرگاى یاساو پەڕلەمانى داخست و دەرگاى هۆڵى سەعد عەبدوڵاى کردەوەو ، کێشەکەى خستە قاڵبى حیزبایەتى بۆ سازان کەتەنها مەبەست لێى مانەوەى مەسعودى مەلا مستەفایە ، پێدەچێت وڕەنگە بەئارەزوى پارتى بکەوێتە وە بەڵام حیزبە بەشداربوەکان هەتا ئێستا لە جەماوەرەکەیان تۆقین و جورئەتیان نیە لەنزیک ماوەدا خۆیان یەکلا بکەنەوە ، پێیان باشە سوکە درێژەیەکى پێبدەن ، بۆیە کۆبونەوى داهاتویان ڕۆژى یەکشەمە بهێنرێتە سلێمانى ، کەئەوە گەورەترین سوکایەتیو بێحورمەتیە بەرامبەر خەڵکى ئەمشارە کەنەک مەسعودى ١٧ى شوباتیان ناوێت بەڵکو ئەیانەوێت حیزبەکەى٣١ى ئابیش لەم شارە شاربەدەربکەن .
کەواتە : بانەهێڵین  بەهەر شێوەیەک چۆنمان لەدەست بێت ، ئەم شارە بەکۆبونەوى چەند قۆڵى بۆدانانەوەى مەسعود گڵاو بکرێت . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە