نمونەیەکی دەگمەن، هاوشێوەیەکی بنەماڵەی بارزانی، ئەو سەرۆکانەی دەستیان خستۆتە ناو دەستی دوژمن!

Saturday, 22/08/2015, 21:47

6236 بینراوە


ساڵی ١٩٣٦ فەڕەنسییەکان زۆر بە توندی بەرەو رووی شۆڕشی مەغریب بوونەوە و خەڵکێکی زۆریان لێ کوشتن، بە بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆدا دەتوانرێت بگووترێت گەیشتە ئاستی ژینۆساید.
پاش تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر ئەو کارەساتەدا، دروست لە ساڵی ١٩٣٩، ئەو کاتەی ئەڵمانیا شەڕی بەسەر فەڕەنسییەکاندا سەپاند و  هێرشی کردە سەر فەڕەنسا، فەڕەنسا وەک  داگیرکەرێک و (Colonization)ێک لە مەغرب مابوویەوە و مامەڵەی دەکرد.
پاش ئەوەی ئەڵمانیا جەنگی  دژی فەڕەنسا ڕاگەیان، سوڵتان محمەدی پێنج، وتی ئێمە بە بێ مەرج پشتگیری فەڕەنسا دەکەین بۆیە(30000) سی هەزار سەربازی نارد بۆ یارمەتی فەڕەنسا، فەڕەنساش ئەم سەربازانەی لە باکوری فەڕەنسا ناردە هێڵی پێشەوەی جەنگ سوپاکەی خۆشی لە دواوە بوو،  بەشێک لەو سەربازانە چوونە بەلجیکا بۆ یارمەتی بەلجیکییەکان، هەروەها کۆمەڵێکی تریان چوونە هۆڵەندا بۆ یارمەتیدانی خەڵی زەیلاند.
ئەم مەغریبیانە هەرهەمویان کوژران هەشت کەس لەمانە توانیان  لە مردن ڕزگاریان بێت. (تێبینی: با خوێنەری خۆشەویست ئەم رووداوە بەراورد بکات لەگەڵ ئەو سێ هەزار پێشمەرگەیەی کە بنەماڵەی بارزانی بۆ تورکیا بەکوشتیان دا، بزانن هیچ لێکچوونێک دەبینن.)
لە ساڵی ١٩٤٠ حکومەتێکی فەڕەنسی لە ڤیچی دامەزرێنرا و ئەم حکومەتە لەگەڵ ئەڵمانیای داگیرکەر کاری دەکرد، زۆرینەی فەڕەنسیەکانی کە لە مەغریب لە دامودەزگای دەوڵەت کاریان دەکرد، گوێڕایەڵی ئەم حکومەتەیان دەکرد، لەو کاتەدا حکومەتی ئەڵمانیا لە ڕێگای فەڕەنساوە، داوای یەهودییەکانی مەغریبی کرد، سوڵتان محەمەد بە تەسلیمکردنی یەهودیەکان ڕازی نەبوو. ئەمەش وای کرد ئەڵمانیا و فەڕەنسیەکان توڕە بکات، مەغریبییەکان لەدوای ئەم داواکارییەی فەڕەنساو ئەڵمانیا کەوتنە کۆکردنەوەی چەک دژی فەڕەنسا و دژی ئەڵمانیا.
لە سالی ١٩٤٢ دا سەرۆک کۆماری ئەمەریکا ڕەوسنفێڵد و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا چەرچل هاتنە (کاسە بلانکا) و سوڵتان محەمەدیان ڕازی کرد بەوەی کە جەنگ دژی ئەڵمانیا رابگەیەنێت.
لە مانگی یانزەی ١٩٤٢ تا مانگی پێنجی ١٩٤٣ شەڕ لە تونس بەرپابوو دژی ئەڵمانیا، ئەو حکومەتەی کە لە تونس لەگەڵ ئەڵمانیا کاری دەکرد، پاشان دورگەکانی دەریای ناوەڕاست (سیسلیا، کۆرسیکا و ئێلبا)، لە مانگی حەوت ١٩٤٣ تا مانگی هەشتی ١٩٤٣ خایاند.
پاشان هێرشی سەر ئیتالیا و ١٩٤٣ بۆ ١٩٤٤ و دوبارە کەوتنەوە کۆکردنەوەی سەرباز.
مەغریب ٧٥٠٠٠ سەرباز
بەریتانیا ٥٨٠٠٠ سەرباز
فەڕەنسا ٣٥٠٠٠ سەرباز
ئەمریکا ٣٤٠٠٠ سەرباز
پۆڵۆنیا ٣٤٠٠٠ سەرباز
ڕێژەی مەغریبیەکان لەو شەڕانەدا گەیشتە  ٣٠% هەموو ئەو سەربازانەی کە هێرشیان کرد.
پاشان جارێکی تر لە ئیتاڵیا کەوتنە کۆکردنەوەی سەربازی مەغریبی، سوڵتان محەمەد حەفتا هەزارسەربازی مەغریبی نارد بۆ بەشداریکردنی شەڕ کە سێ هەزاریان لێ کوژرا ٥٠٠ سەرباز دیارنەمان و ١٢٥٠٠ سەربازی برینداریش هەبوو.
ئەم هەموو ژمارە و مێژووەم بۆچی هێنایەوە، بۆ باس لە سەربازی مەغریبی دەکەم لە جەنگی جیهانی دوو، کە مێژوو زۆر کەم لەم جەنگەد اباسی مەغریبیەکانیان کردووە!
دەمەوێت بەراوردێکی مێژووی بە سوڵتان محمەد و مەسعود بارزانی بکەم.
یەکەم: سوڵتان محمەد هێشتا وڵاتەکەی  لە لایەن فەڕەنساوە داگیرکرابوو، کەچی سەربازی مەغریبی ناردە فەڕەنسا بۆ پارێزگاری کردن لە فەڕەنسا. " ئەمەش هەمان ڕەفتار و رەوشتی مەسعود بارزانییە، کە لەگەڵ تورکیاو ئێران و عراق، لە سەنگەری بێگانەوە دژی کورد شەڕی کردوە"
دووەم: لە مەغریب سەربازەکان بە ناوی کار کردنەوە و کۆدەکرانەوە لە ئەوروپا بە کوشتیان دەدان، تەنیا بۆ سوپاسێکی فەڕەنسییەکان، ئەم هەموو سەربازە لەسەر دەستی سوڵتان محەمەددا کرانە قوربانی." ئەمەش هەمان ڕەفتاری مەسعود بارزانی بە وتەی خۆی 3000 پێشمەرگەی بۆ تورکیای داوەتە کوشت دژی پەکەکە و 12500 پێشمەرگەی داوەتە کوشت لە شەڕی براکوژییدا"
سوڵتان محمەد لە کاتی جەنگدا سەربازی مەغریبیشی فرۆشتبوو بە  ئەڵمانیاش  و لە زۆرینەی شەڕەکاندا سەربازی مەغریبی پێش ئەڵمانیەکان دەخران دەڵێن گوایە(700.000) حەوت سەد هەزار مەغریبی لە جەنگی جیهانی دوو کوژراوە، بەڵام کەس باسی لێوە ناکات و مێژوو شەرم دەکات لە گێڕانەوەی بەسەرهاتی مەغریبەیکان، چونکە لە زۆرینەی شەڕەکاندا مەغریبی بۆ ئەڵمانیەکان لە پێشی شەڕەکەوە بوون و لە هەمان کاتیشدا مەغریبی دژی ئەڵمانیەکان لە پێشی شەڕ بوون بۆ فەڕەنسیەکەن، واتە مەغریبی مەغریبی دەکوشت بەمەرجێک شەڕ شەڕی دوو زل هێز بوو." ئەمەش هەمان رەفتاری پارتییە کە پێش سوپای دوژمن دەکەوت بۆ کورد کوشتن"
ئەگەر ئەم کورتە مێژوەی سوڵتان محمەد بەراورد بکەیت بە مێژوی مەسعود بارزانی لە تەواویی بوارەکاندا لە یەکچوونی زۆر هەیە و دەتوانرێت بڵێین مێژوو دووبارە دەبێتەوە. مەسعود هەمیشە دەست لە ناو دەستی دوژمن بووە، مەسعود بە وتەی خۆی بۆ سوپاسێکی تورکیا ٣٠٠٠ پێشمەرگەی داوە بە کوشت دژی پەکەکە.. مەسعود پێشی سوپای دوژمن کەوتوە لە یەک سەنگەردا لەگەڵ دوژمن کوردی کوشتووە.
مێژوو خیانەتکارەکان زوو لە بیر دەکات ئێستاش نەکەس باسی مەغریبی دەکات لەو جەنگەدا نە مەغریبی لە ڕوی دێت باسی سوڵتان محمەدی پێنج بکات.
تۆ بڵێیت رۆژێک بێت کورد شەرم لەوە بکات کە رۆژێک لە رۆژان بنەماڵەی بارزانی لە مەلا مستەفاوە، تا ئەم نەوانەی، ناویان بهێنێت، بەڕاستی من لێرەوە شەرم دەکەم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە