به‌پێی‌ ده‌ستوور، عه‌بادی‌ ده‌توانێت سه‌رۆكێكی‌ كاتی‌ بۆ هه‌رێم دابنێت"

Sunday, 23/08/2015, 13:23

4386 بینراوە


یاساناسێكی ناوداری عیراقی رایگه‌یاند كه‌ به‌گوێری‌ ماده‌ی‌ 78ی‌ ده‌ستوور، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق ده‌توانێت سه‌رۆكێكی‌ كاتی‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان دابنێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ تارق حه‌رب، یاساناسی ناوداری عیراقی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ویلایه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆتاییهاتووه‌.
حه‌رب ده‌ڵێت: "سه‌ره‌ڕای‌ تێپه‌ڕبوونی‌ چه‌ند رۆژێك و به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كوتله‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان و ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ نوێنه‌ری‌ گه‌لن نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ری‌ بۆشایی ده‌ستووری‌ له‌ هه‌رێم به‌هۆی‌ ئه‌و ناكۆكییانه‌ی‌ له‌ ده‌ق و ماده‌ یاساییه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ فیدراڵ‌ ده‌توانێت سه‌رۆكێكی‌ كاتی‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان دابنێت تا ئه‌وكاته‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت ئیتر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت یاخود راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه‌".
تارق حه‌رب ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ ماده‌ی‌ 78ی‌ ده‌ستوور ده‌ڵێت: "سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران به‌رپرسی‌ راسته‌وخۆی‌ سیاسه‌تی‌ گشتی‌ ده‌وڵه‌ته‌" و به‌رپرسیارێتی‌ سه‌رۆك وه‌زیران له‌و ماده‌یه‌دا سیاسه‌تی‌ گشتی‌ ده‌وڵه‌ت ده‌گرێته‌وه‌ نه‌ك ته‌نیا سیاسه‌تی‌ گشتی‌ پارێزگاكان.
وتیشی‌: "ده‌سته‌واژه‌ی‌ ده‌وڵه‌ت له‌ڕووی‌ یاساییه‌وه‌ سێ‌ بنه‌ماكه‌ی‌ ده‌وڵه‌ت ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ گه‌ل و ده‌سه‌ڵات و خاكی‌ ده‌وڵه‌ت به‌ هه‌رێم و پارێزگاكان و ده‌سه‌ڵاته‌كان و ده‌سته‌كانیشه‌وه‌ و ناكرێت هه‌رێمی‌ كوردستان له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵاوێرد بكرێت و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌".
ئه‌و یاساناسه‌ عیراقییه‌ روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ ده‌ستوور داویه‌تی‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیران، دانانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران له‌ ماوه‌یه‌كی‌ دیاریكراودا تا هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت له‌ حوكمه‌كانی‌ ده‌ستووی‌ ئیتیحادیدا هاتووه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كورت و بۆ به‌ڕێكردنی‌ كاره‌كان ده‌بێت و هۆكارێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌كانی‌ هه‌رێم به‌زوویی رێكبكه‌ون له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم.
حه‌رب جه‌ختیشی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ قسه‌كردن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ی‌ ئه‌و حوكمه‌ ده‌ستوورییه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ سیاسه‌تی‌ گشتی‌ ده‌وڵه‌ت، مانای‌ هه‌ڵاوێردكردنی‌ هه‌رێمه‌ له‌و سیاسه‌ته‌ و ئه‌مه‌ش ده‌ستوور ره‌تیده‌كاته‌وه‌.

------------------ سەرچاوەی هەواڵەکە بە عەرەبی-------------------------
{بغداد:الفرات نيوز} اكد الخبير القانوني طارق حرب ، اليوم الاحد، على دستورية رئيس الوزراء حيدر العبادي بتعيين رئيسا مؤقتا لاقليم كردستان طبقا للمادة 78 ، عازيا اسباب ذلك الى" مسؤولية رئيس الوزراء التنفيذية المباشرة الواردة في هذه المادة تشمل السياسة العامة للدولة وليس السياسة العامة للمحافظات". 
وقال حرب في بيان صحفي تلقت وكالة {الفرات نيوز} نسخة منه اليوم ان" ولاية رئيس اقليم كردستان مسعود بارزاني انتهت قبل ايام ، وبما ان الكتل السياسية الكردستانية باعتبارها القوى المؤثرة في الواقع الكردي واعضاء برلمان الاقليم لم يتوصلوا الى حل للفراغ الدستوري الحاصل في الاقليم على الرغم من مرور عدة ايام ، فان لرئيس مجلس الوزراء الاتحادي الاحقية بتعيين شخصية مؤقتة من الاقليم لرئاستها ؛ لحين اجراء الانتخابات سواء حصل الاتفاق على ان يتولى برلمان الاقليم الانتخاب او شعب الاقليم في انتخاب رئيسا لها".
واوضح ان" المادة 78 من الدستور تقول ان رئيس مجلس الوزراء هو المسؤول التنفيذي المباشر عن السياسة العامة للدولة ، ومسؤوليته التنفيذية المباشرة الواردة في تلك المادة تشمل السياسة العامة للدولة وليس السياسة العامة للمحافظات فقط"، مبينا ان" مصطلح الدولة قانونا يعني الاركان الثلاث للدولة اي شعب الدولة ، وسلطة الدولة ، وارض الدولة بما في ذلك اقليم كردستان والمحافظات والسلطات والهيآت دون ان تقتصر هذه السلطة على جزء من الدولة".
وتابع قائلا " اي لا يمكن استثناء اقليم كردستان من سلطة رئيس الوزراء ، وبناء على اناطة الدستور برئيس الوزراء مسؤولية السياسة العامة للدولة فان تعيين رئيس لاقليم كردستان لفترة مؤقتة من حقه ؛ لحين اجراء انتخابات في الاقليم لرئيسا جديدا يجد في احكام الدستور الاتحادي ملتحدا واساسا له ، لا سيما وان ذلك سيكون لفترة قصيرة جدا ، ولتصريف الاعمال فقط "، مبينا ان" هذه الخطوة تعد وسيلة لدفع الاطراف في الاقليم على سرعة الاتفاق لانتخاب رئيسا لها".
وتشير الانباء عن وجود خلافات كبيرة بين الاحزاب الكردية في اقليم كردستان بسبب اعادة انتخاب مسعود بارزاني رئيسا لها، حيث اعلن رئيس كتلة التغيير النيابية هوشيار عبدالله عن رفض كتلته تمديد ولاية رئيس إقليم كردستان معتبرا اياه غير قانونية.
يذكر أن مجلس الشورى القضائي في أربيل قرر في الاسبوع الماضي تمديد ولاية رئيس الإقليم سنتين.
وكان رئيس رئيس اقليم كردستان مسعود برزاني قد كشف في الـ10 من الشهر الجاري عن محاولة لتنفيذ عملية انقلاب على الحكم في الاقليم داعيا الاحزاب الكردية الى العمل للتوصل الى توافق سياسي.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە