تاکە جارەسەر بۆ دۆخی ئێستایی کوردستان

Tuesday, 25/08/2015, 20:07

2206 بینراوە


لە راستیدا دونیا بەو کەسانە خراپ نابێت کە خراپە دەکەن بەلکو بەو کەسانە خراپ دەبێت کە خراپەکاری دەبینن و بێ دەنگ دەبن و هیچ هەلوێستێکیان نابێت.
کۆبوونەوەی 5 قۆلی و 15 قۆلی هیچ سوودێکی نەبووە و  نابێت بۆ جارەسەر هەموو قەیرانەکانی کوردستان لە سەروو هەموویانەوە قەیرانی سەرۆکایەتی هەرێم کە هەموو قەیرانەکانی تری لە بیر هاولاتیان بردوەتەوە، تاکە جارەسەر  جەند خۆپیشاندانێکی دەیان هەزار کەسی خۆرسکی هاولاتیانە  کە هەلقولاوی  هۆشیاری تاکەکانی کۆمەلگا بێت (لە یەک زۆنیش قەتیس نەبێ بۆ ئەوەی کاریگەری زیاتربێ دەبێت لە هەر دوو زۆنی بکرێت بۆ وێنە  لە شارەکانی "هەولێر ، سلێمانی" ئەو خۆپیشاندانانە بکرێت)  و بە هەموو حیزبەکان بڵێن ئیتر بەسە رێگە نادەین لە پێناو بەرژەوەندی تەسکی حیزبی و شەخسی خۆتان ژیانی ئێمەی هاولاتیانی بەش مەینەت لەمەی زیاتر تێک بدەن .
ئایا هاولاتیان هێندە هۆشیارن تا کارێکی وا بکەن؟
بێگومان ولامی ئەم پرسارە زۆر روونە،نەخێر هێندە هۆشیار نین ،ئەگەر هۆشیار بووینایە رۆژمان نەدەگەیشت بەمرۆ.
هەر بۆیە دووبارەی دەکەمەوە کە دونیا بەو کەسانە خراپ نابێت کە خراپە دەکەن بەلکو بەو کەسانە خراپ دەبێت کە خراپەکاری دەبینن و بێ دەنگ دەبن و هیچ هەلوێستێکیان نابێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە