کێن ئەوانەی نامرن؟

Tuesday, 25/08/2015, 20:16

4002 بینراوە


پێش ناسینی (پاریا) ئەوەی حەزم ده کرد بڕوات کات بوو، ئەوەی لە مندا حەزم دهکرد دەربچێت رووح بوو، هەر کات باسی دونیا و ژیان بکرایە بە هاورێ کانم دهوت  ئەوەی  نایەڵێ ئە م دونیا سۆزانیە بە جێ بێڵم ( خوداو دایکم )ە  بە هۆی ئەوەی کەمێک ڕوو لە کتێب و پشت لە ژیانیش بووم ، نوسینەکانی   (دۆستۆیفسکی ) ئەوەندە کاری لێکردبووم لە ژوورەکەم دا وێنەیەکیم هە ڵواسی بوو ، دایکم دهی ووت هەموو خەتای ئە م سەگبابە یە تۆ تێکچوو ی، ئاخر ئەم لە بەشەر نەچوە چیە؟ ژیانی تێکداوی بە خوا ڕۆژێک هەموو کتێبەکانت دهسوتێنم ، بڕوای وابوو رەشبینیم پهیوهندی بهکتێبەکانەوه ههیه، بەڵام ناسینی (پاریا) کەمێک ئەو نائومێدیەی ڕەواندمەوە وا بڕیارمان بوو، بە یانی ڕۆژی پێنج شەمە بەرٍێکەوتین بە رەو گوندەکەیان ،نم نم بارانیش دهباری و ئاسمان لە تاعزێ بارێک ئەچوو!!، یهك پارچه رەشی پۆشی بوو، بە رێکەوتین شۆفێرەکەلە ڕێگا  رادیۆکەی کردوە (مەزهری خالقی) ئە و جەلادی رووحە بە و دەنگە موسیقیە ی چریکانی "چاوم چاوەڕێ ی ڕێگای بەرماڵت"  ووتم "پاریا " ئە م دەنگە و بە لاوە چۆنە،هە قە ببرێتە زیندانەکانەوە  تا جەلادەکانی جوانی  لە هەڵە و تاوانەکانیان پە شیمان کاتەوە ، ووتی "زاریا " ئە و باسە بگۆڕە گریانێک گەرووی گرتووم، زۆرباشە دهتوانی پێم بڵێی بۆ نوسیوتە (بابمێنێ بۆ دوای خۆم) پێت دهڵێم بە س تۆش پێم بڵێ کێن ئەوانەی ئه مرن ؟ووتم هەموو بونەوەرێک ئە مرێ "پاریا"؟  نەمر تەنها خودایە ،" زاریا" خودا مە هەێنە مەسە لە کەوە ، کێن ئە وانەی ئه مرن؟ زۆرباشە رووح لە بەرهکانن وەک مرۆڤ چەندین شتی تر ؟ یانی بڕوات وایەئەم دەنگەی  مەزههریش ئە مرێ؟ یانی مەحوی ، سالم ، نالی و چەندین شاعیری کە مردون؟ حسن زیرە ک مردوە؟ پێغەمبەران فە یلەسوفەکان وە چەندەها بیرمەندو کە سانی دیکە ئەوانە مردون؟   نا " پاریا " پەیامبەرو فە یلە سوف و شاعیر و هونەرەندەکان سەرمایەیەکی گەورەن، دەی ئەوانەی باسیان ئەکەم هیچی ژن بوون؟ نازانم "پاریا" بیگومان هەبوە  بیرمەندو شاعیرو کەسی مەزنی ژنیش هەبوە ڕەنگە من نەم ناسیبێتن تا ئێستا ، بەڵام خۆ ئە گەر هەش بوبێتن کورد نەبوون ؟ڕاستە "پاریا" دەی ئە مەوێ ئە و بۆشایە ی ژن پڕبکەمەوە  هەر ئە بێت پڕی بکەمەوە لە گوندەکە نزیک  یان بوینەوە لە و شوێنەی نوسرابوو (کەس ئازاد ناکەین و ئازادمان مەکەن).
 ڕەسمی دەستێک دروست کرابوو لە ناو دەستەکەدا نوسرا بوو (دوورە) تێگەشتم واتا (دوورە دەست) لە وێوە دە بوو بە پێبڕۆین ، ووتم "پاریا " تێم گەینە بە کورتی مە بەستت چی یە (بابمێنی بۆ بۆ دوای خۆم)  " زاریا" مە بە ستم ئەوەیە مرۆڤ دە بێت بە شێک لە نهێنی ژیان و نوسین و کارەکانی لە دوای مردنی خۆی بگاتە دەست خوێنەر نابێت هە موو شتەکانمان بخوێنریتەوە ،خۆ مرۆڤیش کتێب نیە دوای خوێندنەوەی بکرێتە رەفەوە، پاشان مرۆڤ دهبێت بە رهەمێکی دەست یان بیر لە دوای خۆی جێ بهێلێت ، چەند ناشرین و قێزەونە مرۆڤ بە س بۆ خۆی بژی ، من ئە و سێ دێرەم نیشانی تۆ داوا تەواوی دەست نوسەکانم بۆ دوای خۆم جێ دێڵم دهبێت کارێک بکەم تۆ ڵەی هەموو ئە و ناهەقی و زووڵمەی لە ژنی کورد دهکرێت بکەمهوە، بۆیه تهنها ژنی کورد "پاریا" چونکە ئافرەتی  کورد هە موو شتێکی تاقی کردۆتەوە ژیان نە بێت "زاریا" بە س بۆ ئێستا نابێت دهزانم جەلادەکانی جوانی بیخوێنەوە بیمارم ئە کەن بە ووشە ، باوکم تا ئێستا بە دەست ئازاری ووشەوە ئە تلێتەوە ، نزیکی گوندەکەیان بوینەوە ئە و گوندە سێ ماڵ بوو ، سەوزاوی تەوا و گوندەکەی دا پۆشی بوو زۆر بەی دارەکانی( سێو) بوو!!، لە وکاتەدا( مار) ێک هاتەسەر ڕێگاکەمان وەکو بکوژی ژیانم بینیبێت بەبەردێکەوە ڕام کرد بۆی "پاریا " هاواری کرد نەی کوژی "زاریا" گیان   ئەوەی ئە بێت بکوژرێ تۆی!!، مچورکەیەک بە گیانم دا هات و چوو  ڕاوەستام تا نزیک بۆوە لێم وتم بۆ ئەوەی ئە بێت بکوژرێ منم ؟، چونکە لانکەی مار و مێروەکان شاخە و کێوەکانە ئێمە هاتونەتە سنوری ئەوانەوە و بشیان کوژین ، ئەرێ مرۆڤ بوا دهکات خوا هاوار ، بیرو خە یاڵم چوو بۆ لای منداڵیم ، ئە و هەموو چۆلەکەیەم کوشت و لە هێلانەکەیان دەرم کردن دایک و باوکیان چەندە هاواریان ئەکرد نەم ئەدانەوە ، یان ئە و پشیلە یەی کۆترەکەی خواردم تا رووحی دەرچوو بە ردم ئەدا بە سەریا ، گریام و ووتم نەفرەت لە منداڵیم ، نەفەرت لە وانەی دەستیان نەگرتموو بڵێن وامەکە، منداڵی ئێمە هەمیشە قۆناغێک بوو بۆ کوشتنی چۆلەکەو پشیلە، ئاخ رابردوو ،ئاخ یادەوری، بکوژە نادیارەکەی مرۆڤ ، خۆزگە هەموو شتێک لە مرۆڤ دا بمایەتەوە یادەوەری نە بێت، کلینسێکی لە جانتاکەی دەرکردوو ووتی ها بیگرە چاوت بسرە ،هەر ئازارێ گریانتی پاکت ئەکاتەوە بە ومەرجەی نەچیتەوە سەری.

(زاریا) تەنها بەگریان قە رەبووی هەڵەکانمان ئەتوانین بکەینەوە ، وا گەشتین چاوت بسرە  (پاریا) دایک و باوک و نەنکێکی پیری هە بوو ،تیا ئەژیا " بە یەکتری ناساندین باوکی: پاریا" ناوی ( علی ) بوو بانگی ئە کرد بە باوە عە لی  ووتی باوە عە لی،  زاریا هاتوە بۆلای تۆ تا لێت بپرسێ بۆ نوسیوتە (نەکەس ئازاد ئە کەین و نەئازادمان کەن، نەخزمەت گووزاری مان ئەوێ و نە دەچینە خزمەتانەوە، نەگەورەی کەسین و نە کەس ئە کەینە گەورە مان )، بۆ چیتە وەڵامی ئەم پرسیارانەکوڕی خۆم؟ مامەگیان نەگبەتی  زیاتر هیچیترنیە هەمیشەحەز دهکەم بپرسم تەنها شتە لی بێزار نابم پرسینە، زۆرباشە ، من ئەو کاتەی ماڵمان لە شار بوو بەهرەیەکم هەبوو دهمتوانی ڕۆڵی کەڕو ڵاڵ وەک خۆی بگێڕم ، دوای ئەوەی تەنزیمی ناو شار و شاخ ئەوایان زانی هاتن بە ووتارو ئەرکی نەتەوەی و بە رپرسیاری ئە خلاقی منیان رازی کرد  پردی پەیوەندی نێوان شاخ و شارەکان بم ، ماوەیەکی زۆر ئە و ئەرکەم جێ بە جێ ئەکرد تا ڕاپەرین بە م شێوەیە بەردەوام بوو،چەندین جار نەیان دەزانی گوێم لە قسە کانیانە بە عسیەکان ئەیان ووت بابڕوا کوری کەرە کوردە کەڕو ڵاڵە ، هەرچی  ووشەی ناشرینە پێیان ئەوتم ئەمەش لە پێناوی کوردایەتی تا ڕاپەرینی کورد ئائا راپەرین بۆ گۆڕینی دەم و چاو و زمان، بۆ بەس دەم و چاو زمان؟، کوڕی خۆم بڕوابکە ئەوەی بە عسی نەی توانی تهواوی بکات زۆرێک لەمانەی ئەمڕۆ وا تهواوی دهکەن، ئەو هەموو ماندوو بوونە ،داوام کرد لە شوێنێک دا کارێکم پێبدەن بانگیان دهکردم (علە کەڕ)  چای چێتی ئەکەی؟ چایچیمان پێویستە، پاسەوانمان پێویستە ، چەندین شتی تر ، ئەی ووت بڕوا بکە ئەوەی تەنزیمی ناو شار دهیکرد شاخ نەی دهکرد فەرموو، شاخاویەکان شار دهبەن بە ڕێوە، مە بەستی بیری شاخاوی بوو کەناوگۆڕێ، مەزرای ئاژاڵانم بیرکەوتەوە  هەموو ڕاپەرینیان کردوو  لە کۆتای دا تەنها بە ڕازەکان خواردیان بە رهەمەکەی ، بۆیە بڕیارم دا بێمە ئە م گوندە و چیتر نە چمە خزمەتی کەس و کەسیش نەخەمە خزمەتمەوە تەواوی دروشمەکانیان درۆ بوو ، مرۆڤ دهتوانێ سیاسیش نە بێت و نەتەوەی بێت  بێت، من کورد بوونم ئەوەندە تۆخە دهڵێی یەکەم مرۆڤی کورد کە دروست بوو من بوو؟ ئە رێ تۆ نازانی یە کەم کورد کێ بوو دروست بوو؟  پاشان هاتەوە سەر باسەکەو ووتی بڕواکە  لەوەتەی ئەو دروشمانەم هەڵواسیوە ژیانێکی زۆرباش و سادەتر لە ناو شار و ئەو گوندەنە ئە ژین سیاسیەکان دەستیان پێی گەشتوە ، بۆیە ئە سپ و گوێدرێژەکەم لە تەواوی سیاسی و شۆڕشی کورد خۆشتر ئەوێ جا بامن هەر لەوەدا هەڵە بم ، کات درەنگ بوو  ووتی  بابنوین  زۆرباشە مامە علی شەوشاد  ، بەخۆم ووت بە یانی هەر لێرەش لە ناو باخەکەیان دا  لە "پاریا" ئە پرسم بۆ دونیا ( سێوە )؟!.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە