ئیخوانیزم، ئایدۆڵۆژیای دۆڕاوان و دەستەپاچەکانە

Wednesday, 26/08/2015, 15:52

2601 بینراوە


‌ئیخوان،  کە بەکوردی واتای برایەتی دەگەیەنێت ناوی ڕێکخراوێکی سیاسی موتوربە کراو بە چەمکەکانی ئیسلامە کە لە وڵاتی میسری قیبتییەکانەوە  دەستیکرد بە بڵاو بونەوە بە ناو جیهانی ئیسلامیدا، ئەم ڕێکخراوە سیاسییە ، هەر لە سەرەتای دروست بونییەوە بە پێچەوانەی ناوەکەیەوە کە برایەتییە هەستا بە کاڵکردنەوەی چەمکی برایەتی و بچوککردنەوەی ڕوبەری بازنەی برایەتی ئیسلامی و دروستکردنی درزو کەلێن لە نێوان کۆمەڵگە ئیسلامییەکانداو دابەشکردنیان بە سەر کوفرو ئیسلام و ئیسلامی و عەلمانیدا،دواجار هەوڵدان بۆ هاو واتا کردنی کوفر و عەلمانییەتیش بو بە ستراتیژیەتی ئیخوانیستەکان لە تەواوی ئەو ناوچانەی ئەوان توانییان خۆیانیان تێدا فۆڕمەلە بکەن.
‌ئیخوانیزم لە کۆمەڵگە ئیسلامییەکاندا  کە خۆیان  ئۆراگانیزە  کرد  پەنائان بردە بەر  کۆکردنەوەی مێرد مناڵان و پەروەردە کردنیان بە ئایدۆلۆژییە خشۆکە تەکفیرییە نهێنییەکەیان، کە لەم ڕێگایەوە  بە سودبینین لە بەرهەمەکانی مۆدێرنێتەی ڕۆژئاوا توانییان  کۆڕو بارەگاو مزگەوتە بە سیاسیکراوەکانیان تەژی بکەن بە خوێندکار و لاوی  سادەو دەرون پاک و زیهنیەتیان سیخناخ بکەن بە گیانی تەکفیر کردن و گومانی باوەڕ بەرامبەر سەراپای توێژەکانی دیکە لە دڵ و دەرونی ئەو لاوانەدا بڕوێنن.
‌وردە وردە ئەم لاوانە گەورە بون و خوێندنگەو زانکۆیان تەواو کردو لە ناوەندی کارو فەرمانگەو مزگەوت و زانکۆو پەیمانگاکاندا بە پێی توانست و بڕوانامەکانیان جێگەی خۆیان گرت و بە شێکیشیان دیسان وەک وەچەی پێش خۆیان دەستیان دایە کۆکردنەوەی مێرد منداڵان لە ڕێگەی مزگەوت و سپۆرت و کۆڕو تا دوایی،بەڵام بەشێکیشیان   کاتێک گەشتنە ئاستێکی بەرزی مەعریفەو حەقیقەت و ڕاستییەکانیان بۆ دەرکەوت و زانییان ناکرێ و ناشێت گۆڕان و وەرچەرخان لە کۆمەڵگەدا  لە ڕێگەی ڕێکخراوێکی شەرمنی ترسنۆکی بێ هەڵوێستی ترسێنراوی  مونەرمی   تیۆرسالارەوە بێتە دی کە ناتوانێت و بوێری ئەوەی تێدا نییە یەک لەسەر ملیۆنی دادگەری ئیسلام و عیزەتی ئیسلام پراکتیزە بکات و وەک  حەربا هەردەم شێوەو فۆڕمی خۆی دەگۆڕێ لە پێناوی مانەوەیدا، بۆیە لێی جیا بونەوەو ئەو ڕێگەیان هەڵبژارد کە ئیسلام و مرۆڤایەتی پێویستی پێیەتی ،کە ئەویش ڕێگەی بوێران و جوامێران و بە هەڵوێستان و ڕاستگۆیانە کە دڵخوازی ئیسلام و گەوهەری بونیەتی، هەر بۆیە ڕۆژ بە ڕۆژ قوتابخانەکەی ئیخوان چۆڵتر دەبێت و فێرخوازو مامۆستاکانی لێی دەترازێن و دەنگی ئەم ئیقاعە نامۆیەش ڕۆژ بەڕۆژ نزمتر و خامۆشتر دەبێ، ئایدۆلۆژیای ئیخوان و قوتابخانە کۆنینەخوازەکانیان چونکە توانای کردنەوەی گرێکوێرەکانی ژیانیان نییەو پۆڵک و پۆچ و  بێ توانان ، وێڕای گونجانی بارودۆخ و هاتنە پێشی چانسی سەرکەوتن ،به لام چونكه نەتوانا بون لە پێشکەشکردنی وێنەیەکی جوانی دەوڵەتداری و ڕێبەرایەتی کردندا لە ڕوی ئابوری و سیاسی و دیپلۆماسییەوە بۆ یە بینیمان لە میسرو سوریاو کوردستان و کۆماری تورکیاش ئەم قوتابخانە کۆنینە خوازە  ڕۆژ بەڕۆژ ئایدۆلۆژیاکەی و ستراتیژە موتوربەکراوەکەی و تەکتیکە لاوازەکانی لە کورتی دەدات و ڕاستەقینەکانیان بۆ خەڵک دەردەکەوێت و پۆڵکی سیاسەت و ئامانج و نییەتیان خۆی ئاشکرا دەکات، بۆیە دەبینین ڕۆژ بە ڕۆژ هەوادارو کادرو پاڵپشتیان لە کەمبونەوەدایەو  ڕیزەکانیان چۆڵتر دەبێ،هەر ئەمەش وای لێکردون  پەلەقاژەی مەرگ بکەن و بکەونە پەلاماردان و پەنا بردنە بەر توندو تیژی گوتارو کردار، لە سیناو شام و ئەنادۆڵ .وە لە کوردستانەکەی لای خۆشمان چونکە دەستیان لە بنی هەمانەکەوە دەرچووەو حەقیقەتیان بۆ خەڵک دەرکەوت ، بە تایبەتی لە دوای خۆفرۆشتنەکەی ١٩ ئابەوە دەستیان داوەتە جنێو فرۆشی و  درۆو دەلەسەو هێرشکردنی ناڕەوا بۆ سەر هێزە بوێرو ڕەسەنەکان و دەیانەوێ و وا دەزانن بەم شێوەیە ئابڕوی نەماویان دەستدەکەوێتەوە ، بەڵام شکور ئەمڕۆ گەل وشیارەو تۆڵەی ئەم دەستکەلا بونەیان و ئەم دەم پیسیەیان و ئەم  خۆ فرۆشتنەیان لێدەکرێتەوە لە هەڵبژاردنی داهاتودا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە