پیاوە سیخوڕەکانی پاراستن پەتانە و پیاز دەفرۆشن

Thursday, 27/08/2015, 16:40

8613 بینراوە


ماوەی مانگێکە دەزگای پاراستن  لە ترسی ئەگەریی روودانی هەر رووداوێک لە ناو شاری هەولێر کەوتۆتە خۆی، رێگایەکی سەیر و کۆمیدیای دۆزیوەتەوە، تا بەردەوام ئاگاداری چالاکییەکانی شەقام بێت بۆ ئەوەی هەر مەترسییەکی چاوەڕواننەکراو رووی تێکردن ئەمان بکەونە خۆیان، ئەویش بەوەی ژمارەیەکی زۆر لە پیاوانی خۆی وەک سەوزە و میوەفرۆش لە هەولێر داناوە، بەتایبەت لە بەردەم شەقامی شێخ ئەوڵا. ئەوان عەرەبانەی دەستییان پێیە، تەنیا پەتاتە و پیاز دەفرۆشن (پەتانە و پیاز چەند رۆژێک دەمێنێتەوە و درەنگتر لە چاو میوە و سەوزەکانی دیکەدا خراپ دەبێت)، بۆ نمونە لە نێوان چەند عەرەبانەیەکی دەستییدا یەکێک لە پیاوەکانی پاراستن وەک سەوزەفرۆش خۆی نمایش دەکات، عرەبانەیەکی دەستی پێیە پیاز و پەتاتە دەفرۆشن. ئەمانە کاریان تەنیا ئەوەیە چاودێری بکەن و بزانن جموجۆڵی ناو خەڵکی چییە!؟ چی دەڵێن و دەنگوباس چییە؟ هەندێک جار خەڵکی کڕیار دەجوڵێنن بۆ ئەوەی قسە بکات بزانن رای بەرامبەر بە رووداوەەکانی ئەمڕۆ کوردستان چییە؟ چی بە بنەماڵەی بارزانی دەڵین؟  یان چ هەوڵوێستێکی هەیە بەرامبەر بە دانانەوەی بارزانی؟!
سەرچاوەی ئەم هەواڵە لە نێو دەزگای پاراستنە، کە ئەم زانیرییەی بە کوردستانپۆست راگەیاند، سوپاسی ئەو بەڕێزە دەکەین کە دڵسۆزانە  ئەم نهێنییەی بۆ ئاشکراکردین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە