هەلبژاردنی سەرۆکی هەرێم یان دەستیشانکردنی سولتانی رۆم ؟

Friday, 28/08/2015, 15:15

5930 بینراوە


ماوەیەکی دوورودرێژە هیزبەکانی باشوور خەلکیان گیرۆدە و بێزار کردووە بە کێشەی نێونانی سەرۆکی هەرێمەوە . ئەمەش وەک ئەوەی خەریکی دەستنیشانکردنی سولتانی رۆمی جاران بن نەک سەرۆکی هەرێمێکی سێستان کە نە ئیمپراتۆێتییە و نە دەولەتێکی سەربەخۆیە و نە کۆنفێدەراسیۆنەکە . ئەز تا ئێستە لەم بارەیەوە هیچ قسەیەکم نەکردووە ، چۆنکە ئەز لە بنەڕەتەوە باوەڕم نە بە سەرۆکیی هەیە و نە بە بنۆکیی ، بەلکو باوەڕم بە ئازادیی مرۆڤ هەیە کە ئەوەش لە یەکسانیی دەسەلات دا خۆی دەنوێنێ . جا بۆ ئەوەی خەلکە بێکارڤا و بێ ئاو و بێکار و لە ژیان ناهومێدەکە بێزارتر نەبێ ، لێرەدا پێشنیاز دەکەم کە ئەم پێنج هیزبە و هەموو هیزبە بە ژمارە کەمەکانی کوردستان و خەلکی ناهیزبییش هەر یەکەیان ژنێک بە دلی خۆیان دەستنیشان بکەن و ماوەی سێ مانگ بدرێ پێیان کە لەڕێی تالەڤیزیۆن و کۆبوونەوەی جەماوەرییەوە خۆیان و بەرنامەیان پێشکێش بکەن ، پاش سێ مانگەکە هەلبژردنێکی ئازاد بکرێ کە خەلکی باشوور و کوردی هەموو ئێراق دەنگ بدەن و ئەنجامەکەی هەرچییەک دەبێ رازیی بن. ئە و دەمە خەلکی کوردستان لە نێر فەرمانیی هەنگاوێک دووردەکەونەوە و ئازادیخوازانیی جیهان بە ڕێزێکی زۆرەوە سەیری نەتەوەی کورد و خەلکی کوردستان دەکەن . هیوام وایە هاوبییرو هاوڕێ خۆشەویستەکانم بییروڕای خۆیان دەرببڕن. سوپاس بۆ هەموو لایەک.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە