ڕەخنەیەکی بێ شەرمانە لە، پیرەمێردی شاعیر

Friday, 28/08/2015, 19:08

7676 بینراوە


ئایین وخۆشەویستی لە حاند ئاییندا پرسێکی تاکەکەسی وشەخسییە بۆ هەموومرۆوێک. بەوواتایە هەر تاکێک لەهەرکوێی ئەودونیا پانوبەرینەدا دەژی مافی خۆیەتی چۆن بیربکاتەوە. ئەوکەسە خاوەنی کام ڕەگەز،ئایین،زمان،رەنگی پێست،ناسنامە، کولتور،وڵات، دەبێ با ببێ ئازادە لە هەڵبژاردنی بیروڕای ئاییینی خۆی. هەرکەسێک مافی ئەوەی هەیە بەزمانی دایکی خۆی لەگەڵ خودای خۆی رەمزوڕازی ئایینی خۆی بدرکێنێ.
دین وهەڵبژاردنی باوەڕی دینی رێگوزەرێکی دوورودرێژە ولەتوانای مەبەستی ئەو وتارەی مندا نییە. لەدونیای پێشکەوتووی سەردەمدا بەکام شێوە ئایین وباوەڕەکانی ئایینی وەک ئامرازێکی سیاسی یان کۆمەڵایەتی یان ئابوری بەکار دەهێنرێ بابەتیکی زانستیە وناتوانم شی کەمەوە. بەڵام هەتاڕادەیەکی باش بۆم دەرکەوتووە کە ئایین بەتایبەت ئایینی ئیسلام چەندە کاریگەری خۆی خستۆتە سەر باوەڕومێشکی چین وتوێژەکانی ناو کۆمەڵگای کوردستان لە هەمووبەشەکانی وڵات.تەنانەت لەسەر توێژی شاعیرونووسەروزانکۆوپڕۆفسۆڕوسەرکردەی سیاسی وچینی خوارووی ناو کۆمەڵگا. ئەوەش وەکی ئیراد لەبەرچاو ناگیرێ وخاوەنی هۆگەلی جۆراوجۆری سیاسی وجیۆپۆلیتیکی و مێژوویی خاکی پیرۆزی کوردستانە.
نەبوونی دەسەڵاتێکی سەردەمیانە لە٢٤ساڵ تەمەنی دەسەڵاتی عەشیرەگەری بارودۆخێکی وای خوڵقاندووە کە خێرنەخوازی کورد بە باشی کەڵک لە بۆشایی زانستی حوکمڕانی کورد وەربگرێ ولەژێر پەردەی ئایینی ئیسلامدا مرۆڤی کورد خۆ بخزێنێتە ناوگرووپ گەلێکی بەڕوالەت ئایینی کە فڕیان بەسەر دینداریەوە نییە. بێبەختی بۆ کورد ئەوشێوە دەسەڵاتدارییە کە کاریگەری دەبێ لەسەر نەوەکانی داهاتوودا. دەگەڕێمەوە بۆ سەر جەوهەری بابەتەکەم
لەچەند رۆژی هەییدا خەریکی متاڵاو هەڵسەنگاندنی / دیوانی شێعری نەمرپیرەمێرد بووم /. بەچاوی دڵ هۆنراوەکانیم دەچێشت. وەکوهەرمرۆوک هەم بەدڵم بون وهەمیش لەلام نابەدڵ بون. من پێم وایە مەرج نییە بۆکەسێک حوکمە دەبێ شاعیریان نووسەربێ تا بتوانێ رەخنەی ئەدەبی لە زانایەکی وەک پیرەمێرد بگرێ. دەشبێ مرۆڤ هەردووکیان بێ پاشآن بیروڕای خۆی دەرببڕێ.تەنانەت دەکرێ کەسایەتی وبەرهەمەکانی ئەو مەزنەش برێتە ژێرپرسیار.؟ ئەوکارە هیچ گوناح نییەومافی هەرکەسێکە. رەخنە گرتنی بێسەوادێکی وەک من لە مەزنێکی وەک نەمر پیرەمێرد گەلێک دژواروسەختە. چون ئەوەی ئەورێزدارە کردوویە من پێم نەکراوە.
خزمەتی پێرەمێرد بە شێعروئەدەبیاتی هەنگوین زمانی کوردیمان لەبەرچاوانە.حەوجێی بەدەربڕینی من نییە. بەڵام منیش وەک ئەندامێکی کۆمەڵگای کوردەواری ئەو مافەم پێدراوە کە خۆ لە قەرەی مەزن پێاوێکی وابدەم وبێشەرمانە رەخنەی لێ بگرم. لەکۆی ٧میلیارد دانیشتووانی گۆی زەوی نزیکەی میلیاردێک باوەڕمەندی موسڵمان بە گشت دینەکانیەوە بوونیان هەیە. ئەوڕێژەیەش بێ گومان نەتەوەی کوردیشی لە خۆی گرتووە.
بەباوەڕی خۆم لەناو گشت ئەو نەتەوانەی کە باوەڕیان بە ئیسلام هەیە، زۆرترین کاریگەری ئەو دینە وەبەرکورد کەوتوە بەرآدەیەک نوسەروپڕۆفسۆڕو ئەدیب وشاعیروسەرکردەی کوردیش لەو ڕامانە بێ بەری نەبوون. بۆچی وایە؟ لەبەرئەوەی لە هیچ وڵاتێکی ئیسلامیدا بەدەی ناکەی بەشێوەی نەتەوەی کورد ئاوالەسەرزێدوو خاکی خۆی، بەزمانی برینداری خۆی تووشی نەهامەتی وماڵوێرانی بووبێتەوە. تەنانەت کار گەیشتۆتە ئاستێکی بەرزی سیاسیش کە وڵاتانی زلهێزی خاوەن  دەسەڵاتیش باوەڕیان کردووە کە کێشەی کورد کێشەیەکی ئایینی نییەو کێشەیەکی نەتەوەیی وسیاسییە. ڕاستە بەگشتی زۆرینەی تاکی نەتەوەکەمان سەربەئایینی ئیسلامن. بەڵام ئەوکاریگەرییە جارجارکەسایەتی زاناکانمان دەخاتە ژێر پرسیار لەئاست پرسی نەتەوەەیی ومێژوویی وکولتوری گەلەکەمان کە دەبنە هۆی مخابن بۆ کۆمەڵگاکەمان.
دیوانی شێعری پیرەمێردم تەواکرد.ڕوانیمە ژیانی پێرەمێرد. بۆ هەمووشاعیرێک ناوەرۆک وهەڵویستی هۆنراوەکانی دەبنە ناسنامەی هونەری ئەدەبی وشێعری ئەو شاعیرە.جاری وایە بەساڵ هۆنراوەت لێ میوان نابێ. جاری واشە بەرۆژ لە دەرگات دەداوشەویش دەبێتە هەواڵت. شاعیرهەیەعاشقە،هەیە دینداروعاشقە، شاعیرهەیە بۆ نیشتمان ونەتەوەکەی دەنووسێ، شاعیریش هەیە مرۆڤێکی بێ لایەنەو بۆ دڵی خۆی وشەکان ریزدەکاو دەیانووسێتەوە. مرۆڤی هەست ناسکو ئاشق ئەگەرخاوەنی هیچ بڕوایەکی ئایینیش نەبێ پێویستە رێزلەکەسانێک بگرێ کە لە کۆمەڵگاداتەمەنێکیان تێپەڕاندوە.شاعیرێک کە خاوەنی هەنراوەی/ نەورۆزبێ / ورۆژگارێکی پڕ لە چەرمەسەری تێپەڕآندبێ دەبێ زۆر هوشیارانە چاوی لە تەواوی چین وتوێژی ناو کەمەڵگابێ.
من پیرەمێردم بە کەسێکی باوەرمەند وئایینی هاتە بەرچاو.بەتایبەت لەئاست خودای خۆی وپێغەمبەری خۆیداخالیسانە دەدوێ بە بێ گومان مافی خۆی دەزانم.ئەوەی کە بۆمن جێگای رەخنەو پرسیارە لە( دیوانی پیرەمێرددا) چاوم بە هۆنراوەیەک کەوت بەناوی: دیسان ناڵەی پیرەمێرد، لاپەڕی ٣٨١ بەشی خواروو،کە چۆن لەبەر کەمتەرخەمی خۆی باس لە ئەقڵێکی/ پیرێژنانە!/ دەکا.چۆن رازونیازی خۆی / بە باوەڕی من ناوەستایانە/ لەگەڵ خودای خۆی دەردەبڕێ! ڕاستە بارودۆخی کۆمەڵایەتی سیاسی ئەوسەردەم جودا بووە لەگەڵ سەردەمی ئەوڕۆکەماندا، بەڵام کەسایەتیەکی وەک پێرەمێرد نەدبوایە لەئاست چین وتوێژێکی گرینگی کۆمەڵگادا ئاوا بیر بکاتەوە. لەلای ئێمە ژن یان پیاو کاتێک کە پیر دەبن ئەرکی زاناو شاعیرونوسەرە کە کۆمەڵگا هان بدا رێزلەوانە بگرێ.لەهەموو جیهانی مرۆڤایەتیدا کاتێک ژن یانژی پیاوپیردەبن دەبێ رێزیان لێبگیرێ.جائەوکەسە خوێندەواربێ یان نەخوێندەوار. بەتایبەت بۆ کەسێکی وەک پیرەمێرد ئەو هەستەی دەبوایە بەرزترنیشآن دابا، لەگەڵ کەسێکی ئاسایی.پیرەمێرد لەو هۆنراوەی خۆیداژنی پیر یان پێرێژن بەکەسێکی کەم ئەقڵ نائاگا دەشوپهێنێ.!
پیرەمێرد بەئەقڵ رێی لەخودانکروە، پیرێژنانە بڕوای بە خودای خۆی کردوە! گەرچی پێرەمێردیش بۆخۆی پیر بووە بەڵام لەروانگەیەکی پیاوسالارانە چاوی لە خاتوونێکی پیر کردووە!یانی هەرچی پیرێژنن نەئاقڵن ونە دیندارنە خوداناس!لەنیودێڕی سێهەمی ئەو قسانەدا( من پێم شێعر نین)دەڵی: پاشآن زانیم کە تۆخودای! یانی پیرێژنەکان ئەوەندە نەفامن نازانن خوداهەیە یان نییە. لەوەش سەیرترنازناوی پیری پیرانی بۆ خۆی هەڵبژاردوە!بەوواتایە وەک پیاوێکی زانای پیرەکان خۆی لە خاتوونێکی پیر پێ زیاترە!من مەبەستم بێ ریزی بەوکەسانە نییە کە باوەڕمەندن بە ئایینی ئیسلام. بەڵام لەسەرئەو باوەڕە هەم کە ئەو ئایینە لەناو هەموو نەتەوەکانی دیکەدا زۆرترین کاریگەری خۆی کردۆتە سەرهەمووچین وتوێژەکانی نەتەوەی کورد.تەنانەت کۆنە کومونیستێکی وەک جەلال تاڵەبانی پێش ئەوەی زمانی لە گۆ بکەوێ، لەسەرەتای قسەکانیدا ڕستەی: بیسمیللاوڕەحمان وڕەحیمی بەکار دێنا.!
ددیسان ناڵەی پیری پیران
خوایە بەئەقڵ رێم پێ نەبڕی
پیرێژنانە بڕوام پێ کردی!؟
دوای ئەوەی زانیم کەواتۆ خوای و.........؟!
خوێنەری دوورناس سرنج بدەدیوانی پێرەمێردکە لاپەڕەی٣٩٣ لە هۆنراوەیەکداکە بۆ رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر گووتوویە یەتی دەڵێ:
مانگ بە پەنجەی تۆدووکەرت وشەق بوو!
پەرویزبە نامەی تۆ جێی پێ لەق بوو...............! گەڕانی خولگەی زەوی بە دەوری خۆرداهیچ پەیوەندیەکی بە دووکەرت بونی مانگە نییە کە بە ئەنگوست و ئیشارەی پێغەمبەر ئەوکارە کرابێ!ئەوە کاری سرووشت ناس و لێکۆلەروئەستێرەناسەکانە کە ساڵەهایە شەونخونی لەسەر دەکێشن. نەدەبوایە شاعیر خۆی لەقەرەی ئەو جۆرە شێعرانەدابایە.چون لەگەڵ ئەقڵ وزانستی سەردەم یەک ناگرنەوە ولەگەڵ کەسایەتی نەتەوەیی پیرەمێردیش زۆر لێک جیاوازن.!
ئەووشانە لەهەڵویستی دەروونی کەسێک هاتۆتەدەرێ کە هەر نەبێ لە کۆمەڵگای خۆماندا کەسێکی ناسراوە. من وەک تاکێکی کورد هەر ئەوەندە ئەقڵم بەسەر کەسایەتی پیرەمێرددا بڕی داوە.لەوانەش لێکدانەوەکەشم وانەبێ کەمن تێیگەیشتووم. بەڵام زۆرم هەڵسەنگاند، زۆرم شی کردەوە، لەوەش زیاتروەچەنگم نەکەوت. هەرچۆنێک بێ ئەگەر لۆمەم نەکەن کەسایەتی پیرەمێرد بۆ من بەخاتری ناوەرۆک وشێوەی دەربڕینی ئەو هۆنراوەیەو هۆنراوەکانی دیکەشی جێگای گومان وپرسیارە؟ بەداخەوە ئەو ئەقڵیەتەش لە ناو دەسەڵاتی هەیی لەباشووری وڵاتدا سەردەستە.تەنانەت داوێنی زۆربەی خوێندەوارومامۆستاکانی زانکۆکانیشی لە خۆ گرتووە!
وەسسەلام، سندوقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە