شەش جۆر بونەوەری هەسارەکانی تر شەڕیانە لەسەر کۆنترۆڵکردنی زەوی (بەشی چوارەم)

Sunday, 30/08/2015, 21:01

8589 بینراوە


جۆری چوارەم  بە ئەڵفا دراکۆنیانسە (The Alpha-Draconiansa )ناودەبرێت، زۆر گەورەن و درێژیەکەیان دەگاتە ١٤ - ٢٢ پێ، کێشیان نزیکەی ٩٠٠ کیلۆ گرامە و جەستەیان هەمووی ماسولکەیە، دەتوانیت بەراوردی بکەیت بە جۆرێک لە دایناسور بە ناوی (Tyrannosaurus Rex) .هەروەها  شێوەی پێستیان قاوەییەکی ڕەش باوە وەک ڕەنگی چەرم، سمێڵیان هەیە و چەناگەیان موی پێوەیە، زۆر زیرەکن و سەریان زلە و چاویان وەک چاوی ڕەپتیلەین وایە ، باڵدارن و کلکیشیان هەیە ، جینەکەیان دەستکاری نەکراوە هەر خۆیان وان.
 ئەمانە دڕندە و گەندەڵن ، لە دێر زەمانەوە خۆیان لە مرۆڤ نزیک کردۆتەوە و بە ناسراوترین جۆری ڕەپتیلیەن دەناسرێن لە گەردوندا. ئەمانە لە هەسارەیەکەوە  هاتوون بە ناوی ئەلفادراکۆنیس کە پێشتر داگیریان کردووە و پاشان بەرەو زەوی هاتوون. واتا تا ئێستا نەزانراوە کە لە ئەسڵدا خۆیان لە کام هەسارە دەژین.
ئەم جۆرە هێلکە کەرن و بە هۆرمۆنێکی تایبەت خێرای گەشە کردنی هێلکەکەیان خێرا تر دەکەن . مێینەکانیان هێلکە دەکەن و خەریکی خستنەوەی نەوەن . هەر لە بەر ئەم هۆکارەشە کە مێیەکانیان بەشداری شەڕ ناکەن.
کەسی پەیوەندیدار بەم جۆرە بونەوەرە  بە ناوی ئالێکس کوڵەر دەڵێت بۆم هەیە کەمێک زانیاری لەسەر ئەم بونەوەرە ئازاد بکەم ، باس لەوە دەکات کە جۆری دراکۆنیەرس بەهێزترین جۆری بونەوەرن و لە پشت هەموو داگیرکاریەکانەوەن لە  کۆمەلەی خۆردا، خەڵک و بونەوەری هەسارەکانی تریش زۆریان لێ دەترسن. دەتوانن مێشک بخوێننەوە و زۆر زیرەکن وە زۆریش شەڕانین، خۆیان بە زیرەکترین بونەوەر دادەنێن لە گەردوندا. زۆرینەی هەسارەکان لە لایەن ئەمانەوە بونەوەری پێدا بلاوکراوەتەوە و خۆیان بە دروستکەری زۆرینەی بونەوەرەکان دادەنێن وە خۆشیان بە خاوەنی هەسارەکان دەزانن و تەنانەت خۆیان بە خاوەنی زەویش دەزانن. شیوازی مامەڵە کردنیان لەگەل  مرۆڤ وا دەری دەخات کە مرۆڤ بە کەمتر لە خۆیان بزانن.
ڕاپۆرتە نهێنیەکان باس لەوە دەکات کە ئەم جۆرە لە دوو بەش پێک هاتوون، بەشیکیان کە بە گەورەکان ناودەبرین و سەربە پاشایەکن بەناوی سیکار. بەشیکی تریان  قەبارەیان بچوکترە و نزیکەی ٨ پی درێژیەکەیانە. ئەم جۆرە باشترین شەڕکەرن و  وەک سەرباز دەبینرێن.
لە مێژوی سۆمەریەکانیشدا ئەم جۆرە لە وێنەو پەیکەرەکنیاندا بەدیدەکرێت ،ئەمەش دەریدەخات کە ئەم جۆرە بونەوەرە وەک خۆیان دەڵێن هەزارەها ساڵە هاتوچۆی سەر زەوی دەکەن.

کۆتایی بەشی چوارەم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە