هەڵۆ ئارام: شەش جۆر بونەوەری هەسارەکانی تر شەڕیانە لەسەر کۆنترۆڵکردنی زەوی (بەشی شەشەم)

Tuesday, 01/09/2015, 20:34

8531 بینراوە


جۆری شەشەم ناودەبرێن بە ئەنوناکی (The Anunnaki)، بە بۆچونی زانایان کۆمەڵەی خۆری ئێمە هەسارەی دوازدەهەمیشی هەیە و ناسراوە بە (Planet X) کە ئێستا دەستنیشان کراوە بە هەسارەی نیبیرۆ و دەکەوێتە دوای پلوتۆ ، ئەم هەسارەیە بە پێچەوانەی هەموو هەسارەکانی تری کۆمەڵەی خۆری خۆمانەوە دەخولیتەوە واتا شیوازی خولانەوەکەی وەک ئاراستەی میلی کاتژمێرە. ئەم هەسارەیە ژیانی تێدایە و بونەوەری باڵادەست کە تییدا دەژی بە ئەنوناکی ناسراوە ، ئەمانەش لە ڕابردودا هاتوون بۆ سەر زەوی بە مەبەستی بەدەست هێنانی ئاڵتون و جەند کانزایەکی تر. ئەنوناکیەکان بە کۆمەڵ کۆمەڵ دەژین و شیوازی ژیانیان ئەوەیە کە هەموو مرۆڤیک ئاواتی پێ دەخوازێت. 
پێش هاتنیان بۆ سەر زەوی هەسارەیەکیان لە هەسارەکانی ئۆریۆن داگیر کردوە. بە ووتەی خۆیان  ئەمان مرۆڤیان بەرهەمهیناوە ئەویش  لە ڕێگای گۆڕینی جینی  (Homo)  بۆ (Sapians ). واتە جۆری هۆمۆیان  ئاپگرەیت (Upgrade)کردوە بۆ ئەو جۆرەی کە ئێمە بە مرۆڤی ناودەبەین. هۆکاری ئەمەش ئەوە بووە کە هێزی مرۆڤیان پیویست بووە  وەک هێزی کار.
ئەنوناکیەکان ڕاستەوخۆ بەرپرسیار بون لە پرۆگرامکردنی هەموو جینەکانی مرۆڤ ، تەنانەت ئەو جینەی کە شەڕەنگێزیشە چونکە ئەوان باش زانیویانە دەرئەنجامەکەی چی و چۆن دەبێت.
ئەنوناکی لە مێژوی سۆمەریەکانیشدا باس کراوە و وێنەیان لەسەر دیوارەکانیان کێشراوە ، لەوەش سەرسوڕهێنەر تر زەردەشتیەکانە کە پێش سومەریەکان بوون و هەمان وێنەیان بەکار هێناوە.

ئەنوناکیەکان ئێستا لە کێبڕکێدان لەگەڵ جۆری دراکۆنیاس بۆ کۆنترۆڵ کردنی مرۆڤ و زەوی. ئەو شەڕەی  ئەم بونەوەرانە دەیکەن بۆ بەدەست هێنانی مرۆڤ و کۆنترۆڵ کردنی لە چەند ڕێگایەکەوەیە:
یەکەم لە ڕێگای پێدانی کەمێک لە تەکنەلۆژیا لە بەرامبەریشدا ئەوان بە ئارەزوی خۆیان تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ دەکەن.
دووەم لە ڕێگای نیشاندانی هێز بەڵام تا ئیستا نەگەیشتۆتە ئەوەی کە شەڕەکە لەسەر زەوی بەرپا ببێت.
ڕێگای یەکەمیان ترسی تەواوی هەیە بۆ سەر هەموو مۆرڤایەتی لەبەر ئەوەی ئێستا ئەوان هەموو شتێک لەسەر جەستەی مرۆڤ دەزانن و تا ڕۆژی ئەمڕۆش تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ بەردەوامە بە هەموو رەسەکانیەوە ، هەمیشە لە دەستکاری کردنی جینەکاندان و هەوڵ دەدەن مرۆڤ پیش بخەن و کۆنترۆڵیشی بکەن. 
تەواوی ئەو ڤایرۆسە تازانەی کە لە کۆتایی حەفتاکانەوە  پەیدا بوە وەک ڤایرۆسی (HIV) ی نەخۆشی ئایدز و ئێبۆلا و جەندەها ڤایرۆسی تریش کە ئەمانە بە ڤایرۆسی زیرەک ناسراون ، کردەی ئەوانە و بۆ تاقی کردنەوە  بڵاوی دەکەنەوە.
 ئەمەش دوو سودی گەورەی هەیە بۆ ئەوان یەک وەک هەڕەشەک لە پەیوەندیدارانی ئەو بابەتە ، هەتاوەکو  بزانن تا چی ڕادەیەک ئەوان دەتوانن بە ڤایرۆسێکی بچوک هەموو مرۆڤایەتی لەناوبەرن.  دوو بۆ خۆ دەوڵەمەند کردن لە لایەن کۆمپانیاکانی دەرمانەوە  وەک پێشو باسمان کرد جۆری رەپتیلیەن زۆرینەی کۆمپانیاکانی لە ژێردەستدایە.

ژیان هێندە چەقبەستوو نیە وەک ئەوەی کە کۆمەڵێک خەڵک بیری لێدەکەنەوە، باشترین شت بۆ مرۆڤ ئەوەیە کە بە مێشکێکی کراوەوە بڕوانێتە باسەکان، مەرج نیە ئەوەی لە باو باپیرانمانەوە بۆمان ماوەتەوە ڕاست بێت، مرۆڤ خاوەنی بیرو هۆشی خۆیەتی دەبێت خۆی بەدوای راستیەکاندا بگەڕێت و خۆی خاوەنی بڕیاری کۆتایی بێت.
ئەم بابەتانە لە یەک سەرچاوەوە وەر نەگیراوە ، هەڵبەتە چەندین سەرچاوە هەیە لەسەر ئەم باسە. 
لەسەر ئینتەرنێت ئەو وشانە بەکار بهێنە کە من نسیومە هەزارەها بەڵگە دەدۆزیتەوە.

بەشی شەشەم و کۆتایی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە