شا بینی بە باوکی گرتبووو سەددامیش بە کوڕەکەی

Tuesday, 01/09/2015, 21:22

3003 بینراوە


هەر ئەو بینگرتنەی 31 ئابەکەی ئەو ساڵەیە کە لەم 31 کەشدا لە چارەنوسی گەلی کوردی گرتووە. ئاغای بینگرتوو پێشتر ڕوی بە موستەشارەکان دەدا، ئێستا بە کۆلکە شیوعی و کۆلکە مەلا، ئەوەنیە لەو کۆلکانە، یەکێکیتری لە جنۆکەچوویان هاتوە و جنۆکانە بە ئاشکارو بە دەم خۆیەوە هاواری هاواری "وەلی ئەمری" بۆ ئەم سەرۆکە خەندەقلێدەرەی لێ ئەبیسترێت، مەلای سەروفەساڵ داعش بەوە ناوەستێت دێت بوێری ئەوە دەکات ئەم شێرپەنجەیەشمان  بەسەردا ساغ بکاتەوە. 
ئەم کۆلکە دیکتاتۆرە بێئاستە لە بینگرتن کۆڵنادات، ئاخر سوێندی خواردووە، تا جارێکیتر خۆی و میللەت بە قەڵبەیەکی تردا نەبات نەسرەوێت، ئەم پارتە ئەسڵ ساڤاکیە ئەڵێت با لە میللەتەوە سەرۆک هەڵببژێردرێت، میللەتێک، پالەوانەکەی 31 ئاب و کوڕی بابی چ بارەگایەکی بوێت لێی دەسوتێنێت، کام گەنجی ئەو میللەتەی بوێت، لە خوێن ئەی گەوزێنێت، کام ناپاک و ماسینەهەڵگر دزترینیانە بە بەرپرس و گوزیر بۆی دا ئەنێت، نێرینەکانی ماڵی لە بەرپرسیاریێتی و داهاتی میللەت ئەسوێت، تانکی کام داگیرکەر هەیە، سانایانە بۆی ئەهێنێتە سەری، وەک چۆن هێنایە سەر پایتەختی میللەتەکە، لە کوێدا بییەوێت، بێئابڕوییانە خەندەق ڵی دەدات ! ئاخر میللەتی چی هەی پاڵەوانی 31 ئاب ؟ تۆ لە هەردو ناو و واتای کۆڵنەدەری و میللەت لەنگەوهەڵقوچ تێگەیشتویت. کۆڵبدە و دەستبەردارمان ببە، لات ڕون بێت کە خوازیاری سستمی عومانیمان نیین، نە ڕەواییە نە لۆژیک، پیاکوژ و جۆکەرەێکی ساڤاکی و ئیتلاعاتی و میتی و بەعسییەک بێت بە پاشەڵێکی شەرمەزارییەوە پەڵپی کورسی سەرۆکایەتی لە میللەتەکەمان بگرێت، لێمان بگەڕێ با ئەو میللەتە دییموکراسیانە و ئەوروپییانە هەنەسەیەک بدات، با چیتر گەنجان لە داخی تۆ و ڕەفتاری پارتە ساڤاکییەکەت کوردستان چۆڵتر نەکەن عەرەب ئەوەندەیتر تەعریبی نەکەن، سنورێک بۆ تاوانەکانت و هەنگاوە نایاسایەکانت و خەیاڵە خێڵەکییەکانت دابنێ و سەدەی 21 و کۆڵبدە، کۆڵ.
مەلا مسەفا ئەو ڕێمۆتکۆنترۆڵە Remote Control بووکە ساڤاک لە دەستی حەمە ڕەزاشای نابوو، شاش خوا ساویلکەیەکی وەک مەلا مسەفای دابویێ کە ویست و ئیرادەی و چارەنوسی کوردی بۆ دەستەمۆ کردبوو، شا هەرکات بیویستایە، بۆ کوژاندەوە یان داگیرسان، بەرکردنەوە و نزمکردنەوی دەنگوڕەنگوڕوی، چۆنی بویستایە ئاوا پەنجەی بە دوگمەکانی دا دەنا. بۆ دواهەمین جار شا لە سەردەمی خۆیدا ڕێک لە مانگی سێی ساڵی 1975 پەنجەی خستە سەر دوگمەی کوژاندەوەکە و (پایان/کۆتای) تمەن هەڵوشینی خستە بەر لوتی ڕێبازە ساڤاکییەکەی مەلای کورد بەکوشتدانکەرەکەوەوە. لە سایەی ساویلکەی خودی "ڕێبازی نەمرییەوە" مەلا قەڵبەیەکەی مێژوی زەبەلاحی لە خۆیدا و لە شۆڕشی کوردیش دەلاقەیەکی زەبەق. ئافەرینت لێ نەبێ ڕێمۆتکۆنترۆڵ  Remote Control بۆ بەگەڕیت، ساڤاک تۆ بێیت بە ئیتلاعاتی بپسپێری! میت و بەعسیش بێن سەرکەوتوانە نوسخەیەکی لەسەر دروستبکەنەوە تا بۆ دەلاقەیەکیتر لە کورد و شۆرشەکەی لە ڕۆژێکی وەک 31 ی ئابدا، دەست لە دوگمەی سڕکردنی بوون و چارەنوسی کورد بهێننەوە.
مەلا زۆری بە خۆی بە شۆڕشی کوردەوە کرد، کابرای کاکە چوانەمەرگیش، چەند بۆی کرابێت شۆڕشی تێکدا، وەک خودی کاکی جوانەمەرگ کە فەرموبوی : (ئەگەر شۆڕشمان پێنەکرێت، خۆ پێمان تێک دەدەرێت). ئێستا کوڕ و کوڕەزای مەلای پێکی ویسکی و بەرماڵ، کەوتونەتە وێزەی کوردی بێ موچە و کارەبا، کوردی تاڵانکراو، تاڵانی سەر زەمین و ژێرزەمینی، وەک چۆن هی ڕابردوی، ئاوا تاڵانی داهاتوشی. 
ئەو ماڵە چونکە خۆیان لای داگیرکەرانمان سوکن، ئاوا سوکیش لەم نەتەوە ئەنفالکراوە دەڕوانن، ئەم ئەدگارە سوکسەیرکردنەشیان لە ڕوانین و دیدەیانە لە پۆخڵەکانی بەەردەستیان (مەسینەگەڵگرەکانیان) و لە بونی ئەوانەوە سەرچاوەی گرتووە، هەر لەم ڕوانگەیەشەوەیە کە ئەوان بۆ خۆیان لە سستمی عومانی دەڕوانن و دەستەوەستانن لە تێنەگەیشتندا لە مەڕ ویستی ڕەوای کوردی مارانگازی دەستی بنەماڵە، کە بۆ خۆی خوازیاری سستمی پەرلەمانیە. 
مەسعود ناڕۆشنبیرە و دەستی سورە و پیاوکوژەوە وەک باوکی، بۆ ئەمە سەلماندنی زەق زۆرن، هەرچۆنێکی بێت، ناڕۆشبیری و کوردنەبونی ئەو بونەوەرە لەم لێدوانە مێژوییەیەدا دەردەکەوێت - تکایە کلیکی ئەو لینکە هاوپێچە بکە - کە لەتەنیشت وەزیرە ڕۆشنبیرەکەیەوە وتوییەتی: گوایە سەگەکە، واتە سەددام هاوڕێیەتی و دوژمنی نییە، لەو 31 ئابەدا، مەسعود بینیگرتبوو، باشتر بڵێم سەددام بینی پێگرتبوو، وا بینی پێگیرابوو دەیگوت لە سلێمانیش ناوەستێت تا سنور ملدەنێت، ئەوەببوو بە لوتی شکاو و گۆچانیکی بەعسییەوە لە کەرکوکەوە هێنایانەوە هەولێری داگیرکراو، بەرامبەر ئەو دڵسۆزییەی بەعس بۆی کە لە دەست چینی وراژاو لێی ڕزگارکریکرد، ئێستا خێڵەکەی سەدامی گرتۆتا خۆ و لای خۆی بنەماڵەکەی داینکوتاوە. 
باشە لەم سەروبەری 31 ئابە شومەدا، کوڕە ئاشبەتاڵچییەک و بینگرتووەیەکی کۆنە هاوڕێی سەدام شایستەی ئەوەیە ناڕەوایانە لەسەر کورسی زەوتکراوی سەرۆکایەتی لەکورد، دابنرێتەوە یان ڕەواییانە شایستەی تڕۆکردن و حاشالێکردنە ئەم بینگرتووە ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە