ئەو گوندانەی باشوری کەرکوک کە لەدەست لە داعش ڕزگار کرا، پەیوەندیی بە چاڵە نەوتەکانی کۆسرەت و بەرپرسەکانی دیکەوە هەبوو

Tuesday, 01/09/2015, 23:27

6029 بینراوە


سەرچاوەیەک لە سلێمانییەوە بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە چەند هۆکارێک لە پشت نامەی پیرۆزباییەکەی  کۆسرەت رەسوڵ و شێخ جەعفەرەوە هەیە بۆ مەسعود بارزانی کە داعشیان لەو گوندانەی دەوروبەری  کەرکوک دوورخستۆتەوە.
سەرچاوەکە دەڵێت  دوورخستنەوەی داعش لەو ناوچانە پەیوەندیی بە شەڕی پاراستنی خاکی کوردستان و پاککردنەوەی لە داعش نییە، بەڵکو ئەم بەرپرسانە شەڕی پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی خۆیان بوو، کە ماوەیەکە چەکدارانی داعش لەو ناوچانە دەستیان دەگەیشتە تانکەرە نەوتەکان و رێگریی، یان تەقەیان لێدەکردن، ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە بازرگانەکانی نەوت و خوێن بەو کارە هەڵسن، بەتایبەتی کۆسرەت رەسوڵ و شێخ جەعفەر، کە چاڵی نەوتیان لەو نزیکانەوە هەیە، پشکی مەسعود بارزانیشی تێدایە، ئەو هێرشانەش کە کردیانە سەر داعشەکان و پێشمەرگەیەکی زۆریان بەکوشت دا لە پێناو پاراستنی نەوتەکانی خۆیان، سەرچاوەکە دەڵێت ئەو شەرەی کە بە پێشمەرگەیان کرد، دەیانتوانی بە نیوەی ئەو قوربانییە شەنگال لە داعش پاک بکەنەوە، بەڵام بۆچی ئەمە ناکەن! وەڵامەکەی ئاشکرایە و سەرە پیسخۆر و ناپاکەکانی وەکو کۆسرەتیش دیارە چۆن کەڵکیان لەمە وەرگترووە.
 شایانی باسە  ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو  و لە پاش سێ ڕۆژ لە بۆردومانی چڕی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا بۆ سەر شوێنەکانی داعش لە نزیک داقوقەوە، هێزەکانی پـێشمەرگە و دژە تێرۆر پـێشـڕەویـیان کردووە، کە هەر لەگەڵ دەسـتپـێـکردنی شەڕەکە چەکدارەکانی داعش لە گوندی ئەلبو نەجم پاشەکشەیان کردووە و هێزەکانی پـێشمەرگە گوندەکەیان کۆنترۆڵ کردووە، داعش بۆمبی چێنراوی ئێجگار زۆری لە ناوچەکە چاندووە. هەرچەندە تیمی تایبەتی پـێشـمەرگە ژمارەیەکی زۆری ئەو بۆمبانەی پـوچەڵکردووەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەند بۆمبێـک بە هێزەکانی پـێشـمەرگە تەقیونەتەوە. هێزەکانی پـێشـمەرگە لە درێژەی پـێشڕەویـیەکەیاندا گەیشتوونەتە گوندی تەل بەسەل، بەڵام لەوێ چەند چەکدارێـکی داعش ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و لە پاش ماوەیەکی کورت کۆتایی‌یان پـێهێناون و گوندەکەیان کۆنترۆڵکردووە. دەشڵێت جگە لەوەی ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون، چەکدارێـکی داعشیش دەسـتگیرکراوە. زیانەکانی پـێشـمەرگەش 5 پـێشـمەرگە گیانی لەدەسـتداوە و زیاتر لە 10 پـێشـمەرگەی دیکە برینداربوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە