بۆم تێکە جامێک

Wednesday, 02/09/2015, 18:07

3486 بینراوە


ساقی بۆم تێکە خۆش خۆش پیاڵە 
لە دەست ئەوچەرخە پڕم لە ناڵە 
بۆم تێکە جامێک دەباسەرخۆش بم 
لە عیشق وڕاستی داییم تێکۆش بم 
دەبینم بە چاورۆژوشەوی تاڵ 
زانست بێ قەدرە نییەتی ئاواڵ 
هەرچی زانایە ژینی پڕ مەینەت 
 تەواوی عومری هەرئاخوخەفەت 
دووڕەنگی وڕیاهەر بە پێی فیلان 
بازاری گەرمە ڕێی مەکروحیلان 
جاچۆن نەنۆشم بادەی یەکڕەنگی 
تاکەی کپ کرێم تاکەی بێ دەنگی 
ساقی بۆم تێکە سووکانە نەبێ 
جامی زل بێنە چووکانە نەبێ 
بە موتریب بڵێ سازی دڵ لێدا 
باخامۆش نەبێ لەلای من نەڕوا 
چون دەردەدارم زامم گرانە 
جەرگم خوێنینە حاڵ پەرێشانە 
فیدات بم ساقی پەیاپەی تێکە 
خەمو خەیاڵم بە مەی ساڕێژکە 
تێپەڕبووژینم کەڵکی بۆم نەبوو 
تان وپۆی تەمەن ئاوری تێبەربوو 
کاتێک کە کێشام دوایین هەناسە 
لەدووری یاران پڕ بووم لەتاسە 
رۆژی مردنم لە گۆڕیچەی تەنگ 
تەڵقینی گڵکۆم مەکەنە جەفەنگ 
بە زمانی خۆم ویردم داڕێژن 
رستەوکەلامی وردورد دابێژن 
ئەوجارئاسودەم گۆڕیشم سارد بێ 
زۆردارونەفام ژیانی تەنگ بێ 
بم شۆرن بە مەی دڵم مەشکێنن 
لە جیاتی شیوەن چەنگوونەی بێنن 
بەدەنگی بەرز لێدە ن نایەی دڵ 
لەشەومەترسن لەکەس مەبن سڵ 
دەڵێن لەودونیا زیندوودەبمەوە؟ 
دەڵێم ژین وابێ تێی هەڵناچمەوە 
کاتێک دەمبەنە گڵکۆی قەراخ شار 
با دووربن لە من نەزان وشۆفار. 
 
جەعفەرکەریمی ( شەیدا) 
٢٥/٤/١٣٧٠هەتاوی( ٥/٢/١٩٩١زایینی). 
رۆژهەڵاتی کوردستان، مهاباد 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە