تورکیا و داعش دوو دوژمن کە تەنیا بە زمانی چەک دەدوێن

Thursday, 03/09/2015, 16:42

5651 بینراوە


ماوەیک بوو پارتی بنەمالەی بارزانی بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە باوی چەک نەماوە و با کوردەکانی باکوور چەک دابنین و تەسلیم بن . دەرکەوت کە سەرچاوەی ئەو قسانە لەکویوە پێیان دەگوترا.   بەلام گریلاکان تەسلیم نەبوون و چەک دانەنا .دوایی هەر بۆ سەلماندن  پکک ئالانی ئاگربەستی کرد و چەکەکان یەکلایەنە بێدەنگ بوون، سەرەڕای ئەوە دەولەتی تورک بەردەوام بوو لە تیرۆرکردنی سێ ژنە شێری کورد لە ناوەڕاستی شاری پاریس قەلای دیموکراسی، هەروەها فرۆکەکانی تورک دەستیان هاویشتە کۆمەلکوژی دانیشتوانی کلەبانی شیرناخ و بیست و حەوت کەسی لێ کوشتن بێ هیچ پاساوێک، کوردەکان دیسان بێدەنگ مان و ئاواتیان خواست  کە تورکەکان خۆیان بگۆڕن و دەستی دریژکراوی ئاشتی کورد پەسەند بکەن. بەلام بەداخەوە تورک هەر ئەو تورکە بوو و دەولەتی تورک هیچ نەهاتبووە گۆڕین . بەر لەوەی داعش بە فیتی تورکیا موسلی بگریت، تورکەکان بەبەر گویی بارزانی یان چرپاند کە داعش بۆ دژایەتی شیعە دیتە ئیراق و کاری بە کورد نیە ودوای ئەوەی بەغداد کەوتە دەست داعش کورد دەتوانیت دەولەتی خۆی هەبیت، کاتیک داعش هات موسلی گرت  یەکەم قسەی بارزانی ئەوەبوو کە ئەوە شەڕی شیعە و سوونەیە کورد کاری پێوە نیە و مادەی سەد و چل بەدەستهات و کورد ئیدی داوای ناکات،  هەروەها بارزانی شاگەشکەبوو بەوەی دەولەتی کوردی ئالا ن دەکەن و تورکیا یەکەم وولاتە کە دانیان پێ دەنێت. زۆری پێنەچوو دەرکەوت پیلانەکە لەوە گەورەترە و داعش پەلاماری شەنگالی دا وبەوەش خویان پێرانەگیرا و خواستیان پەلاماری هەولیریش بدەن، ئیجا بارزانی بە خۆی و دووسەد هەزار پێشمەرگەی پر چەک و ئەزمووندیدەکەی کە دیتی پیگای ئەویش لە مەترسیدایە ناچار پەنای برد بۆ هەر کەس کە رزگاری بکات. تورکەکان کە لە پەنایدا بوون بەزەییان پێی نەهات. تا یەوەی گریلاکانی پکک لە قەندیلەوە دابەزین بۆ وەستاندنی داعش و پاراستنی چالە نەوتەکانی لە کەرکوک.
تورکیا بەوەش رانەوەستا هەلسا کەنالی تەفزیۆنی رووداوی کردەوە لە باشوور بۆ چەواشەکردنی کورد و ناشرینکردنی  رووی خەباتی کورد ئەگەر لەدەرەوەی تورکیاش بێت. ئەم دەزگایە بەپارەی نەوتی دزراوی کوردستان لەلایەن نیچیروان بارزانی بەریوە دەچێت وەک سیخور ومشەخۆر کەوتە دژایەتیکردنی خۆڕاگری پە یەدە لە کۆبانی و رۆژئاوای کوردستان.
کورد هەم دیسان لە رۆژئاوی کوردستان دەستی برایەتیان بەرەو تورکیا دریژکرد.
دوای ئەوەی شارۆچکەی مەرزی گریسپی لەچەنگ داعش هاتە دەر و ریگای پەیوەندی تورکیا و داعش لەو ناوە پچڕا، و هەروەها سەرکەوتنی هە دە پە لە باکووری کوردستان لەم دەنگدانەی دوایی یە، ئیدی تورکیا خۆی پێ رانەگیرا و بەبیانووی ئەوەی بنکەی ئیجرلیک دەکاتەوە لە دژی داعش، هەلسا بە بومبابارانکردنی باشوری کوردستان بە فرۆکە و گیانی هاولاتیانی مەدەنی کورد کردە ئامانج.
 دەلێن رۆژێک شێریک زۆر برسی بوو، دەگەڕا بەدوای نیچێرێک ، لە ناکاو سێ مانگای لێی راست هات، شیر لە خۆشیا هیچی نەما بلێت ئینجا کەوتە شۆخی لەکەل مانگاکان، دوای چەندێک بۆ ئەوەی ئەو سێ مانگایانەی لەدەست نەچێت خۆی گرت تا ئەوەی مانگا رەشەکە لە کاتی چەران نەختێک لیان دوور کەوت ، شێرەکە بەمانگاکانی دی ووت دەزانن ئەو مانگا ڕەشە  خراپە لەناومان بێت چونکە دوژمن لە دوورەوە دەمانبینیت وگیانمان دەکەویتە مەترسی، ئەوانیش لە گەمژی یەوە ووتیان ئەی چی بکەین؟ شێر ووتی خەمتان نەبێت لەکۆلتانی دەکەمەوە. کە مانگان بەقسەی شێر رازیبوون، شێر پەلاماری مانگای رەشی دا و خۆی  بۆ چەند رۆژێک تیر گۆشت کرد. کاتیک شێر جاریکیتر برسی بوویەوە دیسان کەوتە شۆخی وێڕای مانگای سۆر و مانگای سپی. مانگای سپی خرپن و دابەستە بوو نەیدەتوانی بە پێی ئەوان رێ بکات و هەردەم دوا دەکەوت لە رۆیشتن، دوای نەختیک کە مانگای سپی بە جێ ما ولییان دوور کەوتەوە، شێر چووە لای مانگای سوور و ووتی دەزانی رۆژیک دادیت بەهۆی تەمبەلی ئەو مانگا چلکنە تەمبەلە ئیمەش گرفتار دەبین، مانگای سوور لە گەمژەیی خۆی ووتی ئەی چی بکەین خۆا لە کۆلمانی بکاتەوە، شێر ووتی خەمت نەبێت لەکۆلتی دەکەمەوە. شیر لەناکاو پەلاماری مانگای سپی دا و ئەویشی کردە خواردنی چەند رۆژێکی خۆی. مایەوە خۆی و مانگای سوور بەتەنیا ئیتر کە زانی مانگای سوور لەدەستی رزگاری نابێت ئەویشی کردە ژەمی چەند رۆژیکی.
مستەفا ئەتاتورک کاتیک خواستی تورکیا لەسەر بنەمای فاشیستی دامەزرێنێت کوردە موسلمانەکانی  لەخۆ نزیک کرد بۆ لیدانی ئەرمەنیەکان ، و بۆ کۆمەلکوژی کوردە عەلەویەکان، ئەتاتۆرک هەندی لە دەرەبەگ و شیخە سوننەکانی کردە لایەنگری خۆی. ئەو کوردانە وایان دەزانی ئەتاتورک ئەوانی خۆش دەوێت. دوای سەرکوتکردنی کوردە عەلەوی یەکان ئیجا ئەتاتۆرک رووی درەندەیی کردە کوردە سوننەکان و پەلاماری ئەوانیشی دا.
 سولتان ئەردوگانیش ئیستاکە هەندی لە کوردی نارۆشەنبیر لەخشتە بردووە ولەخۆی نزیک کردۆتەوە. ئەردوگان دەبیژیت  ئاکەپە دەیەویت دەولەتیکی ئیسلامی مۆدیرن لەسەر باوەری ئیخوانی لە تورکیا ئاوابکات و دژی کەمالیزمە و کیشەی کورد چارەسەردەکات. یەکەم هەنگاوی ئەردوگان بۆ چارە سەری کیشەی کورد ، بە لیدانی ئیزیدی دەستپیکرد، بەهۆی ئەوەی ئیزیدی بوون. ئیستاکەش دەلێت پەکەکە کافر و پیسن و هە دەپەش هەر پەکەکەیە، ئەوانە بۆ لەناوبردن باشن. هەندێک لە مەلا و کوردە موسولمانەکان و مریدەکانی بارزانی ئیستاش لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئەردوگان دۆستیانە ودەستیان لێنادات نازانن ئەگەر خوانەخواستە پکک و هەدەپە و پەیەدە  نەمینین، ئەردوگان هەر ئەو تورکە کامالیستە فاشیستە بێ باوک و بێ دینە یە، درۆزن و درەندەی وەک خۆی نیە، رۆژیک دیت کە پەلاماری ئەوانیش بدات و دواییان دینیت. 
لیرەدا دەمەوی ئەوە بلێم کە دەسەلاتدارانی تورک هیچیان لە داعش کەمتر نیە، و هەر ئەوانن کە داعش پەروەردە دەکەن بۆیان گرنگ نیە کورد موسولمانە، سوننەیە ، عەلەوی یە، ئیزیدی یە، عیلمانی یە، سوسیالیستە یان بی لایەنە. هەموو کوردیک لە دیدی تورکیا و دەسەلاتدارانی تورک دوژمنیکە پیویستە دەمکوت وسەرکوت بکریت . ئەرکە لەم ساتو کاتەدا  لەسەر هەر کوردیک کە پشتیوانی لە دەستکەوتەکانی برا کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان بکات چە بە مال و چە بە گیان بیت و هەروەها پشتیوانی  هەدەپ لە باکووری کوردستان بکریت لە هەر هەلویستیکی دوژمنانەی تورک بۆ سەریان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە