سەرچاوەیەکی دیکە زانیاری تەواو دەخاتە سەر نهێنی کوشتنی فەرەیدون جوانڕۆیی

Thursday, 03/09/2015, 19:48

26847 بینراوە


پاش بڵاوبوونەوەت هەواڵی کوشتنی  فەرەیدون جوانڕۆیی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کلیکی ئەم لینکە بکە  http://www.kurdistanpost.nu
لە سەرچاوەیەکەوە چەند زانیارییەکی دیکەمان پێگەیشتووە، کە دەڵێت: (فەرەیدون جوانڕۆیی کیشەی لەگەڵ ماڵی سابیری سۆفی عەلی هەبووە، ئەوانیش دانیشتووی قەزای خەبات (ئەسکی کەلەک)ن هەروەها چەکداری پارتین، بۆیە لەکاتی گەڕانەوەی فەرەیدوون جوانڕۆیی منداڵەکانی سابیری سۆفی عەلی رێ لە فەریدوون جوانڕۆیی و پاسەوانەکانی دەگرن، شەڕ دەست پێدەکات، بە هامەر دەکەونە دوای سەیارەی فەرەیدوون جوانڕۆیی و بە چەکی قورس لێیدەدەن و دەیکوژن، پاسەوانەکانی تەقە دەکەن و برایەکی سابیری سۆفی عەلی  کە ناوی مەروان سۆفی عەلیە برینداری دەکەن، گومان لەوە دەکرێ کە هەر بە فەرمانی مەسرور بارزانی، بە ماڵی سۆفی عەلی وتراوە ئەو کارە بکەن و فەرەیدون جوانڕۆییان کوشت).
بۆ وەڵام و پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵەی پێشووترمان ئێمەش دەڵێن کەوا ئەوەی لە کوردستانپۆستدا بڵاوکرایەوە هەمان راستی  هەواڵەکە دەسەلمێنێت، کە ئەگەر کوشتنی فەرەیدون جوانڕۆیی دەستی پارتیی و دەزگای پاراستنی تێدا نەبێت، چۆن کەسانێک زاتی ئەوە دەکەن ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی خۆیان بکوژێت، ئەمان خۆیان رایان رایانسپارد و سەرپەرشتی تیرۆرکردنەکەی فەرەیدون جوانرۆییان کردووە، واتە پاراستن بۆ خۆیان کوشتوویانە و ئەو ناکۆکییەی کە لە نێوان ماڵی سابیر سۆفی عەلییدا هەیان بوو، پاراستن ئەمانیان بەکار هێناوە تا کوشتنەکەی پێ ئەنجام بدەن.
سوپاس بۆ سەرچاوەی هەواڵەکە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە