شێوازی حوکومڕانی لە ئیسرائیل و لە کوردستان

Thursday, 03/09/2015, 21:42

3623 بینراوە


ئیمریخ سیدۆر ( Imrich Sde-Or) لەدایک بووی ١٩١٠ لە بوداپستی پایتەختی هەنگاریا ،دانەری بناغەی کراڤ ماگایە کە یەکێکە لە ناسراوترین وبەهێزترین تەکنیکی شەڕی دەست لە نزیکەوە و بەرگری لەخۆکردن کە بە تەکنیکی کراڤ ماگا (Krav Maga) ناودەبرێت.
ئیمریخ لە ساڵی ١٩٤٨ لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل چووەتە ناو سوپا تازەکەی ئیسرائیلەوە (IDF) بە مانای هێزی پاراستنی ئیسرائیل، لەوێ وەک ئەفسەری فێرکاری شەڕی دەست لەنزیکەوە (Close combat) کەوتەکار.  ئیمریخ  نزیکەی ٢٠ ساڵ خەریکی فێرکردنی سەربازەکانی ئیسرائیل و ئەندامانی موساد  بووە لەم بوارەدا و هەمیشە خەریکی چاک کردن و گەشەپێدانی  ئەم تەکنیکە بوە، لەم ماوەیەدا تەکنیکەکەی ورد کردۆتەوە بۆ شەری سەرجادە بۆ پاێزگاری کردن لە خۆ بە رامبەر خەڵکی چەکدار ئایا چەقۆ بێت یان دەمانچە.
ئەم تەکنیکە ناسراوە بەوەی کە خێراو کوشندەیە بۆیە لە زۆرینەی یەکە سەربازیەکانی ئیسرائیل ئەم تەکنیکە بە وانە دەخوێنن ، کاتێکی زۆری ناوێت بۆ فێربوون وە لە ماوەیەکی کەمدا ئەتوانرێت ئەنجامێکی بینراو بەدەست بهێنیرێت تەنانەت ئەگەر کەسەکە لەڕوی جەستەیشەوە زۆر بێ توانا نەبێت.
ئمریخ ئەم تەکنیکەی وا لێ کرد کە بۆ هەموو کەسێک گونجاو بێت ، پیاو، ژن، منداڵ ،کچ ، کوڕ سەرباز یان سیڤیل ئەمەش وای کرد تەکنیکەکە بگوازرێتەوە بۆ وڵاتەکانی تریش، لە  ئێستادا ئەم تەکنیکە شوێنی فێرکاری هەیە  لە زۆربەی وڵاتە ئەوروپیەکاندا وە هەموو کەس دەتوانێت خۆی فێر بکات بە ماوەیەکی کەم. 
لە ساڵەکانی ١٩٦٥ بەدواوە وڵاتی ئەمریکا و بەریتانیاش هەمان تەکنیکیان کردە ئیجباری بۆ ئەندامەکانی  CIA و MI6 وە FBI.
مامۆستای کراڤ ماگا لە ساڵی ١٩٩٨ کۆچی دوای کردوە و توانیویەتی مێژویەکی پڕ سەروەری بۆ خۆی تۆمار بکات لەناو سوپای ئیسرائیل هەروەها بوتە خاوەنی بەهێز ترین تەکنیکی شەڕی دەست لە نزیکەوە.
ئەم مێژوە چی پەیوەندییەکی بە کورد و کوردستانەوە هەیە؟
لە وڵاتێکی وەک ئیسرائیلدا لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا ڕۆژی ئەمڕۆش دەگەڕێت بەدوای کەسانی خاوەن توانا و ئەزمون تا وڵاتی ئیسرائیل و میلەتەکەیان سودمەند ببن لە کەسانی شارەزا لە هەر بوارێکدا بێت، بەڵام لە کوردستان هەر کەسێک زانیاری هەبێت لە هەربوارێکدا هێندە دژایەتی دەکرێت تا دەگاتە ڕادەی ئەوەی نیشتیمانیان بۆ جێ بهێڵێت و لە هەندەران بکەوێتە خزمەتی ئەو وڵاتەی کە تێیدا نیشتەجێ دەبێت.
کێشەی کورد و کوردستان بە هۆی چەند کەسێکی ناحاڵیەوەیە کە دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست و نە بەجییئەهێڵن بۆ نەوەی نوێ و نە خۆشیان چاکسازیان پێ دەکرێت بۆیە دەتوانیت بڵێیت کوردستان چەق بەستوە هەتا خێڵ و نەخوێندەوار حوکمی بکات پێشکەوتن بە خۆیەوە نابینێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە