لە کوشتنی فەرەیدون جوانڕۆییەوە، پاراستن کۆمەڵیک منداڵ و نەزان بەڕێوەی دەبەن بۆیە پلانەکانیان زوو ئاشکرا دەبێت

Sunday, 06/09/2015, 20:51

19910 بینراوە


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کەسێک لە بنەماڵەی فەرەیدون جوانڕۆیی پەیوەندیی بە کوردستانپۆستەوە کرد، سوپاسی کردین کەوا هەواڵی تیرۆرکردنی ئەو ئەندامەی بنەمالەکەیمان بڵاوکردەوە، لە یەکێک لە قسەکانیی کە جێگای سەرنجڕاکێشان بوو، ئەوە بوو، وتی، ئێمە دەمێک بوو دەمانزانی پاراستن پلانی کوشتنی بۆ کاک فەرەیدون داناوە، لە ئەدای قسەکردن و سەرنج و رەخنەکانی کەوتبوونە گومانەوە، ئەوان پێیان خۆش نییە  کەس رەخنەیان لێ بگرێت، هەر کەسێک رەخنە بگرێت بە دوژمنی خۆیانی دەزانن و خاڵی گومان دەخەنە سەری، بەتایبەتی ئەو کەسە لێیانەوە نزیک بێت و لە خۆیان نەبێت، ئەگەر  بارزانی نەبێت، ئێمە دەمێک بوو پێمان دەگوت کە بە هەرچ نرخێک بووە خۆت رزگار بکە و ئەگەر دەشترسیت دەتوانیت بڕۆیەتە دەرەوەی کوردستان و بۆ خۆت دابنیشیت واز لە سیاسەت بهێنیت، بەڵام ئەو کەللە رەق بوو، نازانین بۆچی بڕیاری مانەوە و نەمانی خۆی بە یەکجاری دا!
لە کۆتاییدا ئەو کەسەی بنەماڵەی فەرەیدون جوانڕۆیی وتی پەیامێکم هەیە بۆ ئەوانەی کە لەگەڵ پارتییدا کار دەکەن، بەتایبەتی سۆرانییەکان، تکایە متمانە بەم بنەماڵەیە نەکەن، ئێوە وەکو پارتییەکی گوێڕایەڵی پلە دوو تەماشا دەکرێن، هەرچییەک بۆ ئەمانە بکەن، چارەنووستان ئەگەر لە کاک فەرەیدونی ئێمە خراپتر نەبێت، باشتر نابێت، ئیستا بڕواش دەکەم کە جەوهەر نامیق و دەیان کەسی تر هەموویان وەکو کاکە فەرەیدون بە پلانی ئەمانە لەناو براون و کوشتوویانن.
شایانی باسە فەرەیدون جوانڕۆیی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە شەوی سێ شەممە رێکەوتی 28 / 8 / 2015 كاتژمێر 12:30 خولەك، بە پلانێکی پاراستن لە ناو برا، بە دوایدا راگەیاندن و کەناڵە تەلەفیزیۆنەکانیان هەر یەکە بە شێوەیەک رووماڵەیان کرد، بەڵام کوردستانپۆست  لە سەرچاوەکانی خۆیەوە تەواویی رووداوەکەی  ئاشکراکرد و پەردەی لەسەر کوشتنەکەی هەڵماڵی، کەوا دەزگای پاراستن بۆمبێکیان خستۆتە ژێر کوشنەکەیەوە لەو لاشەوە بنەماڵەیەکی ناحەزی فەرەیدونیان راسپاردووە کە لەو کاتەدا هێرش بکاتە سەری، بەمە هەردوو پلانەکەیان تێکەڵ بەیەک کات کرد، تا ئەگەر گومان پەیدابوو، ئەوا لە خۆیانی دوور بخەنەوە. بیخەنە سەر ئەو کەسانەی تر، ئەمڕۆ لە چەند راگەیاندنێکی ناوخۆی هەرێمەوە ئەو هەواڵانەی کوردستانپۆستیان پشتڕاست کردەوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە کوردستانپۆست بدەن، کەوا کوردستانپۆست  ئەو پلانەی ئاشکرا کرد، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە پاراستن کۆمەڵێک وردیلە و بێ عەقڵ بەڕیوەی دەبەن، خاوەنی بیرکردنەوە و پلانی تۆکمە نیین، بۆیە تاوانەکانیان زوو ئاشکرا دەبێت، هەرچەندە ئەم بنەماڵەیە لە سەردەمی مەسعود بارزانییە لەگەمەی موخابەراتییدان، بەڵام دیارە کەسێکی زیرەک و وریا لە پشت  کارەکانیانەوە نییە، لە کاتی تاوانێکیاندا کە دەیکەن یەکسەر دەستیان دەکەوێتە روو.
 لە خوارەوە کلیکی دوو هەواڵەکەی کوردستانپۆست بکە:

 هەواڵی رۆژنامەی هاوڵاتی:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە