داخی دڵم..............پێشمەرگە

Monday, 21/09/2015, 22:36

3198 بینراوە


چەند دێڕێکی ماتەمینی بۆ ئەو پێشمەرگەیەی،   کە  لە بەر دوا کەوتنی مووچەکەی . لەبەر قسەی خاوەن خانووی چاو چنوک   خۆی دەکوژێت . بۆ رۆحی پاکی هەموو پێشمەرگەیەک کە بەبێ ناز شەهید دەبێ  لە هەر چوار پارچەی کوردستانە .  
باوکی دوین 
ئای پێشمەرگە 
نازانم چۆن 
ناوی وونت 
پیروز بکەم 
نازانم چۆن 
خەمەکانت 
لە باوشمە 
کۆ کەمەوە 
باری ژیانت 
خۆش بکەم 
 
ئای پێشمەرگە 
ناوی ئێوە 
لە چرکەی دڵمانە 
لە قوڵپەی گریانمانە 
لە ناخی دەرونمانە 
تۆ رۆحت 
 بەخت دەکەی 
یەکێ تر 
سەرجٶپی 
ئاهەنگ دراو دەگرێ 
هەر ئێوەن  
 لە سەنگەری 
نیشتمانە 
خوێنتان دەرژێت 
یەکێ تر 
مووچەو  
خانوو    
سەیارەی 
ئاخرمۆدێل  
وەردەگرێ 
تۆ .... خەبات دەکەی ! 
یەکێ تر  
عەرشی  سولتان 
وەردەگرێت 
تۆ شەهید دەبیت 
یەکەی تر 
مووچەی بەلاش 
 وەر دەگری 
کەی دەوەستێ ؟   
ڕووی ڕەشی  
بەرهەمی 
ئەم نایەکسانیە 
کەی ؟ 
خەمی دراوو جەنگ 
کۆتایی دێت 
هەردەم داخت لەدڵمانە 
تاکەی..... ناتوانی ! 
دلی منداڵەکەت 
خۆش بکەێ 
دڵی خێزانەکەت  
خۆش بکەی 
تاکەی 
لە بەردەم  
 دراوی  نەگبەتە 
خۆت دەکۆژی 
ژیانت  ئاوا 
بەبێ هیوا .....ا 
کۆتایی دێت 
ئەوانیش 
لەسەلتەنتی گیرفانە 
 
تاکەی کۆچبەر ؟ 
رێگای غوربەت 
دەگرێتە بەر 
تاکەی  ! 
لە دەریای بێگانە 
نۆقم دەبێ 
ئەوانیش 
تاپۆی وڵات 
لەدەستیانە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە