گەراج

Tuesday, 22/09/2015, 15:16

2818 بینراوە


گەراج تەنها مەبەست لێی گەراجی ماڵانە کە شوێنی جێگرکردن و وەستانی ئۆتۆمۆبیلە. لەزۆربەی ماڵەکانی وڵاتانی جیهان گەراج بوونی هەیە و بە بەشێکی زیندوو هەژمار ئەکرێ هەروەك ژووری نووستن، میوان، ئاودەست و شوێنی دروست کردنی خواردن. ئەمە جگە لەوەی بوونی گەراج نرخی خانوەکەش بەرز ئەکاتەوە. ڕەنگە تا ئێرە گەراج تەنها وەك شوێنێك تەماشامان کردبێ ،دەنا گەراج گرنگی تایبەتی خۆی هەیە کە دواتر تیشکی ئەخەینە سەر.
جاران لەشارێکی وەك سلێمانی بەتایبەتی لەدوای ساڵانی حەفتاکان و دەرکەوتنی بەرچاوی ئۆتۆمۆبیل،خانووە نوێکان گەراجیان لەنەخشەکانیدا هەبوو. بەڵام شێوازی گەراجەکە تەنها خۆی لە دەرگایەکی دەبڵ کەئەمەش وەك هاتنە نێو ماڵەکە وابوو،پاشان ڕێڕەوێك کەهەندێ جار شوێنی زیاتر لە ئۆتۆمۆبێڵێك ئەبۆوە و پاشان یان بە مەتبەخەکە دەستی پێ ئەکرد وەیان بەژووری دانیشن و میوان. کەم و کوڕی ئەو جۆرە حەوشەیە و ناونانی بەگەراج بۆ ئەوە ئەگەڕایەوە کەسەر بەتاڵ بوو. واتە ، لەگەرمای هاوین و سەرمای زستان کەڵکی ئەوتۆی نەبوو. زۆر بەکەمی لەهەندێ ماڵدا گەراج دروست ئەکرا کە تەنها تایبەت بوو بۆ گەراج و دەرگای خۆی هەبوو ،بەڵام لەزۆربەی کاتدا ئەم جۆرە گەراجانە ئەکرانە ئامانجی تر و بۆ شتی تر بەکار ئەهێنران،بۆ نمونە ئەکران بە دوکان و لەلایەن خاوەن ماڵەوە شتی مناڵان و ووردەواڵە و هاکەزایی تیا ساغ ئەکرایەوە. واتە ،ئەکرا بە بزنس.
ئەوەی لێرە ئەبینرێ و تەواو جیاواز لەکوردستان،گەراج بەتەواوی شوێنێ وەستاندنی ئۆتۆمۆبیلە و لەتەك ئەوەدا لەناوەوەیدا ئەتوانرێ هەرچی زیادەی ماڵە لێێ هەڵبگیرێ و لەوانەش گرنگتر؛ شێڵفی لێدروست ئەکرێ و پڕ ئەکرێ لە تووڵ و کەرەستەی دروست کردن و چاککردنەوەی ئەوەی پێوست بێ دروست بکرێ وەیان چاك بکرێ. واتە ئەکرێ بە وەرشە.
خاوەنی کۆمپانیای (HP) بۆ دروست کردنی کۆمپیتەر بۆ یەکەمین جار لە گەراجی ماڵەکەی خۆیەوە دەست کرد بە دروست کردنی ئەم هەموو داهێنانەی تەکەنەولۆژیایەی کۆمپیتەر و پرنتەر . هەریەك لە مایکرۆسۆفت،ئەپڵ و چەندین کۆمپانیای گەورە خاوەنەکانیان لەڕێگای گەراجی ماڵەکانیان توانیویانە بگەنە ئەو خەونە گەورەیەی کە ئەمڕۆ مرۆڤایەتی کەڵکی لێ وەرئەگرن. گەراج ئەو شوێنەیە کەبەتەنیا خۆت و خەونەکانت لەگەڵ پەنجە و ئامێرەکان ئاوێتە ئەبن و داهێنانی لێوە سەر هەڵئەدا. بۆ نمونە من لەژیانمدا کاری فیتەریم نەزانی بوو وە جگە لەکرێکاری هیچ کارێکی ترم نەکردبوو. بەڵام بەهۆی بوونی گەراج لەماڵەکەم توانیم زۆربەی کارەکانی خۆم بکەم و زۆربەی کێشەکانی ئۆتۆمۆبیل چارەسەر بکەم.
ئەشێ جگە لەکاری میکانیکی و فیزیایی و داهێنان،گەراج کەڵکی ئەوەی هەبێ توانای هونەری و میوزیك و هەتا نووسینیش لەخۆ بگرێ. چەندین کەس لە گەراجەکەی خۆیان ئەم کارەیان کردوە و برەوو گەشەیان بەتواناکانی خۆیان داوە. بۆیە بەڕاستی هەقە ئەو کەسانەی خانوو دروست ئەکەن گرنگی تەواو بەم بوارە بدەن و وای لێبکەن وەك شوێنێکی داهێنان ئامادە کرا بێ بۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە