فازیل بەشارەتی گەڕایەوە نێو باوەشی پارتی

Wednesday, 23/09/2015, 17:16

9520 بینراوە


سەرچاوەیەک سەبارەت بە گەڕانەوەی فازیل بەشارەتی و هێورکردنەوەی مەسرور بارزانی بۆ ئەوەی تیرۆری نەکەن.
پاش ئەوەی فازیل بەشارەتی لە ترسی تیرۆرکردنی لەیان باڵی مەسرور بارزانی،  لە رێگای ئێرانەوە رادەکات و روو دەکاتە ئەڵمانیا، بۆیە وەک مەسعود بارزانی داوای لێکرد کەوا بگەڕێتەوە و پەیمانی ئەوەی پێدا کە هیچی لێنکرێ و بەڵکو رۆڵی زیاتری لەناو پارتییدا پێ دەدرێت، بە پێچەوانەوە ئەگەر نەگەڕێتەوە ئەوا تاوانی ئەوەی هەرچییەک کاردانەوەیەک بەسەر کەسوکار و بنمەڵەکەیدا بێت، دەبێت فازیل بەشارەتی باجەکەی بدات! سەرچاوەکە دەڵێت بۆ ئەمە فازیل بەشارەتی چۆتە نەمساو  لەوێوە چۆتە سویسراش، چاوی بە بەرپرسێکی پارتیی کەوتووە، لە نیوانیشدا ئێرانیش تێکەوتووە و بەمە فازیل بەشارەتی جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە، سەرچاوەکە لەوە زیاتر هەواڵی رێککەوتن و گەڕانەوەی باس نەکرد، نەشیزانی رۆڵی ئێران لەم رێکەوتنە چییە، تەنیا ئەوە نەبێت کە وتی فازیل بەشارەتی سیخوڕێکی ئیتیلاعاتە و ئێران نایەوێت هەروا زوو پارتی دەستی لێبوەشێنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە