بە پشتبەستن بە بنەماڵەی بارزانی، کۆسرەت رەسوڵ دەیەوێت کۆیە بگرێت و جیابوونەوەی خۆی لە یەکێتی رابگەیەنێت

Thursday, 24/09/2015, 9:33

11589 بینراوە


سەرچاوەیەک لە تەقتەق ئەم هەواڵەی بە پەیامنێرمان ڕاگەیاند، کە ماوه‌ی سێ رۆژه‌ هێزێكی ده‌مامكراوی دژه‌ تیرۆر هاتوونه‌ته‌ نێو شاروچكه‌ی تەقته‌ق، ترس و دڵەڕاوكێی زۆریان له ‌نێو خه‌ڵكدا دروستكردووه‌، سه‌رچاوه‌کە دەڵێت، ‌تا ئیستا رون نییه‌ ئه‌وهێزه‌، كه ‌له‌ سلێمانیه‌وه‌ هاتۆته‌ تەقتەق ئامانجی چییه‌؟ بەڵام به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ی تە‌قته‌ق ده‌ڵێت: هۆكاری هاتنی ئەم هێزە به ‌دواكه‌وتنی هه‌ندێک كه‌سی سه‌رپێچكاری یاساییه، سەرچاوەکە دەڵێت ئەم قسەیەی بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەق لە جێی خۆیدا نییە، چونکە ئە‌وە ‌كاری پۆلیسە‌ نە‌‌ك هێزی دژە‌ تیرۆر، بۆیە‌ گومانە‌كان بۆ چەند خاڵێکی دیکە چڕ بوونەتەوە کە لە خوارەوە قسەیان لەسەر دەکەین:
نە‌وتی شیواشۆرك کە دەکەوێتە ئەو ناوچەیەوە، لە‌ژێر دە‌ستی كۆسرە‌ت رە‌سوڵدایە‌، لە ‌ئیستادا دە‌نگۆی بە‌هێز هە‌یە‌، كە‌ كۆسرە‌ت رە‌سول لە‌گە‌ڵ پارتی نزیكبونە‌وە‌ی زیاتر پەیداكردووە‌ و لە‌ باڵی بنەماڵەی تالە‌بانی و گۆڕان دوور کەوتۆتەوە، سەرچاوەکە دەڵێت پارتیی و کۆسرەت وەها رێککەوتوون، ئەگە‌ر نەوشیروان و هێرۆ لەم سیاسەتەی ئیستا هەیانە دژی بارزانی و ببێتە مایەی کەمکردنەوەی شکۆی بارزانی و لە دەسەڵاتی کەمبکاتەوە، ئەوا كۆسرە‌ت رەسوڵ دەست بە‌سە‌ر تە‌قتە‌ق و كۆیە‌دا بگرێ، ئەمیش بەبیانووی ئە‌وە‌ی نە‌وتی شیواشۆركی لێییە‌، هە‌رچە‌ندە‌ کارەکە بۆ کۆسرەت رەسوڵ سەختە، بۆیە پارتیی ئەو پەیمانەی پێداوە، کە لە حاڵەتێکدا ئەگەر یەکێتیی و گۆڕان هێرشیان کردە سەر کۆسرەت رەسوڵ، ئەوا پارتیش بە هانای کۆسرەتەوە دێت و هێزی خۆیان بۆ کۆیە و تەقتەق دەنێرن، بەڵام دیسان کۆسرەت لەمەش دڵنیا نییە بۆیە هەواڵەکان ئەوە رادەگەیەنن، رۆژی ١٣-٩ کاتێک کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی حیزبەکان دەبێت لەسەر سازان و هەموارکردنەوەی پۆستەکەی مەسعود، کۆسرەت ڕەسوڵ لەلایەن پارتییەوە پێی راگەیەندرابوو، کە لەو نێوەندەدا ئەگەری لێکترازان دەبێت بەو مانایەی جارێکی تر دوو ئیدارەیی لە هەرێمدا دروست دەبێتەوە، کۆسرەتیش بەو پێیەی بنکەی جەماوەری و حیزبی لە ناوچەی سلێمانی و دەورەوبەری زۆر لاوازە بۆیە هێزەکانی کۆدەکاتەوە گەر کۆبونەوەکە شکست بێنیت دەست بەسەر بیرە نەوتەکانی تەقتەقدا بگرێت کە هەندێک لەو بیرە نەوتانە هی خۆیەتی بە پاڵاوگاکانیشەوە.
سەرچاوەی ئەو زانیاریی و هەواڵە نهێنیانە بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە سەبارەت بە دژایەتی کۆسرەت بۆ نەوشیروان ئەوە روونە، کە نەوشیروان لەململانێکانی ناو باڵەکانی یەکێتیدا زیاتر لایەنگری باڵەکەی هێرۆ دەگرێت، بۆیە کۆسرەت لەڕێگەی چەند کەسێکەوە بە تایبەتی سەفینی مەلا قەرە (ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان) داوا دەکات خۆی و بەرهەم ساڵح نەوشیروان ببینن، بەڵام نەوشیروان مستەفا رازی نابێت کۆسرەت و بەرهەم ببینێت، دوو هەفتە بەر لە ئێستاش، کۆسرەت بەبێ ئەوەی نەوشیروان ئاگادار بکاتەوە لەگەڵ شاڵاوی کوڕیدا خۆیان دەکەن بە گردەکەدا، لەهەمان ڕۆژیشدا ئەمەریکیەکان مەوعیدی دانیشتنیان دەبێت لەگەڵ نەوشیرواندا دەبێت، بەڵام بەناچاری لەگەڵ کۆسرەتیشدا کۆدەبیتەوە.
‌ئیستا كۆسرە‌ت لە‌هە‌وڵدایە‌ کە جە‌ماوە‌ر لە‌هە‌ولێر و كۆیە‌ ئامادە‌ بكات تا ئەو رادەیەی كۆمیتە‌ی نهێنی لە ناو یەکێتییدا دروست بکات و جیابوونەوەی خۆی لە یەکێتیی رابگەیەنێت، بە واتایەکی تر یە‌كێتییە‌كی كارتۆنی دروست بکات.
لە باسەکانییدا سەرچاوەکە دێتەوە سەر هەواڵە سەرەکییەکە و دەڵێت هۆکاری ئەم سەرپێچیانەی کۆسرەت، وای کردووە کە ئیستا دژە تیرۆر چۆتە ناو کۆیە، تا رێگا لە هەوڵ و سەرکەشییەکانی کۆسرەت بگرێت، گومانیش دە‌كرێ ئە‌وهێزە‌ بۆدژایە‌تی هێز و جە‌ماوە‌ری كۆسرە‌تیش هاتبێتە‌ ناوچە‌کە، بە‌تایبە‌تی ‌لە ‌تە‌قتە‌ق باڵی تالە‌بانی و ئاسایش و بە‌رپرسی كۆمیتە‌ی تەقتەق، وەک سیمبولێک بۆ دەسەڵاتی هێرۆ لەوێندەرێ بوونیان هەیە، ئەگەر هەر شتێک روو بدات، لە کاتێکدا کۆسرەت هێرش بکاتە سەریان،  ئەمان بیان پارێزن.
رووداوەکانی ئەم چەند رۆژە زۆر بە نهێنی بە سەر ناوچەکەدا گوزەر دەکەن، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە سنوری نەحیەی تەقتەق / سێگردکان چەند کەسیك هەڵیان کوتایە سەر سەیارەیەکی ئەمبوڵانس و دوو کەسی برینداری نێو ئەبوڵانسەکەیان کوشت، کۆمەڵیك پۆلیسیش حیمایەی ئەمبولانسەکە بوون، لە دوای ئەوەش بە پێش چاوی پۆلیسەوە لە نێو ئەمبوڵانسەکە دوو بریندارەکە دەردەهیندرێت و گوللەباران دەکرێن و ئەمبوڵانسەکەش دەسوتێندرێت و پۆلیسەکانیش تە‌ماشاکەر دەبن، ئەمە دەنگیکی زۆری نارەزایی لێبوویەوە ئەم شکستەی پۆلیس و ئاسایشی تەقتەق و سیگردکان لای هاوڵاتیان بووە هۆی ئەوەی کە هاوڵاتیان بی ئومێد بن و هیچ متمانەیەکیان بە دەزگا ئەمنیەکانی ئەو سنورە نەمینێت.
هاتنی هێزی دژە تیرۆر وەکو سەرچاوەکە دەڵێت بۆ ئەوەشە، چونکە لە کۆیە خۆپیشاندان دژی ئەم کارە کرا و لە تەقتەقیش دە‌سە‌لاتی یە‌كیتی ترسی هە‌بوو كە ‌خۆپیشاندان بكرێ.ئیستا لە بازار ئەو هێزە لیستێك ناویان لایە لە هاوڵاتیان دەپرسن: ناوت چییە دوای پرسیار کردن لە چەندین کەسیان داوە.
پێرێ شەو پیاوێك بە لەگەڵ خێزانه‌كه‌ی لە بازار دەبن، ئەو هێزەی دژە تیرۆر دابەزیبوون لە پێش چاوی خیزانەکەیەوە، لێیاندابوو، بۆیه‌ تەقتەق نائارامی تێکەوتووە و خەڵکەکەی زۆر شلەژاوە، به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ی ته‌قته‌قیش لەم بارەیەوە روونكردنه‌وه‌ی داوە.
پاش گەیشتن و کۆکردنەوەی ئەم زانیاریانە، کوردستانپۆست پەیوەندیی کرد، بە کەسایەتییەکی نێو مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی، ئەویش ئەو زانیارییەی خستە سەر کۆی هەواڵەکان، کە یەکێتی دژی پارتیی کەوتۆتە خۆی بۆیە دژە تیرۆری سەر بە یەکێتی لە هەولێر بەتەمایە هیزەکەی زیاتر بکات و داوایان کردووە کە نزیکەی حەوت هەزار چەکداری لە هەولیر بهێننە ریزی خۆیانەوە، بۆ ئەمەش لە ئیستاوە پارەیەکی زۆریان بۆ خەرجی و تێچوونی ئەو هێزە ئامادەکردووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە